چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نۆیه‌‌‌مین خووڵى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى مه‌‌‌جلیسى رژیم رۆژى ١٢ى ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێ. ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ زۆرینه‌‌‌ى نزیک به‌‌‌ ته‌‌‌واوى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى و کوردستانى ئه‌‌‌و هه‌‌‌ڵبژاردنانه‌‌‌یان ته‌‌‌حریم کردووه‌‌‌ و داوا له‌‌‌ خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌که‌‌‌ن به‌‌‌شدارى له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردن نه‌‌‌که‌‌‌ن. له‌‌‌ناو ئه‌‌‌و شه‌‌‌پۆله‌‌‌ ته‌‌‌حریم و بایکۆته‌‌‌دا ٤ حیزبی کوردستانى ئێران به‌‌‌ناوه‌‌‌کانى (سازمان خه‌‌‌باتى کوردستانى ئێران ، حیزبی دیموکراتى کوردستان...

کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ى زه‌‌‌حمه‌‌‌تکێشانى کوردستان و پارتى ئازادى کوردستان) به‌‌‌ هاوبه‌‌‌شی له‌‌‌ راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکدا هه‌‌‌ڵویستى ته‌‌‌حریمى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانیان روو به‌‌‌ کۆمه‌‌‌لانى خه‌‌‌ڵکى کوردستان ده‌‌‌ربر٠ى. به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى تاوتوێ کردن هه‌‌‌ڵبژاردن و جیاوازییه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌ و کاریگه‌‌‌رییه‌‌‌کانى ته‌‌‌حریم و نه‌‌‌چوونه‌‌‌ سه‌‌‌رسندووقه‌‌‌کانى ده‌‌‌نگدان ماڵپه‌‌‌رى خه‌‌‌باتمێدیا دیمانه‌‌‌یێکى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌رێز کاک حه‌‌‌سه‌‌‌ن قادر زاده‌‌‌ ئه‌‌‌ندامى ده‌‌‌فته‌‌‌رى سیاسی حیزبی دیموکراتى کوردستان پێکهێناوه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى خواره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌قى وه‌‌‌لامه‌‌‌کانى ناوبراوه‌‌‌. ١_ به‌‌‌رئاوردێک له‌‌‌سه‌‌‌ر پرۆسه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵبژاردن له‌‌‌ وڵاتانی دێموکراتیک و هه‌‌‌ڵبژاردن له‌‌‌ وڵاتی ئێران بکه‌‌‌ن؟وڵام: هه‌‌‌ڵبژاردن وه‌‌‌ک پرۆسه‌‌‌یه‌‌‌ک، به‌‌‌ مانای واقعیی خۆی یانی مافی ئینتیخاب یا دیاریکردنی که‌‌‌سێک که‌‌‌ ده‌‌‌نگده‌‌‌ر پێی وایه‌‌‌ باشه‌‌‌ و له‌‌‌ توانای دا هه‌‌‌یه‌‌‌ ئه‌‌‌و ئه‌‌‌رکه‌‌‌ی بۆی دیاری کراوه‌‌‌ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ی ببا، که‌‌‌وابوو ئه‌‌‌وه‌‌‌ حه‌‌‌قی بێ ئه‌‌‌ملاو ئه‌‌‌ولای هه‌‌‌ر که‌‌‌سێکه‌‌‌ که‌‌‌ ئازادانه‌‌‌ به‌‌‌ربژێری خۆی دیاری بکا. به‌‌‌ڵام له‌‌‌به‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران دا کۆمه‌‌‌ڵێک مه‌‌‌رج و قه‌‌‌ید و به‌‌‌ند له‌‌‌ یاسای بنه‌‌‌ڕه‌‌‌تیی ئێران دا و ئۆرگانه‌‌‌ خاوه‌‌‌ن سه‌‌‌لاحییه‌‌‌ته‌‌‌کانی سه‌‌‌رووی قانوون وه‌‌‌ک شوورای نیگه‌‌‌هبان و... له‌‌‌به‌‌‌ر ده‌‌‌م هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کاندا، داندراون، هیچ ده‌‌‌رفه‌‌‌تێک بۆ تاکه‌‌‌کان ناهێڵێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ دڵخوازی خۆیان نوێنه‌‌‌ری خۆیان هه‌‌‌ڵبژێرن. هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردن مانای خۆی له‌‌‌ ده‌‌‌ست ده‌‌‌دا، به‌‌‌م شێوه‌‌‌یه‌‌‌ ئه‌‌‌و مافه‌‌‌ له‌‌‌ خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌ستێندرێته‌‌‌وه‌‌‌. سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای ئه‌‌‌وه‌‌‌ش به‌‌‌ دڵنیاییه‌‌‌وه‌‌‌ فێڵ و ته‌‌‌زویر له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان دا هه‌‌‌یه‌‌‌، له‌‌‌و باره‌‌‌وه‌‌‌ نموونه‌‌‌ و به‌‌‌ڵگه‌‌‌ زۆرن به‌‌‌تایبه‌‌‌تی له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنی ده‌‌‌وره‌‌‌ی ده‌‌‌هه‌‌‌می سه‌‌‌رکۆماری له‌‌‌ ساڵی ١٣٨٨ به‌‌‌ ئاشکرا ده‌‌‌رکه‌‌‌وت. ئه‌‌‌مجاره‌‌‌ش که‌‌‌سانێک ته‌‌‌ئیید کراون که‌‌‌ جێگای متمانه‌‌‌ی رێژیمن و هه‌‌‌ر که‌‌‌سێک پێیان باش بێ له‌‌‌ سندووقه‌‌‌کانی ده‌‌‌نگدان ده‌‌‌ری دێنن. بۆیه‌‌‌ قابیلی پێک گرتن (موقایسه‌‌‌) له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌ڵبژاردنی وڵاتانی دێموکراتیک دا نییه‌‌‌، چونکه‌‌‌ له‌‌‌و وڵاتانه‌‌‌ هیچ مه‌‌‌رج و شه‌‌‌رتێک بۆ به‌‌‌ربژێره‌‌‌کانی هه‌‌‌ڵبژاردن و ده‌‌‌نگده‌‌‌ران نیه‌‌‌، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردن له‌‌‌ رێژیمی کۆماری ئیسلامی دا ئازاد و دێموکراتیک نیه‌‌‌.٢_ تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندییه‌‌‌کانی هه‌‌‌ڵبژاردنی ئه‌‌‌مجاره‌‌‌ به‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رچاو گرتنی هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رج و دۆخی رێژیم له‌‌‌ چ دایه‌‌‌؟وڵام: هه‌‌‌لبژاردنی ده‌‌‌وری نۆهه‌‌‌می مه‌‌‌جلیسی شوورای ئیسلامی له‌‌‌ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجێک دا به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێ، که‌‌‌ ئێران به‌‌‌ قۆناغێکی زۆر ئاسته‌‌‌م و دژوار دا تێپه‌‌‌ڕ ده‌‌‌بێ، رێژیم له‌‌‌ هه‌‌‌موو بواره‌‌‌کانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی دا تووشی قه‌‌‌یران بووه‌‌‌. کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵک سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای زه‌‌‌بر و زه‌‌‌نگ و فشاری هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تی و سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی رێژیم، زیندان و ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌ ،ئاسایش و ئه‌‌‌منییه‌‌‌تی گیانیی خه‌‌‌باتگێڕانی خستۆته‌‌‌ مه‌‌‌ترسییه‌‌‌وه‌‌‌ و بۆیه‌‌‌ زۆر ناڕازیی و بێزارن. جیا له‌‌‌مانه‌‌‌ش گرانی، بێکاری، ئیعتیاد، ئاوسانی دراوی و هتد ... هه‌‌‌موویان بوونه بارگرانی له‌‌‌سه‌‌‌ر ژیان و گوزه‌‌‌رانی خه‌‌‌ڵک و رۆژ به‌‌‌ رۆژ فه‌‌‌قیری و هه‌‌‌ژاری به‌‌‌رۆکی خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌گرێ. له‌‌‌ لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌وه‌‌‌ فشاری کۆمه‌‌‌ڵگای نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی و دانانی گه‌‌‌مارۆ گه‌‌‌لێکی زۆر له‌‌‌سه‌‌‌ر دام و ده‌‌‌زگا و نیهاده‌‌‌ حکوومی و ماڵییه‌‌‌کان و له‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌رپرسانی پایه‌‌‌ به‌‌‌رزی رێژیم بۆ واز هێنان له‌‌‌ پیتاندنی ئورانیۆم بۆ به‌‌‌ربه‌‌‌ست دانان له‌‌‌ به‌‌‌رهه‌‌‌م هێنانی چه‌‌‌کی ئه‌‌‌تۆمی و هه‌‌‌روه‌‌‌ها مه‌‌‌حکووم کرانی رێژیم، ساڵانه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن شووڕای مافی مرۆڤی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها چه‌‌‌ندین دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ و رێکخراوی پارێزه‌‌‌ر و چاوه‌‌‌دێری مافه‌‌‌کانی مرۆڤ له‌‌‌ ئێراندا. هه‌‌‌مووی ئه‌‌‌وانه‌‌‌ بوونه‌‌‌ هۆی گوشاری زۆر له‌‌‌سه‌‌‌ر رێژیم، له‌‌‌و شه‌‌‌رایه‌‌‌ت و وه‌‌‌زعییه‌‌‌ته‌‌‌ دا رێژیم هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دا که‌‌‌ رێژه‌‌‌یه‌‌‌کی زۆر له‌‌‌ خه‌‌‌ڵک که‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردن دا به‌‌‌شدار بکا، بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ بیروڕای گشتی له‌‌‌ دنیای ده‌‌‌ره‌‌‌وه نیشان بدات که‌‌‌ ئێستاش پێگه‌‌‌ی به‌‌‌هێزی سیاسی و کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تیی له‌‌‌ نێوخۆی وڵات دا هه‌‌‌یه‌‌‌ و پشت ئه‌‌‌ستوور به‌‌‌ خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر ئه‌‌‌و گه‌‌‌مارۆ ئابوورییانه‌‌‌ی دا راده‌‌‌وه‌‌‌ستێ. بۆیه‌‌‌ تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندی و گرینگیی ئه‌‌‌و هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌ بۆ رێژیم ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ هه‌‌‌رچه‌‌‌ند زیاتر خه‌‌‌ڵک به‌‌‌شداری بکا، به‌‌‌ قازانجیه‌‌‌تی و به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌ش هه‌‌‌رچه‌‌‌ند خه‌‌‌ڵک که‌‌‌متر به‌‌‌شداریی بکا و حوزووریان له‌‌‌سه‌‌‌ر سندووقه‌‌‌کانی ده‌‌‌نگدان که‌‌‌متر بێ به‌‌‌ قازانجی ئۆپۆزیسیۆن و ره‌‌‌وتی خه‌‌‌باتی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ریی خه‌‌‌ڵک دایه‌‌‌ که‌‌‌ ئیعتبار و مه‌‌‌شرووعییه‌‌‌تی رێژیم دێنێته‌‌‌ ژێر پرسیار و لاوازی و داماویی رێژیم زیاتر له‌‌‌ ئاستی نێوخۆ و ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ نیشان ده‌‌‌دا.٣_ ئاکامه‌‌‌ باشه‌‌‌کانی بایکۆت کردنی هه‌‌‌ڵبژاردنی ئه‌‌‌مجاره‌‌‌ له‌‌‌ داهاتوو دا و لایه‌‌‌نه‌‌‌ خراپه‌‌‌کانی به‌‌‌شداری کردنی ئه‌‌‌مجاره‌‌‌ی مه‌‌‌جلیس چین؟وڵام: به‌‌‌ گوێره‌‌‌ی ئه‌‌‌و زانیاری و داتایانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن چاوه‌‌‌دێران و راگه‌‌‌یه‌‌‌نه‌‌‌ گشتییه‌‌‌کان بڵاو ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌، هه‌‌‌ڵبژاردنی ده‌‌‌وری نۆهه‌‌‌می مه‌‌‌جلیسی شوورای ئیسلامی به‌‌‌ پێی ئه‌‌‌و هۆکارانه‌‌‌ی که‌‌‌ باس کران، لاوازترین یا کام ره‌‌‌نگترین هه‌‌‌ڵبژاردن له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ته‌‌‌مه‌‌‌نی کۆماری ئیسلامی دا ده‌‌‌بێ. ئه‌‌‌وه‌‌‌ش نیشانه‌‌‌ی وریایی و وشیاری سیاسی و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی له‌‌‌ لایه‌‌‌ک و بێزاری و توڕه‌‌‌یی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ رێژیم و یه‌‌‌کگرتوویی و یه‌‌‌ک هه‌‌‌ڵوێستی هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسی و کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی و رێکخراوه‌‌‌کانی کۆمه‌‌‌ڵگای مه‌‌‌ده‌‌‌نی له‌‌‌ هه‌‌‌موو چین و توێژه‌‌‌کانی کۆمه‌‌‌ڵگای ئێران به‌‌‌گشتی و کوردستان به‌‌‌تایبه‌‌‌تی له‌‌‌ لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌وه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها نیشاندانی ئیراده‌‌‌ی ئازادیخوازانه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ مه‌‌‌یدان دا بوونیان له‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر زوڵم و سه‌‌‌ره‌‌‌ڕۆیی و بێ متمانه‌‌‌یی به‌‌‌ دام و ده‌‌‌زگاکانی رێژیم به‌‌‌تایبه‌‌‌تی نوێنه‌‌‌رانێک که‌‌‌ بۆ مه‌‌‌جلیس هه‌‌‌ڵده‌‌‌بژێردرێن، به‌‌‌ نوێنه‌‌‌ری راسته‌‌‌قینه‌‌‌ی خۆیانیان نازانن.لایه‌‌‌نی باشی ئه‌‌‌و بایکۆته‌‌‌ یه‌‌‌ک هه‌‌‌ڵوێستیی هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌کانی ئۆپۆزیسیۆن، وڵامدانه‌‌‌وه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵک به‌‌‌ بانگه‌‌‌وازی حیزب و رێکخراوه‌‌‌کان و کاریگه‌‌‌ریی ئه‌‌‌و بایکۆته‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ره‌‌‌وتی رووداوه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ش به‌‌‌تایبه‌‌‌تی بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ی مافخوازانه‌‌‌ی هه‌‌‌موو چین و توێژه‌‌‌کان له‌‌‌ داهاتوو دا گوڕ و تینێکی زیاتر ده‌‌‌به‌‌‌خشێ و رێژیم و دارو ده‌‌‌سته‌‌‌که‌‌‌ی تووشی پاشه‌‌‌کشه‌‌‌ و نائومێدی ده‌‌‌کا.بۆ دونیای ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ش بێ پێگه‌‌‌یی رێژیم و بێزاریی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاته‌‌‌ زیاتر ده‌‌‌سه‌‌‌لمێنێ و په‌‌‌یامێک ده‌‌‌بێ بۆ کۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌ی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی که‌‌‌ هه‌‌‌ڵوێستی راشکاوانه‌‌‌تر و کاریگه‌‌‌رتریان هه‌‌‌بێ و بڕیار و سزای زیاتر به‌‌‌سه‌‌‌ر رێژیم دا بسه‌‌‌پێنن و پشتگیری له‌‌‌ خه‌‌‌باتی ره‌‌‌وای خه‌‌‌ڵک بکه‌‌‌ن بۆ رزگاری له‌‌‌ ده‌‌‌ست دیکتاتۆری و سه‌‌‌ره‌‌‌ڕۆیی رێژیم.‌  

12 ساڵ و 9 مانگ و 4 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن