پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ کره‌‌‌وه‌‌‌ى فریوکارانه‌‌‌ى سپاى پاسداران له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ى بانه‌‌‌__ دامه‌‌‌زراندنى مه‌‌‌قه‌‌‌رى سپاى پاسداران له‌‌‌ زه‌‌‌رواو__ کچه‌‌‌ کوردێکی وێبلاگنووس ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر و ره‌‌‌وانه‌‌‌ى زیندانى ئێوین کرا__ هاوڵاتییه‌‌‌کی شاری مه‌‌‌هاباد به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی راسته‌‌‌وخۆی هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کان کوژرا__ نیگه‌‌‌رانى به‌‌‌رپرسانى رژیم له‌‌‌ حه‌‌‌شیمه‌‌‌تى سووننیه‌‌‌کانى تاران__ ٣ هاوه‌‌‌لاتى کورد له‌‌‌ زیندان ٢٠  مانگه‌‌‌ چارونووسیان نادیاره‌‌‌__ فه‌‌‌رانسه‌‌‌ کرینى نه‌‌‌وتى رژیمى ئاخوندى ته‌‌‌حریم کرد__ جیهان ده‌‌‌بێ رژیمى ئێران پێش ده‌‌‌ستراگه‌‌‌یشتنى به‌‌‌ چه‌‌‌کى ناوکه‌‌‌یی، بگۆرێ__ رژیمى ئاخوندى بۆ چاره‌‌‌مین جار باڵوێزى سوئیسى بانگ کرد__ وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى عه‌‌‌ره‌‌‌بستان سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردانه‌‌‌کانى رژیمى ئێران وریایی دا__ دوائاڵوگۆره‌‌‌کانى سوریه‌‌‌

کره‌‌‌وه‌‌‌ى فریوکارانه‌‌‌ى سپاى پاسداران له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ى بانه‌‌‌به‌‌‌ پێی هه‌‌‌واڵه‌‌‌کانی گه‌‌‌یشتوو له‌‌‌شاری بانه‌‌‌ ماوه‌‌‌ێکه‌‌‌ رژیمی ئاخوندی له‌‌‌درێژه‌‌‌ی سیاسه‌‌‌تی چاوبه‌‌‌ست و فریوکارانه‌‌‌یدا، له‌‌‌رێگه‌‌‌ی سپای پاسداران کۆمه‌‌‌ڵیک دوکتور و پزیشکیان له‌‌‌شاری قه‌‌‌زوێن و سنه‌‌‌وه‌‌‌ هیناوه‌‌‌ته‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی بانه‌‌‌ و هه‌‌‌واڵی چاره‌‌‌سه‌‌‌ر کردنی نه‌‌‌خۆشیان به‌‌‌ خۆرایی و به‌‌‌ بێ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر له‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ بلاوکردۆته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ پێی هه‌‌‌واڵه‌‌‌کان ئه‌‌‌و گه‌‌‌لاڵه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ژێر ناوى هه‌‌‌ڵمه‌‌‌تى "رێکخراوى کۆمه‌‌‌ڵگاى به‌‌‌سیجى پزیشکیی کوردستان" به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێ، سه‌‌‌ردانى چه‌‌‌ندین دێى ناوچه‌‌‌ى بانه‌‌‌یان کردووه‌‌‌ و بانگه‌‌‌وازى داوده‌‌‌رمان و عه‌‌‌مه‌‌‌لیات و نه‌‌‌شته‌‌‌رگه‌‌‌رییان له‌‌‌ناو خه‌‌‌ڵکدا بلاو کرۆته‌‌‌وه‌‌‌. هێزی سپای پاسداران تیمێکی وێنه‌‌‌هه‌‌‌ڵگرتنی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خۆی هێناوه‌‌‌ و وێنه‌‌‌ له‌‌‌کاره‌‌‌کانیان هه‌‌‌ڵده‌‌‌گرن. جێگه‌‌‌ی باسه‌‌‌ هاوشێوه‌‌‌ى ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌ پووشپه‌‌‌رى ساڵى ١٣٨٩ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ى بۆکان بیندرا که‌‌‌ کومیته‌‌‌ى شارستانى بۆکانى سازمانى خه‌‌‌بات ئه‌‌‌وکرده‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ی سپای پاسدارانى به‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ێکى فریوکارانه‌‌‌ و چه‌‌‌واشه‌‌‌کارانه‌‌‌ زانى. کومیته‌‌‌ى شارستانى بۆکانى سازمانى خه‌‌‌بات له‌‌‌ روونکردنه‌‌‌وه‌‌‌ێکدا ووتى: ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ى سپاى پاسداران چه‌‌‌ندین ئامانجی له‌‌‌پشته‌‌‌ که‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌میان متمانه‌‌‌به‌‌‌خشین و خۆشه‌‌‌ویست کردنی سپای جینایه‌‌‌تکاری پاسدارانه‌‌‌ له‌‌‌ناو خه‌‌‌ڵکی ناوچه‌‌‌که‌‌‌. دووهه‌‌‌م ئامانج کونترۆڵ کردنی ناوچه‌‌‌که‌‌‌ و به‌‌‌ بیانووی خزمه‌‌‌ت گه‌‌‌یاندن به‌‌‌ خه‌‌‌ڵک بلاوبوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ناوچه‌‌‌که‌‌‌ و ئاگاداربوون له‌‌‌ بارودۆخ و هه‌‌‌رنه‌‌‌وعه‌‌‌ جم و جووڵێک له‌‌‌ کوردستان. سێهه‌‌‌م ئامانج، درێژه‌‌‌دان به‌‌‌ سیاسه‌‌‌تی په‌‌‌ره‌‌‌دان به‌‌‌ سیسته‌‌‌می جاشایه‌‌‌تی و به‌‌‌کرێگیراوی.کومیته‌‌‌ شارستانی بۆکانی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران هه‌‌‌ر له‌‌‌و روونکردنه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ دا رایگه‌‌‌یاند: ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ی هێزه‌‌‌کانی رژیم درێژه‌‌‌دان به‌‌‌هه‌‌‌مان سیاسه‌‌‌تی فریوکارانه‌‌‌ و دژه‌‌‌ گه‌‌‌لیانه‌‌‌ی ٣١ سال ته‌‌‌مه‌‌‌نی ره‌‌‌شی نیزامی ئاخوندییه‌‌‌ و دڵنیاشین، له‌‌‌ لای جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری کوردستان ئاشکرا و روونه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ جینایه‌‌‌ت و پیاوکوژی دا هێزی پاسدارانی رژیم پشکی سه‌‌‌ره‌‌‌کی به‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێ و هه‌‌‌رگێز به‌‌‌و کرده‌‌‌وانه‌‌‌ رق وبێزاری خه‌‌‌ڵکی نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌ری کوردستان له‌‌‌راست پێکهاته‌‌‌ی رژیم و به‌‌‌تایبه‌‌‌ت سپای پاسداران که‌‌‌م نابێته‌‌‌وه‌‌‌ و فریوی ئه‌‌‌مجۆره‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌انه‌‌‌ ناخۆن.دامه‌‌‌زراندنى مه‌‌‌قه‌‌‌رى سپاى پاسداران له‌‌‌ زه‌‌‌رواوبه‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵه‌‌‌کانى گه‌‌‌یشتوو به‌‌‌ خه‌‌‌باتمێدیا، ٢ رۆژ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر رۆژى سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ ١ى سه‌‌‌رماوه‌‌‌زى ١٣٩٠  رژیمى ئاخوندى له‌‌‌ دێى زه‌‌‌رواو مه‌‌‌قه‌‌‌رى سپاى پاسدارانى دامه‌‌‌زراندووه‌‌‌. به‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵه‌‌‌کان رژیم به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوونى چه‌‌‌ندین به‌‌‌رپرسی بالاى نیزامى و ئیدارى له‌‌‌شارى بانه‌‌‌ له‌‌‌رێوره‌‌‌سمێکدا ده‌‌‌رگاى مه‌‌‌قه‌‌‌رى سپایان له‌‌‌ زه‌‌‌رواو کرده‌‌‌وه‌‌‌. خه‌‌‌ڵکى زه‌‌‌رواو به‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌ى هێزه‌‌‌کانى رژیم نیگه‌‌‌رانن و پێناخۆش بوونى خۆیان له‌‌‌ بوونى مه‌‌‌قه‌‌‌رى سپاى پاسداران له‌‌‌ گونده‌‌‌که‌‌‌یان ناشارنه‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ناو یه‌‌‌کدى باسی ده‌‌‌که‌‌‌ن. خه‌‌‌ڵک ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى فشار هێنانى زیاتر و سه‌‌‌رکووت و کونترۆڵى جم و جوولى هاوه‌‌‌لاتیان له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌ لێک ده‌‌‌ده‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و بێجگه‌‌‌ له‌‌‌ ژماره‌‌‌یێکى که‌‌‌مى دانیشتووانى گوند کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى مه‌‌‌قه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن خه‌‌‌ڵکه‌‌‌وه‌‌‌ بایکوت کراوه‌‌‌ و وله‌‌‌ رێوره‌‌‌سمى کردنه‌‌‌وه‌‌‌شی دا وێراى فشارى هێزه‌‌‌کانى سپاى پاسداران به‌‌‌شداریان نه‌‌‌کرد. کچه‌‌‌ کوردێکی وێبلاگنووس ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر و ره‌‌‌وانه‌‌‌ى زیندانى ئێوین کرابه‌‌‌ پێى راپۆرتى کومیته‌‌‌ى راپۆرتده‌‌‌رانى مافى مرۆڤ، کچێکى خوێندکار و وێبلاگنووسی کورد و خه‌‌‌ڵکی کرماشان دوای گه‌‌‌ر٠انه‌‌‌وه‌‌‌ی بۆ ئێران ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر و ره‌‌‌وانه‌‌‌ی زیندانی ئێوین کراوه‌‌‌. کۆمیته‌‌‌ی راپۆرتده‌‌‌رانى مافی مرۆڤ، له‌‌‌ راپۆرتێکدا نووسیویه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتى ٢٣ى خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ر کاتێک رۆژین محه‌‌‌ممه‌‌‌دی کچه‌‌‌ خوێندکار و وێبلاگنووسی کورد له‌‌‌ فر٠ۆکه‌‌‌خانه‌‌‌ی ئه‌‌‌سته‌‌‌مبۆڵه‌‌‌وه‌‌‌ گه‌‌‌یشته‌‌‌ تاران له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منه‌‌‌یتییه‌‌‌کانی رژیمه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر و روانه‌‌‌ی زیندانی ئێوین کراوه‌‌‌. ناوبراو پاش ٢٤ کاتژمێر به‌‌‌ دانانی بارمته‌‌‌ ئازاد کراوه‌‌‌، به‌‌‌ڵام پاش ماوه‌‌‌یه‌‌‌کی تر هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کان له‌‌‌ شاری کرماشان هیرشیان کردۆته‌‌‌ سه‌‌‌ر ماڵی باوکی که‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ری بکه‌‌‌ن، به‌‌‌ڵام به‌‌‌هۆی ئاماده‌‌‌ نه‌‌‌بوونی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوو نه‌‌‌بوون. له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی راپۆرته‌‌‌که‌‌‌دا هاتووه‌‌‌، جارێکی تر له‌‌‌ رێگای ته‌‌‌له‌‌‌فۆنه‌‌‌وه‌‌‌ بانگهێشتی دادسه‌‌‌رای شه‌‌‌هید موقه‌‌‌ده‌‌‌سیی تاران کراوه‌‌‌ که‌‌‌ پاش ئاماده‌‌‌ بوون و ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر داگرتنی کامپیۆتێر و که‌‌‌لوپه‌‌‌لی شه‌‌‌خسیی و سێ‌ رۆژی به‌‌‌رده‌‌‌وام لێپێچینه‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌ئاکامدا رۆژی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢ی سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز جارێکی تر ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر و ره‌‌‌وانه‌‌‌ی زیندانی ئێوین کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. هه‌‌‌تا کاتی بڵاو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ هۆکاری گیران و تۆمه‌‌‌ته‌‌‌کانى بڵاو نه‌‌‌کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.هاوڵاتییه‌‌‌کی شاری مه‌‌‌هاباد به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی راسته‌‌‌وخۆی هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کان کوژراله‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی ده‌‌‌ستر٠ێژی راسته‌‌‌وخۆی هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کانی رژیمى ئێران هاووڵاتییه‌‌‌کی کورد گیانی دا. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، ره‌‌‌حمان بایزیدی خه‌‌‌ڵکی شاری مه‌‌‌هاباد، له‌‌‌ شوێنێک به‌‌‌ ناوی "ئه‌‌‌حمه‌‌‌دبریو" له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی سه‌‌‌رده‌‌‌شت که‌‌‌وتۆته‌‌‌ به‌‌‌ر ده‌‌‌سترێژی راسته‌‌‌وخۆی هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدا گیانی دا. ته‌‌‌رمی ره‌‌‌حمان بایزیدی ره‌‌‌وانه‌‌‌ی شاری مه‌‌‌هاباد کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌پێی سه‌‌‌رژمێرى تۆمار کراو له‌‌‌ ناوه‌‌‌ندی ئاماری ئاژانسی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، له‌‌‌ مانگی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ردا ١١ هاووڵاتیی کوڵبه‌‌‌ری کورد له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ سنوورییه‌‌‌کان به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ ئینتزامی- نیزامییه‌‌‌کانی رژیمى ئێران کوژراو و بریندار بوون. له‌‌‌ کۆی گشتیی ئه‌‌‌و ئاماره‌‌‌ ٩ هاووڵاتی کوژاروه‌‌‌ و ٢ی دیکه‌‌‌ش بریندار بوون. ئه‌‌‌و ئاماره‌‌‌ به‌‌‌ پشت به‌‌‌ستن به‌‌‌ ناوه‌‌‌ندی ئاماری ئاژانسی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا بڵاو کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌کرێ‌ له‌‌‌و رێژه‌‌‌یه‌‌‌ش زیاتر بێت.نیگه‌‌‌رانى به‌‌‌رپرسانى رژیم له‌‌‌ حه‌‌‌شیمه‌‌‌تى سووننیه‌‌‌کانى تارانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى ماڵپه‌‌‌رى حکوومه‌‌‌تى شیعه‌‌‌ ئانلاین حه‌‌‌شیمه‌‌‌تى سووننى مه‌‌‌زه‌‌‌هبی تاران زیاتر له‌‌‌ یه‌‌‌ک میلیۆن که‌‌‌سه‌‌‌. ئه‌‌‌و سایته‌‌‌ له‌‌‌ زمان سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ێکى ئاگادار له‌‌‌ ناوه‌‌‌ندى سه‌‌‌رژمێرى حه‌‌‌شیمه‌‌‌تى رژیم بلاوى کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ پێى دوایین سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کانى حه‌‌‌شیمه‌‌‌تى په‌‌‌یره‌‌‌وانى مه‌‌‌زه‌‌‌هه‌‌‌بی سووننى له‌‌‌ تاران له‌‌‌ یه‌‌‌ک میلیۆن که‌‌‌س تێپه‌‌‌ریوه‌‌‌. بله‌‌‌ پێى ئه‌‌‌و سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ بۆته‌‌‌ جێگه‌‌‌ى سه‌‌‌رسوورمان و نیگه‌‌‌رانى به‌‌‌رپرسانى بالاى حکوومه‌‌‌تى . ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ ژماره‌‌‌ى مزگه‌‌‌وته‌‌‌کانى په‌‌‌یره‌‌‌وانى شیعه‌‌‌ له‌‌‌تاران تا کۆتایی ئه‌‌‌مساڵ ده‌‌‌گاته‌‌‌ (١٢٠ ٠ ) مزگه‌‌‌وت و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت یه‌‌‌ک مزگه‌‌‌وتى سووننى مه‌‌‌زه‌‌‌هه‌‌‌بیش له‌‌‌تاران بوونى نییه‌‌‌. سه‌‌‌ره‌‌‌راى ئه‌‌‌وه‌‌‌ش هه‌‌‌موو ساڵێ له‌‌‌کاتى به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى نوێژى جه‌‌‌ژنه‌‌‌کان خاوه‌‌‌ن باوه‌‌‌رانى مه‌‌‌زهه‌‌‌بی سووننى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کێشه‌‌‌ و فشارى ێزه‌‌‌کانى رژیم به‌‌‌ره‌‌‌وروو ده‌‌‌بن. ٣ هاوه‌‌‌لاتى کورد له‌‌‌ زیندان ٢٠  مانگه‌‌‌ چارونووسیان نادیاره‌‌‌سێ هاوه‌‌‌لاتى خه‌‌‌ڵکى شارى مه‌‌‌هاباد سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠اى تێپه‌‌‌ر٠ینى ٢٠  مانگ له‌‌‌ کاتى گیرانیان هه‌‌‌روا له‌‌‌ زیندانى ره‌‌‌جایی شار چاره‌‌‌نووسیان نادیاره‌‌‌. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان سێ هاوه‌‌‌لاتى مه‌‌‌هابادى به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانى داوود عه‌‌‌بدوڵلاهى ، کامران شێخه‌‌‌ و ئه‌‌‌نوه‌‌‌ر خزرى که‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ٢٠  مانگ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ گیراون و زیندانى کراون هه‌‌‌روا به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى نادیار له‌‌‌ زیندانى ره‌‌‌جایی شارى که‌‌‌ره‌‌‌ج راگیراون. ده‌‌‌وترێ تاوانى ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠اى ته‌‌‌واو بوونى لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌کانیان تا ئێستا له‌‌‌ لایه‌‌‌ن دادگاوه‌‌‌ حوکمیان بۆ ده‌‌‌رنه‌‌‌چووه‌‌‌، هاوکارى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ گرووپه‌‌‌ مه‌‌‌زه‌‌‌هه‌‌‌بیه‌‌‌کانه‌‌‌. فه‌‌‌رانسه‌‌‌ کرینى نه‌‌‌وتى رژیمى ئاخوندى ته‌‌‌حریم کردده‌‌‌وڵه‌‌‌تى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ کر٠ینى نه‌‌‌وتى ئێرانى ته‌‌‌حریم کرد. ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاته‌‌‌ تا مانگى ژوئیه‌‌‌ى ئه‌‌‌مساڵ ١ میلیۆن و ٦٠ ٠  هه‌‌‌زار بۆشکه‌‌‌ نه‌‌‌وتى له‌‌‌ رژیمى ئێران کریوه‌‌‌. شارکوزى پێشتر داواى له‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا و که‌‌‌نه‌‌‌دا و ژاپۆن و یه‌‌‌کێتى ئورووپا کردبوو کرینى نه‌‌‌وتى ئێران راگرن. ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ پێشنیاریێک که‌‌‌ بۆ بر٠ینى کرینى نه‌‌‌وتى رژیمى دابوو به‌‌‌ وه‌‌‌لاتان له‌‌‌ ئاستى ناوخۆیی خسته‌‌‌ خانه‌‌‌ى جێبه‌‌‌جێکردنه‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌و هه‌‌‌واڵ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن بێرنارد والرۆ ووته‌‌‌بێژى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ رۆژى پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢٤ى نوامبر راگه‌‌‌یه‌‌‌ندرا. جیهان ده‌‌‌بێ رژیمى ئێران پێش ده‌‌‌ستراگه‌‌‌یشتنى به‌‌‌ چه‌‌‌کى ناوکه‌‌‌یی، بگۆرێبه‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى واشینگتۆن پۆست، نیوت گینگریچ پالوێراوى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى سه‌‌‌رۆک کۆمارى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ حیزبی کۆماریخواز گووتى: جیهان ده‌‌‌بێ رژیمى ئێران پێش ده‌‌‌ستراگه‌‌‌یشتنى به‌‌‌ چه‌‌‌کى ناوکه‌‌‌یی بگۆرێ. ناوبراو گووتى: بر٠ینى فرۆشتنى به‌‌‌نزین به‌‌‌ رژیمى ئێران و وێرانکردنى پالاوتگه‌‌‌کانى به‌‌‌ گۆرینى ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌ کۆتایی دێ و کۆتایی به‌‌‌ به‌‌‌رزه‌‌‌فر٠ییه‌‌‌کانى ئه‌‌‌تۆمیه‌‌‌که‌‌‌ى دێنێ. نیوت گینگریچ زیادى کرد: ئه‌‌‌گه‌‌‌ر هاوپه‌‌‌یمانان له‌‌‌ ده‌‌‌ورى ئیستراتژیێک هاوکاریان ببێ، ئه‌‌‌مریکا ده‌‌‌توانێ له‌‌‌ماوه‌‌‌ى یه‌‌‌ک ساڵ رژیمى ئێران له‌‌‌ناو ببات. رژیمى ئاخوندى بۆ چواره‌‌‌مین جار باڵوێزى سوئیسى بانگ کردرژیمى ئاخوندى باڵوێزى سوئیسى له‌‌‌تاران وه‌‌‌کوو پارێزه‌‌‌ر قازانجه‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکا بۆ جارى چواره‌‌‌م بانگ کرد. هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى مێهرى حکوومه‌‌‌تى گووتى: ئه‌‌‌و بانگهێشته‌‌‌ به‌‌‌ نیشانه‌‌‌ى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى به‌‌‌ بر٠یارنامه‌‌‌ى پێش که‌‌‌ش کراوى ئه‌‌‌مریکا سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى ترۆرى باڵوێزى عه‌‌‌ره‌‌‌بستانى سه‌‌‌عوودى له‌‌‌ واشینگتۆن بووه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵى گشتى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کانیش په‌‌‌سه‌‌‌ند کرا. جێگه‌‌‌ى وه‌‌‌بیرهێناننه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌ینى رابردوو کۆمه‌‌‌ڵى گشتى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان بریارنامه‌‌‌یێکى په‌‌‌سه‌‌‌ند کرد که‌‌‌ رژیمى ئێران به‌‌‌ هۆى گه‌‌‌لاڵه‌‌‌دارێژى بۆ ترۆرى باڵوێزى عه‌‌‌ره‌‌‌بستانى سه‌‌‌عوودى له‌‌‌ واشینگتۆن مه‌‌‌حکووم ده‌‌‌کا و خوازیارى لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌وبلاره‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها راده‌‌‌ستکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى بکه‌‌‌رانى ئه‌‌‌و پیلانگیرییه‌‌‌ بووه‌‌‌. وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى عه‌‌‌ره‌‌‌بستان سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردانه‌‌‌کانى رژیمى ئێران وریایی دابه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى فه‌‌‌رۆانسه‌‌‌ سعوودلفه‌‌‌یسه‌‌‌ڵ وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى عه‌‌‌ره‌‌‌بستانى سه‌‌‌عوودى سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردانه‌‌‌کانى رژیمى ئێران له‌‌‌ وه‌‌‌لاتانى ناوچه‌‌‌که‌‌‌ و هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ى به‌‌‌رنامه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆمى ئه‌‌‌وه‌‌‌ وه‌‌‌لاته‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى ناوچه‌‌‌که‌‌‌ وریایی دا. ناوبراو که‌‌‌ له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى وه‌‌‌زیرانى شۆراى هاوکارى که‌‌‌نداوى فارس قسه‌‌‌ى ده‌‌‌کرد پێى داگرت: چالاکى رژیمى ئێران بۆ وه‌‌‌ده‌‌‌ست هێنانى توانایی ئه‌‌‌تۆمى هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌یێکى جیدییه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌منیه‌‌‌ت و دامه‌‌‌زراوه‌‌‌یی ناوچه‌‌‌که‌‌‌. دوائاڵوگۆره‌‌‌کانى سوریه‌‌‌چالاکانى سیاسی سووریه‌‌‌ رۆژى پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ رایانگه‌‌‌ویاند ئه‌‌‌رته‌‌‌شی ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاته‌‌‌ به‌‌‌ تانک هێرشسی کردۆته‌‌‌ سه‌‌‌ر ناوچه‌‌‌ى به‌‌‌لده‌‌‌ له‌‌‌ناوچه‌‌‌کانى ناوه‌‌‌ندى ئه‌‌‌وه‌‌‌ وه‌‌‌لاته‌‌‌. له‌‌‌ زمان شاهیدانى رووداوه‌‌‌که‌‌‌ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى رۆیته‌‌‌رز رایگه‌‌‌یاند، نزیک به‌‌‌ ٥٠  ده‌‌‌زگا تانک و نه‌‌‌فه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵگر به‌‌‌ چه‌‌‌ه‌‌‌کى قورسى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ هێرشیان کردۆته‌‌‌ سه‌‌‌ر مزراکانى به‌‌‌لده‌‌‌ و رستن له‌‌‌ شارى حه‌‌‌مس و ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یان ئاگرباران کردووه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌مرۆ وه‌‌‌زیره‌‌‌کانى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى وه‌‌‌لاتانى ئه‌‌‌ندام له‌‌‌ یه‌‌‌کێتى ئورووپا له‌‌‌ دانیشتنێکدا له‌‌‌ قاهیره‌‌‌ مۆڵه‌‌‌تى یه‌‌‌ک رۆژیان به‌‌‌ رژیمى ئه‌‌‌سه‌‌‌د دا تا کۆتایی به‌‌‌ جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانى بێنێ و رێگه‌‌‌ى چوونه‌‌‌ژووره‌‌‌وه‌‌‌ى چاودێرانى یه‌‌‌کێتى وه‌‌‌لاتانى عه‌‌‌ره‌‌‌ب بۆ سوریه‌‌‌ بدات و به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ ته‌‌‌حریمه‌‌‌کانى له‌‌‌سه‌‌‌ر به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌به‌‌‌ن. هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌چوارچێوه‌‌‌ى پشتیوانى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى رۆژى چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ خوازیارى دروست کردنى ناوچه‌‌‌ى دژه‌‌‌ فر٠ین بۆ هاوه‌‌‌لاتیانى سوریه‌‌‌ بوو. 

12 ساڵ و 11 مانگ و 27 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن