پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بێهروز ئه‌‌‌رده‌‌‌لانگه‌‌‌لی کورد پێک هاتوه‌‌‌له‌‌‌ چه‌‌‌ند هۆز وزاراوه‌‌‌ی جۆراوجۆر و ئه‌‌‌م جۆره‌‌‌ پێک هاته‌‌‌ش وه‌‌‌ک چۆن له‌‌‌ نێو نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌شدا هه‌‌‌یه‌‌‌ ، سروشتی بووه‌‌‌.له‌‌‌ ده‌‌‌ووروبه‌‌‌ری زنجیره‌‌‌ چیایی زاگرۆس که‌‌‌ ئه‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ باشوری کوردستانی ئێران، هۆزێکی کورد ده‌‌‌ژیت که‌‌‌ پێی ده‌‌‌گوترێت که‌‌‌ڵهور.ئه‌‌‌م هۆزه‌‌‌ نیشتمان په‌‌‌روه‌‌‌ره‌‌‌ به‌‌‌ درێژایی میژوو خه‌‌‌باتیان کردوه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ربه‌‌‌ستی کورد وتا ئیستاش له‌‌‌ موباره‌‌‌زه‌‌‌دا به‌‌‌رده‌‌‌وامن. له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ هێرشی به‌‌‌رینی فیزیکی و فه‌‌‌رهنگی...

داگیرکه‌‌‌ران به‌‌‌ره‌‌‌وور٠وو بوونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌و هیچ شاڵاوێکی له‌‌‌ ناوو بردن وفه‌‌‌وتان نه‌‌‌یتوانیوه‌‌‌ به‌‌‌ چۆکیان دا بهێنێ وله‌‌‌ فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی خویان دوور بخاته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ڵکوو پێداگرتر بوون له‌‌‌ سه‌‌‌ر پاراستنی ناسنامه‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی خۆیان. هۆزی که‌‌‌ڵهور له‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ترین هۆزه‌‌‌کانی کوردن وله‌‌‌ نیو دڵی زنجیره‌‌‌ چیایی زاکرۆسدان که‌‌‌ هه‌‌‌ڵکه‌‌‌وتی جوغرافیاییان به‌‌‌م شێوه‌‌‌یه‌‌‌:له‌‌‌باکور له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هۆزه‌‌‌کانی گۆران،گۆرانی بان زه‌‌‌رده‌‌‌و له‌‌‌باشوورله‌‌‌گه‌‌‌ڵ پارێزگای ئیلام وله‌‌‌ رۆژئاوا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کوردستانی گه‌‌‌رمێن واته‌‌‌ مه‌‌‌نده‌‌‌لی وخانه‌‌‌قین وهه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ رۆژهه‌‌‌لا٠Žت له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هۆزه‌‌‌کانی زه‌‌‌نگه‌‌‌نه‌‌‌ وسه‌‌‌نجاوی مایه‌‌‌ده‌‌‌شت که‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌باشووری شاری کرماشان.هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌شاره‌‌‌کانی گیلانی غه‌‌‌رب وئیسلام ئاوا و نه‌‌‌فت شار و سۆمار وئه‌‌‌یوان ومایه‌‌‌ده‌‌‌شت وبه‌‌‌شێک له‌‌‌قه‌‌‌سری شیرین وسه‌‌‌رپێڵی زه‌‌‌هاو نیشته‌‌‌جێن.له‌‌‌ بابه‌‌‌ت ووشه‌‌‌ی که‌‌‌ڵهور٠ چه‌‌‌ند بۆچوون هه‌‌‌یه‌‌‌ و هێندێک ده‌‌‌ڵێن که‌‌‌ڵر٠و کۆمه‌‌‌ڵێکی دیکه‌‌‌ش ده‌‌‌ڵێن که‌‌‌ڵهور٠.که‌‌‌ڵهور٠ له‌‌‌ دوو به‌‌‌ش پێک هاتوه‌‌‌ واته‌‌‌ که‌‌‌ڵ وهور٠ که‌‌‌ ئه‌‌‌م مانایه‌‌‌ که‌‌‌ڵ ده‌‌‌به‌‌‌خشێ وهۆر٠یش واته‌‌‌ خۆر به‌‌‌ خۆی ده‌‌‌گرێت.سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ی دیکه‌‌‌ش هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌گه‌‌‌ر٠ێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌رده‌‌‌می زه‌‌‌ده‌‌‌شت که‌‌‌ ده‌‌‌ڵێت که‌‌‌ڵهور٠ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌هورا هاتوه‌‌‌وبه‌‌‌ ر٠وونی باسی ئازایه‌‌‌تی وبوێری ئه‌‌‌م هۆزه‌‌‌ کراوه‌‌‌.سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ی داهاتی خه‌‌‌ڵکی ئه‌‌‌م ده‌‌‌ڤه‌‌‌ره‌‌‌ ئاژه‌‌‌ڵداری وکشت وکاڵه‌‌‌ وهه‌‌‌شیانه‌‌‌ له‌‌‌ شاره‌‌‌کاندا به‌‌‌ شتی دیکه‌‌‌وه‌‌‌و سرقاڵن. که‌‌‌ڵهوره‌‌‌کان به‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌کانیان ده‌‌‌ڵێن ئێلخان،که‌‌‌ ر٠ێزوحورمه‌‌‌تی زۆرى لێده‌‌‌گرن .له‌‌‌ دوای ر٠ووخانی حکوومه‌‌‌تی ساسانی وبلا٠Žووبونه‌‌‌وه‌‌‌ی بیری ئیسلام وهێرشی عه‌‌‌ره‌‌‌ب بۆ سه‌‌‌ر کوردستان ،ئه‌‌‌م به‌‌‌شه‌‌‌ له‌‌‌ خاکی کوردستان نوقمی شه‌‌‌ر٠و وێرانی بوو.ئیستا به‌‌‌شیکیان به‌‌‌ ئایین یارین وله‌‌‌سه‌‌‌ر ئایینی کونی خۆیان که‌‌‌ یارسنه‌‌‌ ماوونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ وتا ئێستاش که‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ فشاری ر٠ژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی به‌‌‌ره‌‌‌وو ر٠وون ، فه‌‌‌رهه‌‌‌نگ ودینی خۆیان به‌‌‌جوانی پاراستوه‌‌‌.به‌‌‌شێکی دیکه‌‌‌ له‌‌‌ خه‌‌‌لکی ئه‌‌‌م ناووچه‌‌‌ شیعه‌‌‌ن وله‌‌‌ کرماشان وخانه‌‌‌قین نیشته‌‌‌جێن.ئه‌‌‌م هۆزه‌‌‌ فه‌‌‌رمان ر٠ه‌‌‌وای گه‌‌‌وره‌‌‌یان بووه‌‌‌.له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌می نادرشا په‌‌‌ره‌‌‌ به‌‌‌ نفووزی قزڵباشه‌‌‌کان له‌‌‌و ناووچه‌‌‌ده‌‌‌درا،به‌‌‌لام خه‌‌‌ڵک ئه‌‌‌وه‌‌‌ی قبووڵ نه‌‌‌کرد ونار٠ه‌‌‌زایه‌‌‌تی توندیان ده‌‌‌ر٠بر٠ی.نادرشا له‌‌‌ترسی که‌‌‌ڵهور٠، گه‌‌‌وره‌‌‌ی که‌‌‌ڵهور٠ واته‌‌‌ قولی خان کوێر ده‌‌‌کات.به‌‌‌ تێپه‌‌‌ر بوونی ده‌‌‌وورانێک له‌‌‌ دژمنکاری سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌وهۆزه‌‌‌،که‌‌‌ریم خانی زه‌‌‌ند دێته‌‌‌ سه‌‌‌رکار.ده‌‌‌وورانی ده‌‌‌سه‌‌‌لا٠Žتداریه‌‌‌تی که‌‌‌ریم خان که‌‌‌ به‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌می زێر٠ین ناوو ده‌‌‌بردرێت ،باروودۆخی که‌‌‌ڵهۆر٠ده‌‌‌گور٠درێت وهه‌‌‌روه‌‌‌ها که‌‌‌ریم خانیش بۆ قایم کردنی ده‌‌‌سه‌‌‌لا٠Žتی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ که‌‌‌ڵهوره‌‌‌کان نێزیکی ده‌‌‌کات وبۆ ئه‌‌‌م مه‌‌‌به‌‌‌سته‌‌‌ش له‌‌‌گه‌‌‌ڵ برازای عه‌‌‌لی خان به‌‌‌نێوی قه‌‌‌ده‌‌‌م خێر که‌‌‌دوای نازناوی شاپه‌‌‌سه‌‌‌ندی پێده‌‌‌به‌‌‌خشرێ ژیانی هاووبه‌‌‌ش پێک دێنێت.ئه‌‌‌م کاره‌‌‌ ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی نێزیکی زیاتری که‌‌‌ڵهور٠و زه‌‌‌ند وزه‌‌‌مینه‌‌‌ی باش بۆ ده‌‌‌رکه‌‌‌وتنی ئینسانی ئازاوناوودار بۆ کورد ده‌‌‌ره‌‌‌خسێنێت.حوکومه‌‌‌تی زه‌‌‌ند کۆتایی دێت وقاجاره‌‌‌کان دێنه‌‌‌ پێش وئه‌‌‌و سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌ که‌‌‌هاووکاته‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مه‌‌‌شروته‌‌‌،داوود خانیگه‌‌‌وره‌‌‌ پیاوی کورد ده‌‌‌بێته‌‌‌ خاوه‌‌‌ن ناووناووبانگ و له‌‌‌ یه‌‌‌ک ده‌‌‌نگ ویه‌‌‌کر٠یزی کورد ده‌‌‌وورێکی کارا ده‌‌‌بینێت.داوود خان که‌‌‌ پیاوێکی نیشتمان په‌‌‌روه‌‌‌ر وئازاده‌‌‌بێت له‌‌‌ده‌‌‌وورانی مه‌‌‌شرووته‌‌‌دا که‌‌‌ڵک له‌‌‌وباروودۆخه‌‌‌ وه‌‌‌رده‌‌‌گرێت وهه‌‌‌وڵی هه‌‌‌رێمێکی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ بۆ کوردستان ده‌‌‌دات.بۆ دامه‌‌‌زراندنی ئه‌‌‌و کیانه‌‌‌ هه‌‌‌موو هۆزه‌‌‌کانی جاف وهه‌‌‌ورامی وموکوریان وسه‌‌‌نجاوی و وله‌‌‌ک ولۆر٠ یه‌‌‌ک ده‌‌‌خات وهه‌‌‌تا نێزیک تاران پێشر٠ه‌‌‌وی ده‌‌‌کات.به‌‌‌لا٠Žم ئه‌‌‌م شۆر٠شه‌‌‌ی داوود خانیش وه‌‌‌ک شۆرشه‌‌‌کانی ر٠ابرووی کورد له‌‌‌به‌‌‌ر بێ پشتیوانی ناگاته‌‌‌ ئامانج و له‌‌‌دوایی ئه‌‌‌و تێک شکانه‌‌‌و هه‌‌‌روه‌‌‌ها نه‌‌‌مانی داوودخان،ئه‌‌‌و یه‌‌‌کر٠یزیه‌‌‌ش لاواز ده‌‌‌بێت.نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد به‌‌‌هه‌‌‌موو پێک هاته‌‌‌کانیه‌‌‌وه‌‌‌ گه‌‌‌لێک هه‌‌‌ورازوو نشێوی بر٠یوه‌‌‌.زۆر جار له‌‌‌سه‌‌‌رکه‌‌‌ووتن نێزیک بووته‌‌‌وه‌‌‌،به‌‌‌ڵام هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک شۆر٠شی داوود خان وشۆر٠شه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌له‌‌‌نموونه‌‌‌ی ته‌‌‌نانه‌‌‌ت کۆماری کوردستانیش له‌‌‌به‌‌‌ر بێ پشتیوانی وپشت تێکردن وخیانه‌‌‌تی به‌‌‌ناو دۆستان ،سه‌‌‌رنه‌‌‌که‌‌‌ووتوه‌‌‌ وتا ئیستاش له‌‌‌به‌‌‌ر یه‌‌‌ک نه‌‌‌بوون ویه‌‌‌کر٠یزی و به‌‌‌ته‌‌‌مایی جیران،له‌‌‌ بێ چاره‌‌‌نووسیدا ماوینه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.بۆ ده‌‌‌ر بازبوون له‌‌‌م قه‌‌‌یرانه‌‌‌ ده‌‌‌بێت گه‌‌‌لی کورد ر٠یزی یه‌‌‌ک بخا وهێزه‌‌‌ شۆر٠شگێر٠ه‌‌‌کانیش به‌‌‌بێ له‌‌‌به‌‌‌ر چاوو گرتنی ناووچه‌‌‌گه‌‌‌ری وخر٠کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هێز له‌‌‌ناووچه‌‌‌یێکی دیاریکراوو، ئاوور٠ له‌‌‌ هه‌‌‌موو به‌‌‌شه‌‌‌کانی کوردستان بده‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌وبۆ هوشیاری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی جیاوازی له‌‌‌هیچ به‌‌‌شیک له‌‌‌کوردستان نه‌‌‌کرێت.***

12 ساڵ و 10 مانگ و 20 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن