شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى زیندانیه‌‌‌کى مه‌‌‌ریوانى بۆشوێنیکى نادیار__ بیست سه‌‌‌ر ئه‌‌‌سب له‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌شت به‌‌‌ده‌‌‌ستی هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کان به‌‌‌ کوشت چوون__ وه‌‌‌رزشوانانی مه‌‌‌هابادی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنیان له‌‌‌ ئاستی نێوخۆیی و ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌دا به‌‌‌ده‌‌‌ستهێنا__ له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تاى ئه‌‌‌مساڵه‌‌‌وه‌‌‌ ١٧ که‌‌‌س به‌‌‌ هۆى سووتانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌پارێزگاى کوردستان مردوون__ چل و چواره‌‌‌مین ساڵیادى کۆچى دوایی پاڵه‌‌‌وان ته‌‌‌ختى له‌‌‌کرماشان __ حوکمى ئێعدام بۆ چالاکوانێکى سایبرى __ پێشکه‌‌‌وتووترین ناوى ده‌‌‌ریایی بریتانیا به‌‌‌ره‌‌‌و که‌‌‌نداوى فارس__ سه‌‌‌رۆکى پێشوى سیا: رژێمى تاران گه‌‌‌وره‌‌‌ترین مه‌‌‌ترسیه‌‌‌ له‌‌‌ جیهاندا__ مێهمانپه‌‌‌ره‌‌‌ست: هه‌‌‌رگیز پالاوته‌‌‌کردنى وه‌‌‌لا نانێین__ وه‌‌‌زیرى نه‌‌‌وتى رژیم : له‌‌‌ شه‌‌‌رى ئابووریداین 

گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى زیندانیه‌‌‌کى مه‌‌‌ریوانى بۆشوێنیکى نادیارخه‌‌‌باتمێدیا: زیندانیه‌‌‌کى به‌‌‌ندکراو له‌‌‌ زیندانى ناوه‌‌‌ندى مه‌‌‌ریوان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن به‌‌‌رپرسانى زیندانه‌‌‌وه‌‌‌ بانگ کرا و بۆ شوێنیکى نادیار گواسترایه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى مۆکریان، سه‌‌‌ر له‌‌‌ به‌‌‌یانى چوارشه‌‌‌مه‌‌‌ ٧ ى به‌‌‌فرانبار سه‌‌‌رکه‌‌‌وت خاته‌‌‌مى زیندانى کورد له‌‌‌ لایه‌‌‌ن مه‌‌‌ئمورانى زیندانه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ شوینیکى نادیار گواسترایه‌‌‌وه‌‌‌، تا نوسینى ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ هیچ زانیاریک له‌‌‌ جێگه‌‌‌و بارودۆخى ناوبراو له‌‌‌ به‌‌‌ر ده‌‌‌ستدا نیه‌‌‌. جێى ئاماژه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وت خاته‌‌‌مى ٨ مانگ پێش له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى هاوکارى کردنى یه‌‌‌کێک له‌‌‌ حیزبه‌‌‌کانى کوردستان ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر و ره‌‌‌وانه‌‌‌ى زیندان کرابوو.بیست سه‌‌‌ر ئه‌‌‌سب له‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌شت به‌‌‌ده‌‌‌ستی هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کان به‌‌‌ کوشت چوونبه‌‌‌هۆی ده‌‌‌ستر٠ێژی هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کانی پاسگایه‌‌‌ک له‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌شت بیست سه‌‌‌ر ئه‌‌‌سپی کاسبکارانی سه‌‌‌ر سنوور به‌‌‌ کوشت چوون. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی ئاژانسی کوردپا ، دوو رۆژ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر مه‌‌‌ئموورانی پاسگای ئینتزامیی "به‌‌‌رده‌‌‌پان"ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت هێرشیان کردۆته‌‌‌ سه‌‌‌ر کاروانی ئه‌‌‌سبی بارهه‌‌‌ڵگری کاسبکارانی گوندی "ده‌‌‌رماناوێ" و له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی ده‌‌‌ستر٠ێژدا بیست سه‌‌‌ر به‌‌‌ کوشت چوون. هه‌‌‌واڵنێری کوردپا له‌‌‌ درێژه‌‌‌دا ئه‌‌‌وه‌‌‌شی ئاشکرا کردووه‌‌‌، بۆ پێشگیری له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ری ئیعترازی خه‌‌‌ڵکی ناوچه‌‌‌که‌‌‌، هێزێکی زۆریان له‌‌‌ گونده‌‌‌کانی ده‌‌‌ورووبه‌‌‌ر جێگیر کردووه‌‌‌ و خه‌‌‌ڵکیان خستۆته‌‌‌ ژێر چاوه‌‌‌دێرییه‌‌‌وه‌‌‌.وه‌‌‌رزشوانانی مه‌‌‌هابادی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنیان له‌‌‌ ئاستی نێوخۆیی و ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌دا به‌‌‌ده‌‌‌ستهێناوه‌‌‌رزشوانانی مه‌‌‌هابادی له‌‌‌ بواری کاراته‌‌‌ و هه‌‌‌ڵگرتنی قۆرسایی (پرس سینه‌‌‌) له‌‌‌ ئاستی ئێران و ئاسیادا سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنیان به‌‌‌ ده‌‌‌ستهێنا. جه‌‌‌ماڵ ئه‌‌‌بووبه‌‌‌کری کاراته‌‌‌کاری شاری مه‌‌‌هاباد له‌‌‌ کێبر٠کێیه‌‌‌کانی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تیدا له‌‌‌ کۆماری ئازه‌‌‌ربایجان توانی پله‌‌‌ی سێهه‌‌‌م بۆ خۆی مسوگه‌‌‌ر بکات. هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی ئیرنا بڵاوی کرده‌‌‌وه‌‌‌، ١٧ وڵات له‌‌‌و کێبر٠کییانه‌‌‌دا له‌‌‌ شاری باکوو به‌‌‌شدار بوون. له‌‌‌لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌وه‌‌‌ ره‌‌‌سووڵ سۆنه‌‌‌، توانی له‌‌‌ کێبر٠کییه‌‌‌کانی هه‌‌‌ڵگرتنی قورسایی (پرس سینه‌‌‌) له‌‌‌ ئاستی ئێراندا پله‌‌‌ی دووهه‌‌‌م به‌‌‌ ده‌‌‌ست بهێنێت. هه‌‌‌ر له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌دا پله‌‌‌ی دووهه‌‌‌می ئه‌‌‌و کێبر٠کیانه‌‌‌ش درا به‌‌‌ سامان ته‌‌‌به‌‌‌سومی مێرمنداڵی شاری مه‌‌‌هاباد. ٤٥٠  وه‌‌‌رزشوان له‌‌‌و کێبر٠کیانه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵگرتنی قورساییدا به‌‌‌شدار بوون.له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تاى ئه‌‌‌مساڵه‌‌‌وه‌‌‌ ١٧ که‌‌‌س به‌‌‌ هۆى سووتانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌پارێزگاى کوردستان مردوونبه‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رى گشتى پزیشکى قانونى پارێزگاى کوردستان ووتى، له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تاى ئه‌‌‌مساڵه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ هۆى سووتانه‌‌‌وه‌‌‌ ١٧ که‌‌‌س گیانیان داوه‌‌‌. غولامره‌‌‌زا هومایونپوور وێراى ئاماژه‌‌‌دان به‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ ئه‌‌‌و رێژه‌‌‌ له‌‌‌چاو سالى رابردوو که‌‌‌مى کردووه‌‌‌ ووتى: له‌‌‌وژماره‌‌‌یه‌‌‌ ٢ که‌‌‌سیان پیاو بوونه‌‌‌ و ١٥ که‌‌‌سیش ئافره‌‌‌ت بوونه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ به‌‌‌شێکى به‌‌‌رچاو له‌‌‌و سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌ پێوه‌‌‌ندى به‌‌‌ خۆسووتاندنه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ هۆى کێشه‌‌‌ کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى و خێزانیه‌‌‌کانى کۆمه‌‌‌ڵگاوه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌. چل و چواره‌‌‌مین ساڵیادى کۆچى دوایی پاڵه‌‌‌وان ته‌‌‌ختى له‌‌‌کرماشان ئه‌‌‌مرۆ شه‌‌‌ممه‌‌‌ ١٧ى به‌‌‌فرانبار له‌‌‌ کرماشان چل و چواره‌‌‌مین ساڵیادى کۆچى دوایی پاڵه‌‌‌وان ته‌‌‌ختى رێزى لێگیرا. به‌‌‌ پێى راپۆرته‌‌‌ سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ حکوومه‌‌‌تیه‌‌‌کان ئه‌‌‌و رێوره‌‌‌سمه‌‌‌ به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوونى وه‌‌‌رزشوانان و که‌‌‌سایه‌‌‌تیه‌‌‌ به‌‌‌ناوبانگه‌‌‌کانى وه‌‌‌رزشی به‌‌‌رێوه‌‌‌ چووه‌‌‌ و تێیدا ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ ژیانى پاڵه‌‌‌وان غولامره‌‌‌زا ته‌‌‌ختى درا. له‌‌‌کۆتایی ریو٠Žره‌‌‌سمه‌‌‌که‌‌‌ش هێندێک له‌‌‌ مورشیده‌‌‌کانى پارێزگاى کوردستان له‌‌‌هه‌‌‌یئه‌‌‌تى وه‌‌‌زرشه‌‌‌کانى پاڵه‌‌‌وانى و زۆرخانه‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌یان به‌‌‌رێوه‌‌‌ برد. حوکمى ئێعدام بۆ چالاکوانێکى سایبرى هه‌‌‌والده‌‌‌رى مافى مروڤ له‌‌‌ کوردستان بلاوى کرده‌‌‌وه‌‌‌، دادگایى وه‌‌‌حید ئه‌‌‌سغه‌‌‌رى چالاکوانى سایبرى مانگێک له‌‌‌ مه‌‌‌وه‌‌‌پێش به‌‌‌ سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تى قازى سه‌‌‌لاوه‌‌‌تى له‌‌‌ به‌‌‌شى ١٥ى دادگاى ئینقلابى رژیم به‌‌‌ رێوه‌‌‌چوو و  چه‌‌‌ند روژ پێش حوکمى ئێعدامى ناوبراو ده‌‌‌رکرا. ناوبراو ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٢٥ ساله‌‌‌ و ٤٢ مانگه‌‌‌ له‌‌‌ زیندان ده‌‌‌ست به‌‌‌ سه‌‌‌ر کراوه‌‌‌ . له‌‌‌ سه‌‌‌رماوه‌‌‌زى ٨٧ رایلکه‌‌‌ى سایبرى سپاى پاسداران هه‌‌‌واڵى گرتنى وه‌‌‌حید ئه‌‌‌سغه‌‌‌رى و چه‌‌‌ند که‌‌‌سى دیکه‌‌‌ى به‌‌‌ تومه‌‌‌تى به‌‌‌رێوه‌‌‌ بردنى ماڵپه‌‌‌رى دژ به‌‌‌ ئایین بلاوکرده‌‌‌وه‌‌‌. ناوبراو له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ باقى تۆمه‌‌‌ت بار کراوه‌‌‌کان له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردنه‌‌‌ه‌‌‌یان له‌‌‌ زیندان، فشارێکى زۆرى جه‌‌‌سته‌‌‌ى و رووحیان له‌‌‌ سه‌‌‌ر بووه‌‌‌ و ناچار به‌‌‌ دانپێدانانى ته‌‌‌له‌‌‌ویزیۆنى به‌‌‌ دژى خۆیان بوونه‌‌‌ . ئه‌‌‌و دانپێدانانه‌‌‌ له‌‌‌ کاتێک له‌‌‌ ته‌‌‌له‌‌‌فزیۆنه‌‌‌کان بڵاو ده‌‌‌کرانه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ هێشتا له‌‌‌ هیج دادگایه‌‌‌ک موحاکه‌‌‌مه‌‌‌ نه‌‌‌کرابوون .پێشکه‌‌‌وتووترین ناوى ده‌‌‌ریایی بریتانیا به‌‌‌ره‌‌‌و که‌‌‌نداوى فارسرۆژنامه‌‌‌ى ده‌‌‌لى تلگراف رۆژى شه‌‌‌ممه‌‌‌ ١٧ى به‌‌‌فرانبار نووسی ، ناوى بریتانیایی "ئێچ ئێم ئێس دارینگ" رۆژى چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ ئاوه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاته‌‌‌ى به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى چوونه‌‌‌ ناو که‌‌‌نداوى فارس به‌‌‌ جێى هێشتووه‌‌‌. ئه‌‌‌و ناوه‌‌‌ پێشکه‌‌‌وتووترین و نوێـرین ناوى شه‌‌‌رکه‌‌‌رى بریتانیایه‌‌‌ و یه‌‌‌کێ: له‌‌‌ ته‌‌‌یارترین به‌‌‌له‌‌‌مه‌‌‌کانى نیزامى جیهان دێته‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار. ده‌‌‌یلى ته‌‌‌لگراف له‌‌‌ زمانوه‌‌‌زاره‌‌‌تى دیفاعى بریتانیاوه‌‌‌ نووسی: چوونى ئه‌‌‌و ناوه‌‌‌ بۆ که‌‌‌نداوى فارس په‌‌‌یامێکى روون ده‌‌‌نێرێ بۆ رژیمى ئێران.  جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ رژیمى ئاخوندى ماوه‌‌‌ێ: له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر له‌‌‌زمان به‌‌‌رپرسێکه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌ جیهانیان کرد که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ته‌‌‌حریمى نه‌‌‌وت بخرێته‌‌‌ سه‌‌‌ر ئێر٠Žان ئه‌‌‌وا باریکه‌‌‌ى هۆرمز که‌‌‌ ١٧ له‌‌‌سه‌‌‌دى نه‌‌‌وتى جیهان له‌‌‌و شوێنه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌نێردرێ، ده‌‌‌گرن. مێهمانپه‌‌‌ره‌‌‌ست: هه‌‌‌رگیز پالاوته‌‌‌کردنى وه‌‌‌لا نانێینوته‌‌‌وێژى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئیران له‌‌‌ وتووێژ له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى شینهووا ووتى، ئیران هه‌‌‌رگیز هه‌‌‌وڵدانى پالاوته‌‌‌کردنى ئۆرانیوم وه‌‌‌لا نانێت .رامین مێهمانپه‌‌‌ره‌‌‌ست وتى، چالاکیه‌‌‌کانى پالاوته‌‌‌کردنى ئۆرانیۆم له‌‌‌ ولاتى ئیمه‌‌‌ هه‌‌‌رگیز وه‌‌‌لا نانرێت، چالاکى ناوکه‌‌‌یى ئیمه‌‌‌ ئاشتى خوازانه‌‌‌یه‌‌‌ و مافى بنه‌‌‌ر٠ه‌‌‌تى خۆمانه‌‌‌. ناوبراو دوپاتى کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ئیران هه‌‌‌رگیز قسه‌‌‌ێک له‌‌‌ بوارى وه‌‌‌لانانى پرۆژه‌‌‌ى ناوکه‌‌‌یى ناوترێ.سه‌‌‌رۆکى پێشوى سیا: رژێمى تاران گه‌‌‌وره‌‌‌ترین مه‌‌‌ترسیه‌‌‌ له‌‌‌ جیهانداسه‌‌‌رۆکى پێشوى سازمانى ئیتلاعاتى ناوه‌‌‌ندى ئامریکا(سیا) وێراى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ درێژه‌‌‌دانى چالاکى ناوکه‌‌‌یی ئیران وریایی داو ولاتانى جیهانى به‌‌‌ هاوپه‌‌‌یمانى دژ به‌‌‌ رژیمى ئیران بانگهێشت کرد، وتى ئێران گه‌‌‌وره‌‌‌ترین مه‌‌‌ترسیه‌‌‌ بۆ جیهان. مایکل هایدن: له‌‌‌ وتووێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رایلکه‌‌‌ى هه‌‌‌واڵى نیوزمه‌‌‌کس، وتى ئیران له‌‌‌ سالى ٢٠ ١٢ى زایینى ده‌‌‌بێته‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ترین هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ بۆ جیهان. ژنراڵ هایدن وتى که‌‌‌ ئیران له‌‌‌ رێگه‌‌‌یکى سه‌‌‌ختدایه‌‌‌ بۆ به‌‌‌ ده‌‌‌ست هێنانى وزه‌‌‌ى ناوکه‌‌‌یى و ده‌‌‌بیت ولاتانى جیهان له‌‌‌ به‌‌‌رابه‌‌‌ر ئه‌‌‌م ولاته‌‌‌ هاوپه‌‌‌یمان بن.وه‌‌‌زیرى نه‌‌‌وتى رژیم : له‌‌‌ شه‌‌‌رى ئابووریداین وه‌‌‌زیرى نه‌‌‌وتى رژیم ووتى: له‌‌‌ ئێستادا سه‌‌‌رقاڵى شه‌‌‌ر٠Žى ئابوورین و به‌‌‌رپرسیاره‌‌‌تیه‌‌‌کى گه‌‌‌وره‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر کارمه‌‌‌نده‌‌‌کانى پیشه‌‌‌سازى نه‌‌‌وته‌‌‌. بابه‌‌‌تى ئابڵوقه‌‌‌ى بانکى ناوه‌‌‌ندى و ئابڵوقه‌‌‌ى کر٠ینى نه‌‌‌وت له‌‌‌ ئێران به‌‌‌ بر٠واى وه‌‌‌لاتانى روژئاوا کارێگه‌‌‌رى زۆر خه‌‌‌راپى ده‌‌‌بێ بو سه‌‌‌ر ئابوورى ئێران به‌‌‌ڵام به‌‌‌رپه‌‌‌رسانى رژیم به‌‌‌زۆرى ئیدعاى بێکاریگه‌‌‌ربوونى ئه‌‌‌و ته‌‌‌حریمانه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن . به‌‌‌ هه‌‌‌مان شیوه‌‌‌  رۆسته‌‌‌مى قاسمى له‌‌‌کاتێکدا باسی بێکاریگه‌‌‌ربوونى ئابلۆقه‌‌‌کانى کرد، که‌‌‌ پێشتر ووتبوى ئابڵوقه‌‌‌ى کر٠ینى نه‌‌‌وتى ئێران کارێکى ئاقڵانه‌‌‌ نیه‌‌‌و ناچێته‌‌‌ نێو خانه‌‌‌ى کرداره‌‌‌وه‌‌‌ . قسه‌‌‌کانى وه‌‌‌زیرى نه‌‌‌وت له‌‌‌ کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌واڵده‌‌‌ره‌‌‌کانى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى ووتویانه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانى ئورووپایى له‌‌‌ باره‌‌‌ى قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌کردنى نه‌‌‌وتى خاوى ئێران بۆ یه‌‌‌کێتى ئورووپا به‌‌‌ رێکه‌‌‌وتنێکى سه‌‌‌ره‌‌‌تایى گه‌‌‌ێشتون، به‌‌‌ڵام تا ئێستا له‌‌‌ سه‌‌‌ر کاتى به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى ئه‌‌‌و مه‌‌‌به‌‌‌سته‌‌‌ بریارێکیان نه‌‌‌داوه‌‌‌.

12 ساڵ و 10 مانگ و 15 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن