چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ شارۆمه‌‌‌ندێکى کورد له‌‌‌ مه‌‌‌هاباد به‌‌‌ زیندان مه‌‌‌حکوم کرا__ راپۆرتى پێشێل کردنى مافى خویندکاران له‌‌‌ سالى ٩٠ __ رێژه‌‌‌ى ته‌‌‌لاق ئه‌‌‌مساڵ زیاتر ده‌‌‌بێت__ ته‌‌‌حریمى نوێى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى خه‌‌‌زێنه‌‌‌دارى ئه‌‌‌مریکا دژ به‌‌‌ شێرکه‌‌‌ته‌‌‌کانى رژیم__ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ى ١٩٨٣ى به‌‌‌یروت، رژیمى ئیران ده‌‌‌بێت تاوان بدات__ وتووێژه‌‌‌کانى ئه‌‌‌تۆمى نێوان رژیمى ئێران و ولاتانى رۆژئاوا ،٢٥ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ ده‌‌‌ست پێده‌‌‌کات__ جان کێری: ئێران کێشه‌‌‌ى سه‌‌‌ره‌‌‌کى سیاسه‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکایه‌‌‌__ ئابڵۆقه‌‌‌کانى نوێى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا دژ به‌‌‌ سوپای پاسدارانى رژیمى ئێران  __ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ نزیکه‌‌‌ى باڵوێزخانه‌‌‌ى رژیمى ئێران له‌‌‌ به‌‌‌غدا 

شارۆمه‌‌‌ندێکى کورد له‌‌‌ مه‌‌‌هاباد به‌‌‌ زیندان مه‌‌‌حکوم کراخه‌‌‌باتمێدیا: شارۆمه‌‌‌ندێکى بۆکانى له‌‌‌ لایه‌‌‌ن دادگاى شۆرشى مه‌‌‌هاباده‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ زیندان مه‌‌‌حکووم کرا. به‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان، شارۆمه‌‌‌ندێکى خه‌‌‌ڵکى ئه‌‌‌میرئاواى بۆکان به‌‌‌ ناوى جه‌‌‌عفه‌‌‌ر ئازه‌‌‌رنووش(کاکه‌‌‌ ره‌‌‌ش) به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى هاوکارى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ حیزبێکى نه‌‌‌یارى رژیم له‌‌‌لایه‌‌‌ن دادگاى شۆرشى مه‌‌‌هاباده‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ ٨ سال زیندان مه‌‌‌حکوم کراوه‌‌‌. ئه‌‌‌م شارۆمه‌‌‌نده‌‌‌ که‌‌‌ ساڵى رابردوو له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرابوو به‌‌‌ دانانى بارمته‌‌‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى کاتى له‌‌‌ زیندان ئازاد کرابوو، ئیستا ده‌‌‌ورانى زیندانى خۆى له‌‌‌م زیندانه‌‌‌ به‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌بات.راپۆرتى پێشێل کردنى مافى خویندکاران له‌‌‌ سالى ٩٠ خه‌‌‌باتمێدیا: زانکۆکانى ولات له‌‌‌ سالى رابردوو شاهێدى هه‌‌‌وڵدانى هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کان بوو بۆ کۆنترۆڵى که‌‌‌ش و هه‌‌‌واى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى و سه‌‌‌رکۆتى خویندکاران. به‌‌‌ پێى راپۆرتى سایتى دانشجونیوز که‌‌‌ هه‌‌‌واڵىخویندکاران بلاو ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌ سالى رابردوو ٦٧ حوکمى زیندان به‌‌‌سه‌‌‌ر خویندکاراندا سه‌‌‌پاوه‌‌‌، نزیک به‌‌‌ ٤٥ حاڵه‌‌‌ت چالاکى و کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌ى خویندکارى، ١٢٠  حاڵه‌‌‌ت بانگهێشت بۆ کۆمیته‌‌‌ى ئینزباتى، بێبه‌‌‌ش بوون له‌‌‌ خویندن و ده‌‌‌رکردن له‌‌‌ زانکۆ و زیاتر له‌‌‌ ٨٠  حاڵه‌‌‌ت ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردن له‌‌‌ زانکۆکانى ئێران روى داوه‌‌‌. له‌‌‌ سالى رابردوو زیاتر له‌‌‌ ١٥ زانکۆى ولات جیاکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى جنسیه‌‌‌تى خویندکارانیان به‌‌‌رێوه‌‌‌ بردووه‌‌‌، به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ سه‌‌‌د روداوى مردنى خویندکاره‌‌‌کان روى داوه‌‌‌. سالى ١٣٩٠  له‌‌‌ حالێکدا ته‌‌‌واو بوو که‌‌‌ حه‌‌‌سه‌‌‌ن ئه‌‌‌سه‌‌‌دى زه‌‌‌یدئابادى، حامد ئۆمیدى، فریشته‌‌‌ شیرازى..... سالى نوێیان له‌‌‌ زیندان کرده‌‌‌وه‌‌‌  و ته‌‌‌نیا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مره‌‌‌خه‌‌‌سى چه‌‌‌ند که‌‌‌س وه‌‌‌ک عه‌‌‌لى ئه‌‌‌کبه‌‌‌ر محه‌‌‌ممه‌‌‌دزاده‌‌‌ و بابه‌‌‌ک داشاب ره‌‌‌زامه‌‌‌ندى ده‌‌‌ربر٠ا. جگه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌پاندنى حوکمى زیندانى درێژماوه‌‌‌ به‌‌‌سه‌‌‌ر خویندکاران ، دورخستنه‌‌‌وه‌‌‌ى خویندکارانى زیندانى بۆ شاره‌‌‌کانى دوور وه‌‌‌ک دورخستنه‌‌‌وه‌‌‌ مه‌‌‌جید دۆرى و زیا نه‌‌‌به‌‌‌وى بۆ زیندانه‌‌‌کانى بێهبه‌‌‌هان و ئه‌‌‌هواز، بێبه‌‌‌ش بوونى خویندکارانى زیندانى له‌‌‌ ته‌‌‌له‌‌‌فون وه‌‌‌ک مه‌‌‌جید ته‌‌‌وه‌‌‌کۆلى له‌‌‌ زیندانى ره‌‌‌جایى شارى که‌‌‌ره‌‌‌ج، بێ هه‌‌‌واڵى له‌‌‌ بارودۆخى ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوان بۆ ماوه‌‌‌ێکى زۆر و رانه‌‌‌گه‌‌‌یشتنى پزیشکى خویندکاران وه‌‌‌ک حسین ره‌‌‌ونه‌‌‌قى مه‌‌‌لکى له‌‌‌ خاله‌‌‌کانى فشار هێنان بۆسه‌‌‌ر خویندکارانه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها مه‌‌‌جید دۆرى و مه‌‌‌جیدته‌‌‌وکۆلى بۆ هه‌‌‌میشه‌‌‌ له‌‌‌ زانکۆ ده‌‌‌ر کراون.رێژه‌‌‌ى ته‌‌‌لاق ئه‌‌‌مساڵ زیاتر ده‌‌‌بێتبه‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌ر چاو گرتنى زۆربوونى نرخه‌‌‌کان، هه‌‌‌لاوسان و گرانى خانووبه‌‌‌ره‌‌‌، ئامارى هاوسه‌‌‌رگیرى له‌‌‌ سالى ٩١ که‌‌‌م ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌ و ئامارى ته‌‌‌لاق زیاتر ده‌‌‌بێت. مه‌‌‌جید ئه‌‌‌بهه‌‌‌رى، کارناسى کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى، له‌‌‌ نوسراوه‌‌‌ێکدا که‌‌‌ له‌‌‌ خه‌‌‌به‌‌‌ر ئانلاین بلاو بۆته‌‌‌وه‌‌‌، وێراى وتنى ئه‌‌‌م قسانه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌له‌‌‌به‌‌‌ر چاو گرتى ئه‌‌‌وه‌‌‌یکه‌‌‌ سالانه‌‌‌ ٦٠  هه‌‌‌زار ژن به‌‌‌ ژنانى سه‌‌‌رپه‌‌‌ره‌‌‌ستیارى بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ زیاد ده‌‌‌بێت و ئه‌‌‌مه‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ گرنگترین کێشه‌‌‌کانى کۆمه‌‌‌ڵگایه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌بێت له‌‌‌ بۆارى په‌‌‌یداکردنى کار و خستنه‌‌‌ کارى تواناییه‌‌‌کانیان هه‌‌‌نگاو هه‌‌‌لبگیرێت. ناوبراو هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌ ئاوردانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ زیادبوونى خوێندکارانى بێکار وتى که‌‌‌ ده‌‌‌بێ هه‌‌‌وڵى به‌‌‌ربلاوى فه‌‌‌رهه‌‌‌نگى بۆ وه‌‌‌رگرتنیان په‌‌‌ره‌‌‌ بستێێ.ته‌‌‌حریمى نوێى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى خه‌‌‌زێنه‌‌‌دارى ئه‌‌‌مریکا دژ به‌‌‌ شێرکه‌‌‌ته‌‌‌کانى رژیموه‌‌‌زاره‌‌‌تى خه‌‌‌زێنه‌‌‌دارى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ درێژه‌‌‌ى هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانى دژبه‌‌‌ رژیم، رۆژى چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ ته‌‌‌حریمى تازه‌‌‌ى خسته‌‌‌ سه‌‌‌ر چه‌‌‌ند شیرکه‌‌‌تى ئێرانى. هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى رویتێرز به‌‌‌ بلاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاند: خه‌‌‌زێنه‌‌‌دارى ئه‌‌‌مریکا هه‌‌‌روه‌‌‌ها شیرکه‌‌‌ته‌‌‌ که‌‌‌شتیرانیه‌‌‌کان و ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ که‌‌‌شتیر٠انى ئێران په‌‌‌یوه‌‌‌ندیان هه‌‌‌یه‌‌‌ خسته‌‌‌ ریزى ته‌‌‌حریمه‌‌‌کانى خۆى. ئادام زوبین، به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رى دارایى ماڵى ده‌‌‌ره‌‌‌کى له‌‌‌ خه‌‌‌زێنه‌‌‌دارى ئه‌‌‌مریکا ته‌‌‌حریمى ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ و شیرکه‌‌‌تانه‌‌‌ى په‌‌‌یامى روون بۆ کۆمه‌‌‌ڵگاى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى زانى که‌‌‌ هه‌‌‌وڵى ئێران بۆ هه‌‌‌لاتن له‌‌‌ ته‌‌‌حریمه‌‌‌کان شاراوه‌‌‌ نامێنێت. ئه‌‌‌م ته‌‌‌حریمانه‌‌‌ شیرکه‌‌‌تى: سه‌‌‌درا: که‌‌‌ نوێنه‌‌‌رایه‌‌‌تى له‌‌‌ ئیران و وێنۆزۆئێلا هه‌‌‌یه‌‌‌ و سه‌‌‌ر به‌‌‌ شرکه‌‌‌تى مۆهه‌‌‌ندسى خاته‌‌‌مولئه‌‌‌نبیایه‌‌‌ ده‌‌‌گرێته‌‌‌وه‌‌‌. خه‌‌‌زێنه‌‌‌دارى ئه‌‌‌مریکا هه‌‌‌روه‌‌‌ها شیرکه‌‌‌تى: پى، جى، ئیسى، به‌‌‌ هۆى په‌‌‌یوه‌‌‌ندى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سه‌‌‌درا ته‌‌‌حریم کرد. ئه‌‌‌م وه‌‌‌زاره‌‌‌ته‌‌‌ رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ جگه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌ستنى سه‌‌‌رمایه‌‌‌ى ئه‌‌‌م شیرکه‌‌‌تانه‌‌‌ هه‌‌‌ر ناوه‌‌‌ندێکى ماڵى ده‌‌‌ره‌‌‌کى له‌‌‌گه‌‌‌ڵیان بازرگانى بکات له‌‌‌ ده‌‌‌ستراگه‌‌‌یشتن به‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا بێ به‌‌‌ش ده‌‌‌کرێ. خه‌‌‌زێنه‌‌‌دارى ئه‌‌‌مریکا باوه‌‌‌رى وایه‌‌‌ که‌‌‌ که‌‌‌شتیرانى ئیران ده‌‌‌ورى گرنگى هه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانى رژیم بۆ پێشبردنى گه‌‌‌لاله‌‌‌ى مووشه‌‌‌کى و گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى چه‌‌‌ک و چۆڵ بۆ ئێران.ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ى ١٩٨٣ى به‌‌‌یروت، رژیمى ئیران ده‌‌‌بێت تاوان بداتدادگاى فدراڵى ئه‌‌‌مریکا ئێرانى به‌‌‌ دانى ٤٤.٦ میلیون دۆلار غه‌‌‌رامه‌‌‌ت به‌‌‌ زه‌‌‌ره‌‌‌رمه‌‌‌ندانى عه‌‌‌ملیاتى ترۆریستى سالى ١٩٨٣ دژ به‌‌‌ چه‌‌‌کدارانى ده‌‌‌ریاوانى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ به‌‌‌یروت مه‌‌‌حکوم کرد. به‌‌‌پێى به‌‌‌یانیه‌‌‌ى رۆیس لامبێرت، قازى دادگا بلاوى کردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ئێران تاوانباره‌‌‌ و ده‌‌‌بێ سزاکه‌‌‌ى بدات. به‌‌‌ باوه‌‌‌رى ئه‌‌‌و ئێران په‌‌‌یوه‌‌‌ندى راسته‌‌‌وخۆى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌م عه‌‌‌مه‌‌‌لیاته‌‌‌ ترۆریستیه‌‌‌دا بووه‌‌‌ که‌‌‌ بوو به‌‌‌ هۆى مردنى ٢٤١ نیزامى ئه‌‌‌مریکایى. رۆیس لامبێرت وتى که‌‌‌ دادگا له‌‌‌ هه‌‌‌وڵى به‌‌‌ربلاوى بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ى قۆربانیه‌‌‌کان بۆ دانى غه‌‌‌رامه‌‌‌ت به‌‌‌ هۆى پشتیوانى ته‌‌‌واوى ئێران له‌‌‌ ترۆریسم پشتیوانى ده‌‌‌کات. هه‌‌‌روه‌‌‌ها رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ وه‌‌‌رگرتنى غه‌‌‌رامه‌‌‌ت له‌‌‌ ئێران مه‌‌‌حاله‌‌‌.وتووێژه‌‌‌کانى ئه‌‌‌تۆمى نێوان رژیمى ئێران و ولاتانى رۆژئاوا ،٢٥ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ ده‌‌‌ست پێده‌‌‌کاتساڵحى وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وى رژیمى ئێران رایگه‌‌‌یاند،٢٥ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌، وتووێژه‌‌‌کان له‌‌‌ نێوان گرووپی ٥+١ ده‌‌‌ست پێده‌‌‌کات. شوێنى ئه‌‌‌و وتووێژانه‌‌‌ تا ئێستا دیارى نه‌‌‌کراوه‌‌‌ و سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیری ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ترکیا به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى نێوبژیوانى له‌‌‌ نێوان رژیمى ئێران و گرووپی ٥+١،ئیستا له‌‌‌تارانه‌‌‌. ئه‌‌‌و له‌‌‌ حاڵێک دایه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ترکیا، ئاماده‌‌‌یی خۆی بۆ میوانداری ئه‌‌‌و وتووێژانه‌‌‌ راگه‌‌‌یاندووه‌‌‌.  جان کێری: ئێران کێشه‌‌‌ى سه‌‌‌ره‌‌‌کى سیاسه‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکایه‌‌‌سیناتۆر جان کێری ،له‌‌‌ سیاسه‌‌‌تمه‌‌‌دارانى سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا ده‌‌‌ڵێ: پێش گرتن له‌‌‌ سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ وێرانکارییه‌‌‌کانى رژیمى ئێران له‌‌‌پێوه‌‌‌ند به‌‌‌گه‌‌‌یشتن به‌‌‌چه‌‌‌کى ئه‌‌‌تۆمى ،کێشه‌‌‌ى سه‌‌‌ره‌‌‌کى سیاسه‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئیستاى ئه‌‌‌مریکایه‌‌‌. سیناتۆر جان کێری رۆژی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢٨ ى مارس له‌‌‌ سێنای ئه‌‌‌مریکا وتى: راپۆرته‌‌‌کانى سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ هێرشى نیزامى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئیسرائیل بۆ سه‌‌‌ردامه‌‌‌زراوه‌‌‌کانى ئه‌‌‌تۆمى رژیمى ئێران ،له‌‌‌ کاتێک دا که‌‌‌ وتووێژه‌‌‌کان له‌‌‌ ئاستى به‌‌‌رپرسانى سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى وڵاتان ،به‌‌‌رێوه‌‌‌ ناچێت، چاوه‌‌‌روانکراوه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و وتووێژانه‌‌‌،نه‌‌‌توانێ بێ متمانه‌‌‌یی نێوان ده‌‌‌وڵه‌‌‌ته‌‌‌کان له‌‌‌ ناو ببات و ئه‌‌‌گه‌‌‌رى هه‌‌‌ر کرده‌‌‌ویه‌‌‌ک،دژ به‌‌‌ رژیمى ئێران هه‌‌‌یه‌‌‌.ئابڵۆقه‌‌‌کانى نوێى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا دژ به‌‌‌ سوپای پاسدارانى رژیمى ئێران  وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا رۆژی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢٨ ى مارس ئابڵۆقه‌‌‌یێکى زیاتری دژ به‌‌‌و شیرکه‌‌‌تانه‌‌‌ى که‌‌‌ پێوه‌‌‌ندییان به‌‌‌ سوپاى پاسدارانه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌، سه‌‌‌پاند. ئه‌‌‌و وه‌‌‌زاره‌‌‌ت خانه‌‌‌یه‌‌‌ هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئابلۆقه‌‌‌ى خسته‌‌‌ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و که‌‌‌س و شیرکه‌‌‌تانه‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌  گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ وهه‌‌‌ڵگرتنى ده‌‌‌ریایی ولاتانى جیهان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ شیرکه‌‌‌تى که‌‌‌شتیرانى رژیمى ئێران پێوه‌‌‌ندى یا هاوکاریان هه‌‌‌یه‌‌‌ . هه‌‌‌روه‌‌‌ها ٢که‌‌‌س به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانى عه‌‌‌لائیدین سادات ره‌‌‌سوول وعه‌‌‌لی عیزه‌‌‌تى خراونه‌‌‌ته‌‌‌ ناو لیستى ئابڵۆقه‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکا.ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ نزیکه‌‌‌ى باڵوێزخانه‌‌‌ى رژیمى ئێران له‌‌‌ به‌‌‌غدا به‌‌‌ پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌غدا : هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌ست پێکردنى کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌کانى سه‌‌‌رانى یه‌‌‌کێتى عه‌‌‌ره‌‌‌ب ،ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌یک له‌‌‌ نزیکى باڵوێزخانه‌‌‌ى رژیمى ئێران له‌‌‌ به‌‌‌غدا روویداوه‌‌‌. هێندێک له‌‌‌سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان ده‌‌‌ڵێن ،ئه‌‌‌و ده‌‌‌نگه‌‌‌ به‌‌‌ هۆی هاویشتنى گووڵله‌‌‌ى خۆمپاره‌‌‌وه‌‌‌ بووه‌‌‌ و به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى تێکدانى کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌کانى سه‌‌‌رانى عه‌‌‌ره‌‌‌ب ئه‌‌‌نجام دراوه‌‌‌. 

12 ساڵ و 8 مانگ و 4 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن