__ گرتنى هاوه‌لاتێکى بیجارى __ ده‌ست به سه‌ر کردنى دوو هاوڵاتى مه‌هابادى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کان__ شه‌پۆلی کۆکردنه‌وه و زه‌وت کردنی ماهواره له کوردستان به‌رده‌وامه__ ١٢ ئاسه‌واری مێژوویی دهر٠هشههری ئیلام له لیسته‌ی ئاسه‌واری میللی‌دا تۆمار کران__ ده‌وڵه‌تانى که‌نداوى فارس خۆیان بۆ شه‌ر ئاماده ده‌که‌ن __ سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌دا: رژیمى ئێران گه‌وره‌ترین ههر٠هشهیه بۆ سه‌ر جیهان__ مانۆرى سپاى پاسدارانى رژیم بۆ به‌ستنى باریکه‌ى هورمز له ماوێکى کورت‌دا __ شکستى گه‌لاڵه‌ى لابردنى یارانه‌کان__ پروپاگه‌نده‌ى ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ى به‌رپرسى گشتى بانکى ناوه‌ندى
گرتنى هاوه‌لاتێکى بیجارى خه‌باتمێدیا: ئیحسانى هۆشه‌مه‌ند رۆژنامه‌وان و لێکۆڵه‌ره‌وه شه‌وى شه‌ممه ١٧ى به‌فرانبار ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. ناوبراو له‌دواى سه‌ردانى ٦ مه‌ئمورى به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌کان بۆ ماڵى تایبه‌تى ناوبراو له‌تاران ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. خانه‌واده‌ى هۆشمه‌ند ده‌ڵێن ئه‌و مه‌شمورانه له‌دواى گهر٠ان و پشکنینى ماڵ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى کۆمپیته‌رى تایبه‌تى ناوبراو، ئیحسانى هوشمه‌ندیان گرتووه و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه. هێشتا سه‌باره‌ت به هۆى گرتن و تۆمه‌ت و شوێنى راگرتنى ناوبراو هه‌واڵێک نییه. ئیحسان هۆشمه‌ند ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵه و خه‌ڵکى بیجار و کارناسی بالاى به‌شى کۆمه‌ڵناسیه. ناوبراو پێشتریش جارێک له مانگى به‌فرانبارى ساڵى ١٣٨٨ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. ده‌ست به سه‌ر کردنى دوو هاوڵاتى مه‌هابادى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کاندووهاوڵاتى مه‌هابادى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کان ده‌ست به‌سه‌ر کران و ره‌وانه‌ى زیندان کران. به‌پێى هه‌واڵده‌رى موکریان ئه‌و دوو که‌سه که خه‌ڵکى دێى خۆرخۆره‌ى سه‌ربه شارى مه‌هابادن به ناوى محه‌ممه‌د و ئه‌نور ئیزد دوست له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ى گرتووخانه کراون. ده‌وترێ محه‌ممه‌د و ئه‌نور ئیزددوست که بران و حه‌وتووى رابردوو ده‌ست به‌سه‌ر کراون، تا ئێستا هۆى گرتنیان له لایه‌ن به‌رپه‌رسانى دادوه‌رى شارى مه‌هاباد رانه‌گه‌ێندراوه.شه‌پۆلی کۆکردنه‌وه و زه‌وت کردنی ماهواره له کوردستان به‌رده‌وامه‌هێزی ئینتزامی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران له‌ژێر ناوی خه‌باتی دژی شهر٠ی نه‌رم و پر٠وپاگهنده دژی ئیسلام به به‌رده‌وامی ده‌ستی داوه‌ته کۆکردنه‌وه و زه‌وت کردنی ماهواره له کوردستان. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی میهر، له ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته‌ی رابردۆوه هه‌تا ئێستا چوار هه‌زار و ٧٦١ ماهواره له کوردستان زه‌وت کراوه. فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامیی شاری مه‌ریوان رایگه‌یاند، ته‌نیا له‌و شاره‌دا یه‌ک هه‌زار و ٢٤٤ ماهواره له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانه‌وه زه‌وت کراوه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا لێپرسراوی رێکخراوی ته‌عزیراتی حکوومه‌تی له کرماشان ئاشکرای کردووه، ده‌ستبه‌سه‌ر ٤٨٩ که‌لوپه‌لی ماهواره که خاوه‌نه‌که‌ی هاووڵاتێکی روانسه‌ری بووه، گیراوه. پێشتریش لێپرسراوی پۆلیسی ئه‌منیه‌تی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا رایگه‌یاندبوو، له ماوه‌ی ١٠ رۆژدا سێ هه‌زار و ٢٧ ماهواره له‌و پارێزگاییه‌دا زه‌وت کراوه و ١٥٨ که‌سیش له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.١٢ ئاسه‌واری مێژوویی دهر٠هشههری ئیلام له لیسته‌ی ئاسه‌واری میللی‌دا تۆمار کرانلێپرسراوی ئیداره‌ی میراس فه‌رهه‌نگی، پیشه ده‌ستی و گه‌شتیاریی شاری دهر٠هشههری ئیلام رایگه‌یاند، ١٢ ئاسه‌واری مێژوویی ئه‌و شاره لیسته‌ی ئاسه‌واره میللییه‌کانی ئێران‌دا تۆمار کران. واحیدی مه‌رکه‌زیی خه‌به‌ر له زاری "ته‌قیان"ـه‌وه بڵاوی کردۆته‌وه، پاش تاوتوێ و لێکۆڵینه‌وه له ناوچه گه‌شتیاری، مێژوویی و سروشتییه‌کانی ده‌رشه‌شه‌هر له به‌خشی ناوه‌ندیی "ماژین" ١٢ ئاسه‌واری مێژوویی له لیسته‌ی ئاسه‌واره میللییه‌کانی وڵات‌دا تۆمار کراون. به‌پێی زانیارییه‌کانی میراس فه‌رهه‌نگیی دهر٠هشههر، ئه‌و ئاسه‌وارانه که‌له به‌خشی ناوه‌ندیی "ماژین"ی دهر٠هشههر هه‌ڵکه‌وتوون هێندێکیان بریتین له: وه‌رکه‌مه‌ره، شاری مێژوویی کوڵ که‌نی، ته‌په، هوا دۆڵ و ناوچه مێژووییه‌کانی ره‌نگین بان و... له کۆی ٤٣٠ به‌رهه‌می مێژوویی و که‌ونارایی ناسێنراوی شاری دهر٠هشههر هه‌تا ئێستا ١٧٢ ئاسه‌واریان له لیسته‌ی میلییدا تۆمار کراون.ده‌وڵه‌تانى که‌نداوى فارس خۆیان بۆ شه‌ر ئاماده ده‌که‌ن هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له هه‌واڵێکدا ووتى، ده‌وڵه‌تانى که‌نداوى فارس پشتێندى خۆیان بۆ شه‌رى نه‌خۆازراوى ئه‌مریکا و ئێران تووند ده‌که‌ن. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ته‌نیا چه‌ند کیلۆمه‌تر له ئیر٠Žان دوورن و به نێگه‌رانبه‌وه دوره‌دیمه‌نى شهر٠ى نێوان ده‌وڵه‌تانى روژئاوا و رژیمى تاران چاولێده‌که‌ن. لێکده‌ره‌وه‌ێکى نیزامى ووتى هیچ که‌س له ده‌وڵه‌تانى که‌نداوى فارس خۆازیارى شه‌ر٠ نین، به‌ڵام هه‌موو بۆ ئه‌گه‌رى روودانى ئه‌و شهر٠ه ئاماده‌ن. ناوبراو زیاى کرد،به‌ڵام ئه‌گه‌ر رژیمى تاران ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى که‌نداوى فارس بکاته ئامانج ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ى ئه‌مریکا بۆ شه‌ر دژ به ئێران په‌لکێش ده‌کرێن.سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌دا: رژیمى ئێران گه‌وره‌ترین ههر٠هشهیه بۆ سه‌ر جیهانئیسیفان هارپێر سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌دا ووتى: رژیمى ئیر٠Žان گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌یه بۆ ئاشتى و ئه‌منیه‌تى نێ,ده‌وڵه‌تى. ناوبراو زیادى کرد، گومانم نییه که رژیمى ئیر٠Žان به دواى چه‌کى ناوکه‌ییه و ئاماده‌یه که‌ڵکى لێوه‌ربگرێ. سه‌رۆک وه‌زیرى که‌نه‌دا له درێژه‌دا ووتى: هه‌ڵوێست گرتنى رژیمى ئێران له راست باریکه‌ى هۆرمز باسه له‌وه ده‌کا که مه‌ترسیداربوونى ئه‌و رژیمه جیدییه. مانۆرى سپاى پاسدارانى رژیم بۆ به‌ستنى باریکه‌ى هورمز له ماوه‌ێکى کورت‌دا سه‌ردار محه‌ممه‌دى که‌وسه‌رى له په‌راوێزى رێوره‌سمى رێز گرتن له یادى زه‌بیحوڵلا به‌خشى له کوى هه‌واڵنێراندا و له وه‌ڵامى پرسیارى هه‌واڵنێراندا له باره‌ى به‌رێوه چوونى مانۆرى سپاى پاسداران ووتى، ئه‌و مانۆرانه بۆ به‌ره‌وسه‌ر بردنى ئاماده‌یى هێزه‌کانى چه‌کدار به‌رێوه‌ده‌چى. جێگه‌ى باسه ده‌سه‌لاتدارانى رژیم ترسێ:ى زۆئریان لێ نیشتووه سه‌باره‌ت به ته‌حریمى نه‌وتى ئێ٠Žران و به به‌رده‌وامى ههر٠هشهى گرتنى باریکه‌ى هۆرمز به مه‌به‌ستى پێش‌گرتن له ناردنى نه‌وت بۆ وه‌لاتانى ده‌ره‌وه ده‌که‌ن شکستى گه‌لاڵه‌ى لابردنى یارانه‌کاندیوانى موحاسیباتى رژیم له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌بردنى فازى دووهه‌مى گه‌لاڵه‌ى دژه خه‌ڵکى لابردنى یارانه‌کان دژا٠Šه‌تى کرد. عه‌بدولره‌زا ره‌حمانى فه‌زڵى سه‌رۆکى دیوانى موحاسیباتى رژیم وریایی دا، به‌رێوبردنى هه‌ڵه‌ى فازى دووهه‌مى ئه‌و یاسایه به دڵنیاییه‌وه کاریگه‌رى خه‌راپى بۆ سه‌ر خه‌ڵک ده‌بێ. چالاکانى ئابوورى پێداده‌گرن که به‌رێوه‌بردنى فازى دووهه‌م له کاتێکدا که هه‌لاوسان به‌رز بۆته‌وه و ئه‌رز له‌گه‌ڵ به‌رزى و نزمى نرخ به‌ره‌وروویه و و ئاسانکارى و خزمه‌تگوزارییه‌کانى بانکى وه‌ستاوه، دروست نییه و زیانى ده‌بێ. پروپاگه‌نده‌ى ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ى به‌رپرسى گشتى بانکى ناوه‌ندى دوانیوه‌رۆى شه‌ممه پروپاگه‌نده‌ى ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ى به‌رپرسى گشتى بانکى ناوه‌ندى له کور٠ى بانکدا بڵاو ببۆوه به‌ڵام سه‌رچاوه‌ى ناوخۆیى بانک ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ى پشت راست نه‌کرده‌وه. هه‌واڵده‌رى حکوومه‌تى ئیسنا، ئه‌مرۆ دوانیوه‌روى شه‌ممه ئه‌گه‌رى ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ى مه‌حمودى به‌همه‌نى هێنایه ئارا، به‌لام له ناو بانکدا هیچ باسێک له و بابه‌ته نه‌کراوه. ئیبراهیم ده‌روێشى جێگرى چاودێرى بانکى ناوه‌ندى ووتى: به‌همه‌نى به‌هێزه‌وه کار ده‌کا و هه‌ر که‌س ئه‌و هه‌واڵه‌ى بلاوکردۆته‌وه هه‌ڵه‌ى کردووه . بلاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه و وه‌درۆخستنه‌وه‌ى له لایه‌ن هێندێک سه‌رچاوه‌ى دیکه باس له‌بوونى کێشه و قووڵبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کانى سیسته‌مى بانکدارى ئێران ده‌کا و ره‌نگه له‌رۆژانى داهاتوو هه‌واڵى راسته‌قینه له‌و پێوه‌ندییه‌دا بلاوبکرێته‌وه.
12 ساڵ و 10 مانگ و 12 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش