چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خه‌‌‌باتمێدیا: هه‌‌‌وه‌‌‌رک پێشتر راگه‌‌‌یه‌‌‌ندرا رۆژى سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٩ى ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ى ١٣٩٠ ، کۆنگره‌‌‌ی رۆژنامه‌‌‌نوسی به‌‌‌ به‌‌‌شدارى به‌‌‌رێز بێهروزى ئه‌‌‌رده‌‌‌لان له‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران، به‌‌‌رێز که‌‌‌ماڵ که‌‌‌ریمى له‌‌‌  حیزبی دیموکراتی کوردستان، به‌‌‌رێز جه‌‌‌لیلى ئازادیخواز له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی زه‌‌‌حمه‌‌‌تکێشانی کوردستان، به‌‌‌رێز شه‌‌‌ماڵ پێران له‌‌‌ پارتی ئازادی کوردستان....

له‌‌‌هۆڵی حیزبی شیوعی کوردستان  له‌‌‌ سلێمانی سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ به‌‌‌یاننامه‌‌‌ی هاوبه‌‌‌شی خۆیان له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ بایکۆتی نۆهه‌‌‌مین خولی هه‌‌‌ڵبژاردنی مه‌‌‌جلیسی رژیمى  ئێران و هۆ و فاکته‌‌‌ره‌‌‌کانى ئه‌‌‌و هه‌‌‌ڵویسته‌‌‌یان به‌‌‌رێوه‌‌‌چوو.سه‌‌‌ره‌‌‌تاى کۆنفرانفرانسه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌رێز که‌‌‌ماڵ که‌‌‌ریمى به‌‌‌ نوێنه‌‌‌راتى هه‌‌‌ر ٤ لایه‌‌‌ن سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ به‌‌‌یاننامه‌‌‌ى هاوبه‌‌‌شیان له‌‌‌راست ته‌‌‌حریم خستنه‌‌‌ سه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى نۆهه‌‌‌مین خوولى مه‌‌‌جلیسى رژیم له‌‌‌ ١٢ى ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ى ئه‌‌‌مساڵ شیکردنه‌‌‌وه‌‌‌ێکى دا و ووتى: ئێمه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر داواى کۆمه‌‌‌لانى خه‌‌‌ڵک بۆ کارى هاوبه‌‌‌ش و هه‌‌‌روه‌‌‌ها هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى ناسکى ده‌‌‌سه‌‌‌لات  به‌‌‌یاننامه‌‌‌ێکمان له‌‌‌سه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى ئه‌‌‌مجاره‌‌‌ بلاوکردۆته‌‌‌وه‌‌‌ و تێیدا داوامان له‌‌‌ خه‌‌‌ڵک کردووه‌‌‌ به‌‌‌شدارى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى مه‌‌‌جلیس نه‌‌‌که‌‌‌ن و بایکۆتى بکه‌‌‌ن. له‌‌‌دواى کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى کۆنفرانسه‌‌‌ رۆژنامه‌‌‌وانیه‌‌‌که‌‌‌ رۆژنامه‌‌‌نووسان و میدیاکارانى ئاماده‌‌‌بوو پرسیاره‌‌‌کانى خۆیان به‌‌‌ره‌‌‌ورووى ٤ حیزبی به‌‌‌شداربوو کرده‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ر له‌‌‌کام له‌‌‌و به‌‌‌رێزانه‌‌‌ وه‌‌‌لامى رۆژنامه‌‌‌وانایان دایه‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌سه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵویستى به‌‌‌شدارى نه‌‌‌کردن له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى ئێران پێیان داگرته‌‌‌وه‌‌‌. 

12 ساڵ و 9 مانگ و 4 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن