سه‌رچاوه: رادیو ئالمان و: عه‌تاسازمانى لێبۆردنى نێونه‌ته‌وه‌یى به بلاوکردنه‌وه‌ى راپۆرتى سالانه‌ى خۆى له بوارى ئیعدام له جیهان، لابردن یان به‌رێوه‌نه‌بردنى ئه‌م سزایه‌ى له ١٤١ ولاتى ئه‌ندامى سازمانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به هیوابه‌خش نێو برد. به‌لام ئه‌م دڵگه‌رمیه له بوارى ئێرانه‌وه به سارد و سرشى و جێگه‌ى داخ ناوى لێبرا.له‌م راپۆرته که له رۆژى سێشه‌ممه ٢٧ى مارس ٨ى گولان، بلاو بۆته‌وه، جارێکی‌تر چین له ریزبه‌ندى یه‌که‌م و ئێران له پله‌ى دووهه‌م ...
جێیان گرتووه که زۆرترین رێژه‌ى ئیعدامیان له ساڵى ٢٠ ١١ى زایینى به‌رێوه بردووه. سازمانى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یى رایگه‌یاندووه که ئامارێکى ره‌سمى له ئیعدامه‌کانى ئێران و چین له‌به‌رده‌ستدا نییه، ئه‌م راپۆرته به‌پێى ئامارێکه که ئه‌م دوو ولاته خۆیان رایانگه‌یاندووه. جگه له چین و ئێران، لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یى که‌م بوونه‌وه‌ى ئیعدامى له جیهاندا به دڵخۆشه‌که‌ر زانیوه. به‌رێوه بردنى حوکمى ئیعدام ته‌نیا له ٢٠ ولاتراپۆرتى سالانه‌ى سازمانى لێبۆردنى نێونه‌ته‌وه‌یى ده‌ریده‌خات که رێژه‌ى ئه‌و ولاتانه‌ى سزاى ئیعدامیان له قانونى سزادانى خۆیان هه‌یه له حالى که‌م بونه‌وه‌دایه، ئه‌م راپۆرته به راگه‌یاندنى که‌م بونه‌وه‌ى ولاتانى جه‌لاد، له جیهاندا رایگه‌یاند که له ١٩٣ ولاتى ئه‌ندامى سازمانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، ته‌نیا له ٢٠ ولات حوکمى ئیعدامیان به‌رێوه بردووه. سزاى ئیعدام له ١٤١ ولاتى جیهان یان لابراوه یان هێشتا هه‌یه، به‌لام به‌رێوه ناچێت. ولفگانگ گرنتس سکرتێرى به‌شى ئالمانى سازمانى لێبۆردنى نێونه‌ته‌وه‌یى وتى: (( رۆیشتنى جیهان به‌ره‌و نه‌مانى سزاى ئیعدام زۆر دڵخۆشکه‌ره)) له ولاتانى ژاپۆن، سه‌نگاپوور، ئافریقا، نیجریه و ئیاڵه‌تى ئیلینۆى ئه‌مریکا بوو به شانزه‌هه‌مین ئه‌یالاتى ئه‌مریکا که سزاى ئیعدامیان له قانونى جه‌زایى خۆیان راگرتووه.نارازى بوونى دوایین دیکتاتۆرى ئۆروپا به لێبووردنى نێونه‌ته‌وه‌ییبه پێى راپۆرتى سازمانى لێبۆردنى نێونه‌ته‌وه‌یى له سالى ٢٠ ١١ى زایینى لانیکه‌م ٦٧٦ که‌س( جگه له شارۆمه‌ندانى چینى) له لایه‌ن رژیمه‌که‌یانه‌وه به لێدانى مل، سێداره، تیرباران و ته‌زریقى ژه‌هر ئیعدام کراون، که رێژه‌یان به هۆى هاوکارى نه‌کردنى ئه‌م ولاتانه له‌گه‌ل نه‌هاده‌کانى مافى مرۆڤ زۆرتر له ٦٧٦ که‌سه. له حالێک‌دا که له ئورووپا زیاتر له ٣٠ ساڵ به‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونى دوایین سزاى ئیعدامدا تێده‌په‌رێ روسیه‌ى سپى له ریزى ولاتانى جه‌لادى جیهان ئه‌ژمار ده‌کرێ. ئامارى راستى ئیعدامه‌کان، به‌شێکه له به‌ڵگه‌کانى نه‌هێنى حکومه‌تسازمانى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یى رایگه‌یاند که رێژه‌ى ئیعدامه‌کان له چین له ته‌واوى ولاتانى دیکه زۆرتره و کارناسانى سازمانى لێبۆردنى نێونه‌ته‌وه‌یى ده‌ڵێن که سالانه ٤٠ ٠ سزاى ئێعدام له چین به‌رێوه‌ده‌چێت. به‌لام سه‌رژمێریی دروستى ئیعدامه‌کان له چین له ریزبه‌ندى به‌ڵگه نه‌هێنیه‌کانى ئه‌و ولاته دێته ئه‌ژمار.به‌ره‌وسه‌رچوونى ئیعدام له ئیران هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى که‌مبوونه‌وه‌ى ئیعدام له چینسازمانى لێبۆردنى نیونه‌ته‌وه‌یى رایگه‌یاندبوو که له سالى ١٣٩٠ رێژه‌ى به‌رێوه‌چوونى ئیعدام له به‌رچاوى گشتى، له به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو چوار به‌رانبه‌ر زیادى کردووه، فیدراسیۆنى نێونه‌ته‌وه‌یى نه‌هاده‌کانى لایه‌نگرى مافى مرۆڤ له راپۆرتێک‌دا رایگه‌یاند که له سه‌رماوه‌زى ٨٩ تا سه‌رماوه‌زى٩٠ زیاتر له ٦٠ ٠ که‌س له ئیران ئیعدام کراون. هه‌روه‌ها له پاییز‌ى سالى ١٣٩٠ له لایه‌ن که‌مپه‌ینى نێونه‌ته‌وه‌یى مافى مرۆڤ له ئێران، هه‌واڵى ئیعدامى به کۆمه‌ڵ له زیندانه‌کانى وه‌کێڵ ئاواى مه‌شهه‌د، بابول، کرماشان و شاره‌کانى کوردستان راگه‌ێندرا.
12 ساڵ و 8 مانگ و 6 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش