__ ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌ندى زیندانیانى سیاسی له زیندانى ورمێ__ هه‌شت کرێکاری به‌نداوی چرا وه‌یسی سه‌قز له سه‌ر کار ده‌رکران__ شه‌پۆلی کۆ کردنه‌وه‌ی ماهواره ناوچه‌ی سه‌وڵاواشی گرته‌وه__ هاوه‌لاتیه‌ک له ورمێ مه‌حکووم به زیندان کرا__ شوێنه‌وارى خه‌راپى ئابلۆقه ئابوورییه‌کان دژى رژیمى ئێران__ کردنه‌وه‌ى چه‌ند په‌روه‌نده‌ى ترۆریستى رژیم له ئه‌مریکا__ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیم: جیهان بۆ ئاڵۆزکردنى ئێران یه‌کى گرتووه__ ههر٠ةشهى گرتنى باریکه‌ى هۆرمز/ ئو‌وروپا له‌سه‌ر ته‌حریمه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێ__ نارازیى تونێسی بوو به که‌سایه‌تى ساڵى ٢٠ ١١ى رۆژنامه‌ى تایمز
ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌ندى زیندانیانى سیاسی له زیندانى ورمێخه‌باتمێدیا: دوابه‌دواى گواستنه‌وه‌ى ٦ زیندانى سیاسی بۆ ژوورى تاکه‌که‌سی زیندانى ناوه‌ندى ورمێ که‌سێک به‌ناوى مێهر عه‌لى فه‌رهه‌نگ به‌رپرسی به‌ندى سیاسی (به‌ندى ١٢) به زیندانیانى ئه‌و به‌نده‌ى راگه‌یاندووه که ماوه‌ێکى تر به‌ندى سیاسی هه‌ڵده‌وشێته‌وه. به پێى هه‌واڵده‌رى هێرانا مێهر عه‌لى فه‌رهه‌نگ له‌ماوه‌ى مانگه‌کانى رابردوو ده‌ستى دابوویه ئازار و شکه‌نجه‌ى زیندانیانى سیاسی و ههر٠هشهى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌ندى زیندانیانى سیاسی کردبوو. له‌وماوه‌یه‌دا چه‌ندین زیندانى سیاسی بۆ به‌ندى زیندانیانى ماده هۆشبه‌ره‌کان گواسترابوونه‌وه.هه‌شت کرێکاری به‌نداوی چرا وه‌یسی سه‌قز له سه‌ر کار ده‌رکرانله ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌شت که‌س له کرێکارانی به‌نداوی چرا وه‌یسی سه‌قز له سه‌ر کار ده‌رکران. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر و دوابه‌دوای گۆر٠ینی لێپرسراوی پرۆژه‌ی به‌نداوی چرا وه‌یس، لێپرسراوی نۆی ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌شت که‌س له کرێکارانی کوردی ده‌رکرد. سپای پاسدارانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران چاوه‌دێری به‌سه‌ر پرۆژه‌ی به‌نداوی سه‌قزدا ده‌کات. به وته‌ی یه‌کێک له کرێکارانی ئه‌و به‌نداوه، لێپرسراوی نۆی ئه‌و پرۆژه‌یه له کۆر٠ی کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و به‌نداوه‌دا رایگه‌یاندووه، هه‌تا ماوه‌یه‌کی تر سه‌رجه‌م کرێکارانی کوردی ئه‌و به‌نداوه له سه‌ر کار ده‌رده‌کرێن. پێشتریش کرێکارانی کورد له پرۆژه و ته‌رحه‌کانی له‌م چه‌شنه‌ی که له ژێر چاوه‌دێری سپا دا بوون له‌گه‌ڵ کیشه و ئاسته‌نگ بهرهور٠وو ببوونه‌وه و هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که داوا له کورده‌کان کراوه که ده‌بێ‌کارتی ئه‌ندامه‌تیی به‌سیجیان پێ‌بێت.شه‌پۆلی کۆ کردنه‌وه‌ی ماهواره ناوچه‌ی سه‌وڵاواشی گرته‌وه‌هێزه‌کانی پاسگای شاری سه‌وڵاوا به مه‌به‌ستی کۆ کردنه‌وه‌ی ماهواره چوونه گوندی "گواز"ی سه‌ر به‌و شاره. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا ، هێزه‌کانی سه‌ر به پاسگای شاری سه‌وڵاوا له پارێزگای کوردستان به مه‌به‌ستی کۆ کردنه‌وه‌ی ماهواره چوونه‌ته ئاوایی گواز. ئه‌و هێزانه له ئه‌نجامدا به‌شێکی به‌ر چاو له ماهواره‌ی هاووڵاتیانی ئه‌و گونده‌یان کۆ کردۆته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر مه‌ر٠ و ماڵاتی ١٢ گوندی سه‌ر به به‌خشی حوسێن ئاوای سنه له‌لایه‌ن که‌سانێکی نه‌ناسراوه دزراوه و زۆرێک له‌و خه‌ڵکه له پاسگا و ناوه‌نده قه‌زاییه‌کان شکایه‌تیان کردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار له باتی به دوادا چووندا رایانگه‌یاندووه که پێوه‌ندیی به ئێمه‌وه نیه. ئه‌و لێدوانانه له کاتێکدایه که هێزه ئینتزامییه‌کان رۆژ نیه بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی ماهواره سه‌ردانی گونده‌کانی کوردستان نه‌که‌ن و زه‌خت و گوشار بۆ خه‌ڵک نه‌هێنن.هاوه‌لاتیه‌ک له ورمێ مه‌حکووم به زیندان کراهاوه‌لاتیه‌کى خه‌ڵکى ورمێ له لایه‌ن دادگاى رژیم به زیندان مه‌حکووم کرا. به پێا راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موکریان ئه‌و هاوه‌لاتیه که کوروشى پاشایی ناوه و خه‌ڵکى سۆما برادۆست سه‌ربه پارێزگاى ورمێیه‌و له لایه‌ن دادگاى رژیم به تۆمه‌تى هاوکارى حیزبێکى شۆر٠شگێرى کوردستان به ٥ ساڵ زیندان مه‌حکووم کراوه. جێگه‌ى باسه که ناوبراو پێشتریش ماوه‌ێک له گرتووخانه بووه و به دانانى بارمته له زیندان به شێوه‌ى کاتى ئازاد کراوه و ئێستا له زیندانى ناوه‌ندى ورمێ ده‌ورانى حوکمه‌که‌ى تێده‌په‌رێنێ. شوێنه‌وارى خه‌راپى ئابلۆقه ئابوورییه‌کان دژى رژیمى ئێرانکارناسان سه‌باره‌ت به ئاسه‌وارى خه‌راپى ئابلۆقه ئابوورییه‌کان بۆ سه‌ر ئێران باس له‌زیانه‌کانى بازارى گه‌نمى ئه‌و وه‌لاته ده‌که‌ن. هۆى سه‌ره‌کى ئه‌و بابه‌ته‌ش سیاسی و له پێوه‌ند به چالاکیه ناوکه‌ییه‌کانى رژیمى ئێرانه که به هیچ جۆرێک خوازیارى کۆتایی هێنان پێى نییه. به پێى راپۆرته‌کان دۆلارى ئه‌رزى که قه‌راره پوولى گه‌نم به‌و پووڵا بدرێ، تووشی به‌رزى و نزمى زۆر توند بووه له‌ماوه‌ى حه‌وتووه‌کانى رابردوو. هه‌رچه‌ند ته‌حریمه‌کان دژى به‌رهه‌مه‌کانى که‌شت و کاڵ و هێنانه‌ژووره‌وه بۆ ئێران نییه، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که بانکه‌کان هاوکارى رژیمى ئێران ناکه‌ن، بابه‌تى بازرگانى پێوه‌ندییه تیجارییه‌کان له بوارى کشت و کاڵ و هێنانه‌ژووره‌وه و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى گه‌نمیش ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌رى. فرۆشیارانى گه‌نم له‌ئێستادا به سه‌رنجدان به که‌مبوونى پوولى ده‌ره‌وه ناتوانن گه‌نم پێش که‌ش بکه‌ن. له‌ئاکامدا دۆخه‌که قه‌یراناوییه و ناردنى گه‌نم بۆ ئێران وه‌ستاوه. کردنه‌وه‌ى چه‌ند په‌روه‌نده‌ى ترۆریستى رژیم له ئه‌مریکائورگانى وه‌لى فه‌قیه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه باسی کرانه‌وه‌ى چه‌ند په‌روه‌نده‌ى ترۆریستى سه‌باره‌ت به رژیمى ئێران له ئه‌مریکا کرد و نیگه‌رانى دهر٠برى سه‌باره‌ت به ئاکامى ئه‌و ره‌وته. ئورگانى خامنه‌یی به ئاماژه دان به په‌روه‌نده‌ى ترۆریستى رژیم دژى باڵوێزى عه‌ره‌بستان له ئه‌مریکا و حوکمى دادگایێک له‌سه‌ر ده‌ست تێدابوونى رووداوى ترۆریستى ١١ى سێپتا‌مبر و هه‌روه‌ها دیارى کردنى خه‌لاتى ١٠ میلیۆن دۆلارى له لایه‌ن ئه‌مریکا بۆ ئه‌ندامێکهى ئه‌لقاعیده‌ى داڵده‌دراو له لایه‌ن رژیمى ئێران، نووسی: سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى که ئه‌مریکاییه‌کان راسته‌وخۆ دژى ئێران له‌هه‌وڵ دان، ماوه ماوه به بیانووى مافى مرۆڤ بر٠یارنامهیێک له رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دژى رژیمى ئێر٠Žان وه‌کوو ئامێرێکى فشار په‌سه‌ند ده‌که‌ن. ئه‌و خالانه ده‌ریده‌خان که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانى هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ فشاره سیاسی و ئابوورى و ههر٠هشهکانى نیزامى خه‌ریکى شه‌رێکى نه‌رمى یاساییشین دژى ئێران. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیم: جیهان بۆ ئاڵۆزکردنى ئێران یه‌کى گرتووه‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیمى ئاخوندى به ئاماژه‌دان به هه‌ستیارترین قۆناغه‌کانى مێژووى ئێران گووتى: دژمنانى نیزامى ئیسلامى هه‌موو هه‌وڵ و توانایێکیان بۆ ئاڵۆز کردنى دۆخى ناوخۆ وه‌گه‌ر٠ خستووه. ساڵحى له کۆبوونه‌وه‌ێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، وێراى ئاماژه‌دان به فشاره سیاسی و ئابوورى و ئه‌منیه‌تى و شه‌رى نه‌رم گووتى: ئێمه له‌رێگه‌ى دیپلۆماسی و غه‌یره دیپلۆماسی ئامانجه‌کانى شۆر٠ش و نیزام ده‌بینه پێش و پاسدارى له ده‌سکه‌وته‌کانى سیاسی رژیم له ناوچه‌که و جیهان ده‌که‌ین. ههر٠ةشهى گرتنى باریکه‌ى هۆرمز/ ئو‌وروپا له‌سه‌ر ته‌حریمه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێله‌دواى ههر٠شهى رژیم سه‌باره‌ت به به‌ستنى باریکه‌ى هۆرمز ئه‌گه‌ر ته‌حریمى نه‌وتى دژى ئێران به‌رێوه بچێ، ووته‌بێژى کاترین ئیشتۆن رایگه‌یاند، یه‌کێتى ئورووپا له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانى بۆ ته‌حریم خستنه سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بێ. مایکڵ مان، ووته‌بێژى کاترین ئیشتۆن سه‌رۆکى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئورووپا رۆژى چوارشه‌ممه به هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ى گووت: یه‌کێتى ئورووپا سه‌رقاڵى لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سه‌پاندنى خوولێکى نوێى ته‌حریمه‌کان دژى رژیمى ئێرانه و ئێمه له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنى ئه‌و ته‌حریمانه سوورین. ئێران رۆژى سێ شه‌ممه هه‌ره‌شه‌ى کرد که ئه‌گه‌ر ته‌حریمى نه‌وتى دژى رژیمى ئێران بسه‌پێ ئێران پێش به گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له‌رێگه‌ى باریکه‌ى هۆرمز ده‌گرێ. نارازیى تونێسی بوو به که‌سایه‌تى ساڵى ٢٠ ١١ى رۆژنامه‌ى تایمزرۆژنامه‌ى بریتانیایی تایمز محه‌ممه‌د بوعه‌زیزى لاوى ٢٦ ساڵى تونێسی وه‌کوو که‌سایه‌تى ساڵى ٢٠ ١١ ى خۆى ناساند. محه‌ممه‌د بوعه‌زیزى ده‌ست فرۆشێک بوو که به خۆسووتاندنى خۆى سه‌ره‌تاى ئاڵوگۆرێکى گه‌وره‌ى له جیهانى عه‌ره‌بی پێک هێنا. حه‌وتووى رابردوو حه‌وتوونامه‌ى ئه‌مریکایی تایم نارازییانى سه‌رانسه‌رى جیهانى وه‌کوو که‌سایه‌تى ساڵى ٢٠ ١١ خۆى ناساندبوو.
12 ساڵ و 10 مانگ و 23 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش