__ کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد له مه‌ریوان به دهستر٠ێژی هێزه ئینتزامییه‌کان بریندار کرا__ بۆ چاپی کتێبێک فشار خراوته سه‌ر چالاکێکی فه‌رهه‌نگی له ئیلام__ ناره‌زایه‌تى کرێکارانى کارخانه‌ى په‌ردیسى سنه__ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ین: رژیمى تاران هه‌روا ده‌ستێوه‌ردان ده‌کات__ به‌ڵگه‌ى بوونى ده‌ستى رژیم له کوشتنى نووسه‌رى ئازه‌ربایجانى__ بریتانیا : وه‌لامێکى قایم ده‌ده‌ینه‌وه به رژیمى ئێران__ ئاشکرا بونى دزییکى میلیاردى تر له بانکیکى ده‌وله‌تى __ دزینى چالاکانى خۆیندکارى له به‌ره‌به‌رى ١٦ى سه‌رماوه‌ز__ په‌سه‌ند کردنى ته‌حریمه‌کان دژى ده‌وڵه‌تى سوریه له‌لایه‌ن وه‌لاتانى یه‌کێتى عه‌ره‌ب__ ئاوی پیس رۆژانه ٤ هه‌زار منداڵ له ئه‌فریقا ده‌کوژێت
کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد له مه‌ریوان به دهستر٠ێژی هێزه ئینتزامییه‌کان بریندار کراهێزه ئینتزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران له سنووری سه‌ردۆشی مه‌ریوان به دهستر٠ێژی راسته‌وخۆ کۆڵبه‌رێکی کوردیان بریندار کرد. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا ، چه‌ند شه‌و له‌مه‌به‌ر هێزه ئینتزامییه‌کان له "دۆڵه‌بی"ی مه‌ریوان هێرشیان کردۆته سه‌ر کۆمه‌ڵێک له کۆڵبه‌ر و کاسبکارانی کورد و له ئه‌نجامی دهستر٠ێژی راسته‌وخۆ کۆڵبه‌رێک به‌ناوی لوقمان ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و کور٠ی حه‌مه شێخه خه‌ڵکی گوندی "یه‌نگیجه" به توندی بریندار بووه. دواتر به برینداری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "بووعه‌لی"ی مه‌ریوان کراوه.بۆ چاپی کتێبێک فشار خراوته سه‌ر چالاکێکی فه‌رهه‌نگی له ئیلامچاپی په‌رتووک و نامیلکه‌ی کوردی له ئیلام به دژواری مۆڵه‌تیان پێ‌ده‌درێت و به‌م بۆنه‌وه فشار ده‌خرێته سه‌ر نووسه‌ران. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، په‌رتووکێکی هه‌ڵبه‌ستی کوردیی شاعێر "وه‌لی محه‌ممه‌د ئومیدی" که له‌لایه‌ن چالاکێکی فه‌رهه‌نگیی ئیلامه‌وه کۆ کراوه‌ته‌وه و ده‌یهه‌وێت چاپی بکات، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئیلامه‌وه مۆڵه‌تی چاپی پێ‌نادرێت. له ساڵی ١٣٨٦ه‌وه هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن یاسر سه‌نایی یه‌کێک له چالاکانی فه‌رهه‌نگیی ئیلامه‌وه که دیوانی ئه‌و شاعێره کۆ کراوه‌ته‌وه، داوای مۆڵه‌تی چاپ کراوه، به‌ڵام ئه‌و داخوازه‌ی به‌بێ‌هیچ هۆیه‌ک ره‌ت کراوه‌ته‌وه و پێش به چاپی ئه‌و دیوانه شێعره گیراوه. وه‌لی محه‌ممه‌د که خه‌ڵکی گوندی "کارزان"ی ئیلامه، له کاتی ژیانیدا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی حکوومه‌ته‌وه به‌هۆی بیری نه‌ته‌وه‌یی خراوه‌ته ژێر فشاره‌وه. وه‌لی محه‌مه‌د ئومیدی کارزانی ناسراو به "وه‌لی بێگانه" خه‌ڵکی گوندی "کارزان"ی سه‌ر به شاری "شیروان چارداوڵ"ی ئیلامه که ساڵی ١٣٠ ١ له‌دایک بووه که پاش غوڵامر٠هزا ئه‌رکه‌وازی له شێوازی نووسینی شێعردا یه‌ک له شاعێرانی ناوداری به‌ره‌ی کلاسیکی ئیلامه و له‌ناو به‌ره‌ی یه‌که‌می کاروانی شێعری کوردی‌دا جێگا ده‌گرێت و هۆنراوه‌کانی به زاراوه‌ی کهلهور٠ی جنووبی( فه‌یلی) داناوه و هاوکات تێکه‌ڵاوێکه له زاراوه و ئه‌ده‌بی گۆران.ناره‌زایه‌تى کرێکارانى کارخانه‌ى په‌ردیسى سنه‌کرێکارانى کارخانه‌ى په‌ردیسى سنه به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به نه‌دانى ٨ مانگ حه‌ق ده‌سته‌کانیان رۆژى سێ شه‌ممه ١ى سه‌رماوه‌ز مانیان گرت و کارخانه‌یان داخست. ئه‌و کرێکارانه له ره‌شه‌ممه‌ى ساڵى ٨٩ تا ئه‌م رێکه‌وته ته‌نیا یه‌ک مانگ حه‌ق ده‌ستیان پێدراوه که به له‌به‌رچاوگرتنى جێژنانه زیاتر له ١٠ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه. ده‌وترێ ته‌ناه‌ت نیگه‌بانه‌کانى کارخانه‌ش مانیان له‌کار کگرتووه و له کرده‌وه‌ێکى یه‌کگرتووانه ده‌زگاکانی کارخانه‌یان کوژاندۆته‌وه و چوونه‌ته‌وه ماڵه‌کانیان. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ین: رژیمى تاران هه‌روا ده‌ستێوه‌ردان ده‌کاتبه پێى راپۆرتى حکوومه‌ت٠Šى ئیسنا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وه‌لاته له قسه‌گه‌لێکى دژمنانه دا ئیدعاى کرد که ئێران ده‌ستى له هاندان و شه‌رى راگه‌یاندن دژى به‌حره‌ین هه‌یه. خالید بێن ئه‌حمه‌د خه‌لیفه له ووتووێژ له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ته‌له‌ویزیۆنى ئه‌لجه‌زیره ووتى هێندێک بابه‌ت هه‌یه که وامان لێده‌کا سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانى ئێران له‌کاروبارى ناوخۆى به‌حره‌ین هه‌ڵویست بگرین و قسه بکه‌ین. ناوبراو له درێه‌دا ووتى: راگه‌یاندنى رژیمى ئێران ده‌ستى له هاندانى خه‌ڵک بۆ توندوتیژى دا هه‌یه و ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه ئێمه‌ى تووشی کێشه کردووه.به‌ڵگه‌ى بوونى ده‌ستى رژیم له کوشتنى نووسه‌رى ئازه‌ربایجانىله‌دواى کوشتنى رافق ته‌قى نووسه‌رى ئازه‌ربایجانى رۆژنامه‌ێکى حکوومه‌تى رژیم وێراى دهربر٠ینى پێخۆش بوونیان له کوشتنى ئه‌و نووسه‌ره ناراسته‌وخۆ ئیشاره‌ى به ده‌ستێدابوونیان له ترۆرى ناوبراو دا کرد. رۆژنامه‌ى حکوومه‌تى جمهورى ئیسلامى بلاویکرده‌وه: دوابه‌دواى کوشتنى سه‌لمان روشدى کۆمارى ئازه‌ربایجان محه‌ممه‌د جه‌واد فازڵى له‌نکه‌رانى له په‌یانێکدا بۆ خه‌ڵکى ئازه‌ربایجانى راگه‌یاند: دژمنانى ئیسلام بزانن که موسلمانان و لاوانى به غیره‌ت ئیزن ناده‌ن پیلانه شوومه‌کانى ئیستکبارى جیهانى و سه‌هیونیزمى نێوده‌وڵه‌تى له چوارچێوه‌ى سووکایه‌تى به پیرۆزییه‌کانى ئیسلام سه‌ربگرێ و که‌سانى دین فرۆش به سزاى کارى خۆیان ده‌گه‌ن. جێگه‌ى باسه ئاخوند فازڵى له‌نکه‌رانى فه‌تواى حه‌لاڵ بوونى خوێنى ئه‌و نووسه‌ره‌ى دابوو. بریتانیا : وه‌لامێکى قایم ده‌ده‌ینه‌وه به رژیمى ئێرانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له له‌نده‌ن، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا رۆژى یه‌کشه‌ممه ٦ى سه‌رماوه‌ز په‌سه‌ند کردنى گه‌لاڵه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌کانى رژیمى تارانى له‌گه‌ڵ بریتانیا به جێگه‌ى داخ زانى. ووته‌بێژێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا له‌وباره‌وه گووتى، بریارى مه‌جلیسى رژیمى تاران سه‌باره‌ت به ده‌رکردنى باڵوێزى ئێمه جێگه‌ى داخه و ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران به‌مجۆره هه‌لس و که‌وت بکا ئێمه‌ش له راوێژ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانمان وه‌لامێکى توندیان پێ ده‌ده‌ینه‌وه. نوێنه‌رانى مه‌جلیسى رژیم سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ گه‌لاڵه‌ى که‌م کردنه‌وه‌ى پێوندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ بریتانیا په‌سه‌ند کرد و تا ٢ حه‌وتووى تر باڵوێزى بریتانیا له‌تاران ده‌رده‌کرێ. ئاشکرا بوونى دزییکى میلیاردى تر له بانکیکى ده‌وله‌تى له دواى لیکۆلینه‌وه‌ى ئه‌م دواییانه له یه‌کێک له بانکه‌کانى ده‌وڵه‌تى له پارێزگاکانى ناوه‌ندى ولات چه‌ند که‌س له کارمه‌ندانى ئه‌م بانکه به تۆمه‌تى دزى میلیاردى ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. ژنێکیش که یه‌کێک له هاوبه‌شه‌کانى ئه‌و بانکه بووه، له‌م دزییه‌دا ده‌ستى هه‌بووه که ئه‌ویش گیراوه. دزینى چالاکانى خۆیندکارى له به‌ره‌به‌رى ١٦ى سه‌رماوه‌زبه پاى راپۆرتى کۆمیته‌ى هه‌والده‌راتى مافى مرۆ٠Žڤ ، مه‌حه‌مه‌د ره‌شید هیدایه‌تى، له چالاکانى خۆیندکارى زانستگاى ئازاد، له رۆژانى رابردوو له لایه‌ن هیزه ئه‌منییه‌تییه‌کانةوه گیراوه و بۆ شوینیکى نادیار گۆازراوه‌ته‌وه. مه‌حه‌مه‌د ره‌شید هیدایه‌تى، له چالاکانى خۆیندکارى زانستگاى ئازادى ئیسفه‌هان، دوانیوه‌رۆى سى شه‌ممه یه‌که‌مى سه‌رماوه‌زى ئه‌مسال، له کاتێکداا که له زانستگاوه بۆ مال ئه‌گه‌رایه‌وه، له به‌ر ده‌رگاى زانستگا له لایه‌ن دانیشتووانى ناو ماشینێکه‌وه بانگ کراوه و دواى چه‌ند ده‌قیقه پرسیار و وه‌لام به زۆر و لیدان، سوار ماشێنه‌که‌یان کردووه و بۆ شوینێکى نادیار گواستراوه‌ته‌وه. مه‌ئمورانى ئه‌منییه‌تى رۆژى دوایى رۆیشتونه‌ته مالى ئه‌م چالاکه خۆیندکارییه و دواى پشکنینى ماڵه‌که‌ى ده‌ستیان به سه‌ر که‌یس، کامپیۆته‌ر، کتێب و سی دییه‌کانیدا گرتووه و هه‌روه‌ها ههر٠هشهیان له بنه‌ماله‌که‌ى کردووه که نابێت گرتنى ره‌شید بۆ مێدیاکان باس بکه‌ن.په‌سه‌ند کردنى ته‌حریمه‌کان دژى ده‌وڵه‌تى سوریه له‌لایه‌ن وه‌لاتانى یه‌کێتى عه‌ره‌بله‌دواى ئه‌وه‌ى که وه‌زیرانى دارایی یه‌کێتى وه‌لاتانى عه‌ره‌ب له کۆبوونه‌وه‌ى خۆیان له قاهیره لیستى نوێى ته‌حریمه ئابوورییه‌کان دژى رژیمى سوریه‌یان به مه‌به‌ستى په‌سه‌ند کردن دا به وه‌زیرانى ده‌ره‌وه له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى خۆیان وه‌زیرانى ده‌ره‌وه به ١٩ ده‌نگى ئه‌رێ ته‌حریمه‌کانیان په‌سه‌ند کرد. . به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه ئه‌و لیسته بریتیه له قه‌ده‌غه بوونى چاوپێکه‌وتنى لێپرسراوانى سورى له سه‌رجه‌م وه‌لاتانى عه‌ره‌بی و به‌ستنى داراییه‌کانى رژیمى سوریه و راگرتنى پێوه‌ندییه بازه‌رگانیه‌کان له‌گه‌ڵ بانکى ناوه‌ندى سوریه و راگرتنى سه‌رجه‌م رێکه‌وتنه بازه‌رگانیه‌کان. سه‌رۆک وه‌زیرانى قه‌ته‌ر له کۆنفرانسی کۆتایی وه‌زیرانى عه‌ره‌ب ووتى: ناتوانین تا سالێک ووتووێژه‌کان به‌رده‌وام بکه‌ین له کاتێکدا که خه‌ڵکى سوریه رۆژانه ده‌کوژرێن. جێگه‌ى باسه وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د ره‌خنه‌ى له‌و بریاره گرتبوو و وه‌لاتانى یه‌کێتى عه‌ره‌بی تۆمه‌تبار کردبوو به هه‌وڵدان بۆ ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌کى به جێى وتووێژ. ئاوی پیس رۆژانه ٤ هه‌زار منداڵ له ئه‌فریقا ده‌کوژێتراپۆرتێکی رێکخراوی ۆته‌ر ئاد ئاشکرای کردووه وڵاتانی باشووری بیابانی ئه‌فریقا پێویستیان به ٢٠ ساڵ زیاتر هه‌یه بۆ رێکخستنه‌وه‌ی تۆر٠ی ئاوی خواردنه‌وه و خاوێنکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه پیسه. له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆخی دارایی ئه‌و وڵاتانه به‌رده‌وام روو له خراپییه، ئه‌و کاره ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه هه‌یه. پسپۆرانی ژینگه گوتیان تێکچوونی ئاوهر٠ۆی ئه‌و وڵاتانه و و شکانی به‌رده‌وامیان ده‌بێته هۆی پیسبوونی زیاتری بیره‌کانی ئاو که سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ئاوی خواردنه‌وه‌یه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و خراپ بوونه به‌رده‌وامه نه‌کرێت کاره‌سات دروست ده‌کات. راپۆرته‌که ده‌ڵێ ئاوی پیس رۆژانه ده‌بێته هۆی مردنی ٤ هه‌زار منداڵ له‌و وڵاتانه. و راپۆرته‌که ئاشکرای کردووه له هه‌موو جیهاندا له هه‌ر ٥ که‌س یه‌کێکیان بێ ئاوی خواردنه‌وه‌یه و ساڵانه ٣٠ ٤ ملیۆن که‌س ساڵانه به‌هۆی ئاوی پیسه‌وه ده‌مرن.
12 ساڵ و 11 مانگ و 24 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش