سه‌رچاوه: رادیۆ ئاڵمانخه‌باتمێدیا: له‌گه‌ڵ به‌ره‌و سه‌رچوونى کێشه‌ى سیاسی له نێوان رژیمى ئێران و وه‌لاتانى رۆژئاوا مه‌ترسى هاتنه ئاراى شه‌ر٠ به‌ره‌و سه‌رچووه. به‌پێى لێکدانه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى ئاڵمانى "تاتس" هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا رێکه‌وتن له وتووێژه‌کان له سه‌ر گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی له ساڵى ٢٠ ١٢ى مه‌حاڵ کردوه و هه‌ر جۆره هه‌ڵه‌یێک ده‌توانێ بڵێسه‌ى ئاگرى شه‌ر٠ هه‌لایسێنێ.به‌ره‌وسه‌رچوونى کێشه سیاسیه‌کان و لێدوانه‌کانى نێوان رژیمى ئێران و ئه‌مریکا نیگه‌رانیه‌کان له باره‌ى سه‌رهه‌ڵدانى شهر٠ێکى نه‌خوازراوى زیاتر له رابردووى به‌هێز کردوه. هاور٠ێى یه‌کیه‌تى ئورووپا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له سه‌پاندنى ...
ئابڵوقه‌کان دژ به نه‌وت و بانکى ناوه‌ندى رژیم ئه‌و بهرهور٠وو بوونه‌وه‌ى زیاد کردوه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که به‌رپرسانى رژیمى ئێران ئابڵوقه‌ى نه‌وت به بێ بایه‌خ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و واده‌نوێنن که به سانایی کر٠یارانى دیکه ده‌دۆزنه‌وه، هێندێک له به‌رپرسانى رژیم ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه نوێ یه به راگه‌یاندنى شه‌ر٠ ده‌زانن. پاسدار موحسینى ره‌زایی به‌رێوه‌به‌رى شۆراى لێکدانه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى رژیم، له بابه‌تێکدا هه‌ڵ و مه‌رجى ئێران به "شهر٠ێکى ئابوورى و فه‌رهه‌نگى" پێناسه کردوه.به‌رپرسانى رژیمى ئێران پێشتر ههر٠شهى ئه‌وه‌یان کردبوو که ئابڵوقه‌دانى نه‌وت و بانکى ناوه‌ندى راگه‌یاندنى شه‌ر٠ دژ به‌و رژیمه‌یه و له به‌رانبه‌ردا داخستنى باریکه‌ى هۆرمزیان وه‌ک هۆیێکى فشار دژ به سیاسه‌ته‌کانى رۆژئاوا باس کرد. رۆژنامه‌ى ئاڵمانى "تاتس"ى چاپى برلین، له شیکاریه‌کدا نزیک بوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا، ئێران و فه‌رانسه‌ى به هه‌ل و مه‌رجێکى هه‌ستیار و مه‌ترسیدار لێکداوه‌ته‌وه. له‌و شیکاریه‌دا هاتووه که ده‌ست پێکى شه‌ر٠ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران به ئه‌گه‌رى زۆر ده‌توانێ ره‌هه‌ندێکى گشتگیر و جیهانى به خۆیه‌وه بگرێ و کاردانه‌وه‌ى خراپتر له شهر٠ى نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیلى له ناوچه‌که‌دا هه‌بێ.به وردبوونه‌وه له هه‌ل و مه‌رجى سیاسى و ئابوورى هه‌ردوو وه‌لاتى ئێران و ئه‌مریکا شه‌ر٠ خواستى هیچ کامیان نییه. به پێى به‌راوردى لێکۆڵه‌رى رۆژنامه‌ى تاتس رژیمى ئێران و ئه‌مریکا هیچ قازانجێکیان بۆ ده‌ست پێکردنى شه‌ر٠ نیه.ئه‌مریکا له عێراقدا یه‌کێک له شهر٠ه دوور و درێژه‌کانى مێژوو و به تێچوویێکى زۆره‌وه‌ى ئه‌زموون کرد. شه‌ر٠ له ئه‌فغانستان به پێچه‌وانه‌ى به‌راوردى سیاسه‌توان و نیزامیه‌کانى ئه‌مریکا تا ئێستا له ئارادایه و ئاکامه‌که‌یشى روون نیه. به پێى ئه‌و راپۆرته‌ى رۆژنامه‌ى تاتس هه‌ردوو شه‌ر٠ "عێراق و ئه‌فغانستان" کاردانه‌وه‌ى جیددیان هه‌بووه له سه‌ر ئابوورى ئه‌مریکا و تا ئێستاش رێگه‌ى درچوون له‌و قه‌یرانه به‌دى ناکرێ.به‌لام له‌لایێکى دیکه‌وه مانۆر٠ى ده‌ریایی رژیمى ئێران له که‌نداوى فارس و باریکه‌ى هورموز، ده‌ریخست که توانا و هێزى سه‌ربازى رژیم به چ ئه‌ندازه‌یێکه. ئه‌و مانۆر٠ه به پێچه‌وانه‌ى چاوه‌روانیه‌کانى رژیم به‌هێزبوونى بارى سه‌ربازى ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانى له ناوچه‌که‌دا سه‌لماند. تاتس هه‌روه‌ها ده‌نوسێ: له ئه‌گه‌رى روودانى ئه‌و شهر٠ه که له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریایی و ئاسمانیه‌کانى ئه‌مریکا دژ به رژیم ده‌ست پێ ده‌کا، ده‌بێته هۆى له‌ناوچوونى ژێربیناى نیزامى و حه‌تا غه‌یرى نیزامى له ئێران‌دا. ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه ده‌توانێ بێته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى شۆرشێک له دژی رژیمى ئێران و له ئاکامدا رووخانى ئه‌و رژیمه‌ى لێده‌که‌وێته‌وه. رێبه‌رانى رژیمیش ئاگادارى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ن.کۆماریخوازه‌کان ته‌نوورى شه‌ر٠ گه‌رم راده‌گرن.ئابڵوقه‌کانى ئه‌مریکا دژ به نه‌وت و بانکى ناوه‌ندى رژیمى ئێران له سه‌ره‌تاى مانگى ژوئیه‌وه ده‌خرێته بارى جێ به جێ کردنه‌وه. به‌و مانایه‌ى که هێشتا کات هه‌یه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى هه‌ر رووداوێک. وه‌لاتانى ئاڵمان، بریتانیا، فه‌رانسه و ئه‌مریکا خوازیارى راگرتنى پیتاندنى ئوران‌یۆم له ئێرانن، داوایێک که رژیمى ئێران زۆر جار به مه‌حاڵى زانیوه.له ئێستادا به سه‌ختى پێش بینى ده‌کرێ که ئایا وتووێژى ناوکه‌یی به دڵ ئاواڵه‌یی لایه‌نه‌کانى ده‌رگیر و به‌بێ مه‌رج به‌رێوه‌ده‌چێ یان نا. به پێى بۆچوونى لێکۆڵه‌رى "تاتس" شانسى که‌م بۆ رێکه‌وتنى نێوان رژیمى ئێران و وه‌لاتانى رۆژئاوایی له ساڵى ٢٠ ١٢ى زایینى دا هه‌یه. هۆى ئه‌و بێ ئاکامیه، بوونى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکایه، پاڵێوراوانى حیزبی کۆماریخواز هه‌وڵ ده‌ده‌ن سیاسه‌ته‌کانى ئوباما بێ توانا و ناکارا نیشان بده‌ن و ئابڵوقه‌کان به هۆیێکى سه‌رنه‌که‌وتوو و بێ توانا بۆ گۆر٠ینى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیم ده‌زانن. زۆربه‌ى پاڵێوراوان باس له هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رژیمى ئێران ده‌که‌ن.به پێى به‌راوردى لێکۆڵه‌رانى سیاسى، ئێران یه‌کێک له مه‌سه‌له گرینگه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌ره‌ک کۆمارى ئه‌مریکا له نێوان و ئوباما و ره‌قیبه کۆماری خوازه‌کانى ده‌بێت. به‌و هۆیه‌وه ئوباما ناتوانێ بگه‌رێته‌وه بۆ سیاسه‌ته ئاشیخوازه‌کانى سه‌ره‌تاى سه‌ره‌ک کۆماریه‌که‌ى له باره‌ى ئێران له‌لایێک و ئاشتى نێوان فه‌لستین و ئیسرائیل. به ئه‌گه‌رى زۆر گۆر٠انى سیاسه‌تى ئه‌مریکا له باره‌ى ئێران له ساڵى ٢٠ ١٣ و له ده‌ورى دووهه‌مى سه‌ره‌ک کۆماری ئوباما بێته ئاراوه.مه‌ترسى شه‌ر٠ له ساڵى ٢٠ ١٢ زیادى کردوه‌هه‌ل و مه‌رج له ئێرانیش له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا فه‌رقى نیه. هه‌ڵبژاردنى سه‌ره‌ک کۆمارى له رژیمى ئێرانیش له هاوینى ٢٠ ١٣ به‌رێوه ده‌چێ. به ئه‌گه‌رى زۆر پاڵێوراوانى ئه‌و پۆسته هه‌ر وه‌ک ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ به‌ره‌نگارى له‌گه‌ڵ "شه‌یتانى گه‌وره" هه‌موو جۆره فێڵ و فتورێک به‌کار بێنن.له فه‌رانسه‌یش هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌ره‌ک کۆمارى به‌رێوه‌یه، نیکولاساکوزى له سیاسه‌تى ناوخۆ و ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ کێشه و موشکیلاتى زۆر بهرهور٠ووه. راپرسیه‌کان ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن که ره‌قیبه سوسیالیسته‌کانى پێشى که‌وتوون. سارکوزى بۆ گۆر٠ینى ئه‌و مه‌سه‌له تا ئاوریلى ئه‌مساڵ ده‌بێ له هێندێ بابه‌ت له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه که‌ڵک وه‌رگرێ، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى له شهر٠ى لیبى دا که‌ڵکى سیاسى وه‌رگرت.ده‌وڵه‌ته‌کانى ئاڵمان و بریتانیا به هۆى هه‌ل و مه‌رجى ناوخۆیی و شکستى سیاسى ناتوانن یان نایانهه‌وێ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى کێشه‌کانى نێوان ئێران و کۆمه‌ڵى نێونه‌ته‌وه‌یی هاوکارى بکه‌ن. به راى لێکۆڵه‌رى "تاتس" هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌له ناوخۆیی و ده‌ره‌کیانه " مه‌ترسى روودانى شه‌ر٠ له‌و ساڵدا له که‌نداوى فارس به‌هێز ده‌که‌ن".به‌پێى ئه‌و پێش بینیانه‌ى که کراوه، مه‌ترسیدارترین کات چوارمانگى سه‌ره‌تاى سه‌پاندنى ئابڵوقه‌کانى وه‌لاتانى رۆژئاوایی دژ به رژیمى ئێرانه. یانى له سه‌ره‌تاى مانگى ژوئیه تا کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌ره‌ک کۆمارى ئه‌مریکا له مانگى نوامبر.له راپۆرته‌که‌ى رۆژنامه‌ى "تاتس" دا هاتووه: هه‌ر جۆره هه‌ڵه‌یێک یان تێکگیرانێکى بچوکى وه‌ک گیرانى مه‌له‌وانه بریتانیاییه‌کان له‌لایه‌ن پاسه‌وانانى سنوورى رژیم له سالانى رابردوو، ده‌توانێ شه‌ر٠ له که‌نداوى فارس هه‌لایسێنێ.
12 ساڵ و 9 مانگ و 24 ڕۆژ و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش