چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رۆژى ١٠ ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ ساڵى ١٣٢٦ى کۆچى خۆرى پێشوا قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د سه‌‌‌رۆک کۆمارى کوردستان و سه‌‌‌در و سه‌‌‌یفى قازى ٢ که‌‌‌س له‌‌‌ نزیکترین هاوکاران و هاورێیانى له‌‌‌ مه‌‌‌یدانى چوار چر٠اى شارى مه‌‌‌هاباد له‌‌‌دواى شکه‌‌‌نجه‌‌‌ى روحى و ره‌‌‌وانى و به‌‌‌رێوه‌‌‌چوونى دادگایێکى شانۆیی و ناعادیلانه‌‌‌ له‌‌‌ سێداره‌‌‌ دران و کۆتایی به‌‌‌ مۆمى ته‌‌‌مه‌‌‌نیان هات. پێشوا قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د له‌‌‌کاتێکدا که‌‌‌ ده‌‌‌رووى خۆ ده‌‌‌ربازکردن و رزگارى گیانى هه‌‌‌بوو، گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ى به‌‌‌ جێ نه‌‌‌هێشت و په‌‌‌تى سێداره‌‌‌ى...

بۆ پارێزگارى له‌‌‌خه‌‌‌ڵک و خاکى به‌‌‌ شانازییه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژارد. له‌‌‌کاتى زیندانى بوون و به‌‌‌رێوه‌‌‌چوونى دادگاییه‌‌‌ گاڵته‌‌‌جار و بێ بنه‌‌‌ماکه‌‌‌ى دا ته‌‌‌نانه‌‌‌ت بۆ ساتێکیش له‌‌‌ موقاومه‌‌‌ت و خه‌‌‌بات له‌‌‌ رێگه‌‌‌ى ئازادى گه‌‌‌ل و نیشتمان په‌‌‌شیمان نه‌‌‌بوویه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ و دادگاى دژمنیشى کرده‌‌‌ مه‌‌‌یدانى رووبه‌‌‌رووبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ملهوران و زاڵمان و ره‌‌‌وایی داوا و ویسته‌‌‌کانى گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ى. شه‌‌‌هید کردنى قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د به‌‌‌ هۆى ده‌‌‌ورى له‌‌‌راده‌‌‌به‌‌‌ده‌‌‌رى له‌‌‌ حکوومه‌‌‌تى کۆمارى کوردستان یه‌‌‌کجار هه‌‌‌ژێنه‌‌‌ر و به‌‌‌ سۆ بوو، به‌‌‌لام گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان ئه‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌م جارى نه‌‌‌بوو له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کاره‌‌‌ساتى دڵته‌‌‌زینى له‌‌‌م جۆره‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌وروو بێ و بێگومان دوایین کۆستى دڵته‌‌‌زینیش نابێ. داگیرکه‌‌‌رانى حه‌‌‌ق نه‌‌‌بیست ئه‌‌‌و کاتیش وه‌‌‌ک هه‌‌‌موو جارێک به‌‌‌ بێ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ بۆ ساتێکیش بیر له‌‌‌ شۆر٠ش و راپه‌‌‌ر٠ینى خه‌‌‌ڵکى چه‌‌‌وساوه‌‌‌ى کورد بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و روویان له‌‌‌ ئیعدام و کوشتنى سه‌‌‌رکرده‌‌‌ و به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رانى شۆر٠ش و سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانه‌‌‌که‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ خه‌‌‌یاڵى خۆیان کۆتاییان به‌‌‌ ئاژاوه‌‌‌ و سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانى ئه‌‌‌و گه‌‌‌له‌‌‌ هێناوه‌‌‌، به‌‌‌لام به‌‌‌ شانازییه‌‌‌وه‌‌‌ گه‌‌‌لى کورد له‌‌‌ تاڵترین و ناخۆشترین کاته‌‌‌کانیش دا نه‌‌‌به‌‌‌زیوه‌‌‌ و له‌‌‌دواى هه‌‌‌ر شکستێک بیرى له‌‌‌ هه‌‌‌ستانه‌‌‌وه‌‌‌ و تێهه‌‌‌ڵچوونه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و لوتکه‌‌‌ى سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن کردۆته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌لام سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠اى ئه‌‌‌و ئاسته‌‌‌به‌‌‌رزه‌‌‌ له‌‌‌ ووشیارى و زیندوویی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان مه‌‌‌خابن  رووحى ئه‌‌‌زموون وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌رابردوو و هه‌‌‌ڵه‌‌‌کان مان یه‌‌‌کجار لاواز بووه‌‌‌ و هه‌‌‌ڵه‌‌‌ و که‌‌‌م کورییه‌‌‌کان بۆ چه‌‌‌ندین جارى یه‌‌‌ک له‌‌‌دواى یه‌‌‌ک دووباره‌‌‌ کراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ ساکارى به‌‌‌سه‌‌‌رى دا تێپه‌‌‌ریوین.مێژووى جولانه‌‌‌وه‌‌‌ى ئازادیخوازى گه‌‌‌لى کورد پر٠ه‌‌‌ له‌‌‌و سه‌‌‌رکردانه‌‌‌ى که‌‌‌ په‌‌‌یامهێنه‌‌‌رى خه‌‌‌بات و شۆر٠ش و خۆراگرى بوون له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ملهوراندا و ژیان و گیانیان بۆ وه‌‌‌دى هێنانى ئازادى و ئاسوده‌‌‌یی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی فیداکردووه‌‌‌، به‌‌‌لام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌مترین سوود له‌‌‌ ته‌‌‌جروبه‌‌‌ و رێنوینى و شێوه‌‌‌ و مێتۆدى کارکرد و خه‌‌‌باتیان وه‌‌‌رنه‌‌‌گیراوه‌‌‌ و ئه‌‌‌و جۆره‌‌‌ى که‌‌‌ پێویست بووه‌‌‌ په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌یان نه‌‌‌کراوه‌‌‌ به‌‌‌ چۆڵه‌‌‌ چراى رێگه‌‌‌ى ئازادیخوازى. پێشوا قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د له‌‌‌ وه‌‌‌سیه‌‌‌تنامه‌‌‌که‌‌‌ى دا ده‌‌‌فه‌‌‌رمووێ: دوژمنه‌‌‌کانی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد زۆرن و زۆردارن، توانایان هه‌‌‌یه‌‌‌و بێ ره‌‌‌حمن. ره‌‌‌مزی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی ئیوه‌‌‌ له‌‌‌ یه‌‌‌کگرتن دایه‌‌‌، ته‌‌‌نیا یه‌‌‌کگرتنه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رابه‌‌‌ر ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ زۆردارانه‌‌‌دا، هه‌‌‌ر نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک ئه‌‌‌گه‌‌‌ر یه‌‌‌کێتیی نه‌‌‌بێ هه‌‌‌میشه‌‌‌ له‌‌‌ ژێرده‌‌‌ستی دایه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ په‌‌‌یامه‌‌‌ راسته‌‌‌قینه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د له‌‌‌دواى خۆى بۆ رۆڵه‌‌‌کانى کورد به‌‌‌ جێى هێشت و رێنوێنى کردن. هه‌‌‌روه‌‌‌ها فه‌‌‌رمووى له‌‌‌دواى ئیعدامى من له‌‌‌ هه‌‌‌ر دڵۆپه‌‌‌ خوێنێکم قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌دێکى دیکه‌‌‌ سه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵده‌‌‌دا و خه‌‌‌بات بۆ ئازادى درێژه‌‌‌ى ده‌‌‌بێ. هه‌‌‌ر چه‌‌‌ند له‌‌‌چاو رابردوو، دۆخى خه‌‌‌باتى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی پتر به‌‌‌ره‌‌‌وپێش چووه‌‌‌، به‌‌‌لام حاشا هه‌‌‌ڵنه‌‌‌گره‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌نووکه‌‌‌ش هه‌‌‌نگاوى جیددى له‌‌‌پێناو پێشخستن و گه‌‌‌شه‌‌‌پێدانى خه‌‌‌باته‌‌‌که‌‌‌مان ماوه‌‌‌ و پێویسته‌‌‌ ته‌‌‌واوى هه‌‌‌وڵ و توانامان له‌‌‌و رێچکه‌‌‌ و رێبازه‌‌‌ دا وه‌‌‌گه‌‌‌ر٠ خه‌‌‌ین و به‌‌‌ یه‌‌‌کریزى و ته‌‌‌بایی روحى پێشوا و هاورێیان و سه‌‌‌رجه‌‌‌م شه‌‌‌هیدانى کوردستان خوشحاڵ و ئاسووده‌‌‌ راگرین.   سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران له‌‌‌ ساڵیادى له‌‌‌سێداره‌‌‌دانى پێشوا قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د و سه‌‌‌رجه‌‌‌م شه‌‌‌هیدانى کۆمارى کوردستان سلاو و درود ده‌‌‌نێرێ بۆ روحى پاکى ئه‌‌‌و شه‌‌‌هیدانه‌‌‌ و هیواداره‌‌‌ له‌‌‌ داهاتووێکى نزیک به‌‌‌ ته‌‌‌بایی و یه‌‌‌کریزیی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان کۆتایی به‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نى شوومى رژیمى ئاخوندى بێ و سه‌‌‌رجه‌‌‌م مافه‌‌‌ ره‌‌‌واکانى گه‌‌‌لى کورد و کوردستانى ئازیز  ده‌‌‌سته‌‌‌به‌‌‌ر بکرێ.درود بۆ روحى پاکى پێشوا قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د و شه‌‌‌هیدانى رێگه‌‌‌ى ئازادى سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران  کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى  ١٠ ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ ١٣٩١

12 ساڵ و 8 مانگ و 4 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن