سێ‌شه‌مه 

13 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ هاوه‌‌‌لاتیه‌‌‌کى خه‌‌‌ڵکى بانه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ گیراوه‌‌‌__ بۆ بژێوی ژیان/ له‌‌‌ هه‌‌‌ر ٤٨ کاتژمێردا هاووڵاتییه‌‌‌کی کورد ده‌‌‌بێته‌‌‌ قوربانی__ هه‌‌‌وڵى تێکده‌‌‌رانه‌‌‌ى رژیم له‌‌‌ پرۆسه‌‌‌ى چاره‌‌‌سه‌‌‌رى کێشه‌‌‌ى ئه‌‌‌شره‌‌‌ف__ یارمه‌‌‌تى دوو وه‌‌‌لاتى گه‌‌‌وره‌‌‌ى ئۆپێک بۆ سه‌‌‌پاندنى ته‌‌‌حریمه‌‌‌ نه‌‌‌وتیه‌‌‌کان دژى رژیمى ئێران__ کاتێک وه‌‌‌لاتى مالتیش رژیمى ئاخوندى ته‌‌‌حریم ده‌‌‌کات__ گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى زیندان٠Šانى سوریا بۆ ئێران به‌‌‌ هۆى نه‌‌‌بوونى جێگه‌‌‌

هاوه‌‌‌لاتیه‌‌‌کى خه‌‌‌ڵکى بانه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ گیراوه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان نیوز له‌‌‌ماوه‌‌‌ى رۆژه‌‌‌کانى رابردوو هاوه‌‌‌لاتیه‌‌‌کى خه‌‌‌ڵکى بانه‌‌‌ به‌‌‌ناوى سیاوه‌‌‌ش ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ گیراوه‌‌‌ و ره‌‌‌وانه‌‌‌ى گرتووخانه‌‌‌ کراوه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ ناوبراو گواستراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ زیندانى ناوه‌‌‌ندى شارى سه‌‌‌قز. تۆمه‌‌‌تى ئه‌‌‌و هاوه‌‌‌لاتیه‌‌‌ تا ئێستا روون نییه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها هه‌‌‌ر به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌و سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یه‌‌‌ هاوه‌‌‌لاتیه‌‌‌کى خه‌‌‌ڵکى شارى سه‌‌‌قز به‌‌‌ناوى خالید ئه‌‌‌مین پوور که‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ٥٠  رۆژ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ گیرابوو هێشتا له‌‌‌دۆخێکى نادیار دایه‌‌‌. بۆ بژێوی ژیان/ له‌‌‌ هه‌‌‌ر ٤٨ کاتژمێردا هاووڵاتییه‌‌‌کی کورد ده‌‌‌بێته‌‌‌ قوربانیبه‌‌‌ شێوه‌‌‌ی نێونجی و له‌‌‌ سێ‌مانگی رابردۆوه‌‌‌ هه‌‌‌تا ئێستا له‌‌‌ هه‌‌‌ر ٤٨ کاتژمێردا کۆڵبه‌‌‌رێکی سه‌‌‌ر سنووره‌‌‌کانی کوردستانی ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌تی ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ کوژراو یان بریندار بووه‌‌‌. به‌‌‌پێی ئاماری تۆمار کراو له‌‌‌ ناوه‌‌‌ندی ئاماری هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، له‌‌‌٩٠  رۆژی رابردۆوه‌‌‌ هه‌‌‌تا ئێستا ٤٨ که‌‌‌س له‌‌‌ کۆڵبه‌‌‌رانی ناوچه‌‌‌ سنوورییه‌‌‌کانی کوردستان بوونه‌‌‌ته‌‌‌ ئامانجی ده‌‌‌ستر٠ێژی راسته‌‌‌وخۆی نیزامییه‌‌‌کانی ئێران و له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدا کوژراو و بریندار بوون. هه‌‌‌ر له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌دا ٢٨ کۆڵبه‌‌‌ری کورد گیانیان لێ‌ئه‌‌‌ستێنراوه‌‌‌ و ٢٠ ی دیکه‌‌‌ش بریندار بوون. دوایین حاڵه‌‌‌ت لاوێکی ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٢١ ساڵ و خاوه‌‌‌ن بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ و خه‌‌‌ڵکی شاری مه‌‌‌هابادبووه‌‌‌ که‌‌‌ کرایه‌‌‌ ئامانجی ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کان و گیانی لێ‌ئه‌‌‌ستێنرا و ته‌‌‌رمی ئه‌‌‌و لاوه‌‌‌ مه‌‌‌هابادییه‌‌‌ دوای سێ‌رۆژ راده‌‌‌ستی بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ی کراویه‌‌‌وه‌‌‌. هاووڵاتییانی کورد له‌‌‌ کوردستانی ئێران به‌‌‌هۆی نه‌‌‌بوونی ده‌‌‌ره‌‌‌تانی کار و هه‌‌‌ڵاوسانی ئابووری له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ کوردنشینه‌‌‌کانی ئێران به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت ناوچه‌‌‌ سنوورییه‌‌‌کان، به‌‌‌ ناچاری و بۆ بژێوی ژیانی رۆژانه‌‌‌یان پیشه‌‌‌ی مه‌‌‌ترسیداری کۆڵبه‌‌‌ری هه‌‌‌ڵده‌‌‌بژێرن. ئه‌‌‌و کۆڵبه‌‌‌رانه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌مبه‌‌‌ر ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ ئه‌‌‌سته‌‌‌م و مه‌‌‌ترسیداره‌‌‌دا حه‌‌‌قده‌‌‌ستی زۆر که‌‌‌م وه‌‌‌رده‌‌‌گرن. ئه‌‌‌و کۆڵبه‌‌‌رانه‌‌‌ له‌‌‌ حاڵێکدا ده‌‌‌بنه‌‌‌ ئامانجی ده‌‌‌ستر٠ێژی راسته‌‌‌وخۆ که‌‌‌له‌‌‌ حاڵه‌‌‌تی ته‌‌‌واو بێدیفاعی دان و به‌‌‌کارهێنانی چه‌‌‌ک و چۆل به‌‌‌ ته‌‌‌واوه‌‌‌تی نایاساییه‌‌‌. ئه‌‌‌و ئاماره‌‌‌ به‌‌‌ پشت به‌‌‌ستن به‌‌‌ ئاماری تۆمار کراو له‌‌‌ ئاژانسی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا بڵاو کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌کرێ‌ئاماری راسته‌‌‌قینه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ش زیاتر بێت.هه‌‌‌وڵى تێکده‌‌‌رانه‌‌‌ى رژیم له‌‌‌ پرۆسه‌‌‌ى چاره‌‌‌سه‌‌‌رى کێشه‌‌‌ى ئه‌‌‌شره‌‌‌فسه‌‌‌عات ٨ى شه‌‌‌وى یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٤ى به‌‌‌فرانبار  رژیمى ئاخوندى به‌‌‌ مووشه‌‌‌کى کاتیۆشا و مینى کاتیۆشا شارى ئه‌‌‌شره‌‌‌ف شوێنى نیشته‌‌‌جێبوونى ئه‌‌‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌‌‌ڵقى ئێرانى دایه‌‌‌ به‌‌‌ر ئامانج. به‌‌‌ پێى راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوى سکرتاریه‌‌‌تى شۆراى میللى موقاومه‌‌‌تى ئێران ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌ستى هێزه‌‌‌کانى ترۆیستى قودسى رژیمى ئاخوندى به‌‌‌رێوه‌‌‌ چووه‌‌‌ و ٣ رۆژ پێش ئه‌‌‌و هێرشانه‌‌‌ سه‌‌‌رتیپ حوسێى هه‌‌‌مه‌‌‌دانى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى رژیمى سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ هه‌‌‌ڵوه‌‌‌شاندنه‌‌‌وه‌‌‌ى کاته‌‌‌دیاریکراوه‌‌‌که‌‌‌ى سه‌‌‌ر ئه‌‌‌شره‌‌‌ف ده‌‌‌ربرێبوو و ووتبووى ماوه‌‌‌ێک له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر به‌‌‌ تایبه‌‌‌تى بۆ خۆى و ٤٠ ٠  که‌‌‌س له‌‌‌ به‌‌‌کرێگیراوانى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ئیتلاعات سه‌‌‌ردانى ئه‌‌‌شره‌‌‌فیان کردووه‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر موجاهیدین شوێنه‌‌‌که‌‌‌یان پشکنیوه‌‌‌.له‌‌‌راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکى دیکه‌‌‌ى ده‌‌‌بیرخانه‌‌‌ى شۆرا له‌‌‌زمان خاتوو مه‌‌‌ریه‌‌‌مى ره‌‌‌جه‌‌‌وى باس له‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کرێ که‌‌‌ ئه‌‌‌و هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ى رژیم به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى تێکدانى پرۆسه‌‌‌ى چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنى ئاشتیانه‌‌‌ى کێشه‌‌‌ى ئه‌‌‌شره‌‌‌ف به‌‌‌رێوه‌‌‌ چووه‌‌‌ و زه‌‌‌روره‌‌‌تى ته‌‌‌زمینى پارێزگارى له‌‌‌ دانیشتووانى ئه‌‌‌شره‌‌‌ف بیر دێنیێته‌‌‌وه‌‌‌. یارمه‌‌‌تى دوو وه‌‌‌لاتى گه‌‌‌وره‌‌‌ى ئۆپێک بۆ سه‌‌‌پاندنى ته‌‌‌حریمه‌‌‌ نه‌‌‌وتیه‌‌‌کان دژى رژیمى ئێراندوو وه‌‌‌لاتى گرینگى ئۆپێک یانى کووه‌‌‌یت و ئیمارات به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانى نه‌‌‌وتى خۆیان به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر برد. وه‌‌‌زیرى نه‌‌‌وتى کووه‌‌‌یت رایگه‌‌‌یاند، ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاته‌‌‌ له‌‌‌م مانگى زایینیه‌‌‌دا (دیسامبرى ٢٠ ١١) رۆژانه‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ ٣ ملیۆن بۆشکه‌‌‌ نه‌‌‌وتى خاوى به‌‌‌رهه‌‌‌م هێناوه‌‌‌. محه‌‌‌ممه‌‌‌د ئه‌‌‌لبه‌‌‌سیرى زیادى کرد: ئه‌‌‌گه‌‌‌ر داوا له‌‌‌بازار هه‌‌‌بێ پێش بینى ده‌‌‌که‌‌‌ین ئه‌‌‌و رێژه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنان به‌‌‌رده‌‌‌وام بێ. ئه‌‌‌و له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ کووه‌‌‌یت هه‌‌‌موو سالێک ٢ میلیۆن بۆشکه‌‌‌ و ٥٠ ٠  هه‌‌‌زارى به‌‌‌رهه‌‌‌م هێناوه‌‌‌. پێشتریش عه‌‌‌ره‌‌‌بستانى سه‌‌‌عوودى به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانى خۆى گه‌‌‌یاندبوویه‌‌‌ ١٠  میلیۆن بۆشکه‌‌‌ له‌‌‌ رۆژدا. کاتێک وه‌‌‌لاتى مالتیش رژیمى ئاخوندى ته‌‌‌حریم ده‌‌‌کاتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى سه‌‌‌رچاوه‌‌‌کانى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ماڵت پشتیوانى له‌‌‌ ته‌‌‌حریمه‌‌‌کانى وه‌‌‌لاتى ئه‌‌‌مریکا دژى شیرکه‌‌‌ته‌‌‌ که‌‌‌شتیرانیه‌‌‌کانى ئێران کرد. دوو رۆژ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا که‌‌‌سێک و ١٠  شیرکه‌‌‌تى که‌‌‌شتیر٠انى پێوه‌‌‌ندییدار به‌‌‌ ئێرانى له‌‌‌ وه‌‌‌لاتى ماڵت خسته‌‌‌ ناو لیستى ئابلۆقه‌‌‌کانیه‌‌‌وه‌‌‌. وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى مالتیش رایگه‌‌‌یاند ئه‌‌‌و شیرکه‌‌‌تانه‌‌‌ داناخرێن به‌‌‌لام ئیتر ناتوانین گرێبه‌‌‌ستى نوێ ببه‌‌‌ستین. گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى زیندان٠Šانى سوریا بۆ ئێران به‌‌‌ هۆى نه‌‌‌بوونى جێگه‌‌‌به‌‌‌ پێى سه‌‌‌رچاوه‌‌‌کانى ئاگادار هه‌‌‌زاران که‌‌‌س له‌‌‌ زیندانیانى سوریاى مه‌‌‌حکووم به‌‌‌ قاچاخى ماده‌‌‌هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان بۆ هه‌‌‌ۆى نه‌‌‌بوونى جێگه‌‌‌ى راگرتن گوازراوه‌‌‌نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئێران. ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ هاوکاته‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌ستپێکردنى کارى چاودێرانى یه‌‌‌کێتى وه‌‌‌لاتانى عه‌‌‌ره‌‌‌بی له‌‌‌سه‌‌‌ریه‌‌‌. به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د سه‌‌‌رۆک کۆمارى سوریا تا ئێستا ١٠ ٠  هه‌‌‌زار که‌‌‌سی گرتووه‌‌‌ که‌‌‌ ١٥ هه‌‌‌زار که‌‌‌سیان هێشتا ئازاد نه‌‌‌بوونه‌‌‌. ناوى پیلاى له‌‌‌دوایین راپۆرتى خۆیدا رایگه‌‌‌یاند ١٤ هه‌‌‌زار نارازى سورى له‌‌‌گرتووخانه‌‌‌دان. له‌‌‌لایێکى دیکه‌‌‌شه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌رته‌‌‌ش و هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانى رژیمى سوریه‌‌‌ له‌‌‌ شارى حه‌‌‌مس عه‌‌‌ملیاتێکىگه‌‌‌وره‌‌‌یان به‌‌‌رێوه‌‌‌ بردوه‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌ پێکدادانه‌‌‌کانى رۆژى یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٥ى به‌‌‌فرانبار ٤٥ که‌‌‌س له‌‌‌وان ٤ منداڵ کوژراون. له‌‌‌وژماره‌‌‌یه‌‌‌ ٣٠  که‌‌‌سیان تایبه‌‌‌ت بووه‌‌‌ به‌‌‌ شارى حه‌‌‌مس. 

12 ساڵ و 11 مانگ و 7 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن