پێنچ شه‌مه‌ 

22 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خه‌‌‌باتمێدیا: ٢ رۆژ ماوه‌‌‌ به‌‌‌ کاتى به‌‌‌رێوه‌‌‌چوونى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى ئاخوندى به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى هێنانه‌‌‌ سه‌‌‌ر سندووقه‌‌‌کانى خه‌‌‌ڵک فشار و فریوکارییه‌‌‌کانى به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر بردووه‌‌‌ و هه‌‌‌موو هه‌‌‌ولێکى خۆى ده‌‌‌دا بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ زۆرترین ده‌‌‌نگده‌‌‌ر له‌‌‌ سه‌‌‌ر سندووقه‌‌‌کانى ده‌‌‌نگدان کۆبکاته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ گوێره‌‌‌ى هه‌‌‌واڵه‌‌‌کان کاندیاتۆره‌‌‌کانى له‌‌‌شاره‌‌‌کانى کوردستان بۆ سه‌‌‌ره‌‌‌نج راکێشانى خه‌‌‌ڵک به‌‌‌ لاى خۆیانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستیان داوه‌‌‌ته‌‌‌ بلاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى پووڵ و خوارده‌‌‌مه‌‌‌نى له‌‌‌نێو خه‌‌‌ڵکى هه‌‌‌ژار و فه‌‌‌قیر و شارژى موبایل و هه‌‌‌روه‌‌‌ها دانى وه‌‌‌عده‌‌‌ و وه‌‌‌عیدى وه‌‌‌ک زیادکردنى مووچه‌‌‌ى مامۆستایان و کارمه‌‌‌ندانى حکوومه‌‌‌تى. له‌‌‌لایێکى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ بر٠ینى.... 

یارانه‌‌‌کانیان ده‌‌‌ترسێنن و هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ له‌‌‌و شۆفیر تاکسیانه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر وێنه‌‌‌ى کاندیداتۆره‌‌‌کان له‌‌‌ شووشه‌‌‌ى ماشینه‌‌‌کانیان نه‌‌‌ده‌‌‌ن جه‌‌‌ریمه‌‌‌ ده‌‌‌کرین.له‌‌‌درێژه‌‌‌ى ئه‌‌‌و فشار و فریوکارییانه‌‌‌ رژیم به‌‌‌ بلاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ترسی نه‌‌‌بوونى ئه‌‌‌ندامى مه‌‌‌جلیس له‌‌‌ شاره‌‌‌ کوردییه‌‌‌کانی (ورمێ، نه‌‌‌غه‌‌‌ده‌‌‌، خۆی، ماکۆ، سه‌‌‌ڵماس، میاندواو، تیکاب، ساین قه‌‌‌ڵا و قوروه‌‌‌) له‌‌‌ کوردستانى ئێران که‌‌‌دوو نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد‌و تورکی تێدا ده‌‌‌ژی به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامى له‌‌‌هه‌‌‌وڵدایه‌‌‌ خه‌‌‌ڵک راکێشتێته‌‌‌ سه‌‌‌ر سندووقه‌‌‌کانى ده‌‌‌نگدان.له‌‌‌ کۆى ٢٥٠  به‌‌‌ربژێر بۆ خوولى نۆهه‌‌‌مى مه‌‌‌جلیسى رژیم له‌‌‌کوردستان ٢٩ نوێنه‌‌‌ر دیارى ده‌‌‌کرێ بۆ مه‌‌‌جلیس که‌‌‌ له‌‌‌و ژماره‌‌‌یه‌‌‌ ٩ ئافره‌‌‌ت خۆیان به‌‌‌ربژێر کردووه‌‌‌. کانداتۆره‌‌‌کان خۆیان له‌‌‌ پرۆسه‌‌‌ى هه‌‌‌ڵبژاردن ده‌‌‌کێشنه‌‌‌وه‌‌‌به‌‌‌ نزیکبوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ واده‌‌‌ى به‌‌‌رێوه‌‌‌چوونى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان ژماره‌‌‌ى ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ى که‌‌‌ خۆ ده‌‌‌کێشنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌و شانۆکگه‌‌‌رییه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌وزیادبوون ده‌‌‌چێ. سه‌‌‌ره‌‌‌تا ئیبراهیم مرادی، یه‌‌‌کێک له‌‌‌ کاندیداکانی شاری مه‌‌‌ریوان و مورته‌‌‌زا ره‌‌‌نجی و ئه‌‌‌کبه‌‌‌ر زه‌‌‌وار دوو پالێور٠اوی شاری ورمێ کشانه‌‌‌وه‌‌‌ی خۆیان له‌‌‌ ململانێی هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان راگه‌‌‌یاند و هۆکاری ئه‌‌‌وه‌‌‌شیان بۆ داخراو بوونی فه‌‌‌زای ململانێ و نه‌‌‌بوونی ده‌‌‌ره‌‌‌تانی هه‌‌‌ڵبژاردنی ئازاد باس کردوه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها چوار پاڵێوراوی دیکه‌‌‌ی نوێنه‌‌‌رایه‌‌‌تیی مه‌‌‌جلیسی نۆیه‌‌‌م له‌‌‌ پارێزگای کرماشان خۆیان کێشایه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ پێی راپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی حکوومه‌‌‌تی ئیرنا له‌‌‌و چوار پاڵێوراوه‌‌‌ یه‌‌‌کیان پاڵێوراو بۆ نوێنه‌‌‌رایه‌‌‌تی شاری شه‌‌‌‌هاباد،  یه‌‌‌کیان بۆ نوێنه‌‌‌رایه‌‌‌تی سونقور و دوو که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ش بۆ شاری که‌‌‌نگاوه‌‌‌ر بوون. پێشتر جێگری سیاسیی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تیی فه‌‌‌رمانداری ئیلامیش بڵاوی کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ پاڵێوراوێکی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ خۆی کێشاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.سووکایه‌‌‌تیی و هێرشی ئاشکراى کاندیداتۆره‌‌‌کان بۆسه‌‌‌ر خه‌‌‌ڵکى کوردستان ر٠ۆژی پێنج شه‌‌‌ممه له مزگه‌‌‌وتیکی شاری دێگۆڵان پالوێراوێکى سه‌‌‌لاحیه‌‌‌تکراوى رژیم هێرشی کرده‌‌‌ سه‌‌‌ر بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی زیندانی سیاسی کۆرد ئه‌‌‌نوه‌‌‌ر حۆسێن په‌‌‌ناهی و به کافر و ئاژاوه‌‌‌گێر٠ ناوزه‌‌‌دی کردن و داوای له خه‌‌‌ڵک کردوه‌‌‌ که ئه‌‌‌م بنه‌‌‌ماله‌‌‌یه ئه‌‌‌بێ له‌‌‌و ناوچه دوور بخرینه‌‌‌وه‌‌‌،که خه‌‌‌ڵکی حازر له‌‌‌و مزگه‌‌‌وته‌‌‌ به ده‌‌‌نگ هاتوون و وێراێ شه‌‌‌رمه‌‌‌زار کردنی هه‌‌‌ڵوێستی نامرۆڤانه‌‌‌ى عیماد حۆسێنی ،بۆ ده‌‌‌ربر٠ینی نار٠ه‌‌‌زاێه‌‌‌تی توندی خۆێان مزگه‌‌‌وتیان به جێ هێشتوه‌‌‌ و چیتر حازر نه‌‌‌بوون گوێ له وتاره‌‌‌ ر٠ه‌‌‌گه‌‌‌ز په‌‌‌ره‌‌‌ستانه‌‌‌که‌‌‌ی عیماد حۆسێنی بگرن و چه‌‌‌ند که‌‌‌سێکیش ویرایی هیرش کردنه سىری داوایان کردوه چی تر شتی وا دوپات نه کاته‌‌‌وه‌‌‌.شاێانی باسه‌‌‌ عیماد حۆسێنی له به ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ی به ر په لاماری خه لکی توور٠ه‌‌‌ نه‌‌‌که‌‌‌وێ زوو شوینه‌‌‌که‌‌‌ی به جێ هێشتوه.له‌‌‌ لایێکى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ جه‌‌‌هانبه‌‌‌خش موحبی نیا، نوێنه‌‌‌ری میاندوا و ساینقه‌‌‌ڵا له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی تایبه‌‌‌تیی خۆی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ راوێژکارانی ستادی هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌که‌‌‌یدا رایگه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌نگی کورده‌‌‌کانی هه‌‌‌وشار(ساینقه‌‌‌ڵا و تیکاب) و میاندوا ئی منه‌‌‌، چونکی زۆر به‌‌‌ ئاسانی ده‌‌‌توانم گێلیان بکه‌‌‌م و وه‌‌‌دووی خۆمیان بده‌‌‌م.موحبی نیا که‌‌‌ ماوه‌‌‌ی چه‌‌‌ند ده‌‌‌وره‌‌‌یه‌‌‌ نوێنه‌‌‌ری شاره‌‌‌کانی ساینقه‌‌‌ڵا، میاندوا و تیکاب له‌‌‌ مه‌‌‌جلیس بووه‌‌‌، له‌‌‌و کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌دا ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌ ماستاوچێتیی کۆمه‌‌‌ڵێکی زۆر له‌‌‌ به‌‌‌رپرسانی ئیداره‌‌‌کانی شاره‌‌‌کانی میاندوا و ساینقه‌‌‌ڵا و تیکاب و بازار٠ییه‌‌‌کان کردوه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ پێناو پله‌‌‌ و پایه‌‌‌ و پێشکه‌‌‌وتنی کاره‌‌‌کانی بازار٠دا هه‌‌‌موو کارێک بۆ ئه‌‌‌و ده‌‌‌که‌‌‌ن. ئه‌‌‌و ده‌‌‌ڵی کورده‌‌‌کان زۆر ساویلکه‌‌‌ن و کاتێک دوو ده‌‌‌قه‌‌‌ به‌‌‌ کوردی قسه‌‌‌یان له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌که‌‌‌م، پێیان وایه‌‌‌ که‌‌‌ خودموختارییان بۆ وه‌‌‌رده‌‌‌گرم.لێبوردنی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی: که‌‌‌شی تۆقاندن له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌ری هاتنی شانۆی هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانرێکخراوه‌‌‌ی لێبوردنی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی له‌‌‌ راگه‌‌‌یاندنێک دا رژیمی ئێرانی تاوانبار کرد به‌‌‌ دروست کردنی فه‌‌‌زای توقاندن له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌ره‌‌‌ی هاتن و به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنی هه‌‌‌ڵبژاردنی مه‌‌‌جلیس له‌‌‌ ئێران به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی پێش گرتن له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ری خۆپیشاندانی نه‌‌‌یاران رژیم دوای هه‌‌‌ڵبژاردن. له‌‌‌ راگه‌‌‌یاندنێک دا رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی که‌‌‌ روژی سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٣٨ی فوریه‌‌‌ ٩ی ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ بلاوکرایه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌دان به‌‌‌ نارازی بوونی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌دوای هه‌‌‌ڵبژاردنی خووڵی ده‌‌‌یه‌‌‌می سه‌‌‌رۆک کۆماری ساڵی ١٣٨٨ له‌‌‌ ئێران هاتووه‌‌‌، ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی ئێران به‌‌‌ نیازه‌‌‌ به‌‌‌ توندتر کردنی هه‌‌‌ڵ ومه‌‌‌رج وسه‌‌‌رکوتی نه‌‌‌یارانی خۆی پێش له‌‌‌ دوباره‌‌‌ بونه‌‌‌وه‌‌‌ی روداوی دوو ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر بگرێت. دیتر کارگ ، یه‌‌‌کێک له‌‌‌ کارناسانی کاروباری ئێران له‌‌‌ رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی له‌‌‌و راگه‌‌‌ێندراوه‌‌‌دا پێی داگرت له‌‌‌ مانگه‌‌‌کانی رابردوو شاهیدی ته‌‌‌وژمێکی به‌‌‌ربڵاو له‌‌‌ ده‌‌‌ست به‌‌‌ سه‌‌‌رکردن بووین وه‌‌‌ک ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکردنی پارێزه‌‌‌ره‌‌‌کان ، خوێندکاران ، روژنامه‌‌‌وانان، چالاکوانانی سیاسی، که‌‌‌مینه‌‌‌ی ئایینی و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت ئه‌‌‌و ته‌‌‌وژمه‌‌‌ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌کانیشانی گرتۆته‌‌‌وه‌‌‌.ترسی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانى رژیم له‌‌‌ بایکوت کردنی شانۆی هه‌‌‌ڵبژاردنده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانیش درکیان به‌‌‌ ساردى و سر٠ى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى ١٢ى ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ کردووه‌‌‌ و هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ له‌‌‌ لیدوانى جیاجیا و له‌‌‌ رێگه‌‌‌ى جۆراوجۆر وێراى پشتراسکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ خه‌‌‌ڵک بۆ به‌‌‌شدارى له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاتردنه‌‌‌کان هان ده‌‌‌ده‌‌‌ن. نوێنه‌‌‌رێکی پێشووی مه‌‌‌جلیس ووتی، به‌‌‌ قازانجی ئه‌‌‌منیه‌‌‌تی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی نیزامه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردن به‌‌‌شداری بکه‌‌‌ین. ئه‌‌‌بولفه‌‌‌زل شکوری زیادی کرد سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆی ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت گرینگیه‌‌‌کی زۆری هه‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌ دڵنیاییه‌‌‌وه‌‌‌ ئاماده‌‌‌ نه‌‌‌بوونی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ سه‌‌‌ر سه‌‌‌ندوقی ده‌‌‌نگدان له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردن ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ ده‌‌‌خاته‌‌‌ مه‌‌‌ترسیه‌‌‌وه‌‌‌ و خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌بێ بێنه‌‌‌ سه‌‌‌ر سه‌‌‌ندوقی ده‌‌‌نگدان و داکۆکی له‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی خۆیان بکه‌‌‌ن.   ئه‌‌‌و نوێنه‌‌‌ره‌‌‌ی پێشووی مه‌‌‌جلیس ووتی هه‌‌‌ڵبه‌‌‌ت له‌‌‌ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و باوه‌‌‌ره‌‌‌م فه‌‌‌زای هه‌‌‌ڵبژاردن بێده‌‌‌نگه‌‌‌ وکه‌‌‌ش و هه‌‌‌وای هانده‌‌‌رانه‌‌‌ بۆ ئاماده‌‌‌بوون له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردن نه‌‌‌ره‌‌‌خساوه‌‌‌ و به‌‌‌ ر٠ای من گه‌‌‌وره‌‌‌ترین مه‌‌‌ترسی بو ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت زویر بوونی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌  سه‌‌‌ندوقی ده‌‌‌نگدانه‌‌‌.خامنه‌‌‌یی به‌‌‌یانى رۆژى چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ ١٠ ى ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ پێداگرى له‌‌‌سه‌‌‌ر گرینگى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان کرده‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئه‌‌‌و هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌ و به‌‌‌شدارى خه‌‌‌ڵکى به‌‌‌ گرینگترین بابه‌‌‌ت وه‌‌‌سف کرد. ناوبراو له‌‌‌ لێدوانى چه‌‌‌واشه‌‌‌کارانه‌‌‌ دا ووتى به‌‌‌ به‌‌‌شدارى له‌‌‌هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان ئیراده‌‌‌ى خۆتان له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر دژمن ده‌‌‌ربخه‌‌‌ن و زله‌‌‌یێکى قایم له‌‌‌ روومه‌‌‌تى ئیستکبارى جیهانى بده‌‌‌ن.  له‌‌‌لایێکى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ئاستى ئێرانیش کاندیداتۆره‌‌‌کان له‌‌‌ هه‌‌‌وڵى راکێشانى سه‌‌‌رنجى خه‌‌‌ڵک بۆ سه‌‌‌ر سندووقه‌‌‌کانى هه‌‌‌ڵبژاردنن. به‌‌‌ پێى راپۆرتى شیرازنا یه‌‌‌کێک له‌‌‌ کانداکانى هه‌‌‌ڵبژاردن به‌‌‌ ناوى عه‌‌‌لى ره‌‌‌زا خادمى ولحوسه‌‌‌ینى  له‌‌‌ شیراز یه‌‌‌کێک له‌‌‌ به‌‌‌لێنه‌‌‌کانى بۆ خه‌‌‌ڵک ئازادکردنى زیاترى کجان و کۆر٠انه‌‌‌. له‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌کانى دیکه‌‌‌ى لابردنى جیاوازى له‌‌‌ نێوان که‌‌‌سانى ئایینى و خه‌‌‌ڵکى ئاسایی و تۆمار کردنى رۆژى مردنى کوروشی که‌‌‌بیر له‌‌‌ ساڵنامه‌‌‌ى ئێرانه‌‌‌. مخه‌‌‌نوچێر موته‌‌‌کى به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رى به‌‌‌ره‌‌‌ى یه‌‌‌کگرتووى ئوسولگه‌‌‌راکان ووتى: یه‌‌‌که‌‌‌مین هۆى به‌‌‌شدارى ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان ،  پاسدارى له‌‌‌ ده‌‌‌سکه‌‌‌وته‌‌‌کانى شۆر٠شی ئیسلامیه‌‌‌، شۆرششێک که‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مین ده‌‌‌سکه‌‌‌وتى ئاماده‌‌‌یی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ گۆره‌‌‌پانه‌‌‌کانه‌‌‌. راوێکارى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئیسلاحات موسته‌‌‌فا درایه‌‌‌تى ئاماژه‌‌‌ى به‌‌‌ فه‌‌‌زاى داخراوى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان کرد و ووتى ئێمه‌‌‌ زۆر هه‌‌‌وڵمان دا هه‌‌‌ڵ و مه‌‌‌رج بۆ به‌‌‌شدارى هه‌‌‌موو لایه‌‌‌نه‌‌‌کان بره‌‌‌خسێ به‌‌‌لام به‌‌‌ داخه‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌کرا. له‌‌‌لایێکى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ ئوسولگه‌‌‌راکان بۆ درینى به‌‌‌شی زیاتر له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌ک له‌‌‌شه‌‌‌ر٠ دان و ئوسولگه‌‌‌رایان که‌‌‌ له‌‌‌ ناوه‌‌‌رۆک دا یه‌‌‌ک شتن به‌‌‌ ٤ لیستى به‌‌‌ره‌‌‌ى خۆراگرى، به‌‌‌ره‌‌‌ى هه‌‌‌ستانى ئیسلامى، یه‌‌‌کێتى گه‌‌‌وره‌‌‌ى ئوسولگه‌‌‌راکان و به‌‌‌ره‌‌‌ى یه‌‌‌کگرتووى ئوسولگه‌‌‌راکان به‌‌‌شدارى له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان ده‌‌‌که‌‌‌ن و ئاماده‌‌‌ نین به‌‌‌ یه‌‌‌ک لیست دابه‌‌‌زێن. له‌‌‌درێژه‌‌‌ى ئه‌‌‌و ناکۆکیانه‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ى ته‌‌‌له‌‌‌ویزیۆنى ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نه‌‌‌ژاد پێش به‌‌‌رێوه‌‌‌چوونى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان هه‌‌‌ڵوه‌‌‌شایه‌‌‌وه‌‌‌. ده‌‌‌وترێ قسه‌‌‌کانى ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نه‌‌‌ژاد پێوه‌‌‌ندى به‌‌‌ ره‌‌‌خنه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌جلیسه‌‌‌وه‌‌‌هه‌‌‌بووه‌‌‌ و ویستووێتێ هێرش بکاته‌‌‌ سه‌‌‌ر مه‌‌‌جلیس. له‌‌‌لایێکى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ فه‌‌‌رمانده‌‌‌ى  هێزى ئینتزامى مه‌‌‌ترسی خۆى له‌‌‌ سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى له‌‌‌ رۆژى هه‌‌‌ڵبژارۆدنه‌‌‌کان ده‌‌‌ربر٠ى و ووتى هێزه‌‌‌کانمان له‌‌‌ شوێتنانه‌‌‌ى که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى روودانى بشێوى هه‌‌‌یه‌‌‌ جێگر ده‌‌‌بن. سپاى پاسدارانى رژیمیش له‌‌‌ راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکدا ووتى: بێگومان به‌‌‌شدارى  وشیارانه‌‌‌ و پر٠ جم و جوولى خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى ١٢ى ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ هیواى دژمنان بۆ ئاژاوه‌‌‌گیرى کوێر ده‌‌‌کا. سپاى پاسداران له‌‌‌ درێژه‌‌‌ى راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌که‌‌‌ى دا ده‌‌‌لێ به‌‌‌شدارى له‌‌‌راده‌‌‌به‌‌‌ده‌‌‌رى خه‌‌‌ڵک به‌‌‌رده‌‌‌وامى خه‌‌‌ڵک سالارى پیشان ده‌‌‌دا و ئیراده‌‌‌ى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی ئێرانیه‌‌‌کان له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر دژمنانى نیزام و وه‌‌‌لات ده‌‌‌رده‌‌‌خا. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ له‌‌‌دواى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ زیندانیانى سیاسی بر٠یارى به‌‌‌شدارى نه‌‌‌کردن له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژ١اردنه‌‌‌کانیان دابوو، له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر دا رژیم ده‌‌‌یهه‌‌‌وێ له‌‌‌ شوناسنامه‌‌‌ى زیندانیانى سیاسی بۆ به‌‌‌شدارى کردن له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان که‌‌‌ڵک وه‌‌‌ربگرێ. سه‌‌‌رۆکى زیندانى بلبول ووتوویه‌‌‌تى ئه‌‌‌گه‌‌‌ر خانه‌‌‌واده‌‌‌ى ئه‌‌‌و زیندانیانه‌‌‌ نه‌‌‌یانهه‌‌‌وێ شوناسنامه‌‌‌ى که‌‌‌سه‌‌‌کانیان بێنن ئه‌‌‌وا چاوپێکه‌‌‌وتنه‌‌‌کانیان هه‌‌‌ڵده‌‌‌وشێنینه‌‌‌وه‌‌‌ و ناهێلێن چاویان به‌‌‌ زیندانیان بکه‌‌‌وێ

12 ساڵ و 9 مانگ و 12 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن