شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ پرسی ژنانی‌ کورد ده‌‌‌برێته‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان__ هاووڵاتییه‌‌‌کی شنۆیی له‌‌‌ زیندانی ورمێ‌ مانی له‌‌‌ خواردن گرت__ ٨ هاوه‌‌‌لاتى کرماشانى له‌‌‌سێداره‌‌‌ دران__ کوژران و بریندار بوونی پێنج کاسبکاری کورد__ رۆژین محه‌‌‌ممه‌‌‌دی هه‌‌‌روا له‌‌‌ زیندان دا راگیراوه‌‌‌__ زۆرترین رێژه‌‌‌ی بێکاری له‌‌‌ پارێزگای ئیلام__ مه‌‌‌حموود عوسمان: عێراق له‌‌‌لایه‌‌‌ن رژیمى ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ فشارێکی زۆری له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌ بۆ جێبه‌‌‌جێ کردنی بر٠یارى ده‌‌‌رکردنى موجاهیدین__ هێرشی ترۆریسته‌‌‌کانى رژیم بۆ سه‌‌‌ر باڵوێزخانه‌‌‌ى بریتانیا له‌‌‌ تاران__ فشاره‌‌‌کان بۆسه‌‌‌ر رژیمى ئێران به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵده‌‌‌کشێن

پرسی ژنانی‌ کورد ده‌‌‌برێته‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کانبه‌‌‌ به‌‌‌شداری فه‌‌‌رمی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، رێکخراوی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان چواره‌‌‌مین کۆنفرانسی خۆی له‌‌‌ سه‌‌‌ر مافی  که‌‌‌مایه‌‌‌تییه‌‌‌کان له‌‌‌ ژێر ناوی “پاراستنی مافی ژنانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ که‌‌‌مایه‌‌‌تی یه‌‌‌کان”  له‌‌‌ رۆژه‌‌‌کانی ٢٩ و ٣٠  نوامبری  ٢٠ ١١  له‌‌‌ شاری ژنێڤ به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌ده‌‌‌بات. کۆنفرانسی ئه‌‌‌م جاره‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر  ”پاراستنی مافی ژنانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ که‌‌‌مایه‌‌‌تی یه‌‌‌کان”،  به‌‌‌شداری کاریگه‌‌‌ری ژنانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و که‌‌‌مایه‌‌‌تی یه‌‌‌ بنده‌‌‌سته‌‌‌کان  له‌‌‌ بواره‌‌‌ جیاوازه‌‌‌کانی کاروباری وڵات‌. کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ بۆ ساڵێ چواره‌‌‌م به‌‌‌شداری فه‌‌‌رمی ئه‌‌‌و کۆنفرانسه‌‌‌یه‌‌‌و ر٠اپۆرتێک  له‌‌‌ سه‌‌‌ر پرسی ژنانی کورد به‌‌‌ گشتی و کوردستانی ئێران به‌‌‌ تایبه‌‌‌تی به‌‌‌ چواره‌‌‌مین کۆنفرانسی ر٠ێکخراوی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان ده‌‌‌کات و به‌‌‌شداری ر٠استه‌‌‌وخۆی ئاماده‌‌‌کردنی ر٠اسپارده‌‌‌کانی ر٠ێکخراوی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان ده‌‌‌کات بۆ دابینکردنی‌ مافی ژنان. کۆنفرانسی ر٠ێکخراوی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان  له‌‌‌ سه‌‌‌ر که‌‌‌مایه‌‌‌تیی یه‌‌‌کان، پلاتفۆرمێکی سه‌‌‌ره‌‌‌کی ئه‌‌‌و ر٠ێکخراوه‌‌‌یه‌‌‌  بۆ تاوتوێ کردنی کێشه‌‌‌ی که‌‌‌مایه‌‌‌تییه‌‌‌کان و ساڵی جارێک کۆده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌ و ر٠اپۆرت و ئاکامی ئه‌‌‌م کۆنفرانسه‌‌‌ پێشکه‌‌‌شده‌‌‌کات به‌‌‌ ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی مافی مرۆڤ.هاووڵاتییه‌‌‌کی شنۆیی له‌‌‌ زیندانی ورمێ‌ مانی له‌‌‌ خواردن گرتهاووڵاتییه‌‌‌کی کوردی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراو له‌‌‌ زیندانی ورمێ‌ دوای زیاتر له‌‌‌ یه‌‌‌ک ساڵ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرانی، چاره‌‌‌نووسی نار٠وونه‌‌‌. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی ئاژانسی کوردپا له‌‌‌ شاری شنۆ، مه‌‌‌حیه‌‌‌دین ئیبراهیمی کور٠ی محه‌‌‌ممه‌‌‌د به‌‌‌ نیشانه‌‌‌ی نار٠ه‌‌‌زایه‌‌‌تیی ده‌‌‌ربر٠ین به‌‌‌ نار٠وونیی چاره‌‌‌نووسی، له‌‌‌ زیندانی ناوه‌‌‌ندیی ورمێ مانی له‌‌‌ خواردن گرتووه‌‌‌. ئه‌‌‌و ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوه‌‌‌ کورده‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٢١‎ی مانگی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ١٣٨٩ به‌‌‌ تاوانی هاوکاریی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی دژبه‌‌‌ری حکوومه‌‌‌تی ئیسلامیی ئێران ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوه‌‌‌. مه‌‌‌حیه‌‌‌دین ئیبراهیمی له‌‌‌سه‌‌‌ر بر٠یاری لێپرسراوانی زیندانی ورمێ‌ براوه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ندی تاکه‌‌‌که‌‌‌سیه‌‌‌وه‌‌‌.٨ هاوه‌‌‌لاتى کرماشانى له‌‌‌سێداره‌‌‌ درانسه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانى ئه‌‌‌مرۆ سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٨ى سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز ٨ هاوه‌‌‌لاتى له‌‌‌شارى کرماشان له‌‌‌سێداره‌‌‌ دران. به‌‌‌ پێى راپۆرتى ئاژانسی موکریان، تاوانى ٦ که‌‌‌سیان به‌‌‌ پێى ئیدعاى سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ دادوه‌‌‌رییه‌‌‌کان  قاچاخى ماده‌‌‌ هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان بووه‌‌‌ و تاوانى ٢ که‌‌‌سی دیکه‌‌‌یان به‌‌‌ناوه‌‌‌کانى حامید حه‌‌‌قى مه‌‌‌نجه‌‌‌ق ته‌‌‌په‌‌‌ و مه‌‌‌یسه‌‌‌م روخساره‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رچاوى گشتى له‌‌‌سێداره‌‌‌دران ته‌‌‌عدا بۆسه‌‌‌ر پیرۆزییه‌‌‌کانى کۆمه‌‌‌ڵگا راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌. کوژران و بریندار بوونی پێنج کاسبکاری کوردله‌‌‌ ماوه‌‌‌ی رۆژانی رابردوو پێنج کاسبکاری کورد له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی سه‌‌‌رده‌‌‌شت و مه‌‌‌ریوان به‌‌‌ هۆی ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کانی رژیمى ئێران کوژران و بریندار بوون. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی ماڵپه‌‌‌رى رۆژهه‌‌‌لات ، به‌‌‌هۆی ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تی و ئینتزامییه‌‌‌کانی رژیمى ئاخوندى له‌‌‌ قه‌‌‌له‌‌‌ر٠ه‌‌‌شێی سه‌‌‌رده‌‌‌شت سێ‌ که‌‌‌س به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانی ناسر باپیری، نه‌‌‌وزاد کور٠ی سمایل و سه‌‌‌لام کوری ره‌‌‌حمان خه‌‌‌ڵکی بێورانی خوارێ‌، بریندار بوون ئه‌‌‌و سێ‌ شارۆمه‌‌‌نده‌‌‌ کورده‌‌‌ ره‌‌‌وانه‌‌‌ی نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌یه‌‌‌کی شاری قه‌‌‌ڵادزێی کراون و تا ئێستا یه‌‌‌کێکیان به‌‌‌هۆی خه‌‌‌ستی برینه‌‌‌کانیه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ژێر چاودێریپزیشکی دایه‌‌‌.له‌‌‌لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌وه‌‌‌، هه‌‌‌ر له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌شت شه‌‌‌وی سێشه‌‌‌‌ممه‌‌‌‌، ١ ی سه‌‌‌‌رماوه‌‌‌‌ز پۆلێک کاسبکاری کورد له‌‌‌ ده‌‌‌شتی مردواوێی ناوچه‌‌‌ی سه‌‌‌رده‌‌‌شت که‌‌‌‌وتوونه‌‌‌‌ ناو که‌‌‌مینی هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کان. له‌‌‌‌ ئاکامی ئه‌‌‌‌و په‌‌‌‌لاماره‌‌‌‌ی هێزه‌‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانی‌ رژیم که‌‌‌سێک به‌‌‌ ناوی "ره‌‌‌حمان تاڵ" خه‌‌‌ڵکی مه‌‌‌هاباد بریندار ده‌‌‌‌بێ‌ و دوای گیرانی به‌‌‌‌ برینداری ده‌‌‌‌کوژرێ.له‌‌‌ هه‌‌‌مان کاتدا هه‌‌‌واڵمان پێگه‌‌‌یشتووه‌‌‌، رۆژى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ لوقمان حه‌‌‌مه‌‌‌ی شیری کاسبکاری کورد خه‌‌‌ڵکی ئێنگیجه‌‌‌ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ مه‌‌‌ریوان له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تی و ئینزامییه‌‌‌کانی رژیمه‌‌‌وه‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی لێکراوه‌‌‌ و بریندار بووه‌‌‌. ئه‌‌‌و شارۆمه‌‌‌نده‌‌‌ کورده‌‌‌ به‌‌‌هۆی سه‌‌‌ختی برینه‌‌‌که‌‌‌ی ره‌‌‌وانه‌‌‌ی نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی سنه‌‌‌ کراوه‌‌‌. له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی دوو ساڵی رابردودا زیاتر له‌‌‌ ١٥٠  کاسبکار و کۆڵبه‌‌‌ری کورد به‌‌‌ هۆی ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کانی رژیمى ئاخوندى له‌‌‌سه‌‌‌ر سنووره‌‌‌کانی کوردستان کوژراون.رۆژین محه‌‌‌ممه‌‌‌دی هه‌‌‌روا له‌‌‌ زیندان دا راگیراوه‌‌‌دوایئه‌‌‌وه‌‌‌ی رۆژی ٢٣ی سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز کچه‌‌‌ خوێندکاری کورد رۆژین محه‌‌‌ممه‌‌‌دی له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تی و ئیتلاعاتیه‌‌‌کانی رژیمى ئاخوندى له‌‌‌ فرۆکه‌‌‌خانه‌‌‌ی میهرابادی شاری تاران ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرا، تا ئیستا ناوه‌‌‌نده‌‌‌ به‌‌‌رپرسه‌‌‌کانی رژیمى ئاخوندى ئاماده‌‌‌نه‌‌‌بوون له‌‌‌ بابه‌‌‌ت ئه‌‌‌م کرده‌‌‌وه‌‌‌یان لێدوانێک بده‌‌‌ن و زانیاریه‌‌‌ک له‌‌‌ بارودۆخی ناوبراو له‌‌‌ ده‌‌‌ست دا نییه‌‌‌.  رۆژین محه‌‌‌ممه‌‌‌دی که‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌شی پزیشکی و له‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ زانستگاکانی وڵاتی فیلیپین ده‌‌‌خوێنێ، رۆژی ٢٣ی سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز بۆ سه‌‌‌ردانی بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ی گه‌‌‌ر٠ایه‌‌‌وه‌‌‌ ئێران به‌‌‌ڵام له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ دابه‌‌‌زینی له‌‌‌ فرۆکه‌‌‌خانه‌‌‌ی میهراباد به‌‌‌ هۆکارێکی ناروون ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرا.  کۆمیته‌‌‌ی هه‌‌‌واڵنێرانی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێران له‌‌‌ تازه‌‌‌ترین زانیاری دا سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ چاره‌‌‌نووسی رۆژین محه‌‌‌ممه‌‌‌دی رایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ که‌‌‌ ناوبراو له‌‌‌ گرتوخانه‌‌‌ی سپای پاسداران دا ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌ و تا ئیستا رێگه‌‌‌ نه‌‌‌دراوه‌‌‌ هیچ پێوه‌‌‌ندیه‌‌‌ک له‌‌‌ نێوان ئه‌‌‌و و بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ یان پارێزه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌ی پێک بێ.زۆرترین رێژه‌‌‌ی بێکاری له‌‌‌ پارێزگای ئیلامپارێزگای ئیلام یه‌‌‌کێک له‌‌‌به‌‌‌رچاوترین شوێنه‌‌‌کانی وڵاتی ئێرانه‌‌‌ که‌‌‌ پر٠ۆژه‌‌‌ی گه‌‌‌وره‌‌‌ی سه‌‌‌نعه‌‌‌تی له‌‌‌و پارێزگایه‌‌‌دا بوونی نیه‌‌‌ و ئه‌‌‌گه‌‌‌ریش هه‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌ نیوه‌‌‌چڵی مانه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. هه‌‌‌شت کۆمپانیای گه‌‌‌وره‌‌‌ی سه‌‌‌نعه‌‌‌تی که‌‌‌له‌‌‌ به‌‌‌ڵێنیه‌‌‌کانی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی ده‌‌‌یه‌‌‌م به‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ئه‌‌‌و پارێزگایه‌‌‌ بووه‌‌‌، هه‌‌‌تا ئێستا هیچکام له‌‌‌و به‌‌‌ڵێنیانه‌‌‌ وه‌‌‌دی نه‌‌‌هاتوون. داریووش قه‌‌‌نبه‌‌‌ری نوێنه‌‌‌ری خه‌‌‌ڵکی ئیلام له‌‌‌ مه‌‌‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هۆکاری به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌ نه‌‌‌چوونی ئه‌‌‌و ته‌‌‌رحانه‌‌‌ی گه‌‌‌ر٠اندۆته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ که‌‌‌مترخه‌‌‌میی ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت به‌‌‌ نیسبه‌‌‌ت خه‌‌‌ڵکی ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌. ئه‌‌‌و نوێنه‌‌‌ره‌‌‌ ئاشکرای کردووه‌‌‌، رێژه‌‌‌ی بێکاری و په‌‌‌ره‌‌‌ گرتنی ئابووری پارێزگای ئیلام له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ساڵانی پێشوو هیچ گه‌‌‌شه‌‌‌یه‌‌‌کی نه‌‌‌کردووه‌‌‌ و خه‌‌‌ڵکی ئه‌‌‌و پارێزگایه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کێشه‌‌‌ی بێکاری به‌‌‌ره‌‌‌ور٠وون. پارێزگا کوردنشینه‌‌‌کان وه‌‌‌کوو ئیلام و لور٠ستان زۆرترین رێژه‌‌‌ی ئاماری بێکارییان له‌‌‌ناو پارێزگاکانی ئێراندا هه‌‌‌یه‌‌‌مه‌‌‌حموود عوسمان: عێراق له‌‌‌لایه‌‌‌ن رژیمى ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ فشارێکی زۆری له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌ بۆ جێبه‌‌‌جێ کردنی بر٠یارى ده‌‌‌رکردنى موجاهیدیند. محمود عوسمان ئه‌‌‌ندامی لیستی هاوپه‌‌‌یمانی کوردستانی له‌‌‌ ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی نوێنه‌‌‌رانی عێراق ، سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ کێشه‌‌‌ی موجاهیدینی خه‌‌‌ڵقی ئێران له‌‌‌ناو خاکی عێراقدا ، له‌‌‌لێدوانێکدا بۆ ر٠ۆژهه‌‌‌ڵات تایمز وتی"هه‌‌‌رچه‌‌‌نده‌‌‌ عێراق سوره‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر جێبه‌‌‌جێ کردنی ئه‌‌‌و بر٠یاره‌‌‌ی که‌‌‌ داویه‌‌‌تی سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ ده‌‌‌رکردنی ئه‌‌‌ندامانی موجاهیدینی خه‌‌‌ڵقی ئێران له‌‌‌خاکی عێراقدا ، به‌‌‌ڵام ده‌‌‌بێ به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی ئاشتیانه‌‌‌ و مرۆییانه‌‌‌ ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ ئه‌‌‌نجام بدرێت". ناوبراو پێى داگرت"حکومه‌‌‌تی عێراق له‌‌‌لایه‌‌‌ن رژیمى ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ گوشارێکی زۆری له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌ بۆ جێبه‌‌‌جێ کردنی ئه‌‌‌م بر٠یاره‌‌‌ ، چونکه‌‌‌ حکومه‌‌‌تی ئێستای عێراق دۆستی نزیکی ئێرانه‌‌‌". ناوبراو وتیشی"ساڵی پار ئه‌‌‌مریکا ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ی به‌‌‌عێراق فرۆشت و پاراستنی ئاسایشی کامپه‌‌‌که‌‌‌شی دایه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ست هێزه‌‌‌کانی پۆلیسی عێراق و ئه‌‌‌وانی جێهێشت".ناوبراو له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ داوایکرد کێشه‌‌‌ی ئه‌‌‌ندامانی موجاهیدینی خه‌‌‌ڵقی ئێران دور له‌‌‌تووندوتیژی چاره‌‌‌سه‌‌‌ر بکرێت ، وتیشی "ئه‌‌‌مریکا فێره‌‌‌ خه‌‌‌ڵک بفرۆشێت ، کاتی خۆیشی گه‌‌‌لی کوردی فرۆشت". هه‌‌‌ر له‌‌‌وباره‌‌‌وه‌‌‌ ، د.عومه‌‌‌ر نوره‌‌‌دینی ئه‌‌‌ندامی پار٠له‌‌‌مانی کوردستان ، له‌‌‌په‌‌‌یوه‌‌‌ندییه‌‌‌کدا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌مان سه‌‌‌رچاوه‌‌‌، ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌کرد که‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی موجاهیدینی خه‌‌‌ڵق له‌‌‌عێراقدا پێویسته‌‌‌ مامه‌‌‌ڵه‌‌‌ی په‌‌‌نابه‌‌‌رییان له‌‌‌گه‌‌‌ڵدابکرێت ، وتی"مافی په‌‌‌نابه‌‌‌رێتی به‌‌‌هیچ شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌دا نییه‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی موجاهیدین ر٠ووبه‌‌‌ر٠ووی ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و زیندان و سزای مه‌‌‌رگ ببنه‌‌‌وه‌‌‌ و ر٠اده‌‌‌ستی ئێران بکرێنه‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌و ئه‌‌‌ندامه‌‌‌ی پار٠له‌‌‌مانی کوردستان ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌شکرد "له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ عێراق له‌‌‌باری یاساییه‌‌‌وه‌‌‌ مافی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌یه‌‌‌ داوا بکات ئه‌‌‌ندامانی موجاهیدین خاکی عێراق جێبێڵن ، به‌‌‌ڵام مافی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی نییه‌‌‌ به‌‌‌زۆره‌‌‌ ملێ ئه‌‌‌م کاره‌‌‌بکات و ئه‌‌‌و گروپه‌‌‌ ر٠ووبه‌‌‌ر٠ووی ده‌‌‌ستگیرکردن و کوشتن و ر٠اده‌‌‌ستکردنه‌‌‌وه‌‌‌یان به‌‌‌ ئێران بکاته‌‌‌وه‌‌‌". ناوبراو وتیشی"به‌‌‌پێ ی په‌‌‌یماننامه‌‌‌ نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تییه‌‌‌کان ، موجاهیدینی خه‌‌‌ڵق له‌‌‌ناو عێراقدا به‌‌‌هیچ شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک نابێ مامه‌‌‌ڵه‌‌‌ی نایاساییان له‌‌‌گه‌‌‌ڵدا بکرێت".هێرشی ترۆریسته‌‌‌کانى رژیم بۆ سه‌‌‌ر باڵوێزخانه‌‌‌ى بریتانیا له‌‌‌ تارانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ هێرش کرایه‌‌‌ سه‌‌‌ر باڵوێزخانه‌‌‌ى بریتانیا له‌‌‌ فه‌‌‌رانسه‌‌‌. له‌‌‌خۆپیشاندانێک رۆژى سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٨ى سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز خۆپیشانده‌‌‌ران چوونه‌‌‌ ناو بیناى باڵوێزخانه‌‌‌ى بریتانیا و ئالاى ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاته‌‌‌یان داگرت. هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان باس له‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ خۆپیشانده‌‌‌ران له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر باڵوێزخانه‌‌‌ى بریتانیا له‌‌‌تاران به‌‌‌ به‌‌‌رد و ئامێرى ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ى ده‌‌‌ستى هێرشیان کردۆته‌‌‌ سه‌‌‌ر بیناکه‌‌‌ و له‌‌‌پاش چوونه‌‌‌ ناو ده‌‌‌فته‌‌‌ره‌‌‌کانى بیناکه‌‌‌ هێندێک له‌‌‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌کانى باڵوێزخانه‌‌‌یان فرێداوه‌‌‌ته‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌و هێرشه‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رچاوى مه‌‌‌ئمورانى ئینتزامى به‌‌‌رێوه‌‌‌ چووه‌‌‌ و هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى فارسیش رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ مه‌‌‌ئموران نه‌‌‌یانتوانیوه‌‌‌ پێش هێرشبه‌‌‌ران بگرن. مه‌‌‌جلیسى رژیم پێشتر له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى رۆژى یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌دژکرده‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ ته‌‌‌حریمه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاته‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن بریتانیا بریارى که‌‌‌م کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانى  له‌‌‌گه‌‌‌ڵ له‌‌‌نده‌‌‌ن په‌‌‌سه‌‌‌ند کرد و قه‌‌‌راره‌‌‌ ماوه‌‌‌ێکى تر باڵوێزى ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاته‌‌‌ له‌‌‌ ئێران ده‌‌‌ربکرێ. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ وه‌‌‌لاتانى یه‌‌‌کێتى ئورووپا و روسیه‌‌‌ ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌یان مه‌‌‌حکووم کردووه‌‌‌.فشاره‌‌‌کان بۆسه‌‌‌ر رژیمى ئێران به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵده‌‌‌کشێنماڵپه‌‌‌رى یه‌‌‌کێتى ئورووپا بلاوى کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ رێبه‌‌‌رانى یه‌‌‌کێتى ئورووپا  و ئه‌‌‌مریکا رۆژى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌ کۆشکى سپى چاوپێکه‌‌‌وتنیان کردووه‌‌‌ و له‌‌‌ راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکى هاوبه‌‌‌ش دا نیگه‌‌‌ران قووڵى خۆیان ساه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ لایه‌‌‌نه‌‌‌ نیزامیه‌‌‌کانى به‌‌‌رنامه‌‌‌ ئه‌‌‌تۆمیه‌‌‌که‌‌‌ى رژیمى ئێران ده‌‌‌ربر٠یوه‌‌‌ و رایانگه‌‌‌یاندووه‌‌‌: ئێمه‌‌‌  له‌‌‌سه‌‌‌ر سوور بوونمان سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ دڵنیابوون له‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ رژیم پێبه‌‌‌ندى بریارنامه‌‌‌کانى شوراى ئه‌‌‌منیه‌‌‌ت و هاوکارى ئاژانس ده‌‌‌بێ پێداده‌‌‌گرینه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌سه‌‌‌رنج دان به‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ ئه‌‌‌و ره‌‌‌وته‌‌‌ تا ئێستا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ شکست به‌‌‌ره‌‌‌وروو بووه‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌کانى خۆمان له‌‌‌چوارچێوه‌‌‌ى فشارى زیاتر بۆ سه‌‌‌ر رژیمى ئێران به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر ده‌‌‌به‌‌‌ین. 

12 ساڵ و 11 مانگ و 24 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن