چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ له‌‌‌ بۆکان پێنج چالاکی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی به‌‌‌ ١١ ساڵ زیندان حوکم دران__ له‌‌‌ پیرانشار کۆلبه‌‌‌رێکی کورد له‌‌‌ سه‌‌‌رما ره‌‌‌ق هه‌‌‌ڵات__ مه‌‌‌ترسی به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى حوکمى ئیعدامی ٦ زیندانى سیاسی__ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا، بارى ته‌‌‌قه‌‌‌مه‌‌‌نى وچه‌‌‌ک وچوڵى رژیمى ئێران ده‌‌‌کاته‌‌‌ ئامانجى خۆی__ رێگه‌‌‌ به‌‌‌رژیمى ئاخوندى نه‌‌‌درا له‌‌‌ کۆنفرانسی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى ئه‌‌‌تۆمى به‌‌‌شدارى بکات __ مه‌‌‌حکووم بوونى کچى هاشمى ره‌‌‌فسه‌‌‌نجانى سه‌‌‌رۆک کۆماری پێشووى رژیمى جنایه‌‌‌تکاری ئێران__ پشتیوانى کردنى هه‌‌‌مه‌‌‌ لایه‌‌‌نه‌‌‌ى رژیمى دیکتاتۆری ئێران له‌‌‌ رژیمى جینایه‌‌‌تکارى به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د__ مه‌‌‌ئمووریه‌‌‌تى رجه‌‌‌ب ته‌‌‌ێب ئه‌‌‌ردۆغان ،سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیری توورکیا له‌‌‌ ئێران __ کوشتاری خه‌‌‌ڵکى سووریا،٩٥ کووژراوته‌‌‌نیا له‌‌‌ رۆژێکدا

له‌‌‌ بۆکان پێنج چالاکی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی به‌‌‌ ١١ ساڵ زیندان حوکم درانخه‌‌‌باتمێدیا: پێنج چالاکی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگیی کوردی شاری بۆکان که‌‌‌ ماوه‌‌‌ی زیاتر له‌‌‌ یه‌‌‌ک ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر و دواتر به‌‌‌ دانانی وه‌‌‌سیقه‌‌‌ ئازاد کرابوون، سه‌‌‌ره‌‌‌نجام له‌‌‌لایه‌‌‌ن دادگای پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌ی پارێزگای ئازه‌‌‌ربایجانی رۆژئاواوه‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م به‌‌‌ ١١ ساڵ زیندانی ته‌‌‌عزیری حوکم دران. به‌‌‌پێی راپۆرتی ئاژانسی کوردپا، پێنج چالاکی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی به‌‌‌ناوه‌‌‌کانی قاسم ره‌‌‌حیمی ئازه‌‌‌ر، جه‌‌‌لال ناسری، ئیدریس بور٠نا، ناسر ناسری و ئیدریس ئاگ پاش زیاتر له‌‌‌ یه‌‌‌ک ساڵ نار٠وونیی په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌که‌‌‌یان، سه‌‌‌رجه‌‌‌م به‌‌‌ ١١ ساڵ زیندانی ته‌‌‌عزیری مه‌‌‌حکووم دران. له‌‌‌ دادگای سه‌‌‌ره‌‌‌تاییدا قاسم ره‌‌‌حیمی به‌‌‌ ٨ ساڵ زیندان و جه‌‌‌لال ناسریش به‌‌‌ ٥ ساڵ زیندانی ته‌‌‌عزیری مه‌‌‌حکووم کرابوون و دواتر له‌‌‌ دادگای پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌دا حوکمی هه‌‌‌رکامه‌‌‌یان کراوه‌‌‌ته‌‌‌ چوار ساڵ. له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵه‌‌‌که‌‌‌ی هه‌‌‌واڵنێری کوردپادا هاتووه‌‌‌، ئیدریس بورنا و ناسر ناسری و ئیدریس ئاگ سێ‌ که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ له‌‌‌و پێنج گیراوه‌‌‌ی کورد له‌‌‌لایه‌‌‌ن دادگای پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌ی بۆکانه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌رکام به‌‌‌ یه‌‌‌ک ساڵ زیندانی ته‌‌‌عزیری حوکم دراون.له‌‌‌ پیرانشار کۆلبه‌‌‌رێکی کورد له‌‌‌ سه‌‌‌رما ره‌‌‌ق هه‌‌‌ڵاتهاووڵاتییه‌‌‌کی کورد له‌‌‌ حه‌‌‌وته‌‌‌مین رۆژی ساڵی نوێدا، له‌‌‌ کاتی کۆڵبه‌‌‌ریدا به‌‌‌هۆی زریان و سه‌‌‌رماوه‌‌‌ گیانی دا. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، مسته‌‌‌فا ریماس کور٠ی مه‌‌‌لا موراد و خه‌‌‌ڵکی ئاوایی "ده‌‌‌لاوان"‌ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ پیرانشار له‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ چیاکانی ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌ ناوی " کانی خودا" به‌‌‌هۆی سه‌‌‌رمای له‌‌‌ راده‌‌‌به‌‌‌ده‌‌‌ر گیانی دا. دیارده‌‌‌ی کۆڵبه‌‌‌ری له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ سنوورییه‌‌‌کانی کوردستان، ساڵانه‌‌‌ گیانی ده‌‌‌یان هاووڵاتیی کورد ده‌‌‌ستێنێ. خه‌‌‌ڵکی ئه‌‌‌و ناوچانه‌‌‌ به‌‌‌هۆی نه‌‌‌بوونی کارێکی شیاو، روویان کردۆته‌‌‌ گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌لوپه‌‌‌لی وه‌‌‌کوو، کریستاڵ، ئارایشی و ناوماڵ، و له‌‌‌ هه‌‌‌مبه‌‌‌ر ئه‌‌‌و کاره‌‌‌دا حه‌‌‌قده‌‌‌ستێکی زۆر که‌‌‌م وه‌‌‌رده‌‌‌گرن. کۆڵبه‌‌‌رانی کورد له‌‌‌ حاڵه‌‌‌تی بێ‌ دیفاعدا ده‌‌‌بنه‌‌‌ ئامانجی ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کان ،ده‌‌‌ستر٠ێژی راسته‌‌‌وخۆی هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ حکوومه‌‌‌تی ئێران.مه‌‌‌ترسی به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى حوکمى ئیعدامی ٦ زیندانى سیاسیخه‌‌‌باتمێدیا: به‌‌‌ پێی راپۆرتى رادیۆ ئاڵمان، له‌‌‌ تارانه‌‌‌وه‌‌‌ تا کوردستان، سه‌‌‌پاندنى حوکمى ئیعدام بۆ زیندانیانى سیاسی که‌‌‌ له‌‌‌دادگاکانى نائاشکرا و به‌‌‌ بێ به‌‌‌شداربوونى هیچ شاندێکى عادڵى چاودێر،دادگایی ده‌‌‌کرێن و ئێستاش  ئه‌‌‌و سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ ناره‌‌‌وایه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌. له‌‌‌و دواییانه‌‌‌دا سازمانى لێبوردنی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى "رژیمى ئێرانى به‌‌‌ حکوومه‌‌‌تى "مروڤ کووژ" ناساند. سه‌‌‌عید مه‌‌‌لێک پوور،عه‌‌‌بدوڵره‌‌‌زا قه‌‌‌نبری،شێرکۆ مه‌‌‌عارفی،حه‌‌‌بیبوڵا گوڵپه‌‌‌ری پوور،زانیار ولوقمانى مرادی ٦که‌‌‌س له‌‌‌و ٢٨ زیندانیه‌‌‌ن که‌‌‌حوکمى ئیعدامیان به‌‌‌سه‌‌‌ر دا سپێندراوه‌‌‌ وئه‌‌‌و حوکمانه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن دادگاى پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌ى دیوانى به‌‌‌رزى رژیمه‌‌‌وه‌‌‌ په‌‌‌سه‌‌‌ند کراون. ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا، بارى ته‌‌‌قه‌‌‌مه‌‌‌نى وچه‌‌‌ک وچوڵى رژیمى ئێران ده‌‌‌کاته‌‌‌ ئامانجى خۆیبه‌‌‌ پێی راپۆرتى سایتى باڵوێزخانه‌‌‌ى مه‌‌‌جازی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا ،له‌‌‌درێژه‌‌‌ى ئابڵۆقه‌‌‌ى هێڵی ئاسمانى و به‌‌‌رپرسانى رژیمى ئێران به‌‌‌ هۆی یارمه‌‌‌تى دانى مه‌‌‌رگهێنه‌‌‌ر به‌‌‌ وڵاتانى شام و ئافریقا، ئه‌‌‌مرۆ وه‌‌‌زاره‌‌‌تى خه‌‌‌زێنه‌‌‌داری ئه‌‌‌مریکا،سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ چۆنیه‌‌‌تى ئابڵۆقه‌‌‌کان دژ به‌‌‌ هێلی گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ و بارکردنى ئاسمانیى  ئێران ، یاس ئێر،شیرکه‌‌‌تى بهینه‌‌‌ تریدینگ و٣ به‌‌‌رپرسی ره‌‌‌سمى هێزى قۆدسی سوپاى رژیم و نوێنه‌‌‌رێکى گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ و بارکردنى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى نیجێریه‌‌‌ به‌‌‌ هۆى پشتیوانى کردنى ناوبراوان له‌‌‌لایه‌‌‌ن سوپای قۆدسه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ رێکخراوێکى تیرۆریستى ،ناساندووه‌‌‌. هێلی ئاسمانى ،شیرکه‌‌‌تى تیجاری و به‌‌‌رپرسانى ره‌‌‌سمى هێزى قۆدسی سوپای رژیمى ئێران ،به‌‌‌ ناردنى چه‌‌‌ک وچۆڵ بۆ شام وئافریقا، زیاتر نیشانیان دا که‌‌‌ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌دا خه‌‌‌ریکى توندووتیژی وئاڵۆزکردنى وڵاتانى دیکه‌‌‌ن وئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مرۆی ئه‌‌‌مریکا بووه‌‌‌ هۆی ئه‌‌‌و که‌‌‌ جارێکى تر،هه‌‌‌ڵوێستى نامرۆڤانه‌‌‌ى رژیمى ئێران زیاتر به‌‌‌ جیهان بناسێندرێ. له‌‌‌ راپۆرتیک داهاتووه‌‌‌، له‌‌‌ پشکنینى فرۆکه‌‌‌یه‌‌‌کى شیرکه‌‌‌تى یاس ئێرى ئێران له‌‌‌ تورکیا که‌‌‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌ى بارنامه‌‌‌که‌‌‌ی له‌‌‌ژێر ناوى "که‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ى یه‌‌‌ده‌‌‌کى ماشین "بوو، چه‌‌‌ک وچۆڵی وه‌‌‌ک کلاشینکۆف و تیربار و٨٠ ٠ ٠  هه‌‌‌زار زنجیره‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌مه‌‌‌نى دوزرایه‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌و له‌‌‌ حاڵێک دایه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌ستى به‌‌‌رپرسانى سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى رژیمى ئاخوندى تێدابووه‌‌‌. رێگه‌‌‌ به‌‌‌رژیمى ئاخوندى نه‌‌‌درا له‌‌‌ کۆنفرانسی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى ئه‌‌‌تۆمى به‌‌‌شدارى بکات ئه‌‌‌و کۆنفرانسه‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌شدارى سه‌‌‌رۆکه‌‌‌کانى ٥٣ وڵاتى جیهان، بێجگه‌‌‌ له‌‌‌ رژیمه‌‌‌کانى ئێران و کۆره‌‌‌ى باکوور، رۆژى رابردوو سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٨ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ى ١٣٩٠  له‌‌‌ سێئوول به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوو. کۆره‌‌‌ى باشوور رژیمى ئێرانى بۆ ئه‌‌‌و کۆنفرانسه‌‌‌ بانگهێشت نه‌‌‌کرد. سولتانیه‌‌‌ نوێنه‌‌‌ری رژیم له‌‌‌ ئاژانسی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى وزه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆمى وتى: بانگهێشت نه‌‌‌کردنى ئێمه‌‌‌ پێشێل کردنى یاساکانى ئاژانسى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى وزه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆمیه‌‌‌. یه‌‌‌که‌‌‌م جار ئه‌‌‌و کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ساڵی ٢٠ ١٠  له‌‌‌ واشێنگتۆن به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى پێش گرتن له‌‌‌ ده‌‌‌ستراگه‌‌‌یشتنى تیرۆریسته‌‌‌کان به‌‌‌ پلۆتۆنیوم یا ئۆرانیوم  به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوو. له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى سێئوول ،باس له‌‌‌ملهۆری رژیمى ئێران و کۆره‌‌‌ى باکوور سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌کێشه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆمى کرا. مه‌‌‌حکووم بوونى کچى هاشمى ره‌‌‌فسه‌‌‌نجانى سه‌‌‌رۆک کۆماری پێشووى رژیمى جنایه‌‌‌تکاری ئێراندزگاى دادوه‌‌‌ری رژیمی ئاخووندى کچی هاشمى ره‌‌‌فسه‌‌‌نجانى (یه‌‌‌کێک له‌‌‌ به‌‌‌رپرسه‌‌‌کانى،پیشوو وئیستای سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى حکومه‌‌‌تى دیکتاتۆری )به‌‌‌ ٦مانگ زیندان و٥ساڵ بێ به‌‌‌ش  بوون له‌‌‌ چالاکى سیاسی وفه‌‌‌رهه‌‌‌نگى و راگه‌‌‌یاندن مه‌‌‌حکووم کرد. ناوبراو له‌‌‌لایه‌‌‌ن لقى ١٥ى دادگاى شۆر٠شى تارانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌رپرسایه‌‌‌تى قازی سه‌‌‌ڵه‌‌‌واتى،١٣ى مانگى به‌‌‌فرانبارى ساڵى رابردوو، به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى چالاکى سیاسی وته‌‌‌بلیغاتى دژبه‌‌‌ رژیم مه‌‌‌حکوم کرابوو و ئێستا ئه‌‌‌و حوکمه‌‌‌ دبێ به‌‌‌رێوه‌‌‌ بچێت.پشتیوانى کردنى هه‌‌‌مه‌‌‌ لایه‌‌‌نه‌‌‌ى رژیمى دیکتاتۆری ئێران له‌‌‌ رژیمى جینایه‌‌‌تکارى به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌دله‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ کۆمیسێری به‌‌‌رزى مافى مرۆڤى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى، به‌‌‌رێز خاتوو ناوى پیلاى، هێزه‌‌‌کانى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى سوریای به‌‌‌ ئازار وکووشتنى منداڵان تۆمه‌‌‌ت بار کردوه‌‌‌ و رایگه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ولاتى سووریا جینایه‌‌‌تى دژ به‌‌‌ مرۆڤ روی داوه‌‌‌، به‌‌‌ڵام سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠اى هه‌‌‌موو جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانى ئه‌‌‌سه‌‌‌د،ئێستاش سه‌‌‌رۆک کۆماری رژیمى دیکتاتۆرى ئێران، پشتیوانى خۆی له‌‌‌ رژیمى نامه‌‌‌شروعى ئه‌‌‌سه‌‌‌د به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌کا و به‌‌‌ ره‌‌‌خنه‌‌‌ گرتن له‌‌‌ ولاتانى عه‌‌‌ره‌‌‌بى ده‌‌‌ڵێ، پێگه‌‌‌ و ئیعتبارى یه‌‌‌کێتى وه‌‌‌لاتانى عه‌‌‌ره‌‌‌ب تا ئه‌‌‌مرۆ، ته‌‌‌نیا له‌‌‌رێگه‌‌‌ی ئه‌‌‌ندام بوونى وه‌‌‌لاتى سووریاوه‌‌‌ بووه‌‌‌. ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد وتى: هه‌‌‌ر یارمه‌‌‌تیه‌‌‌ک که‌‌‌ بتوانین به‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى سووریای ده‌‌‌که‌‌‌ین و له‌‌‌ سیاسه‌‌‌تى خۆمان پاشه‌‌‌کشه‌‌‌ ناکه‌‌‌ین. ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ حاڵێک دایه‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ى شۆرای ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان  بۆ ناردنى په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌ى حکومه‌‌‌تى سوریا بۆ دادگای سزادانى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى،خانمى پیلای وتى: له‌‌‌ ئیستادا ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌ى باوه‌‌‌ر پێکراو هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ پێشکه‌‌‌شى شۆرای ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى بکه‌‌‌ین، تا به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د به‌‌‌تاوانى جینایه‌‌‌تى دژ به‌‌‌ مرۆڤ دادگایی بکرێ. مه‌‌‌ئمووریه‌‌‌تى رجه‌‌‌ب ته‌‌‌ێب ئه‌‌‌ردۆغان ،سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیری توورکیا له‌‌‌ ئێران ره‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌ێب ئه‌‌‌ردۆغان ،سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیری توورکیا،رۆژى چوار شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٩ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ى   ١٣٩١ چووه‌‌‌ تاران. ناوبراو سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ وتووێژه‌‌‌کانى ناوکه‌‌‌یی ئێران له‌‌‌ ئیستانبوول ،له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رێبه‌‌‌رانى رژیمى ئێراندا وتووێژ ده‌‌‌کات. ره‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌ێب ئه‌‌‌ردۆغان ،سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیری ترکیا،له‌‌‌ دوای کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌کانى تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى ناوکه‌‌‌یی له‌‌‌ سێئوولى کۆره‌‌‌ى باشوور، رۆژى چوار شه‌‌‌ممه‌‌‌گه‌‌‌یشته‌‌‌ تاران و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سه‌‌‌رۆک کۆمار و سه‌‌‌رۆکى پارله‌‌‌مانى رژیم دانیشتنى ده‌‌‌بێت. پێوه‌‌‌ندى دوو لایه‌‌‌نه‌‌‌ وکێشه‌‌‌کانى سووریا و په‌‌‌ره‌‌‌ پێدانى وتووێژه‌‌‌کانى سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ مه‌‌‌سئله‌‌‌ى ناوکه‌‌‌یی ئێران، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ٥ وڵاتى ئه‌‌‌ندامى شۆرای ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ( ئه‌‌‌مریکا،رووسیه‌‌‌،چین،فه‌‌‌رانسه‌‌‌،بریتانیا)وده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئاڵمان له‌‌‌ ئیستانبوول ،باسه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و وتووێژانه‌‌‌ ده‌‌‌بێت.ره‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌ێب ئه‌‌‌ردۆغان ،سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیری ترکیا،پێشتر له‌‌‌ سێئوول له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئۆباما چاوپێکه‌‌‌وتنیان ببوو و ئۆباما له‌‌‌و چاو پێکه‌‌‌وتنه‌‌‌دا وتبووى هه‌‌‌رچه‌‌‌ند له‌‌‌ رێگای دیپلۆماسیه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌رفه‌‌‌تێک ماوه‌‌‌ ،به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌و ده‌‌‌رفه‌‌‌ته‌‌‌ رو به‌‌‌ ته‌‌‌واو بوونه‌‌‌.کوشتاری خه‌‌‌ڵکى سووریا،٩٥ کووژراوته‌‌‌نیا له‌‌‌ رۆژێکدابه‌‌‌ پێی راپۆرتێک له‌‌‌ لایه‌‌‌ن سه‌‌‌رچاوه‌‌‌کانى نه‌‌‌یارى رژیمى ئه‌‌‌سه‌‌‌د: رێژه‌‌‌ى کووژراوانى رۆژی دوشه‌‌‌ممه‌‌‌،له‌‌‌ ناوچه‌‌‌کانى جۆراجۆرى سووریا به‌‌‌ ٩٥ که‌‌‌س گه‌‌‌یشت. کۆمیته‌‌‌ى ناوچه‌‌‌یی شۆر٠شگێرانى سوریا هه‌‌‌روه‌‌‌ها راپۆرتى کووژرانى ،به‌‌‌رپرسێکى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ى ئالبۆکه‌‌‌ماڵ وبرینداربوونى ٢که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رێوبه‌‌‌رانى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌ى نیزامى ئه‌‌‌وناوچه‌‌‌یه‌‌‌یان دا.به‌‌‌ پێی ئه‌‌‌و راپۆرته‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانى ئه‌‌‌رته‌‌‌ش ئازاد له‌‌‌ چه‌‌‌ند شوێنى ناوچه‌‌‌کانى سووریا عه‌‌‌مه‌‌‌لیاتیان کردووه‌‌‌. نه‌‌‌یارانى رژیمى ئه‌‌‌سه‌‌‌د رایانگه‌‌‌یاندووه‌‌‌که‌‌‌ هێزه‌‌‌کانى رژیم ،له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ى دۆما له‌‌‌ نزیکه‌‌‌ى ده‌‌‌مێشق شوێنى دانیشتنى خه‌‌‌ڵکیان داوه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌رگوڵله‌‌‌ى تانکه‌‌‌کانیان . 

12 ساڵ و 8 مانگ و 5 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن