__ مه‌حکوم بوونى هاووڵاتیکى کوردى خه‌ڵکى سه‌قز به زیندان __ هێڵی ئاسمانیی ورمێ- به‌غدا کرایه‌وه __ شیرکه‌تى موخابه‌راتى چینى، موعامله‌کانى خۆی له‌گه‌ڵ ئێران که‌م ده‌کاته‌وه__ به‌رنامه‌ى رژیم بۆ له‌ناو بردنى به‌له‌مێکى ئیسرائیلی__ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به ئامانجه‌کانى ئه‌تۆمى رژیم له کوبوونه‌وه‌ى تیرۆریسمى ناوکه‌یی سێئوول__ سه‌رۆکى ده‌زگای دادوه‌ری رژیمى ئاخووندى له لاپه‌ره‌ى ره‌شی ئورووپادا__ رژیمی ئێران مه‌وادى ژه‌هراوى به‌سوریا ده‌فرۆشێ __ ئابڵۆقه‌ى نه‌وتى رژیم، وتووێژکردنى به‌رفراوانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێند وترکیا__ هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران به‌شێوه‌یکى به‌ربڵاو که‌م بۆته‌وه__ ده‌وڵه‌تى مالێزى ،هاورده‌ى نه‌وت خۆی له ئێرانه‌وه راده‌گرێ__ ده‌ست پێکردنى ئابڵۆقه‌کانى نه‌وتى ئێران له‌لایه‌ن یه‌کێتى ئورووپاوه__ رۆشتنی به‌کرێگراوانى رژیمی ئێران بۆ سوریا به‌مه‌به‌ستى کوشتنى نه‌یارانى ئه‌سه‌د__ رێکه‌وتنى ئه‌مریکا وتورکیا به مه‌به‌ستى یارمه‌تى دان به نه‌یارانى رژیمی ئه‌سه‌د__ دیتنى فرۆکه‌یکى بێ فرۆکه‌وانى رژیمى ئێران، له سه‌ر ئاسمانى شاری حه‌مس له سووریا
مه‌حکوم بوونى هاووڵاتیکى کوردى خه‌ڵکى سه‌قز به زیندان خه‌باتمێدیا: هاووڵاتیه‌کى سه‌قزیی له لایه‌ن دادگای شۆر٠شی ئه‌و شاره‌وه به زیندان مه‌حکووم کرا. به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موکریان ،هاوولاتیه‌کى سه‌قزی به نێوى بێهروزى نه‌سرۆڵاهى به تۆمه‌تى هاوکاری حیزبێکى نه‌یاری رژیم له لایه‌ن دادگاى شۆر٠شى شارى سه‌قزه‌وه به ٢ ساڵ زیندان مه‌حکووم بوو. ئه‌وه له حالێک دایه که ئه‌و که‌سه ساڵی پێشووش له لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌منیه‌تیه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر و دواى ماوه‌یه‌ک به دانانى بارمته به شێوه‌ى کاتى ئازاد کرابوو.هێڵی ئاسمانیی ورمێ- به‌غدا کرایه‌وه بهر٠ێوهبهری گشتیی فر٠ۆکهخانهکانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ر٠ۆژئاوا له کردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانیی نێوان ورمێ- به‌غدا له ر٠ێگهی فر٠ۆکهخانهی ورمێیه‌وه هه‌واڵیدا.. که‌مال په‌رهیزکار له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس ر٠ایگهیاند: به کردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانیی ورمێ- به‌غدا له فر٠ۆکهخانهی ورمێ بۆ یه‌که‌مین جارگه‌شته‌که‌ی ده‌ست پێ کردوه. په‌رهیزکار وتیشی: ئه‌م گه‌شته به فر٠ۆکهی ی کۆمپانیای فر٠ۆکهوانی تابان به شێوه‌ی یه‌ک گه‌شت له حه‌وته‌دا ده‌بێت. زیادیشی کرد: له ئه‌گه‌ری پێشوازی کردنی هاووڵاتیانی خه‌ڵکی دیکه‌ی پارێزگا دراوسێیه‌کان ئیمکانی زیاترکردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌شته ئاسمانییه هه‌یه، ئه‌و به ئاماژه به گه‌شتی ئاسمانی ده‌ره‌وه‌یی تایبه‌ت به ر٠ۆژانی پشووی نه‌ورۆز له ر٠ێگهی فر٠ۆکهخانهی ورمێیه‌وه وتی: گه‌شته ئاسمانى ورمێ- تورکیاش له له ر٠ۆژی ٢٨ی ر٠هشهممهوه، ده‌ست پێ کردووه. شیرکه‌تى موخابه‌راتى چینى، موعامله‌کانى خۆی له‌گه‌ڵ ئێران که‌م ده‌کاته‌وه‌شیرکه‌تى موخابه‌راتى چینى،"زید تى ئێی "رایگه‌یاند تیجاره‌تى خۆی له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران که‌م ده‌کاته‌وه. شیرکه‌تى موخابه‌راتى (( زید تى ئێی )) چینى، سیستمى پێش که‌وتووى کۆنترۆڵى ده‌نگ و ئێنتێه‌رنێتى به رژیمى ئێران فرۆشتووه. رژیمى ئێران بۆ ئه‌وه‌ى که بتوانێ خه‌ڵکى نه‌یاری ئێران ،به‌ته‌واوى له ژێر چاودێری خۆیدا بگرێت ،ئه‌و سیستمه پێش که‌وتووه‌ی له شیرکه‌تى موخابه‌راتى چینى،زید تى ئێی کریبوو. به‌رنامه‌ى رژیم بۆ له‌ناو بردنى به‌له‌مێکى ئیسرائیلیرۆژنامه‌ى میسری ئه‌ڵئه‌هرام،چاپی قاهیره، راپۆرتى دۆزینه‌وه و پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى له‌ناو بردنى به‌له‌مێکى ئیسرائیلی له‌باریکه‌ى سۆئێز له‌لایه‌ن رژیمی ئاخوندیه‌وه‌دا. به‌پێی راپۆرتى ئه‌ڵئه‌هرام ،به‌رپرسانى ئه‌منیه‌تى وپۆلیسی قاهێره ،توانیان به‌رنامه‌ی نانه‌وه‌ی بۆمب له ناو به‌له‌مێکى ئیسرائیلی دا که له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه دارێژرابوو ، له باریکه‌ى سۆئێز ئاشکرا و پووچه‌ڵى بکه‌نه‌وه. به پێی راپۆرته‌کانى پۆلیسی قاهیره : ٢که‌س له‌وباره‌یه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر کراون. ناوبراوان دانیان به‌وه داناوه که لهبر٠ى ٨میلیون دۆلاردا ده‌یانهه‌ویست به‌له‌مێکى ئیسرائیلی له باریکه‌ى سۆئێز له ناوببه‌ن.وتووێژکردن سه‌باره‌ت به ئامانجه‌کانى ئه‌تۆمى رژیم له کوبوونه‌وه‌ى تیرۆریسمى ناوکه‌یی سێئوولنێونه‌رانى ٥٣ وڵاتى جیهان ، که‌یه‌کێک له‌وان، باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکایه،رۆژی دوشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به دۆزه‌کانى وزه، چه‌ک وچۆڵ و تیرۆریسمى ناوکه‌یی رژیمى ئێران و هه‌روه‌ها چالاکیه‌کانى ئه‌تۆمى کۆره‌ى باکوور دانیشتنیان ده‌بێت. هه‌رچه‌ند ئه‌و کۆبوونه‌وانه بۆ مه‌به‌ستى به‌رگری له گرووپه تیرۆریسته‌کان به چه‌کى ئه‌تۆمیه،به‌ڵام زیاتر سه‌باره‌ت به ئامانجه‌کانى ئه‌تۆمی رژیمى جنایه‌تکاری ئێرانه.رێبه‌رانى ٦ هێزی گه‌وره‌ى جیهان که سه‌باره‌ت به وزه‌ى ئه‌تۆمی، له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران له وتووێژدان ،هه‌ر به‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ یه‌ک چاوپێکه‌وتنیان ده‌بێت.سه‌رۆکى ده‌زگای دادوه‌ری رژیمى ئاخووندى له لاپه‌ره‌ى ره‌شی ئورووپادابه پێی راپۆرتی رادیۆ ئاڵمان، سادقى ئامۆلی لاریجانى ، سه‌رۆکى ده‌زگای دادوه‌رى رژیمى ئێران ،عێزه‌توڵا زه‌رغامى سه‌رۆکى ده‌نگ وره‌نگ و ره‌زا ته‌قی پوور وه‌زیری راگه‌یاندن وپێشکه‌وتن،چوونه ناو لاپه‌ره‌ى ره‌شی تازه‌ى ١٧که‌سه‌یی ئابڵۆقه‌کانى یه‌کێتى ئورووپاوه. به پێی رێکه‌وتنى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئورووپا له رۆژی هه‌ینى،٢٣ى مارس، ئه‌و که‌سانه به هۆی پێشێل کردنى مافی مرۆڤ له ئێران دا ،ئابڵۆقه‌کانى ئه‌و یه‌کێتیه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆێتێرز ،ره‌زا ته‌قى پوور،یه‌کێک له به‌رپرسانى سه‌ره‌وه‌ى رژیمه که به سانسۆر و کۆنترۆلی ئێنتێرنێتى تاوانبار کراوه. هه‌روه‌ها ده‌نگ وره‌نگى رژیمى ئاخووندى به پیشان دانى ، دادگاییه فه‌رمایشیه‌کان ودان پێنانى زۆره‌ملیه‌وه مه‌حکوم کراوه. سادقى لاریجانیش به هۆی ئیمزا کردنى حوکمى ئیعدام ،قامچى ،به‌رده‌باران کردن و توڵه‌سه‌ندنه‌وه به شێوه‌ى بر٠ین و جیاکردنه‌وه‌ى ئه‌ندامى له‌ش و ر٠شتنى ئه‌سید مه‌حکووم کراوه. ئه‌و که‌سانه سه‌فه‌ر بۆ وڵاتانى ئه‌ندامى یه‌کێتى ئورووپا بۆیان قه‌ده‌غه ده‌بێت وهه‌روه‌ها ته‌واوی حیسابه بانکیه‌کانیان ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت. رژیمی ئێران مه‌وادى ژه‌هراوى به‌سوریا ده‌فرۆشێ رژیمى ئه‌سه‌د بۆ به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ى نه‌یارانى خۆی، له هاوپه‌یمانه‌کانى،به‌تاێبه‌ت رژیمى ئێران داواى یارمه‌تى کردووه.هه‌واڵده‌رى رۆێتێرز له زمانی به‌رپرسانى ره‌سمی ئه‌مریکا وئورووپاوه راپۆرتى دا،رژیمی ئاخووندى به‌ناردنى ته‌قه‌مه‌نی وچه‌ک وچۆڵ وسیستمى کۆنترۆڵى ده‌نگ ،راسته‌وخۆ له سه‌رکووت کردن وکێشه‌ى سووریادا ده‌ستى هه‌یه. رۆێتێرز وتى : رژیمى ئێران بۆ سووریا مه‌وادى ژه‌هراوى ناردووه و ئیستا هێندێک له کارناسانى ئه‌منیه‌تى رژیمى ئێران له سووریا‌ن. ئه‌وه یه‌که‌م جاره که رژیمى دیکتاتۆری ئێران تۆمه‌ت بار به ناردنى مه‌وادى ژه‌هراوى بۆ دیکتاتۆری سووریا ده‌کرێ. هه‌روه‌ها کارناسانى رژیمى ئێران بۆ پچراندنى پێوه‌ندییه‌کانى ئێنتێرنێتى به رژیمى ئه‌سه‌د یارمه‌تیان داوه.ئابڵۆقه‌ى نه‌وتى رژیم، وتووێژکردنى به‌رفراوانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێند وترکیارۆژنامه‌یێکى رۆژئاوایی له‌زمانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا وتى: وتووێژ له نێوان ئه‌مریکا وبه‌رپرسانى ترکیا وهێند، به مه‌به‌ستى رازى کردنى ئانکارا ودێهلى ،سه‌باره‌ت به که‌م کردنه‌وه‌ى پێداویستى ئه‌وان به‌نه‌وتى ئێران ئه‌نجام دراوه. وته‌بێژى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا درووستى ئه‌و راپۆرته‌ى سه‌باره‌ت به رازى کردنى ده‌وڵه‌تانى ناوبراو بۆ کێشه‌ى نه‌وتى ئێران رایگه‌یاند. نۆلاند،وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا وتى : ووتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌واویى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌که‌ین، که له ئێران نه‌وتى خاویان پێشتر کر٠یوه ،ده‌وڵه‌تى هێند وترکیاش یه‌کێکن له‌و ده‌وڵه‌تانه. هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران به‌شێوه‌یکى به‌ربڵاو که‌م بۆته‌وه‌هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران له مانگى مارسه‌وه به شێوه‌یکى به‌ربڵاو که‌م بۆته‌وه. وا پێده‌چێت که ئه‌و که‌م بوونه‌وه‌یه به هۆی را‌گرتن یا که‌م بوونه‌وه‌ى هاورده‌ى نه‌وت له ئێران له دوای زیادبوونى ئابڵۆقه‌کانى نێوده‌وڵه‌تى ،دژ به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی ئێرانه. به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆێتێرز شیرکه‌تى پێترۆلۆجێستێک و شیرکه‌تێکى گه‌وره‌ى ئورووپایی،وتیان: هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران له‌مانگى مارسى زایینیه‌وه ،رۆژانه ٣٠ ٠ هه‌زار بۆشکه که‌م بۆته‌وه. ئه‌و رێژه که‌م بوونه‌وه‌یه،١٤ له‌سه‌د له ته‌واوى نه‌وتى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى ئێرانه. به پێی وته‌ى راوێژکاری شیرکه‌تى پێترۆلۆجێستێکز" که مه‌قه‌ره‌که‌ى له ژێنۆیه،ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که نه‌وتى خاوی ئێران ، له‌رۆژانه ٢میلیون و٢٠ ٠ هه‌زار بۆشکه بۆ ١میلیون و٩٠ ٠ هه‌زار بۆشکه که‌م بێته‌وه. ده‌وڵه‌تى مالێزى ،هاورده‌ى نه‌وت خۆی له ئێرانه‌وه راده‌گرێله دواى زیاد بوونى ئابڵۆقه‌کانى دژ به ئێران ،ده‌وڵه‌تى مالێزیش رۆژی هه‌ینى رایگه‌یاند ،که به خیرایی هاورده‌ى نه‌وتى خۆی له ئێرانه‌وه راده‌گرێ. ته‌نیا ٢رۆژ دوای ئافریقاى باشوور رایگه‌یاند که له‌وه به‌ولاوه نه‌تى ئێرانى ناهه‌وێت.له ٢مانگى رابردووه‌به‌هۆی فشاره‌کانى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به که‌م کردنه‌وه‌ى هاورده‌ى نه‌وتى ئێران ،هه‌موو رۆژێ،ده‌وله‌تێک هاورده‌ى نه‌وتى خۆی له ئێرانه‌وه راده‌گرێ. نه‌جیب ره‌زاق،سه‌رۆک وه‌زیرى مالێزى رایگه‌یاندووه‌که له‌وه به‌ولاوه،هاورده‌ى نه‌وتى خاوی ئێران بۆ ناو مالێزى قه‌ده‌غه‌یه. ده‌وله‌تى مالێزى رۆژانه ٥٠ تا٦٠ هه‌زار بۆشکه نه‌وتى له ئێران ده‌کری.ده‌ست پێکردنى ئابڵۆقه‌کانى نه‌وتى ئێران له‌لایه‌ن یه‌کێتى ئورووپاوه‌ئابڵۆقه‌کانى نه‌وتى دژ به ئێران له لایه‌ن یه‌کێتى ئورووپاوه رۆژی شه‌ممه( ٥ ى خاکه‌لێوه/٢٤ مارس )ده‌ست پێ ده‌کات. وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى ئه‌ندامى یه‌کێتى ئورووپا رۆژی هه‌ینى (٤ى خاکه‌لێوه )له کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان له برۆکسێل یاساکانى سه‌باره‌ت به‌ئابڵۆقه‌کانى په‌سه‌ند کرد. له‌وه به‌و لاوه ته‌واوى هه‌نارده‌کانى نه‌وتى وهه‌روه‌ها موعامله‌کانى ماڵی وپێدانى بیمه له‌و بواره‌دا ،قه‌ده‌غه ده‌بێت.هه‌روه‌ها بۆ ١٧ که‌س له به‌رپرسانى رژیم که له سه‌رکوتى خه‌ڵک دا ده‌ستیان هه‌بووه ،سه‌فه‌ر بۆده‌روی ئێران ،لێیان قه‌ده‌غه‌کرد. رۆشتنی به‌کرێگراوانى رژیمی ئێران بۆ سوریا به‌مه‌به‌ستى کوشتنى نه‌یارانى ئه‌سه‌دبه پێی راپۆرتى ئه‌لجه‌زیره،سه‌دان که‌س له هێزه نیزامیه‌کانى عێراقى"که‌تائێبى حێزبوڵا" و"عه‌سائێبى ئه‌هلى حه‌ق "سه‌ر به رێژیمى ئێران بۆ مه‌به‌ستى سه‌رکوتى نه‌یارانى ئه‌سه‌د وکوشتنى ئه‌وان چوونه ناو ولاتى سوریا. به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه، به هه‌ر کامه‌یه‌ک له‌و به‌کرێگیراوانه‌ى شێعه‌ى عێراقی ،رژیمى ئێران مانگانه ٢هه‌زار دۆلاریان پێده‌دات وئه‌گه‌ر کوژراشن ،پاره‌یه‌کى زۆر به خێزانه‌که‌یان ده‌دات. رێکه‌وتنى ئه‌مریکا وتورکیا به مه‌به‌ستى یارمه‌تى دان به نه‌یارانى رژیمی ئه‌سه‌دبه‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه له سێئوول، ئه‌مریکا وتورکیا ئه‌مرۆ سه‌باره‌ت به یارمه‌تى دان به‌نه‌یارانی رژیمى ئه‌سه‌د رێکه‌وتنیان هه‌بوو. به‌رپرسانى هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت ، هه‌رئێستا به مه‌به‌ستى به‌شداری کردن له کۆنفرانسی ئه‌منیه‌تى ناوکه‌یی له پێته‌ختى کۆره‌ى باشوورن. ئه‌وکۆنفرانسه قه‌راره رۆژی یه‌که‌مى ئاوریل له شاری ئیستانبوول به‌رێوه بچێت. ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا و ترکیا له ئیستادا خوازیاری ناردنى یارمه‌تیه‌کانى غه‌یری نیزامى،وه‌ک که‌ره‌سه‌ى موخابه‌راتى بۆ نه‌یارانى رژیمى سوریان. هه‌روه‌ها شۆرای نه‌ته‌وه‌یی سوریا رایگه‌یاند له رۆژی دوشه‌ممه‌وه کوبوونه‌وه‌ى ٢رۆژه‌ى هێزه‌کانى ئۆپۆزێسیۆن له ئیستانبوول ده‌ست پێده‌کات.ئامانجی ئه‌و کوبونه‌وانه،دانانى په‌یمانێکى نه‌ته‌وه‌یی بۆ سوریاى تازه، به‌مه‌به‌ستى خاوێن کردنه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته له رژیمى دیکتاتۆری ئه‌سه‌د راگه‌یاندراوه.دیتنى فرۆکه‌یکى بێ فرۆکه‌وانى رژیمى ئێران، له سه‌ر ئاسمانى شاری حه‌مس له سووریاته‌لوێزیونى ئه‌لعه‌ره‌بیه راپۆرتى دا،رژیمی دیکتاتۆری ئێران بۆ پێش گرتن له‌رووخانى رژیمى سووریا و بۆ سه‌رکووتى خه‌ڵکى بێ تاوان ونه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌د، یارمه‌تى نیزامى وه‌ک فرۆکه‌ى بێ فرۆکه‌وانى به سه‌رۆک کۆمارى ئه‌و وه‌لاته داوه. له شاری شارى حه‌مس ، فرۆکه‌یکى بێ فرۆکه‌وان له جۆری بێهپاد دیتراوه.
12 ساڵ و 8 مانگ و 8 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش