__ لاوێکی کورد له جوانر٠ۆ خۆی سووتاند__ حوکمى ٣ ساڵ زیندان بۆ هاوه‌لاتیه‌کى مه‌سیحى له کرماشان__ فر٠ۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیه جارێکی تر بۆردمانی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیان ده‌ست پێکرده‌وه کرده‌وه__ سپاى پاسداران ده‌ستى هه‌یه له ئاڵوگۆره‌کانى جیهانى عه‌ره‌ب__ رژیمى ئێران به دواى چه‌کى ناوکه‌یى دایه __ ئه‌ندامى مه‌جلسى رژیم : ده‌وڵه‌ت ٨٥٠ ٠ میلیارد تمه‌ن به به‌شی پیشه‌سازى قه‌رز داره __ گه‌ڵاڵه‌ى ترۆریستى رژیم له تایله‌ند : سێ که‌سى دیکه‌ش لێکوڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرا __ پوتین نیگه‌رانى هێرش کردن بو سه‌ر ئێران و سوریایه
لاوێکی کورد له جوانر٠ۆ خۆی سووتاندخه‌باتمێدیا: رۆژی یه‌کشه‌ممه ٧ی ره‌شه‌ممه لاوێکی کوردی خه‌ڵکی جوانر٠ۆ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره خۆی سووتاندووه و گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا له جوانر٠ۆ، عابد وه‌له‌دی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ رۆژی یه‌کشه‌ممه ٧ی ره‌شه‌ممه، پاش ده‌مه‌قاڵه و کێشه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی ماڵی به‌جێ هێشتووه و له ده‌روه‌ی ئه‌و شاره خۆی سووتاندووه. به‌پێی هه‌مان راپۆرت، به‌هۆی له‌سه‌ره‌وه بوونی رێژه‌ی سووتانه‌که‌ی ئه‌و لاوه کورده ده‌ستبه‌جێ گیانی داوه. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش که‌سێکی دیکه‌ش له شاری پیرانشار خۆی سووتاند و کۆتایی به ژیانی هێنا. گرفتی ئابووری بێ‌کاری دوو هۆکاری سه‌ره‌کیی خۆکوژیی پارێزگاکانی رۆژئاوای ئێرانن و هه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ئاماری خۆکوژیی پارێزگا کوردنشینه‌کان له ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران زۆرتر بێت، به چه‌شنێک که ئیلام له‌باری خۆ کوژییه‌وه له ئاستی ئێران‌دا پله‌ی یه‌که‌می هه‌یه و کرماشانیش له بواری بێکارییه‌وه له ئێران پله‌ی دووه‌می هه‌یه.حوکمى ٣ ساڵ زیندان بۆ هاوه‌لاتیه‌کى مه‌سیحى له کرماشاندادگاى پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ى مه‌سعود دلیجانى له هاوه‌لاتیانى مه‌سیحى که ناوبراو پێشتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه گیرابوو له داگاى شۆرشی رژیم له شارى کرماشان به‌رێوه‌چوو. ناوبراو به ٣ ساڵ زیندان مه‌حکووم کراوه و ئه‌وه له‌کاتێکدایه که دادگاییه‌که‌ى ناوبراو زۆر فه‌رمایشى به‌رێوه‌چووه و له‌کافى بوونى پارێزه‌ر و ته‌نانه‌ت داکۆکى له خۆى بێ به‌ش بووه. مه‌سعود دلیجانى له مامۆستایانى مه‌دره‌سه‌کانى شارى کرماشان بوو که له‌دواى راگه‌یاندنى حوکمى دادگا حوکمه‌که‌ى له زیندانى دیزڵ‌ئاوا به‌سه‌ر ده‌با. فر٠ۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیه جارێکی تر بۆردمانی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیان ده‌ست پێکرده‌وه کرده‌وه‌ئه‌رتشی تورکیه دوابه‌دوای بۆردومان کردنی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، هاوکات تۆپبارانیشی ده‌ست پێکرده‌وه. رۆژی دووشه‌ممه ٨‌ی ره‌شه‌ممه ئه‌رتشی تورکیه ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ری "سیده‌کان و خواکورک"یان له هه‌رێمی کوردستان تۆپباران کرد. شه‌وی رابردووش چه‌ند فر٠ۆکهیهکی جه‌نگیی ئه‌رتشی تورکیه ناوچه‌ی "زاپ"یان له سنووری ناحیه‌ی ئامێدی له پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد. ماڵپهر٠ی "فرات" بڵاوی کرده‌وه، هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ک له خه‌ساری ماڵی و گیانیی هاووڵاتیان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه. ئه‌رتشی تورکیه به به‌رده‌وامی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به بیانووی بوونی بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که بۆردومان ده‌کات که‌له نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵی ١٣٩٠ دا ٧ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی تۆپبارانی فر٠ۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیه‌وه گیانیان دا.سپاى پاسداران ده‌ستى هه‌یه له ئاڵوگۆره‌کانى جیهانى عه‌ره‌بعه‌لى ئه‌کبه‌رى ویلایه‌تى راوێژکارى پله‌به‌رزى عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى رژیمى ئێران راپۆرته‌کان سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانى سپاى قودس له سوریا ، لوبنان، عێراق و چه‌ند وه‌لاتى دیکه‌ى جیهانى عه‌ره‌بى پشت راست کرده‌وه. ولایه‌تى به ئاشکرا دانى به‌وه‌ناوه که سپاى قودس ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروبارى وه‌لاتان ده‌کا. ناوبراو له‌قسه‌کانى دا ووتى ه‌ئگه‌ر یارمه‌تى برایانى قودس نه‌بووایه ره‌نگه ئاڵوگۆره‌کان به‌جۆرێکى تر بوونایه. مێدیاکانى سوریا پێشتر بلاویانکربۆوه که قاسم سلێمانى و هێزه‌کانى ژێر فه‌رمانده‌یی ناوبراو ده‌ستیان هه‌یه له سه‌رکووت و جینایه‌ته‌کانى سوریا. رژیمى ئێران به دواى چه‌کى ناوکه‌یى دایه مارک فینر پاتریک سه‌روکى ئه‌نیستیتۆى نێوده‌وڵه‌تى زانیارى ئیستراتیژیک ووتى : ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران راست ده‌کا و هیچ جۆره چالاکیه‌کى سه‌باره‌ت به لایه‌نى نیزامى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یى نییه ده‌بووایه هاوکارى لێپرسراوانى ئاژانسی نێوه‌ده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناوکه‌یى بکردایه بۆ پشکنینى شوێنه تایبه‌ته‌کان تا ئاشتیخوازانه‌بوونى به‌رنامه‌کانى بسه‌لمێنێ و ئابڵوقه‌کانى دژ به خۆى که‌م بکاته‌وه . به‌ڵام بهر٠اى من ئه‌وه زۆر ئاشکرایه که ئه‌و رژیمه له هه‌وڵى به‌رهه‌م هێنانى چه‌کى ناوکه‌ییه .ئه‌ندامى مه‌جلسى رژیم : ده‌وڵه‌ت ٨٥٠ ٠ میلیارد تمه‌ن به به‌شی پیشه‌سازى قه‌رز داره حه‌سن هاشمى سه‌رۆکى کۆمسیۆنى پیشه‌سازى مه‌جلیسى ئێران ووتى : له سه‌ره‌تاى ده‌ست پێکردنى قانونى ئامانجدارکردنى یارانه‌کان ده‌وڵه‌ت ٨٥٠ ٠ میلیارد تمه‌ن به به‌شی پیشه‌سازى قه‌رزداره که ده‌بووایه تا کۆتایى ئه‌مساڵ ٦ هه‌زار میلیارد تمه‌ن به به‌شى پیشه‌سازى تایبه‌ت بکات، که له راستى دا ده‌بێ له مانگێک به شێوه‌ى نێوه‌نجى به‌شی پیشه‌سازى ٥٠ ٠ میلیارد تمه‌نى بۆ تایبه‌ت کرابا. هه‌روه‌ها به پێى په‌سند کراوى مجلیس ده‌وڵه‌ت ده‌بوو ٢٩٥٠ میلیارد تمه‌نى دابایه به به‌شى به‌رهه‌م هێنان به ڵام له‌و ژماره ته‌نیا ٥١٠ میلیارد تمه‌ن دراوه.گه‌ڵاڵه‌ى ترۆریستى رژیم له تایله‌ند : سێ که‌سى دیکه‌ش لێکوڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرا لێپرسراوى هێزى پۆلیسى تایله‌ند رایانگه‌یاند که له سێ دانیشتووى دیکه‌ى ئێران له په‌یوه‌ند به گه‌ڵاڵه ترۆریستیه‌که که گومان ده‌کرێت بۆ کوشتنى دیپلوماتى ئیسرائیلى له بانکوک دارێژرابێ، لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێ. پایا ئۆتایۆ له ئه‌فسه‌رانى پولیسى تایله‌ند به ئاماژه به ته‌قینه‌وه‌کانى رۆژى ١٤ى فوریه که له بانکۆک پایته‌ختى تایله‌ند رووى دا له کوى هه‌واڵنێران رایگه‌یاند له جه‌ریانى پشکنینى بینایه‌ک له بانکوک دو پیاو و یه‌ک ژنى ئێرانى ده‌ست به‌سه‌ر کران.به ووته‌ى ناوبراو ئه‌و بینایه له‌لایه‌ن ئه‌و ژنه ئێرانیه که ئیستا سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ى ته‌قینه‌وه‌کانى بانکوک پێ‌و شوێن گیراوه به کرێگیرابوو. پایا ئۆتایۆ روژى دوشه‌مه ٢٧ى فوریه هه‌شتى رشه‌ممه به هه‌ه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ى ووت : ئیمه زانیاریمان هه‌یه که ده‌رى ده‌خا ئه‌و سێ دانیشتووه ئێرانیه به ئه‌گه‌رى زۆر له ته‌قینه‌وه‌که ده‌ستیان هه‌بووه.پوتین نیگه‌رانى هێرش کردن بو سه‌ر ئێران و سوریایه‌سه‌روک وه‌زیرى روسیا پێى داگرت که مسکۆ نیگه‌رانى زیاد بوونى ههر٠هشهکانه سه‌باره‌ت به بابه‌تى ناوکه‌یى و له ئاکامى روودانى پێکدادنێکى نیزامى وه‌ریایى دا. هه‌واڵده‌رى رویتێرز رایگه‌یاند: ولادیمیر پۆتین سه‌رۆک وه‌زیرى روسیا له بابه‌تێکدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى روودانى هێرشێکى نیزامى بۆ سه‌ر ئێران ورایی دا. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ده‌ست تێوه‌ردانى نیزامى دژ به سوریا به وه‌ڵاتانى روژئاوا و عه‌ره‌بى وه‌ریایى دا. ناوبراو ووتى که زۆر گه‌ش بینه که ئه‌مریکا و وه‌ڵاتانى دیکه هه‌وڵ نه‌دن سیناریوى نیزامى دژ به سوریا به‌رێوه ببه‌ن. پووتین له‌و بابه‌ته‌دا پێشنیار ده‌کا که ته‌واوى ئابڵوقه‌کانى دژ به ئێران وه‌کو ئابڵوقه‌ى یه‌ک لایه‌نه له به‌رانبه‌ر وێستانى ته‌واوى چالاکیه ناوکه‌ییه‌کان له ژێر کونترولى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وه‌زى ناوکه‌یى هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
12 ساڵ و 9 مانگ و 6 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش