چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خه‌‌‌باتمێدیا: پرۆسه‌‌‌ی ریفراندۆمی ده‌‌‌ستووری نوێی سووریا ده‌‌‌ستی پێکردووه‌‌‌‌و مامۆستایه‌‌‌کی زانکۆ له‌‌‌ رۆژئاوای کوردستان رایده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێت، له‌‌‌هه‌‌‌رێمی کوردی که‌‌‌س به‌‌‌شداری ریفراندۆم ناکات.  سه‌‌‌عات ٧ی سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانی ئه‌‌‌مر٠ۆ یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌٧ى ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌، پرۆسه‌‌‌ی ریفراندۆمی ده‌‌‌ستووری نوێی سووریا له‌‌‌ ١٤١ هه‌‌‌زارو ٨٥ ناوه‌‌‌ندی ده‌‌‌نگدان ده‌‌‌ستی پێکرد‌و تاوه‌‌‌کو ....

سه‌‌‌عات ٧ ئێواره‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بێت، ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ژماره‌‌‌ی به‌‌‌شداربووانیش زۆر بوو له‌‌‌وانه‌‌‌یه‌‌‌ سه‌‌‌عاتیک پرۆسه‌‌‌که‌‌‌ درێژبکرێته‌‌‌وه‌‌‌. د.ئازاد عه‌‌‌لی مامۆستای زانکۆو رۆشنبیری دیاری کورد له‌‌‌ رۆژئاوای کوردستان له‌‌‌وڵاتی سووریا به‌‌‌ ماڵپه‌‌‌ری (رووداو)ی راگه‌‌‌یاند "ریفراندۆمه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی سارد ده‌‌‌ستی پێکردووه‌‌‌و باوه‌‌‌ر٠ناکه‌‌‌م له‌‌‌ هه‌‌‌رێمی کوردی هیچ که‌‌‌سێک به‌‌‌شداری بکات، له‌‌‌به‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌ستووری نوێ هیچ شتێکی نوێی بۆ گه‌‌‌لی کورد تێدانییه‌‌‌". د.ئازاد عه‌‌‌لی گوتی "به‌‌‌پێی زانیارییه‌‌‌کانمان ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی به‌‌‌شداری ریفراندۆم ده‌‌‌که‌‌‌ن، زیاتر کارمه‌‌‌ندانی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تن‌و له‌‌‌ژێر فشاردا ناچار ده‌‌‌کرێن به‌‌‌شداری ریفراندۆم بکه‌‌‌ن".به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى ریفراندۆم له‌‌‌ کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ ته‌‌‌نیا رۆژى رابردوو ١٠ ٩ هاوه‌‌‌لاتى مه‌‌‌ده‌‌‌نى سوریا کوژراون.  تۆر٠ی سووریا بۆ مافه‌‌‌کانی مرۆڤ رایگه‌‌‌یاند "رۆژى شه‌‌‌ممه‌‌‌٦ى ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ى ١٣٩٠ ،  ١٠ ٩ هاووڵاتی له‌‌‌ سووریا کوژراون، که‌‌‌ له‌‌‌ نێویاندا ٦ ئافره‌‌‌ت‌و ١٠  منداڵ هه‌‌‌ن، که‌‌‌ ٤٤ که‌‌‌سیان له‌‌‌ حمس‌ و ٢٢ له‌‌‌ حه‌‌‌ما و ١٧ له‌‌‌ ده‌‌‌رعا و ١٤ له‌‌‌ ئیدلیب و ١٢ که‌‌‌س له‌‌‌ حه‌‌‌له‌‌‌ب کوژران". تۆر٠ی سووریا بۆ مافه‌‌‌کانی مرۆڤ ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌شدا که‌‌‌ "هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کانی له‌‌‌ پارێزگای ده‌‌‌رعا کۆمه‌‌‌ڵکوژییان ئه‌‌‌نجامداوه‌‌‌و به‌‌‌هۆی بۆردوومانه‌‌‌ سه‌‌‌خت‌و هه‌‌‌ره‌‌‌مه‌‌‌کییه‌‌‌کانیانه‌‌‌وه‌‌‌ ١٣ هاووڵاتی کوژران‌و ٢٤ی دیکه‌‌‌ش بریندار بوون، جگه‌‌‌له‌‌‌وه‌‌‌ش هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کان چه‌‌‌ند ته‌‌‌رمێکیان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خۆیان بردووه‌‌‌". ده‌‌‌سته‌‌‌ی گشتی شۆر٠شی سووریا رایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ که‌‌‌ "هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌کان له‌‌‌ گوندی ئه‌‌‌فس له‌‌‌ ئیدلب ٨ که‌‌‌سیان گولـله‌‌‌باران کردووه‌‌‌‌و چه‌‌‌ند خانوویه‌‌‌کی ئه‌‌‌و گونده‌‌‌یان سووتاندووه‌‌‌". لیژنه‌‌‌ی خاچی سووری نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تیش رایگه‌‌‌یاند "له‌‌‌گه‌‌‌ڵ حکومه‌‌‌تی سووریاو سوپای سووریای ئازاد نه‌‌‌گه‌‌‌یشتووه‌‌‌ته‌‌‌ رێککه‌‌‌وتن، بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی نه‌‌‌خۆش‌و برینداره‌‌‌کانی گه‌‌‌ر٠ه‌‌‌کی بابا عه‌‌‌مر له‌‌‌ شاری حمس رزگار بکه‌‌‌ن‌و بیانگوازنه‌‌‌وه‌‌‌".

12 ساڵ و 9 مانگ و 8 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن