شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى تیشک خستنه‌‌‌ سه‌‌‌ر دوایین پێشهات و ئاڵوگۆره‌‌‌کانى جیهان و ناوچه‌‌‌که‌‌‌ و ئێران و بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ى حه‌‌‌قخوازانه‌‌‌ى گه‌‌‌لى کورد له‌‌‌ کوردستانى ئێران و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ره‌‌‌وشى کورده‌‌‌کانى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى وه‌‌‌لات و خه‌‌‌باتى کورد له‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ "تێکۆشان" بلاوکراوه‌‌‌ى ره‌‌‌سمى سازمانى خه‌‌‌بات دیمانه‌‌‌یێکى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌رێز کاک بابه‌‌‌شێخى حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌‌‌بات سازداوه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ژماره‌‌‌ى ٢٤١ى تێکۆشان بلاوکراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ى خواره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌قى وه‌‌‌لامه‌‌‌کانى به‌‌‌رێزیان به‌‌‌ پرسیاره‌‌‌کانى تێکۆشانه‌‌‌:  پ ـ مه‌‌‌یدانى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى کوردستان بۆ بردنه‌‌‌ پێشه‌‌‌وه‌‌‌ى خه‌‌‌باتى کورد به‌‌‌ بر٠واى ئێوه‌‌‌ تا چ راده‌‌‌یێک گرینگه‌‌‌ و له‌‌‌ کوێى خه‌‌‌باته‌‌‌ گشتیه‌‌‌که‌‌‌ جێ ده‌‌‌گرێ؟

و ـ هه‌‌‌ر چه‌‌‌ند من ماوه‌‌‌یێکى زۆر له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى کوردستان و له‌‌‌ وه‌‌‌لاتانى ئوروپایی نه‌‌‌بووم و به‌‌‌باشى له‌‌‌ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى زاڵ به‌‌‌ سه‌‌‌ر ئوروپادا و ره‌‌‌وه‌‌‌ندى کورد ئاگاداریم نیه‌‌‌، به‌‌‌لام چالاکى و هه‌‌‌ڵسوور٠انى کورده‌‌‌کانى دانیشتووى ئوروپا له‌‌‌ چه‌‌‌ند مه‌‌‌یداندا به‌‌‌که‌‌‌ڵک و به‌‌‌رچاو ده‌‌‌بینم، به‌‌‌تایبه‌‌‌ت له‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى بۆنه‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌کاندا ره‌‌‌وه‌‌‌ندى کورد له‌‌‌ تێکر٠اى وه‌‌‌لاتانى ئوروپایی به‌‌‌ بێ جیاوازى پێکه‌‌‌وه‌‌‌ کار ده‌‌‌که‌‌‌ن، بۆ نمونه‌‌‌ له‌‌‌ بۆنه‌‌‌ى نه‌‌‌ورۆز کورده‌‌‌کان هاوده‌‌‌نگ و هاو هه‌‌‌ڵوێست جێژنى نه‌‌‌ورۆز ده‌‌‌گرن. له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و پێشکه‌‌‌وتنانه‌‌‌ش پێویسته‌‌‌ کورده‌‌‌کانى نیشته‌‌‌جێ له‌‌‌ ئوروپا و له‌‌‌ وه‌‌‌لاتانى دیکه‌‌‌ى جیهان شێلگیرانه‌‌‌تر و چالاکتر بێنه‌‌‌ مه‌‌‌یدان، چونکه‌‌‌ ده‌‌‌ور و جێگه‌‌‌ى ئه‌‌‌وان له‌‌‌ جولانه‌‌‌وه‌‌‌ى ئازادیخوازیدا چاره‌‌‌نووس سازه‌‌‌ و ده‌‌‌توانن کاریگه‌‌‌ریان هه‌‌‌بێ له‌‌‌ سه‌‌‌ر زیاتر گه‌‌‌رم داهاتنى شۆرشى حه‌‌‌قخوازانه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها نزیک بوونه‌‌‌وه‌‌‌ى هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانى گۆر٠ه‌‌‌پانى جوولانه‌‌‌وه‌‌‌ى ئازادیخوازیى کوردستان. هه‌‌‌روه‌‌‌ها ره‌‌‌وه‌‌‌ندى کوردى ده‌‌‌توانن چالاکتر بن له‌‌‌ ناساندنى گه‌‌‌لى کورد و خه‌‌‌باتى حه‌‌‌قخوازانه‌‌‌ى، به‌‌‌ ناوه‌‌‌نده‌‌‌ جیهانیه‌‌‌کان و حکومه‌‌‌ت و جه‌‌‌ماوه‌‌‌رى ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاتانه‌‌‌ى لێ نیشته‌‌‌جێن.به‌‌‌تایبه‌‌‌ت کورده‌‌‌کان ده‌‌‌توانن که‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌رکام له‌‌‌ وه‌‌‌لاتانى ئوروپایی ژماره‌‌‌یان زۆره‌‌‌ ده‌‌‌کرێ لۆبیان له‌‌‌ پارلمانى وه‌‌‌لاتان هه‌‌‌بێ و کاریگه‌‌‌ریان هه‌‌‌بێ له‌‌‌ سه‌‌‌ر سیاسه‌‌‌ت و هه‌‌‌ڵوێستى حکومه‌‌‌ته‌‌‌کان به‌‌‌ قازانجى گه‌‌‌لى کورد. بێ گوومان کوردانى دانیشتووى هه‌‌‌نده‌‌‌ران ده‌‌‌توانن ده‌‌‌ور و کاریگه‌‌‌ریان له‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌ره‌‌‌و پێش چوونى جوولانه‌‌‌وه‌‌‌ى کورد و ئاگادارکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى جیهانیان له‌‌‌ سته‌‌‌م و بێعه‌‌‌داڵه‌‌‌تیه‌‌‌کان به‌‌‌رانبه‌‌‌ر هاونیشتمانان هه‌‌‌بێ.پ ـ ماوه‌‌‌یێک له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر سه‌‌‌فه‌‌‌رى ئوروپاتان کرد، ده‌‌‌کرێ له‌‌‌ سه‌‌‌ر ئامانج و ئاکامه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و سه‌‌‌فه‌‌‌ره‌‌‌ بۆمان بدوێن؟و ـ دیاره‌‌‌ ئامانجى سه‌‌‌فه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌ى من چه‌‌‌ند لایه‌‌‌ن و مه‌‌‌به‌‌‌ستى هه‌‌‌بوو که‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌شێکیان ده‌‌‌که‌‌‌م، یه‌‌‌که‌‌‌م ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ پێویست بوو له‌‌‌ نزیکه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کۆمیته‌‌‌ى ئوروپا و رێکخستنه‌‌‌کانى سازمان له‌‌‌ وه‌‌‌لاتانى ئوروپایی له‌‌‌ نزیکه‌‌‌وه‌‌‌ کۆبینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ خۆشیه‌‌‌وه‌‌‌ تواندرا چه‌‌‌ند کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى به‌‌‌رین رێکبخه‌‌‌ین و له‌‌‌و کۆبوونه‌‌‌وانه‌‌‌دا باسى کار و چالاکى رێکخستنه‌‌‌کانى سازمان له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ کرا و هه‌‌‌وڵدرا رێگه‌‌‌کان بۆ چالاکتر بوونى کۆمیته‌‌‌کان ده‌‌‌ست نیشان بکرێ و، له‌‌‌و پێوه‌‌‌نده‌‌‌دا هه‌‌‌نگاوى باش هه‌‌‌ڵبگیرێ بۆ زیاتر هه‌‌‌ڵسوورانى کۆمیته‌‌‌کانى سازمان.له‌‌‌ وه‌‌‌لاتى نوروێژ به‌‌‌هاوکارى ئه‌‌‌ندامانى سازمان یادى مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال حوسه‌‌‌ینى رێبه‌‌‌رى نمونه‌‌‌یی سازمانى خه‌‌‌باتمان کرده‌‌‌وه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌یێکى گرینگمان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌شێکى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى نوروێژ هه‌‌‌بوو که‌‌‌ له‌‌‌و کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌دا به‌‌‌ ووردى سیاسه‌‌‌ت و هه‌‌‌ڵوێسته‌‌‌کانى سازمان و شێوه‌‌‌ى کار و چالاکى سازمانمان بۆ باس کردن. یه‌‌‌کێکى دیکه‌‌‌ له‌‌‌ چالاکیه‌‌‌ به‌‌‌رچاوه‌‌‌کان، به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى رێ و ره‌‌‌سمى ٥ى خه‌‌‌رمانان یادى ٣١ ساڵه‌‌‌ى دامه‌‌‌زرانى سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران له‌‌‌ شارى سارزبۆرگ له‌‌‌ وه‌‌‌لاتى نوروێژ بوو، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى به‌‌‌رێوه‌‌‌چوونى ئه‌‌‌و رێ و ره‌‌‌سمه‌‌‌ گرینگ بوو، له‌‌‌ هه‌‌‌مانکاتدا به‌‌‌شدارى به‌‌‌رینى کوردانى دانیشتووى ناوچه‌‌‌ى ئوسفۆڵد که‌‌‌ ناوچه‌‌‌یێکى به‌‌‌رینه‌‌‌ له‌‌‌ وه‌‌‌لاتى نوروێژ زۆر به‌‌‌رچاو بوو. به‌‌‌شدارى به‌‌‌رینى کوردان له‌‌‌ یادى دامه‌‌‌زرانى سازمانى خه‌‌‌بات بووه‌‌‌ جێگه‌‌‌ى باسى خه‌‌‌ڵک.پ ـ به‌‌‌ بر٠واى به‌‌‌رێزتان کورد بۆ به‌‌‌ره‌‌‌و پێش بردنى جوولانه‌‌‌وه‌‌‌ى رزگاریخوازى له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى کوردستان ده‌‌‌بێ چ به‌‌‌رنامه‌‌‌ و پرۆژه‌‌‌یێکى هه‌‌‌بێ و ئایا ئێوه‌‌‌ هیچ کارێکتان له‌‌‌م پێناوه‌‌‌دا کرد؟و ـ بێ گوومان باشترین به‌‌‌رنامه‌‌‌ و پرۆژه‌‌‌ بۆ کورد له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌ک ده‌‌‌نگى  و یه‌‌‌کگرتووییه‌‌‌. ئه‌‌‌گه‌‌‌ر کورد له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ هاوده‌‌‌نگى و یه‌‌‌ک هه‌‌‌ڵوێستى له‌‌‌ ناوه‌‌‌نده‌‌‌ جیهانیه‌‌‌کاندا خۆیان ده‌‌‌ربخه‌‌‌ن و داواکانیان پێشکه‌‌‌ش بکه‌‌‌ن، کاریگه‌‌‌رى یه‌‌‌کجار باشى ده‌‌‌بێ له‌‌‌ سه‌‌‌ر باشتر ناساندنى جوولانه‌‌‌وه‌‌‌ى مافخوازانه‌‌‌ى گه‌‌‌لى کورد و زیاتر ریسوا کردنى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى ملهور٠ى ئاخونده‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران. دیاره‌‌‌ ئه‌‌‌و کۆده‌‌‌نگى و یه‌‌‌ک هه‌‌‌ڵوێستیه‌‌‌ ته‌‌‌نیا به‌‌‌ کورده‌‌‌کانى دانیشتووى ئوروپا وه‌‌‌دی ناێی، به‌‌‌ڵکوو ده‌‌‌بێ رێبه‌‌‌رایه‌‌‌تى هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌کانى کوردستانى ئێران له‌‌‌ کوردستاندا بر٠یار بۆ یه‌‌‌کده‌‌‌نگى و هاوکارى به‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌، بکه‌‌‌نه‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌م ئه‌‌‌رک و کاریان، که‌‌‌ به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا ئه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌رچاو ناکه‌‌‌وێ.له‌‌‌ پێوه‌‌‌ند به‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ من چیم کردوه‌‌‌، له‌‌‌ راستیدا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و ماوه‌‌‌یه‌‌‌ى من له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ بووم ماوه‌‌‌یێکى زۆر نه‌‌‌بوو، به‌‌‌لام ده‌‌‌توانم بڵێم که‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ر کۆر٠ و مه‌‌‌جلیسێکدا له‌‌‌ سه‌‌‌ر پێویستى یه‌‌‌کریزى و هاوکاریى، نه‌‌‌زه‌‌‌راتى سازمانى خه‌‌‌باتم هێناوه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌رباس و به‌‌‌ پێى مه‌‌‌جال هه‌‌‌وڵم بۆ نزیکى و هاوکارى هه‌‌‌مه‌‌‌ لایه‌‌‌نه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ردى بناغه‌‌‌ى به‌‌‌ره‌‌‌و پێش چوون و گه‌‌‌شه‌‌‌کردنى جوولانه‌‌‌وه‌‌‌ى ئازادیخوازى گه‌‌‌لى کورد و جوولانه‌‌‌وه‌‌‌ى ره‌‌‌واى خه‌‌‌ڵکى ئێران له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر رژیمى سه‌‌‌ره‌‌‌رۆى ئاخوندیه‌‌‌، داوه‌‌‌.پ ـ  ناوچه‌‌‌ى رۆژهه‌‌‌لاتى ناوه‌‌‌راست و به‌‌‌شێک له‌‌‌ وه‌‌‌لاتانى باکورى ئافریقا هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک بینیمان ئاڵووگۆر٠ى بنه‌‌‌ر٠ه‌‌‌تیان له‌‌‌ سیسته‌‌‌مى حوکمرانى تێدا پێکهات و هه‌‌‌نووکه‌‌‌ش ئه‌‌‌و شه‌‌‌پۆله‌‌‌ ئاڵوگۆر٠خوازیه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌، ئه‌‌‌و ره‌‌‌وشه‌‌‌ هیچ کاریگه‌‌‌رى هه‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌ نیسبه‌‌‌ت دۆزى ره‌‌‌واى کورد؟ هه‌‌‌روه‌‌‌ها پێت وایه‌‌‌ کاریگه‌‌‌رى ده‌‌‌بێ له‌‌‌ سه‌‌‌ر وه‌‌‌زع و چاره‌‌‌نووسى خه‌‌‌ڵکى ئێران؟و ـ ئاشکرایه‌‌‌ راپه‌‌‌رینه‌‌‌ یه‌‌‌ک له‌‌‌ دوای یه‌‌‌که‌‌‌کان له‌‌‌ ژماره‌‌‌یێک له‌‌‌ وه‌‌‌لاتانى عه‌‌‌ره‌‌‌بی که‌‌‌ ئاکامه‌‌‌که‌‌‌ى رووخانى سێ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى دیکتاتۆرى له‌‌‌ میسر و تونس و لیبى لێ که‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌و، زۆر نزیکه‌‌‌ که‌‌‌ چه‌‌‌ندین دیکتاتۆرى دیکه‌‌‌ش له‌‌‌ ناوبچن، به‌‌‌باوه‌‌‌ر٠ى من به‌‌‌ گرینگرتین رووداوى سیاسى له‌‌‌م سه‌‌‌ده‌‌‌یه‌‌‌دا ده‌‌‌ژمێردرێ. ئه‌‌‌و ئاڵ و گۆر٠ه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌ به‌‌‌رچاوانه‌‌‌ و رووخانى ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌ دیکتاتۆره‌‌‌کان و جێگرتنه‌‌‌وه‌‌‌یان به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى دیموکراتیک، من پێم وانیه‌‌‌ کاریگه‌‌‌رى راسته‌‌‌وخۆى هه‌‌‌بێ له‌‌‌ سه‌‌‌ر جوولانه‌‌‌وه‌‌‌ى ئازادیخوازى گه‌‌‌لى کورد، چوونکه‌‌‌ ئه‌‌‌و راپه‌‌‌رینانه‌‌‌ زیاتر بۆ گۆر٠ینى سیستمى حوکمرانى بوو، نه‌‌‌ک راپه‌‌‌رین و جوولانه‌‌‌وه‌‌‌ى میلله‌‌‌تێک بۆ وه‌‌‌ده‌‌‌ست هێنانى مافه‌‌‌ زه‌‌‌وت کراوه‌‌‌کانیان. خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ میسر و تونس و لیبى خاوه‌‌‌ن وه‌‌‌لاتێکى سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ بوون و ئه‌‌‌وان ته‌‌‌نیا له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ى وه‌‌‌لاتى خۆیان له‌‌‌لایه‌‌‌ن حاکمانى دیکتاتۆره‌‌‌وه‌‌‌ زوڵمیان لێ ده‌‌‌کرا، له‌‌‌ حاڵێکدا که‌‌‌ گه‌‌‌لى کورد له‌‌‌لایه‌‌‌ن ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌ چاوچنۆک و چاوبرسیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ئامانجیان له‌‌‌ ناوبردنى کورد و نیشتمانه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌تى زوڵمى لێ ده‌‌‌کرێ. له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ش کاریگه‌‌‌رى باخۆیان هه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر هاندانى جه‌‌‌ماوه‌‌‌رى کوردستان. له‌‌‌ پێوه‌‌‌ند به‌‌‌ کاریگه‌‌‌رى له‌‌‌ سه‌‌‌ر وه‌‌‌زعى ئێران، به‌‌‌ڵێ پێم وایه‌‌‌ ئه‌‌‌و راپه‌‌‌رینانه‌‌‌ و ئاکامه‌‌‌که‌‌‌ى که‌‌‌ روخانى دیکتاتۆره‌‌‌کان بوو، ئاگادارکردنه‌‌‌وه‌‌‌یێک بوو بۆ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى که‌‌‌ مه‌‌‌رگی ئه‌‌‌وانیش نزیکه‌‌‌ و ئیتر ده‌‌‌ورانى ئیستبداد و دیکتاتۆرى له‌‌‌ هه‌‌‌موو جیهان کۆتایی پێ هاتووه‌‌‌.هه‌‌‌ر چه‌‌‌ند ئاخونده‌‌‌کان وه‌‌‌ک هه‌‌‌میشه‌‌‌ به‌‌‌ قسه‌‌‌ و دروشمه‌‌‌کانیان هه‌‌‌وڵیان داوه‌‌‌ که‌‌‌ راپه‌‌‌رینه‌‌‌کانى وه‌‌‌لاتانى عه‌‌‌ره‌‌‌بی به‌‌‌ خۆیان و ئینقلابی خومه‌‌‌ینیه‌‌‌که‌‌‌یانه‌‌‌وه‌‌‌ پێوه‌‌‌ند بده‌‌‌ن، به‌‌‌لام نه‌‌‌ک ئه‌‌‌وه‌‌‌یان بۆ نه‌‌‌چووه‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌ڵکوو ده‌‌‌رکه‌‌‌وت که‌‌‌ ئامانجى ئه‌‌‌و ئینقلاب و راپه‌‌‌رینانه‌‌‌، بۆ له‌‌‌ ناوبردنى دیکتاتۆره‌‌‌ دزێوه‌‌‌کانه‌‌‌، که‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌و دیکتاتۆرانه‌‌‌ رژیمى به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ سوریه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ هاوپه‌‌‌یمانى رژیمى ئاخوندیه‌‌‌. له‌‌‌ داهاتووشدا ده‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێ که‌‌‌ رژیمى ئاخوندى ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ به‌‌‌رلافاوى غه‌‌‌زه‌‌‌بی خه‌‌‌ڵکى ئێران و ده‌‌‌سه‌‌‌لاتداران له‌‌‌ ئێران وه‌‌‌ک باقى ملهور٠ه‌‌‌کانى دیکه‌‌‌ى جیهان ده‌‌‌که‌‌‌ونه‌‌‌ به‌‌‌ر په‌‌‌لامارى خه‌‌‌ڵکى وه‌‌‌زاڵه‌‌‌ هاتوو.پ ـ هه‌‌‌لایسان و ناوه‌‌‌رۆکى داواکارى و ده‌‌‌رئه‌‌‌نجامه‌‌‌کانى راپه‌‌‌رینه‌‌‌ جه‌‌‌ماوه‌‌‌ریه‌‌‌کانى ناوچه‌‌‌که‌‌‌ چۆن هه‌‌‌ڵده‌‌‌سه‌‌‌نگێنن؟و ـ ئه‌‌‌و راپه‌‌‌رینانه‌‌‌ له‌‌‌ دواى ده‌‌‌یان ساڵ زوڵم و بێدادى حکومه‌‌‌ته‌‌‌ دیکتاتۆره‌‌‌کان و چه‌‌‌وساندنه‌‌‌وه‌‌‌ى بێ به‌‌‌زه‌‌‌ییانه‌‌‌ى خه‌‌‌ڵک هاته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌. به‌‌‌شى هه‌‌‌ره‌‌‌ زۆرى میلله‌‌‌تى هه‌‌‌ر کام له‌‌‌و وه‌‌‌لاتانه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌لێک و ده‌‌‌رفه‌‌‌تێک ده‌‌‌گه‌‌‌ر٠ان تا رقى پنگ خواردووى چه‌‌‌ندین ساڵه‌‌‌یان به‌‌‌ گژ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانى دژى ئازادى و پێشێلکارى مافى مرۆڤ دا بچنه‌‌‌وه‌‌‌.ئه‌‌‌نجامى ئه‌‌‌و راپه‌‌‌رینانه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ نیشان ده‌‌‌دا، که‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌مێکى نوێ و ژیانى شیاوتر و ئینسانى تر چاوه‌‌‌روانى میلله‌‌‌ته‌‌‌کانى ناوچه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌ و ئه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌رده‌‌‌خا که‌‌‌ ئازادى و دیموکراسى جێگه‌‌‌ى سته‌‌‌م و ئیستبداد ده‌‌‌گرێته‌‌‌وه‌‌‌.پ ـ به‌‌‌رێزتان دۆخى رژیمى ئێران له‌‌‌ دواى ئاشکرا بوونى پیلانه‌‌‌ ترۆریستیه‌‌‌که‌‌‌ى واشینگتۆن و بلاوبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى راپۆرتى ئاژانسى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى و ئاشکرابوونى لایه‌‌‌نه‌‌‌ نیزامیه‌‌‌کانى به‌‌‌رنامه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆمیه‌‌‌که‌‌‌ى چۆن هه‌‌‌ڵده‌‌‌سه‌‌‌نگێنن و به‌‌‌ برواى جه‌‌‌نابت ئاکامى که‌‌‌ڵه‌‌‌که‌‌‌ بوونى تاوانکارى رژیم و گوێ نه‌‌‌دان به‌‌‌ داواى کۆمه‌‌‌ڵگاى جیهانى چى ده‌‌‌بێ؟ ئایا شیمانه‌‌‌ى هه‌‌‌لایسانى شه‌‌‌ر٠ى نیزامى له‌‌‌ دژى رژیمى ئێران ده‌‌‌که‌‌‌ى؟و ـ ئه‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌م جار نیه‌‌‌ که‌‌‌ ئاشکرا ده‌‌‌بێ رژیمى ئێران ده‌‌‌ستى له‌‌‌ گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى ترۆریستیدا هه‌‌‌بێ. له‌‌‌ سالانى رابردوو به‌‌‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌ ئاشکرا بووه‌‌‌ که‌‌‌ رژیمى ئێران له‌‌‌ ترۆرى خه‌‌‌ڵکى بێ تاوان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ناوه‌‌‌ندى سه‌‌‌ربازى ئه‌‌‌مریکا و وه‌‌‌لاتانى دیکه‌‌‌ ده‌‌‌ورى سه‌‌‌ره‌‌‌کى گێر٠اوه‌‌‌. هێرشى ترۆریستى بۆ سه‌‌‌ر هێزى ئاشتى پارێز له‌‌‌ لوبنان له‌‌‌ ده‌‌‌یه‌‌‌ى هه‌‌‌شتا و هێرش بۆ سه‌‌‌ر بنکه‌‌‌ى سه‌‌‌ربازى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ خوبه‌‌‌رى عه‌‌‌ره‌‌‌بستان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى رفاندنى کارمه‌‌‌ندى سه‌‌‌فاره‌‌‌ته‌‌‌کانى وه‌‌‌لاتانى رۆژئاوا له‌‌‌ وه‌‌‌لاتانى ناوچه‌‌‌که‌‌‌ و ده‌‌‌یان کرده‌‌‌وه‌‌‌ى ترۆریستى دیکه‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر تاونکارى رژیمى ئاخوندى و ده‌‌‌ست و پێوه‌‌‌نده‌‌‌کانى ئاشکرا بوون.دیاره‌‌‌ ئه‌‌‌و هه‌‌‌وڵه‌‌‌ ترۆریستیه‌‌‌ى رژیم بۆ ترۆرى سه‌‌‌فیرى عه‌‌‌ره‌‌‌بستانى سعوودى له‌‌‌ نه‌‌‌وعى خۆیدا، کرده‌‌‌وه‌‌‌یێکى نوێ بوو، به‌‌‌تایبه‌‌‌ت که‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌سته‌‌‌که‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندێکى ره‌‌‌سمى دیپلۆماسى بوو. هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌وڵ و پیلانه‌‌‌ ترۆریستیه‌‌‌کان درێژه‌‌‌دانى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى ئاخوندى به‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ و گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى مه‌‌‌ترسیدار و گووماناویه‌‌‌ ئه‌‌‌تۆمیه‌‌‌کانى، بۆته‌‌‌ جێگه‌‌‌ى سه‌‌‌رنج و وه‌‌‌لاتانى ناوچه‌‌‌که‌‌‌ش مه‌‌‌ترسیه‌‌‌کانیان به‌‌‌ ئاشکرا راده‌‌‌گه‌‌‌یێنن. له‌‌‌گه‌‌‌ڵ که‌‌‌ڵه‌‌‌که‌‌‌ بوونى ئه‌‌‌و پێشێلکاریانه‌‌‌ و چه‌‌‌ندین سه‌‌‌رپێچى دیکه‌‌‌، پێم وایه‌‌‌ که‌‌‌ وه‌‌‌لاتانى خاوه‌‌‌ن هێز به‌‌‌تایبه‌‌‌ت وه‌‌‌لاتانى رۆژئاوا، به‌‌‌م نزیکانه‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ى هێرشیان بۆ سه‌‌‌ر رژیم یان بۆ سه‌‌‌ر ناوه‌‌‌نده‌‌‌ ئه‌‌‌تۆمیه‌‌‌کانى نابێ. پێم وایه‌‌‌ وه‌‌‌لاتانى رۆژئاوا زیاتر پشت ده‌‌‌به‌‌‌ستن به‌‌‌ فشاره‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها توند کردنى ئابڵووقه‌‌‌ى ئابوورى و هه‌‌‌روه‌‌‌ها قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ کردنى سه‌‌‌فه‌‌‌رى به‌‌‌رپرسانى رژیم و رێگه‌‌‌گرتن له‌‌‌ چالاکى بانکه‌‌‌کانى رژیم. له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌شدا پێم وایه‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر هیچ کام له‌‌‌ فشاره‌‌‌ سیاسى و ئابڵووقه‌‌‌کان کاریگه‌‌‌رى خۆیان نه‌‌‌بێ، ئه‌‌‌گه‌‌‌رى هێرشى سه‌‌‌بازى وجوودى هه‌‌‌یه‌‌‌ و زۆرجاریش به‌‌‌رپرسانى وه‌‌‌لاتانى رۆژئاوا، رێگه‌‌‌ى به‌‌‌کار هێنانى هێزى سه‌‌‌ربازیان بۆ کۆتایی هێنان به‌‌‌ کێشه‌‌‌ى ناوکه‌‌‌یی رژیم هێناوه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌رباس.مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌یێکى دیکه‌‌‌ش که‌‌‌ پێویسته‌‌‌ بیڵێم و ره‌‌‌نگه‌‌‌ هێندێک به‌‌‌ بێ پێوه‌‌‌ند و دوور له‌‌‌ مه‌‌‌وزووع بزاندرێ ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ رووخان و له‌‌‌ ناوچوونى رژیمى به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ سوریه‌‌‌ هۆیێکى جیددی ده‌‌‌بێ بۆ فشار هێنانى زیاتر بۆ سه‌‌‌ر رژیمى ئاخوندى ئێران.پ ـ له‌‌‌ حاستى نێوخۆیی کێشه‌‌‌ى باڵه‌‌‌کانى رژیم به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ و بگره‌‌‌ قوڵتریش بۆته‌‌‌وه‌‌‌ و ماوه‌‌‌یێک له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر خامنه‌‌‌یی بابه‌‌‌تى لابردنى سه‌‌‌رۆک کۆمارى له‌‌‌ ئێران هێنایه‌‌‌ به‌‌‌رباس. ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ پێوه‌‌‌ندى به‌‌‌ کێشه‌‌‌کانى ناوخۆوه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ و به‌‌‌ برواى به‌‌‌رێزتان کێشه‌‌‌ ناوخۆییه‌‌‌کانى رژیم به‌‌‌ره‌‌‌و کوێ ده‌‌‌رۆن؟و ـ به‌‌‌ڵێ راسته‌‌‌ که‌‌‌ کێشه‌‌‌ى باڵه‌‌‌کانى رژیم بوونى هه‌‌‌یه‌‌‌، به‌‌‌لام خامنه‌‌‌یی و ده‌‌‌ست و پێوه‌‌‌نده‌‌‌کانى به‌‌‌ پشت به‌‌‌ستن به‌‌‌ سپاى پاسداران و ناوه‌‌‌نده‌‌‌ سه‌‌‌رکوتگه‌‌‌ر و ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کان و به‌‌‌کار هێنانى هێز موخالفه‌‌‌کانى ناو ده‌‌‌سه‌‌‌لاتیان بێ توانا کردوه‌‌‌. دیاره‌‌‌ خامنه‌‌‌یی که‌‌‌ باس له‌‌‌ لابردنى سه‌‌‌رۆک کۆمارى ده‌‌‌کا، مه‌‌‌به‌‌‌ستى ئه‌‌‌وه‌‌‌ نیه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد له‌‌‌ سه‌‌‌ر کار لابه‌‌‌رێ. خامنه‌‌‌یی به‌‌‌ خه‌‌‌یاڵى خۆى بۆیه‌‌‌ ئه‌‌‌و باسه‌‌‌ى هێنایه‌‌‌ گۆر٠ێ که‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ بگه‌‌‌ێنێ که‌‌‌ رژیمه‌‌‌که‌‌‌ى باوه‌‌‌ر٠ى به‌‌‌ نیزامى پارڵه‌‌‌مانى و دیموکراتیک هه‌‌‌یه‌‌‌ و ده‌‌‌کرێ له‌‌‌ داهاتوودا به‌‌‌ناو نوێنه‌‌‌رانى خه‌‌‌ڵک سه‌‌‌رۆکى حکومه‌‌‌ت هه‌‌‌ڵبژێرن و مه‌‌‌جلیس موتمانه‌‌‌ به‌‌‌ حکومه‌‌‌ت بدات.پێم وایه‌‌‌ ئه‌‌‌و قسانه‌‌‌ى خامنه‌‌‌یی له‌‌‌لایێک بۆ ده‌‌‌رخستنى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى بێ سنوورى خۆیه‌‌‌تى و له‌‌‌ هه‌‌‌مانکاتدا وه‌‌‌ک مانۆرێکى سیاسیه‌‌‌ و که‌‌‌ڵکى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى لێ وه‌‌‌رده‌‌‌گرێ که‌‌‌ هێزى خۆى نیشان بدا و ئه‌‌‌و ده‌‌‌وره‌‌‌ى که‌‌‌ وه‌‌‌لى فه‌‌‌قیه‌‌‌ پێى دراوه‌‌‌ بگێر٠ێ.سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠اى مانۆر٠ و پروپاگه‌‌‌نده‌‌‌کان، و زاڵ بوونى خامنه‌‌‌یی و ده‌‌‌ست و پێوه‌‌‌نده‌‌‌کانى به‌‌‌ سه‌‌‌ر ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدا کێشه‌‌‌ و ناکۆکى له‌‌‌ ناوخۆى ده‌‌‌سه‌‌‌لات هیچ کات کۆتایی پێ نایه‌‌‌ و، جه‌‌‌نگى ده‌‌‌سه‌‌‌لات له‌‌‌ ناو هه‌‌‌موو ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌ دیکتاتۆره‌‌‌کان بوونى هه‌‌‌یه‌‌‌ و نه‌‌‌براوه‌‌‌یه‌‌‌.پ ـ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى داهاتووى مه‌‌‌جلیسى رژیم که‌‌‌ قه‌‌‌راره‌‌‌ له‌‌‌ ١٢ى ره‌‌‌شه‌‌‌مه‌‌‌ى ئه‌‌‌مساڵ به‌‌‌رێوه‌‌‌ بچێ، به‌‌‌ برواى جه‌‌‌نابت هیچ ئاڵووگۆرێک له‌‌‌ پێکهاته‌‌‌ى رژیم دا دروست ده‌‌‌کا و ئایا ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆیێک بۆ ته‌‌‌سویه‌‌‌ حیسابی باڵه‌‌‌کانى رژیم؟ به‌‌‌برواى به‌‌‌رێزتان هه‌‌‌ڵوێستى جوولانه‌‌‌وه‌‌‌ى کورد له‌‌‌ کوردستانى ئێران له‌‌‌ راست ته‌‌‌حریم و ده‌‌‌نگدان ده‌‌‌بێ چى بێ؟و ـ به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌و ته‌‌‌جروبه‌‌‌ى له‌‌‌ ٣٢ ساڵ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارى رژیمى ئاخوندى هه‌‌‌یه‌‌‌، ده‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌ که‌‌‌ رژیمى ئاخوندى هه‌‌‌ر نه‌‌‌وعه‌‌‌ نمایش و شانۆیێکى هه‌‌‌ڵبژاردن به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى درێژه‌‌‌ پێ دان به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌ ناره‌‌‌واکه‌‌‌ى به‌‌‌ کار هێناوه‌‌‌. بێ گوومان هه‌‌‌ڵبژاردنى ئه‌‌‌م جاره‌‌‌ى مه‌‌‌جلیسى رژیم یه‌‌‌کێکى دیکه‌‌‌ ده‌‌‌بێ له‌‌‌ شانۆگه‌‌‌ریه‌‌‌کان.  له‌‌‌ پێوه‌‌‌ند به‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ ببێته‌‌‌ هۆیێک بۆ ته‌‌‌سویه‌‌‌ حیساب له‌‌‌ ناو باڵه‌‌‌کانى رژیم، پێم وایه‌‌‌ باڵه‌‌‌کانى دیکه‌‌‌ى ده‌‌‌سه‌‌‌لات توانایێکى ئه‌‌‌وتۆیان نیه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر خامنه‌‌‌یی و ده‌‌‌ست و پێوه‌‌‌نده‌‌‌کانى. بۆیه‌‌‌ باشتره‌‌‌ بڵه‌‌‌ین خامنه‌‌‌یی ئه‌‌‌م شانۆى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌ به‌‌‌ قازانجى ده‌‌‌ست و پێوه‌‌‌نده‌‌‌کانى و که‌‌‌م هێزکردنى نه‌‌‌یاره‌‌‌ بێ تواناکانى به‌‌‌ کار دێنێ.له‌‌‌ پێوه‌‌‌ند به‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانى کوردستان چ هه‌‌‌ڵوێستێکیان ده‌‌‌بێ، پێم وایه‌‌‌ وه‌‌‌ک هه‌‌‌میشه‌‌‌ جیاوازى له‌‌‌ هه‌‌‌ڵوێست و روانگه‌‌‌کانى هێزه‌‌‌کاندا ده‌‌‌بێ و یه‌‌‌ک هه‌‌‌ڵوێستى چ له‌‌‌ پێوه‌‌‌ند به‌‌‌ ته‌‌‌حریم و چ له‌‌‌ پێوه‌‌‌ند به‌‌‌ بر٠یارى به‌‌‌شدارى کردن له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنى شانۆیی وجودى نابێ.پ ـ ئاڵووگۆر٠ه‌‌‌کان زۆر به‌‌‌ خێرایی به‌‌‌رێوه‌‌‌ن و زۆر جار باسى ئه‌‌‌وه‌‌‌ کراوه‌‌‌ که‌‌‌ ماڵى کورد هێشتا له‌‌‌ شێواوى دایه‌‌‌ و رێک نه‌‌‌خراوه‌‌‌، راتان سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌م دۆخه‌‌‌ چیه‌‌‌ و پێشنیارتان بۆ نهێشتنى ئه‌‌‌و دۆخه‌‌‌ و یه‌‌‌کیه‌‌‌تى و ته‌‌‌بایی نێوان بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ى کورد له‌‌‌ کوردستانى ئێران چیه‌‌‌؟ به‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رچاوگرتنى هه‌‌‌موو ئه‌‌‌و پرۆژه‌‌‌ و پێشنیارانه‌‌‌ى تا ئێستا دراون؟و ـ سازمانى خه‌‌‌بات چه‌‌‌ند جار پێشنهادى داوه‌‌‌ به‌‌‌ حیزب و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان و به‌‌‌م دواییه‌‌‌ش گه‌‌‌لاڵه‌‌‌یێکى ١٠  خاڵى بۆ هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌کانى کوردستانى ئێران ناردوه‌‌‌ که‌‌‌ داوامان کردوه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر نزیک بوونه‌‌‌وه‌‌‌ و هاوکارى هه‌‌‌مه‌‌‌ لایه‌‌‌نه‌‌‌ وتووێژ بکه‌‌‌ین. به‌‌‌لام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ تا ئێستا ئاکامێکى ئه‌‌‌وتۆى نه‌‌‌بووه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ راستیێکه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ نه‌‌‌بوونى یه‌‌‌کیه‌‌‌تى و هاوکارى هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌کانى کوردستانى خه‌‌‌ڵکى کوردستان به‌‌‌ تێکر٠ا و خودى حیزب و لایه‌‌‌نه‌‌‌کان زیان ده‌‌‌بینن، هه‌‌‌موو ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ ده‌‌‌زانن. هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ داوام ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌وڵ بدرێ یه‌‌‌کگرتوویی بکرێته‌‌‌ به‌‌‌ردى بناغه‌‌‌ى ئه‌‌‌رک و کاره‌‌‌کانمان و کۆتایی بێنین به‌‌‌ دووریى و لێکترازان و باشتره‌‌‌ یه‌‌‌ک هه‌‌‌ڵوێست بین. له‌‌‌ پێوه‌‌‌ند به‌‌‌ مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌ چاره‌‌‌نووس سازه‌‌‌کان ئه‌‌‌گه‌‌‌ر به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌ى ئه‌‌‌و راستیانه‌‌‌ کار بکه‌‌‌ین داهاتوویێکى تاریک چاوه‌‌‌روانى جوولانه‌‌‌وه‌‌‌ى کورد ده‌‌‌کا و مێژوو نامان به‌‌‌خشێ.پ ـ له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ى هه‌‌‌وڵه‌‌‌کان بۆ هاوکارى هێزه‌‌‌کانى کوردستان، ماوه‌‌‌یێکه‌‌‌ باسى به‌‌‌ستنى کۆنگره‌‌‌یێکى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی له‌‌‌ هه‌‌‌ولێر به‌‌‌ چاودێرى و هه‌‌‌وڵى سه‌‌‌رۆکى هه‌‌‌رێمى کوردستان ده‌‌‌کرێ؟ به‌‌‌ بر٠واى به‌‌‌رێزتان ئه‌‌‌و کۆنگره‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ببه‌‌‌سترێ تا چ راده‌‌‌یێک ده‌‌‌توانێ ئامانجه‌‌‌کانى بپێکێ؟و ـ به‌‌‌ بر٠واى من هه‌‌‌وڵ بۆ به‌‌‌ستنى کونگره‌‌‌ى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کورد هه‌‌‌نگاوێکى پیرۆزه‌‌‌ و ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئه‌‌‌و کونگره‌‌‌یه‌‌‌ ببه‌‌‌سترێ ده‌‌‌کرێ کێشه‌‌‌کانى کورد له‌‌‌ پارچه‌‌‌کانى کوردستان تێدا باس بکرێ و به‌‌‌ هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنى دروست تر روبه‌‌‌روى روداوه‌‌‌کان و پێشهاته‌‌‌کان ببینه‌‌‌وه‌‌‌. سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران پشتیوانى هه‌‌‌ر هه‌‌‌وڵێک له‌‌‌و چوارچێوه‌‌‌دا ده‌‌‌کا و باوه‌‌‌ر٠ى وایه‌‌‌ که‌‌‌ نزیکى و لێک گه‌‌‌یشتنى هێزه‌‌‌کان و ئاگادار بوون له‌‌‌ سیاسه‌‌‌ت و هه‌‌‌ڵوێستى یه‌‌‌کتر پێویسته‌‌‌ و له‌‌‌ هه‌‌‌مانکاتدا رێگه‌‌‌ خۆشکه‌‌‌ر ده‌‌‌بێ بۆ هاوکارى تێکر٠ایی و ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆى که‌‌‌م بوونه‌‌‌وه‌‌‌ و کۆتایی هێنان به‌‌‌ کێشه‌‌‌ و ئاڵۆزیه‌‌‌کان له‌‌‌ کوردستاندا. و هه‌‌‌روه‌‌‌ها رێگه‌‌‌ له‌‌‌ سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ ئاژاوه‌‌‌گێریه‌‌‌کانى رژیمى ئاخوندى و هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌ بۆ نانه‌‌‌وه‌‌‌ى ناکۆکى له‌‌‌ نێوان گه‌‌‌لى کورددا ده‌‌‌گرێ. هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ سازمانى خه‌‌‌بات به‌‌‌ ته‌‌‌واوى پشتگیرى و هاوکارى گرتنى کۆنگره‌‌‌یێکى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کورد ده‌‌‌کا، به‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رچاوگرتنى تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندیه‌‌‌کانى جوولانه‌‌‌وه‌‌‌ى کورد له‌‌‌ هه‌‌‌رکام له‌‌‌ به‌‌‌شه‌‌‌کانى کوردستان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها سیاسه‌‌‌ت و ئیستراتیژه‌‌‌کانى هێزه‌‌‌کانى هه‌‌‌ر کام له‌‌‌ پارچه‌‌‌کان. به‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رچاوگرتنى ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ رێگه‌‌‌کارى هاوبه‌‌‌ش ده‌‌‌ست نیشان و په‌‌‌سه‌‌‌ند بکرێ و ئه‌‌‌گه‌‌‌ر به‌‌‌و شێوه‌‌‌ بچێته‌‌‌ پێش پێم وایه‌‌‌ ئامانجه‌‌‌کانى ده‌‌‌پێکێ و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوو ده‌‌‌بێ.پ ـ له‌‌‌م قۆناغه‌‌‌ى ئێستا به‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رچاوگرتنى رابردوو و کار و کرده‌‌‌وه‌‌‌ و سیاسه‌‌‌ت و داهاتوو، چاو له‌‌‌ کارنامه‌‌‌ى سازمانى خه‌‌‌بات ده‌‌‌که‌‌‌ى ئه‌‌‌و ته‌‌‌شکیلاته‌‌‌ له‌‌‌ کام پله‌‌‌ ده‌‌‌بینى و ره‌‌‌خنه‌‌‌تان چیه‌‌‌ له‌‌‌ سازمان و چ په‌‌‌یامێکتان هه‌‌‌یه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ى هیوایان به‌‌‌م ته‌‌‌شکیلاته‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌؟ئه‌‌‌گه‌‌‌ر سه‌‌‌رنج بده‌‌‌ینه‌‌‌ پێگه‌‌‌ى سازمانى خه‌‌‌بات، بێگوومان سازمانى خه‌‌‌بات هێزێکى شوێن دانه‌‌‌ر و گرینگه‌‌‌ له‌‌‌ جوولانه‌‌‌وه‌‌‌ى ئازادیخوازى کوردستانى ئێراندا، هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌رنامه‌‌‌ و سیاسه‌‌‌تى سازمانى خه‌‌‌بات به‌‌‌رنامه‌‌‌یێکى سه‌‌‌رده‌‌‌میانه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌م قۆناغه‌‌‌ى جوولانه‌‌‌وه‌‌‌ى کورد له‌‌‌ کوردستانى ئێران به‌‌‌ نمونه‌‌‌یی و که‌‌‌م وێنه‌‌‌ ده‌‌‌ژمێردرێ. به‌‌‌لام له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و جێگه‌‌‌ و پێگه‌‌‌یه‌‌‌ى که‌‌‌ سازمانى خه‌‌‌بات و ئه‌‌‌و مێژووه‌‌‌ پرشنگداره‌‌‌ى هه‌‌‌یه‌‌‌تى ده‌‌‌بێ ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ش بڵه‌‌‌ین، سازمانى خه‌‌‌بات وه‌‌‌ک پێویست نه‌‌‌یتوانیوه‌‌‌ بچێته‌‌‌ پێش و ده‌‌‌بێ کارى زیاتر بکرێ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى وه‌‌‌ک ته‌‌‌شکیلاتێکى ره‌‌‌سه‌‌‌نى نیشتمانى و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی له‌‌‌ مه‌‌‌یداندا چالاکتر و دیارتر بێ، ئه‌‌‌وه‌‌‌ش به‌‌‌ کارى زیاترى به‌‌‌رپرسان، ئه‌‌‌ندامان و دۆستانى سازمانى خه‌‌‌بات و نه‌‌‌زه‌‌‌رات و پێشنهادى باش و هاوکارى خۆشه‌‌‌ویستان و دڵسۆزان ده‌‌‌کرێ.له‌‌‌ کۆتاییشدا ده‌‌‌ڵێم، سازمانى خه‌‌‌بات ته‌‌‌شکیلاتێکى ره‌‌‌سه‌‌‌نى نیشتمانیه‌‌‌ و داهاتوویێکى پرشنگدار و دره‌‌‌وشاوه‌‌‌ى ده‌‌‌بێ. تێکۆشانى رابردووى سازمان زاڵبوون به‌‌‌ سه‌‌‌ر که‌‌‌ند و کۆسپه‌‌‌کان و تێپه‌‌‌رین به‌‌‌ سه‌‌‌ر رۆژگاره‌‌‌ سه‌‌‌خته‌‌‌کان ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ به‌‌‌ باشى ده‌‌‌رده‌‌‌خا که‌‌‌ سازمانى خه‌‌‌بات هێزێکى کاریگه‌‌‌ر و ریشه‌‌‌دارى کوردستانه‌‌‌.

12 ساڵ و 11 مانگ و 30 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن