چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی مین له‌‌‌ سه‌‌‌رشیوی سه‌‌‌قز دوو منداڵی بریندار کرد__ لاوێکى  مه‌‌‌هابادى پاڵه‌‌‌وانى پاڵه‌‌‌وانانى کێبه‌‌‌رکێکانى پاورلیفتینگی باشگاکانى ناو ئێران بوو__ به‌‌‌له‌‌‌مێکى هه‌‌‌ڵگری شه‌‌‌کر به‌‌‌ره‌‌‌و ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن دزانى ده‌‌‌ریاییه‌‌‌وه‌‌‌ دزرا __ که‌‌‌ل وپه‌‌‌ل و داراییه‌‌‌کانى ته‌‌‌له‌‌‌ویزیۆنى رژیمی ئێران له‌‌‌ له‌‌‌نده‌‌‌ن ده‌‌‌ستى به‌‌‌سه‌‌‌ردا گیرا__ پێشێلکردنى ئابڵۆقه‌‌‌کانى دژ به‌‌‌ ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن شیرکه‌‌‌ته‌‌‌کانى ئاڵمانه‌‌‌وه‌‌‌__ بانکى ئینگلیسی پێش به‌‌‌ دانى پووڵى نه‌‌‌وتى ئێرانى گرت

ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی مین له‌‌‌ سه‌‌‌رشیوی سه‌‌‌قز دوو منداڵی بریندار کردخه‌‌‌باتمێدیا: به‌‌‌ هۆی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی مین له‌‌‌ گوندی "که‌‌‌چه‌‌‌ڵ میان"ی ناوچه‌‌‌ی سه‌‌‌رشیوی سه‌‌‌قز دوو منداڵی کوردی ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٧ و ٨ ساڵان که‌‌‌م ئه‌‌‌ندام بوون. هه‌‌‌واڵنێری سه‌‌‌قز له‌‌‌ هه‌‌‌واڵێکدا بڵاوی کرده‌‌‌وه‌‌‌، ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی مینێک له‌‌‌ گوندی "که‌‌‌چه‌‌‌ڵ میان"ی ناوچه‌‌‌ی سه‌‌‌رشیو به چاو و ده‌‌‌ستی دوو منداڵی ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٧ و ٨ ساڵان به ناوه‌‌‌کانی "زانیار و سه‌‌‌یوان" که‌‌‌م ئه‌‌‌ندام کردووه‌‌‌. به‌‌‌پێی هه‌‌‌مان سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ به‌‌‌ هۆی قووڵیی برینه‌‌‌کانیانه‌‌‌وه‌‌‌ به مه‌‌‌به‌‌‌ستی چاره‌‌‌سه‌‌‌ری ره‌‌‌وانه‌‌‌ی نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی گشتیی سه‌‌‌قز کران، ئه‌‌‌و دوو منداڵه‌‌‌ یه‌‌‌کاین چاوی له‌‌‌ ده‌‌‌ست داوه‌‌‌ و ئه‌‌‌وی دیکه‌‌‌شیان ده‌‌‌ستی.لاوێکى  مه‌‌‌هابادى پاڵه‌‌‌وانى پاڵه‌‌‌وانانى کێبه‌‌‌رکێکانى پاورلیفتینگی باشگاکانى ناو ئێران بوولاوێکى مه‌‌‌هابادى به‌‌‌ نێوی ئه‌‌‌میر ئه‌‌‌میری، توانى به‌‌‌ پله‌‌‌ى پاڵه‌‌‌وانى پاڵه‌‌‌وانانى شازده‌‌‌هه‌‌‌مین خولى کێبه‌‌‌رکێکارانى  پاورلیفتینگی باشگاکانى ناو ئێران بگات. ناوبراو توانى به‌‌‌ ٤٥٠  خاڵ ،به‌‌‌ پله‌‌‌ى پاڵه‌‌‌وانى پاڵه‌‌‌وانانى کێبه‌‌‌رکێکارانى پاورلیفتینگی باشگاکانى ناو ئێران، بۆ خۆی تۆمار بکات. ،ئه‌‌‌و له‌‌‌ حاڵێک دایه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ کێبرکێیه‌‌‌دا له‌‌‌ ٢٠  پارێزگاى ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ وه‌‌‌رزشوان هاتبوون.به‌‌‌له‌‌‌مێکى هه‌‌‌ڵگری شه‌‌‌کر به‌‌‌ره‌‌‌و ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن دزانى ده‌‌‌ریاییه‌‌‌وه‌‌‌ دزرا هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى رۆێتێرز راپۆرتى دا به‌‌‌له‌‌‌مێکى هه‌‌‌ڵگری ٦٣هه‌‌‌زار ته‌‌‌ن شه‌‌‌کر له‌‌‌ برێزیله‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و ئێران ده‌‌‌چوو، رۆژى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌ ئێقیانووسی هێند دزراوه‌‌‌. به‌‌‌له‌‌‌مى ئێگلانتێن، هه‌‌‌ڵگری ٢٣ که‌‌‌سیش بووه‌‌‌ وئه‌‌‌گه‌‌‌ری زۆره‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن دزه‌‌‌ ده‌‌‌ریاییه‌‌‌کانى سووماڵیه‌‌‌وه‌‌‌ دزرابێت. هه‌‌‌رچه‌‌‌ند له‌‌‌ رابردوودا،به‌‌‌له‌‌‌مێکی زۆر له‌‌‌ نزیکه‌‌‌ى که‌‌‌نداوى عه‌‌‌ده‌‌‌ن ،که‌‌‌وتوونه‌‌‌ته‌‌‌ داوى دزه‌‌‌کانى سوومالییه‌‌‌وه‌‌‌،به‌‌‌ڵام تائێستا وانه‌‌‌بووه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌شوێنێکى ئاوا دوور بتوانن عه‌‌‌مه‌‌‌لیات به‌‌‌رێوه‌‌‌ ببه‌‌‌ن.که‌‌‌ل وپه‌‌‌ل و داراییه‌‌‌کانى ته‌‌‌له‌‌‌ویزیۆنى رژیمی ئێران له‌‌‌ له‌‌‌نده‌‌‌ن ده‌‌‌ستى به‌‌‌سه‌‌‌ردا گیرا٢مانگ له‌‌‌ دوای هه‌‌‌ڵوه‌‌‌شاندنه‌‌‌وه‌‌‌ى به‌‌‌ڵگه‌‌‌ى رێپێدانى، پرێس تى ویی له‌‌‌ ئینگلیس ،رۆژنامه‌‌‌ى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى بریتانیا( ئه‌‌‌فکام )هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى له‌‌‌و رایڵکه‌‌‌ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌ به‌‌‌داخستن و  ده‌‌‌ست به‌‌‌سه‌‌‌ر داگرتنى داراییه‌‌‌کانى کرد. ئه‌‌‌فکام" بێجگه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ڵوه‌‌‌شاندنه‌‌‌وه‌‌‌ى به‌‌‌ڵگه‌‌‌ى رێپێدانى چالاکى پرێس تى ویی ،ئه‌‌‌و رایڵکه‌‌‌یه‌‌‌ى به‌‌‌ ١٠ ٠ هه‌‌‌زار پۆندیش سزا دابوو.ئیستا هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى کردووه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر پرێس تى وی نه‌‌‌توانێ له‌‌‌ کاتى خۆێدا،پاره‌‌‌ى مانگانه‌‌‌ى سزاکه‌‌‌ى بداته‌‌‌وه‌‌‌،ده‌‌‌فته‌‌‌ری ئه‌‌‌و رایڵکه‌‌‌یه‌‌‌ داده‌‌‌خا و ده‌‌‌ست به‌‌‌سه‌‌‌ر داراییه‌‌‌کانى داده‌‌‌گرێت.پێشێلکردنى ئابڵۆقه‌‌‌کانى دژ به‌‌‌ ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن شیرکه‌‌‌ته‌‌‌کانى ئاڵمانه‌‌‌وه‌‌‌بازرگانى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژیمى ئێران ،قازانجێکى زۆرى بۆ پیشه‌‌‌ سازییه‌‌‌کانى ئاڵمان هه‌‌‌یه‌‌‌،ئه‌‌‌و شیرکه‌‌‌تانه‌‌‌ له‌‌‌ رێگه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵگرتنى پووڵ له‌‌‌ ناو چه‌‌‌مه‌‌‌دان دا و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ناردنى پوڵ له‌‌‌ رێگه‌‌‌ى ولاتانى سێهه‌‌‌مه‌‌‌وه‌‌‌ درێژه‌‌‌ به‌‌‌ موعامله‌‌‌کانى خۆیان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئێران، ده‌‌‌دن.رۆژنامه‌‌‌ى "فایننشیال تایمزی ئاڵمان ده‌‌‌نووسێ : به‌‌‌شێک له‌‌‌ چالاکانى ئابوورى ئاڵمان، خوشحال نین به‌‌‌  ئابڵۆقه‌‌‌کانى دژ به‌‌‌ رژیمى ئێران و ئاماده‌‌‌ نین بازه‌‌‌رگانیه‌‌‌ پر٠ له‌‌‌ قازانجه‌‌‌کانی خۆیان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئێران رابگرن. بانکى ئینگلیسی پێش به‌‌‌ دانى پووڵى نه‌‌‌وتى ئێرانى گرترۆیتێرز رایگه‌‌‌یاند: رۆیال بانکى ئیسکاتله‌‌‌ند به‌‌‌ بۆنه‌‌‌ى ئابڵۆقه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ پێشی دانى پووڵ به‌‌‌ خاوه‌‌‌نى به‌‌‌له‌‌‌مێکى یوونانى که‌‌‌ هه‌‌‌ڵگرى نه‌‌‌وتى ئێران به‌‌‌ره‌‌‌و هێند بووه‌‌‌،راگرتووه‌‌‌.  به‌‌‌ پێی راپۆرتى رۆیتێرز، رۆیال بانکى ئیسکاتله‌‌‌ند له‌‌‌ راگه‌‌‌یاندنێک دا، بڵاوى کرده‌‌‌وه‌‌‌،به‌‌‌ پێی ئابڵۆقه‌‌‌کانى ماڵی ونه‌‌‌وتى رۆژئاوا دژ به‌‌‌ ئێران ،پێشی ئه‌‌‌و هه‌‌‌نارده‌‌‌ مالیه‌‌‌ى گرتووه‌‌‌.به‌‌‌ پێی سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یکى ئاگادار: رۆیال بانکى ئیسکاتله‌‌‌ند به‌‌‌ سه‌‌‌رنج دان به‌‌‌ ئابڵۆقه‌‌‌کانى ماڵی دژبه‌‌‌ رژیمى ئێران  وتوویه‌‌‌تى،ناتوانین رێ به‌‌‌ ناردنى ئه‌‌‌و پووڵه‌‌‌  بده‌‌‌ین . 

12 ساڵ و 8 مانگ و 6 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن