__ ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى سێ چالاکوانى کورد له دێى، گوڵ میرانى دێولان__ ٣ هه‌زار که‌س له پارێزگاى کرماشان تووشی وایرۆسی HIV بوون__ سازکردنی کۆنسێرتێکی خێرخوازیی گرووپی ژوانا له سنه__ هێرش بۆسه‌ر باڵوێزخانه‌ى بریتانیا: چاوه‌روانى ئاکامه خه‌راپه‌کانى بن__ گواستنه‌وه‌ى ١٧ ژنى زیندانیی له به‌ندینخانه‌ى قزلحه‌سار به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئیعدام__ ئه‌حمه‌د شه‌هید لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانى مافى مرۆڤ له ئێران له‌رێگه‌ى ئێرانیه‌کانى دانیشتووى وه‌لاتانى ده‌ره‌وه ده‌ست پێده‌کا
ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى سێ چالاکوانى کورد له دێى، گوڵ میرانى دێولانخه‌باتمێدیا: به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى چاودێرى مافى مرۆڤى کوردستان، بایزیدى محمدى ، حسین محمدى و على محمدى له‌چالاکانى کورد له دێى گوڵمیرانى سه‌ر به شارى دێولان له پارێزگاى کوردستان له لایه‌ن هێزى ئینتزامى ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر کران .سهرهر٠اى ئه‌وه‌ى که دوو حه‌وتوو له گرتنى ناوبراوان تێپه‌ر ده‌بێ، هێشتا هیچ پیوندییه‌کان له‌گه‌ڵ ماله‌وه نه‌بووه و هه‌ر ئه‌وش بوته هوى نیگه‌رانى بنه‌ماله‌کیان و هیچ هه‌والێکیان له شوێنى گرتنى ئه‌وان نییه.٣ هه‌زار که‌س له پارێزگاى کرماشان تووشی وایرۆسی HIV بوون٣ هه‌زار که‌ی له پارێزگاى کرماشان تووسی وایرۆسی ئیدز بوونه. به پێى راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موکریان، به‌رپرسی نه‌خۆشی گوازراوه‌کان ناوه‌ندى بیهداشتى پارێزگاى کرماشان ووتى: زۆرترین رێژه‌ى ته‌مه‌نى تووش ووان به‌و نه‌خۆشیه له ته‌مه‌نى ٢٥ تا ٣٥ ساڵدان. دوکتور حوسێن بیگله‌رى له درێه‌دا ووتى: ٩١ له‌سه‌دى تووشبووانى ناسێندراو پیاون و ٩ له‌سه‌دیش ژنن. ناوبراو ووتى: زۆرترین رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و وایرۆسه له رێگه‌ى ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و کوتانى ده‌رزییه که ٦٥ له سه‌دى حاڵه‌ته‌کان تایبه‌ت ده‌کا به خۆى و پێوه‌ندى سکسیش ١٩ له‌سه‌دى حاڵه‌ته‌کان تایبه‌ت ده‌کا به خۆى. هه‌ڵبه‌ت ئه‌ىو سه‌رژمێرییانه ناتواندرێ پشتى پێ ببه‌سترێ چوونکه زۆرێک له تووشبووان له به‌ر ترس و تانه و ته‌شه‌رى کۆمه‌ڵگا خۆیان ئاشکرا ناکه‌ن. دوکتور بیگله‌رى ووتى: له ئاساتى جیهانى له ساڵى ١٩٨١ تا ئێستا ٧٠ میلیۆن که‌س تووشی وایرۆسی HIV بوونه که له‌و راده‌یه ٣٠ میلیۆن که‌س گیانیان داوه. ژماره‌ى تووشبووان به‌و نه‌خۆشیه له ئاستى ئێرانیش تا هاوینى ساڵى ١٣٩٠ ، ٢٣ هه‌زار و ١٢٥ که‌س بووه.سازکردنی کۆنسێرتێکی خێرخوازیی گرووپی ژوانا له سنه‌کۆنسێرتی موزیکی گروپی "ژوانا" به ده‌نگی سه‌عدوڵڵا نه‌سیری، بۆ پاڵپشتیی له منداڵانی بێ سه‌رپه‌ره‌ست، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له شاری سنه بهر٠ێوهچوو. ئه‌م کۆنسێرته به سه‌رپه‌رشتی و ئاوازدانه‌ری و به ده‌نگی گۆرانیبێژی سنه‌یی سه‌عدوڵڵا نه‌سیری، به مه‌به‌ستی پاڵپشتیی له منداڵانی بێ سه‌رپه‌ره‌شت و هه‌ژاری کوردستان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له هۆڵی کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری سنه بهر٠ێوهچوو. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى په‌یامنێر، له‌و کۆنسێرته‌دا چه‌ندین گۆرانی و به‌سته‌ی نوێ له هه‌ر دوو ده‌زگای ماهوور، شوور و ئاوازی به‌یاتی ئیسفه‌هان به سه‌رپه‌رشتیاری و ئاوازدانه‌ریی سه‌عدوڵڵا نه‌سیری له ماوه‌ی ئه‌و سێ شه‌وه‌دا پێشکه‌ش هۆگرانی هونه‌ری موزیکی ره‌سه‌نی کوردستان کرا. ئه‌و کۆنسێرته به هاوکاری ده‌زگای خێرخوازی "ئاسۆی بێ نیازی کوردستان" و به پاڵپشتیی گروپی موزیکی "ژوانا" ساز کرا.هێرش بۆسه‌ر باڵوێزخانه‌ى بریتانیا: چاوه‌روانى ئاکامه خه‌راپه‌کانى بنبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له له‌نده‌ن، ده‌وڵه‌تى بریتانیا رۆژى سێ شه‌ممه له‌دواى پێکهێنانى کۆبوونه‌وه‌ێکى به په‌له بۆ لێکۆڵینه‌وه له هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌و وه‌لاته له تاران ، سه‌باره‌ت به ئاکامه خه‌راپه‌کانى ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ى رژیم وریاییان دا. ده‌یوید کامێرۆن سه‌رۆک وه‌زیرى بریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌و وه‌لاته له تارانى به کرده‌وه‌ێک که جێگه‌ى پشتیوانى نییه زانى. ناوبراو ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ى به شه‌رماویی زانى و سه‌باره‌ت به ئاکامه‌کانیشى وریایی دا. جێگه‌ى باسه پاسداره جل و به‌رگ تایبه‌ته‌کانى رژیم و به کرێگیراوانى به‌سیجى رژیم، باڵوێزخانه‌ى رژیمیان له تاران دایه به‌ر هێرش و له‌دواى داگیرکردن و زیان گه‌یاندن به که‌ل و په‌ل و بیناى باڵوێزخانه ٦ که‌س له کارمه‌ندانى ئه‌وێشیان به دیل گرت. ئه‌و هێرشه له‌دواى راگه‌یاندنى ته‌حریم خستنه سه‌ر بانکى ناوه‌ندى له لایه‌ن بریتانیا به‌رێوه چوو. شوراى ئه‌ومنیه‌ت له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ى مه‌حکووم کرد و له راگه‌یه‌ندراوێکدا به نیگه‌رانى قووڵه‌وه ، خاڵى بنهر٠هتى پاراستنى نوێنه‌ر دیپلۆماتیکه‌کان و به‌ڵێنى وه‌لاتانى خانه‌خوێ له بیناى باڵوێزخانه کان به پێى کونوانسیۆنى ١٩٦١ى ویه‌نى بیر هێنایه‌وه و داواى له رژیم کرد یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان جێبه‌جێ بکات. گواستنه‌وه‌ى ١٧ ژنى زیندانیی له به‌ندینخانه‌ى قزلحه‌سار به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئیعدام١٧ ژنى زیندانى به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئیعدامیان گواستراونه‌ته‌وه بۆ ژووره تاکه‌که‌سیه‌کان. به پێى راپۆرتێکى تر ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ریش بۆ کۆنترۆڵى زیاترى زیندانیان ئاڵوگۆرى زۆر به‌ربلاو به‌رێوه چووه. به‌رپرسانى جینایه‌تکارى زیندان ده‌یانهه‌وێت به دروست کردنى ترس و تۆقان پێش به گرتنى نار٠هزایهتى و شۆر٠شى زیندانیان بگرن. ئه‌حمه‌د شه‌هید لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانى مافى مرۆڤ له ئێران لله‌رێگه‌ى ئێرانیه‌کانى دانیشتووى وه‌لاتانى ده‌ره‌وه ده‌ست پێده‌کائه‌حمه‌د شه‌هید، راپۆرتده‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به کاروبارى مافى مرۆڤ له ئێران له رێگه‌ى ئێرانیه‌کانى دانیشتووى ئورووپا لێکۆڵینه‌وه‌کانى ده‌ست پێده‌کا. ناوبراو گووتى: ده‌چێته وه‌لاتانى فه‌رانسه و ئاڵمان و به‌لژیک تا زانیارى سه‌باره‌ت به پێشێلکردنى مافى مرۆڤ له‌ئێران کۆ بکاته‌وه.
12 ساڵ و 11 مانگ و 21 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش