پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی تیمی کاراته‌‌‌ی کوردستان له‌‌‌ پێشبر٠کێیه‌‌‌کانی ئێران__ یه‌‌‌که‌‌‌مین پێشانگای که‌‌‌له‌‌‌پووری کوردی له‌‌‌ مه‌‌‌هاباد__ پشتیوانى ئاڵمان له‌‌‌ ته‌‌‌حریمى کر٠ینى نه‌‌‌وتى رژیمى ئاخوندى__ دزیێکى میلیاردى دیکه‌‌‌ ئه‌‌‌مجاره‌‌‌ له‌‌‌ کرمان__ یارانه‌‌‌ پووڵیه‌‌‌کان خه‌‌‌ریکه‌‌‌ هه‌‌‌ڵده‌‌‌گیرێنه‌‌‌وه‌‌‌

سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی تیمی کاراته‌‌‌ی کوردستان له‌‌‌ پێشبر٠کێیه‌‌‌کانی ئێرانخه‌‌‌باتمێدیا: تیمی کاراته‌‌‌ی پارێزگای کوردستان له‌‌‌ پێشبر٠کێی "سی شین کای و کوبودو" له‌‌‌ رشته‌‌‌ی کاراته‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌به‌‌‌ر کردنی سێ‌ میداڵی زیو و چوار میداڵی برۆنز سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی به‌‌‌ده‌‌‌ست هێنا. هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی ئیرنا بڵاوی کردۆته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌و یارییانه‌‌‌دا که‌‌‌له‌‌‌ شاری "شه‌‌‌هریار"ی تاران به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌ چووه‌‌‌، ٤٨٠  وه‌‌‌رزشوان له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ی ١٠  تیمدا به‌‌‌شدار بوون که‌‌‌له‌‌‌ کۆتاییدا شه‌‌‌هاب قه‌‌‌هره‌‌‌مانی له‌‌‌ تیمی کوردستان و له‌‌‌ کۆمیته‌‌‌ی تاکه‌‌‌که‌‌‌سیی گه‌‌‌وره‌‌‌ ساڵان له‌‌‌ کێشی که‌‌‌متر له‌‌‌ ٧٠  کیلۆدا میداڵی زیوی به‌‌‌ده‌‌‌ستهێنا. له‌‌‌ رشته‌‌‌ی لاوانیشدا ئارمین که‌‌‌مانگه‌‌‌ر و نیما یووسف زاده‌‌‌ به‌‌‌ ریز له‌‌‌ کێشه‌‌‌کانی سه‌‌‌رووی ٧٠  و خوار ٦٠  کیلۆ میداڵی زیویان به‌‌‌ده‌‌‌ستهێنا و هه‌‌‌روه‌‌‌ها "ئارمان بیگله‌‌‌ری، کاوان عه‌‌‌بدی و سرووش به‌‌‌شاره‌‌‌ت"یش له‌‌‌ رشته‌‌‌ی مێرمداڵاندا میداڵی برۆنزیان بۆ خۆیان مسۆگه‌‌‌ر کرد. تیمی کاراته‌‌‌ی کوردستان به‌‌‌ سه‌‌‌رپه‌‌‌رستیی مسته‌‌‌فا ساڵحی و راهێنه‌‌‌ریی جه‌‌‌لال عه‌‌‌بدی له‌‌‌و پێشبر٠کێیانه‌‌‌دا به‌‌‌دشارییان کردووه‌‌‌.یه‌‌‌که‌‌‌مین پێشانگای که‌‌‌له‌‌‌پووری کوردی له‌‌‌ مه‌‌‌هابادپێشانگای که‌‌‌له‌‌‌پووری کوردی له‌‌‌ زانکۆی په‌‌‌یامی نووری شاری مه‌‌‌هاباد کرایه‌‌‌وه‌‌‌.  له‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مین پێشانگای که‌‌‌له‌‌‌پووری کوردی که‌‌‌ به‌‌‌ هاوکاری بنکه‌‌‌کانی زانستی و ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نه‌‌‌کانی خوێندکاریی زانکۆی په‌‌‌یامی نوور له‌‌‌و زانکۆیه‌‌‌ له‌‌‌ شاری مه‌‌‌هاباد کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، سه‌‌‌رجه‌‌‌م که‌‌‌له‌‌‌پوور و داب و نه‌‌‌ریت و رێور٠ه‌‌‌سمه‌‌‌کانی کوردستانی ئێران به‌‌‌ چه‌‌‌ندین شێوازی جۆراوجۆر نمایش کراوه‌‌‌. ئه‌‌‌م پێشانگایه‌‌‌ هێمایه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندی و گرینگی و بایه‌‌‌خه‌‌‌کانی که‌‌‌له‌‌‌پووری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد و له‌‌‌ ٩ ژووری جیاواز پێکهاتووه‌‌‌ و بریتییه‌‌‌ له‌‌‌ رووبه‌‌‌ری هه‌‌‌زار مه‌‌‌تری چوار گۆشه‌‌‌. یه‌‌‌که‌‌‌مین پێشانگای که‌‌‌له‌‌‌پووری کوردی بریتییه‌‌‌ له‌‌‌ ژووره‌‌‌کانی: خواردن، جل و به‌‌‌رگ، گژوگیا ده‌‌‌رمانییه‌‌‌کان، گژوگیایه‌‌‌کانی خۆرسک بۆ خواردن، ئامێره‌‌‌کانی موزیک، که‌‌‌رسته‌‌‌کانی کشت و کاڵ، ژینگه‌‌‌، که‌‌‌رسته‌‌‌کان و پێداویستییه‌‌‌کانی ژیان و داب و نه‌‌‌ریته‌‌‌ جۆراوجۆره‌‌‌کانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان. ئه‌‌‌م پێشانگایه‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی زیندووکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌له‌‌‌پووری گه‌‌‌لان و ئایینه‌‌‌کان و ناساندن و راگه‌‌‌یاندنی به‌‌‌ هه‌‌‌موو چین و توێژه‌‌‌کانی خه‌‌‌ڵک و دانیشتووانی ئێران به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌ده‌‌‌چێت. هه‌‌‌ر له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌م پێشانگایه‌‌‌ که‌‌‌ ماوه‌‌‌ی سێ رۆژ له‌‌‌ شاری مه‌‌‌هاباد به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بێت و هاتن بۆ هه‌‌‌مووانه‌‌‌، زیاتر له‌‌‌ هه‌‌‌زار به‌‌‌رگی کتێب به‌‌‌ ٤٠ ٠  ناونیشان و له‌‌‌ بابه‌‌‌ت گه‌‌‌لی جۆراوجۆردا نمایش کراوه‌‌‌. یه‌‌‌که‌‌‌مین پێشانگای که‌‌‌له‌‌‌پووری کوردی له‌‌‌ شوێنی زانکۆی په‌‌‌یامی نوور له‌‌‌ شاری مه‌‌‌هاباد پێشوازیی به‌‌‌ربڵاوی خه‌‌‌ڵک و قوتابیانی به‌‌‌دواوه‌‌‌ بووه‌‌‌و سه‌‌‌رنجی ئاماده‌‌‌بووانی بۆ لای خۆی راکێشاوه‌‌‌.پشتیوانى ئاڵمان له‌‌‌ ته‌‌‌حریمى کر٠ینى نه‌‌‌وتى رژیمى ئاخوندىرۆژنامه‌‌‌ى زوددویچه‌‌‌تسایتۆنگ له‌‌‌ دارشتنى گه‌‌‌لاڵه‌‌‌یێک هه‌‌‌واڵى دا که‌‌‌ تێیدا ئاڵمان بۆ ته‌‌‌حریم خستنه‌‌‌ سه‌‌‌ر نه‌‌‌وتى ئێران پێش که‌‌‌ش به‌‌‌ وه‌‌‌لاتانى ئورووپایی ده‌‌‌کات. هه‌‌‌روه‌‌‌ها قه‌‌‌راره‌‌‌ به‌‌‌ په‌‌‌ره‌‌‌دانى ته‌‌‌حریمه‌‌‌ بانکیه‌‌‌کان فشاره‌‌‌کان بۆسه‌‌‌ر ئێران زیاد بکرێن. قه‌‌‌راره‌‌‌ وه‌‌‌لاتانى ئه‌‌‌ندامى یه‌‌‌کێتى ئورووپا رۆژى پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ ١٠ ى سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر بردنى ته‌‌‌حریمه‌‌‌کان دژى رژیمى ئاخوندى بریار ده‌‌‌ده‌‌‌ن. ئه‌‌‌و رۆژنامه‌‌‌یه‌‌‌ نووسی: گیدۆ وێسترۆله‌‌‌ وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئاڵمان پێشنیارێکى بۆ وه‌‌‌لاتانى ئوروپایی ئاماده‌‌‌ کردووه‌‌‌ که‌‌‌ بریتیه‌‌‌ له‌‌‌ راگرتنى هێنانه‌‌‌ژووره‌‌‌وه‌‌‌ى نه‌‌‌وت له‌‌‌ ئێران و ته‌‌‌حریمى بانکه‌‌‌ تیجارییه‌‌‌کان . له‌‌‌و راپۆرته‌‌‌دا ئامانجى سه‌‌‌ره‌‌‌کى وێسترۆله‌‌‌ به‌‌‌ربه‌‌‌ست کردنى سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ ماڵیه‌‌‌کانه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌توانێ له‌‌‌ خزمه‌‌‌ت په‌‌‌ره‌‌‌دانى به‌‌‌رنامه‌‌‌ ناوکه‌‌‌ییه‌‌‌کانى ئێران بێ. دزیێکى میلیاردى دیکه‌‌‌ ئه‌‌‌مجاره‌‌‌ له‌‌‌ کرمانهێشتا ماوه‌‌‌ێکى زۆر له‌‌‌ گرتنى سه‌‌‌رۆک و کارمه‌‌‌ندانى ئیداره‌‌‌ى سه‌‌‌بتى ئه‌‌‌حواڵى شارستانى جیرۆفت به‌‌‌تاوانى فرۆشتنى هه‌‌‌زاران ناسنامه‌‌‌ به‌‌‌ ئه‌‌‌فغانیه‌‌‌کان تێپه‌‌‌ر نه‌‌‌بووه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌واڵه‌‌‌ نوێیه‌‌‌کان باس له‌‌‌ گرتنى سه‌‌‌رۆک و جێگرى کومیته‌‌‌ى ئیمدادى شارستانى جیرۆفت به‌‌‌ تاوانى دزیی میلیاردى له‌‌‌ پووڵى حه‌‌‌قده‌‌‌ستوه‌‌‌رگرانى ئه‌‌‌و شارستانه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن. دزین و که‌‌‌ڵکى نابه‌‌‌جیس٠Ž وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌ مافى خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ ئێرانى به‌‌‌لالێدراو ته‌‌‌واو نابێ. یارانه‌‌‌ پووڵیه‌‌‌کان خه‌‌‌ریکه‌‌‌ هه‌‌‌ڵده‌‌‌گیرێنه‌‌‌وه‌‌‌یارانه‌‌‌ى پووڵیی ٥ هه‌‌‌زار تمه‌‌‌نى هه‌‌‌روه‌‌‌ک پێشتر پێش بینى کرابوو به‌‌‌رده‌‌‌وام له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر هه‌‌‌لاوسان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ که‌‌‌مبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى نرخى زیاتر به‌‌‌ره‌‌‌وروو ده‌‌‌بێ. ئامانجدارکردنى یارانه‌‌‌کان له‌‌‌هه‌‌‌مانکاتدا که‌‌‌ قه‌‌‌رار بوو چاکسازى نرخه‌‌‌ رێژه‌‌‌ییه‌‌‌کانى لێ بکه‌‌‌وێته‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌ڵبه‌‌‌ت له‌‌‌و ره‌‌‌وته‌‌‌دا ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت به‌‌‌ڵێنى دابوو که‌‌‌ به‌‌‌ دانى یارانه‌‌‌ پووڵیه‌‌‌کان هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دات که‌‌‌مترین زیان له‌‌‌ چینه‌‌‌ هه‌‌‌ژاره‌‌‌کان بکه‌‌‌وێت،  به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌روه‌‌‌ک ره‌‌‌خنه‌‌‌گران پێ بینیان کردبوو به‌‌‌ره‌‌‌و رێگه‌‌‌ێک هه‌‌‌نگاو ده‌‌‌نێ که‌‌‌ نه‌‌‌ده‌‌‌بووایه‌‌‌ بر٠وات. به‌‌‌ شێوه‌‌‌ێکى ساکارتر ده‌‌‌توانین بڵێین که‌‌‌ شه‌‌‌مه‌‌‌نده‌‌‌فر٠ى ئامانجدار کردنى یارانه‌‌‌کان له‌‌‌ رێگه‌‌‌ى ئاسنى خۆى چۆته‌‌‌ ده‌‌‌رێ و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تیش له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ خه‌‌‌رجێکى قورسی بۆ به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى ئه‌‌‌و گه‌‌‌لاڵه‌‌‌یه‌‌‌ کردووه‌‌‌، ناتوانێ بیگه‌‌‌رێنێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر رێى خۆى. هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنى یارانه‌‌‌ى پووڵى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دۆلار و زێر ده‌‌‌ریده‌‌‌خات له‌‌‌مانگى سه‌‌‌رماوه‌‌‌زى ٨٩ تا کۆتایی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌رى ئه‌‌‌مساڵ تواناى کرینى یارانه‌‌‌ى پووڵى له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر دۆلار نزیک به‌‌‌ ١٩ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر و له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر زێریش ٣٢ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر که‌‌‌م بۆته‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ واتاێکى دیکه‌‌‌ یارانه‌‌‌ى نه‌‌‌قدى خه‌‌‌ریکه‌‌‌ له‌‌‌سندووقى ماڵه‌‌‌ هه‌‌‌ژاره‌‌‌کان هه‌‌‌ڵده‌‌‌گیرێته‌‌‌وه‌‌‌. 

12 ساڵ و 11 مانگ و 23 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن