__ خوێندکارێکی کورد له سه‌قز به یه‌ک ساڵ زیندان حوکم درا__ رازی بوونى ئۆباما له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنى ئابڵۆقه‌کانى نه‌وتى رژیمى ئێران __ کاردانه‌وه‌ى ئابڵۆقه تازه‌کانى نه‌وتیى دژ به رژیمى ئێران __ ده‌وڵه‌تى ئۆرۆگۆئێ له به‌رانبه‌ر نه‌وت دا برینج بۆ رژیمى ئێران ده‌نێرێ__ وێبلاگ نووس وچالاکى مافى مرۆڤ چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئێرانى لێ قه‌ده‌غه کرا __ ده‌وڵه‌تى ترکیا کر٠ینى نه‌وتى خۆی له ئێران که‌م کرده‌وه __ قه‌ته‌ر ،رکابه‌رى گازی ئێران به‌شى تۆتالى فرانسه‌ى کر٠٠ییهوه__ یارمه‌تى دانى ده‌یان میلیون دۆلاری به رژیمى ئه‌سه‌د __ لابردنى ٢٩ میلیون که‌س له ریزى یارانه‌ى نه‌غدى
خوێندکارێکی کورد له سه‌قز به یه‌ک ساڵ زیندان حوکم دراخه‌باتمێدیا: دادگای ئینقلابی شاری سه‌قز حوکمی یه‌ک ساڵ زیندانی بۆ هاووڵاتییه‌کی ئه‌و شاره بر٠یهوه. هاووڵاتییه‌ک به ناوی هێمن دێهقانی خوێندکاری کوردی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن لقی چواری دادگای ئینقلابه‌وه به یه‌ک ساڵ زیندانی حوکم درا. ئه‌و هاووڵاتییه به تاوانی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ نیزامی حکوومه‌تی ئێران و پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری حکوومه‌ت حوکم دراوه. کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد بڵاوی کرده‌وه، هێمن ێهقانی بۆ ماوه‌ی ٤ مانگ له زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قزداراگیرابوو و ریکه‌وتی ٣١ی جۆزه‌ردان ساڵی ١٣٩٠ له دادگای سه‌ره‌تاییدا به ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری حوکم دراوه و پاشان به دانانی وه‌سیقه ئازاد کرابوو. سه‌ره‌نجام له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا ناوبراو به تاوانی پێوه‌ندی و هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری حکوومه‌ت به یه‌ک ساڵ زیندانی مه‌حکووم کرا.رازی بوونى ئۆباما له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنى ئابڵۆقه‌کانى نه‌وتى رژیمى ئێران به پێی راپۆرتى بی بی سی، باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌بردنى ئابڵۆقه‌کانى نه‌وتى وماڵى، دژ به رژیمى ئێران،ره‌زامه‌ندى خۆی ده‌ربری.به پێی راگه‌یاندنێک له لایه‌ن کۆشکى سپییه‌وه،به‌رێز ئۆباما به‌و ئاکامه گه‌یشتووه که به‌رهه‌مى نه‌وت له جیهان دا تا ئه‌و راده‌یه زیاد بووه که ئابڵۆقه خستنه سه‌ر نه‌وتى رژیمى ئێران،زیانێک به‌پێداویستى هاوپه‌یمانانى ئه‌مریکا ناگه‌یه‌نێ. کاردانه‌وه‌ى ئابڵۆقه تازه‌کانى نه‌وتیى دژ به رژیمى ئێران هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له راپۆرتێک دا نووسی: فه‌رمانى ئۆباما،سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌بردنى ئابڵۆقه‌کانى نه‌وتیى دژ به رژیمى ئێران، کاردانه‌وه‌یکى زۆری بۆ ئه‌و رژیمه هه‌یه و ته‌واوى شیرکه‌ته‌کان ودامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌کانى سه‌رتاسه‌ری جیهان ناچار ده‌کات له‌نێوان بازه‌رگانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا وکر٠ینى نه‌وت له رژیمى ئێران یه‌کیان هه‌ڵبژێرن. ئه‌و ئابڵۆقانه به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه که رژیمى تاران رازی بکه‌ن تا له هه‌وڵ دان بۆ درووست کردنى چه‌کى ئه‌تۆمى وپشتیوانى کردن له گرووپه تیرۆریستیه‌کان ده‌ست هه‌ڵبگرێ و دوایی به پێشێڵ کردنى مافى مرۆڤ له ئێران بێنێ. ده‌وڵه‌تى ئۆرۆگۆئێ له به‌رانبه‌ر نه‌وت دا برینج بۆ رژیمى ئێران ده‌نێرێبه پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى ریا نووستى: ئۆرۆگۆئێ ده‌ێهه‌وێ له به‌رانبه‌ری نه‌وت دا برینج بۆ رژیمى ئێران بنێرێ. رژیمى ئێران له رابردوودا،گه‌وره‌ترین وه‌لات بووه که له ئۆرۆگۆئێ برینجى هاورده کردووه ،به‌لام سه‌پاندنى ئابڵۆقه‌کانى ئه‌مریکاو ئورووپا، دژ به‌رژیمى ئێران ،بووه هۆی ئه‌وه که دانى پاره‌ى هه‌نارده‌ى برینج بۆ ولاتى ئۆرۆگۆئێ به‌زه‌حمه‌ت به‌رێوه بچێت. ولاتى ئۆرۆگۆئێ حه‌وتومین ولاتى هه‌نارده‌که‌رى برینج له جیهان دایه وله ساڵى ٢٠ ١١ى زایینى دا ٩٠ هه‌زار ته‌ن برینجى بۆ ئێران به‌رێکردووه.وێبلاگ نووس وچالاکى مافى مرۆڤ چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئێرانى لێ قه‌ده‌غه کرا ره‌زا ئاکۆنیان ، شاعیر،وێبلاگ نووس وئه‌ندامى پێشووى چالاکانى مافى مرۆڤ ،چوونه‌ده‌رێى له ئێران لێ قه‌ده‌غه کرا . ره‌زا ئاکۆنیان که رۆژی ٩ى خاکه‌لێوه‌ى ئه‌مساڵ ده‌یهه‌ویست بۆ ترکیا سه‌فه‌ر بکات، له فرۆکه خانه بۆ ماوه‌ى ٤ ساعه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر کرا و دوای وه‌رگرتنى پاسپۆرته‌که‌ى پێى راگه‌یه‌ندرا که مافى چوونه‌ده‌ریى نییه. ناوبراو پێش تر، له‌کاتى روداوه‌کانى١٢ى رێبه‌ندانى سالی ٨٨دا، به تۆمه‌تى ته‌بلیغات و پیلانگێرى دژبه رژیم به یه‌ک سال زیندان و٦سال زیندانى هه‌لپه‌سێردراو مه‌حکوم کرابوو.ده‌وڵه‌تى ترکیا کر٠ینى نه‌وتى خۆی له ئێران که‌م کرده‌وه به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه له ئه‌نکارا، شیرکه‌تى نه‌ته‌وه‌یی نه‌وتى ترکیا ( تۆپراس ) ئه‌مرۆ رایگه‌یاند که کر٠ینى نه‌وتى خۆی له ئێران که‌م کردۆته‌وه. به وته‌ى چاودێران ، که‌م کردنه‌وه‌ى هاورده‌ى نه‌وتى ترکیا له ئێران، له ئاکامى پشتیوانى کردنى سیاسه‌تى ئابڵۆقه‌کانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا دژ به به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى رژیمى ئێرانه و به هۆیه به‌رێوه چووه. قه‌ته‌ر ،رکابه‌رى گازی ئێران به‌شى تۆتالى فرانسه‌ى کر٠٠ییهوهقهتهر ،رکابه‌رى گازی ئێران له مه‌یدانى پارسی باشوور له‌دوای به‌رێوه چوونى جێژنى به‌رهه‌م هێنانى ٧٧میلیۆن ته‌نى وگۆر٠ینى به گه‌وره‌ترین شیرکه‌تى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وتى جیهان ،سه‌هامى شیرکه‌تى تۆتالى فه‌رانسه‌ى کر٠ییهوه.یارمه‌تى دانى ده‌یان میلیون دۆلاری به رژیمى ئه‌سه‌د هه‌واڵده‌ری رۆێتێرز ئاشکراى کردکه رژیمى ئێران ٨٤ میلیۆن دۆلاری یارمه‌تى داوه به رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د. به پێی ئه‌و راپۆرته ،رژیمى ئێران ،ئاماده بووه بارێک له نه‌وتى خاوى سووریا به نرخى ٨٤ میلیون دۆلار،له ریگه‌ى یه‌کێک له تانکێره‌کانى خۆییه‌وه ،به ده‌ستى شیرکه‌تى چینى "ژوهایی ژن رۆنگ"بگه‌یه‌نێ .رۆێتێرز نووسی، ئه‌و کرده‌وه‌ى رژیم له حالێک دایه که خۆی له ژێر ئابڵۆقه‌کانى رۆژئاوادایه و بۆ فرۆشتنى نه‌وت ،کیشه‌ى زۆری له به‌رده‌مه. لابردنى ٢٩ میلیون که‌س له ریزى یارانه‌ى نه‌غدى ئه‌گه‌ر له ساڵى ١٣٩١به‌رنامه‌ى یارانه‌کان وه‌ک ساڵى پێشوو به‌رێوه بچێت، ٢٩ میلیون که‌س له ریزى ناوى یارانه وه‌رگران لاده‌بردرێن. به پێی ئه‌وه که ده‌وڵه‌ت له گه‌لاڵه‌ى بووجه‌ى سالی ١٣٩١ هیچ ئاماژه‌یکى به ژماره‌ى زیادبوونى داهاتى وزه‌کان یا سه‌باره‌ت به یاسای ئامانجدار کردنى یارانه‌کان نه‌کردووه و له‌و بابه‌ته دا،رژیمى ئێران به‌رنامه‌یه‌کى روون وئاشکراى بۆ خه‌ڵک نییه ،گومانى ئه‌و ده‌کرێ که ٢٩ میلیون که‌س له ریزى ناوى یارانه وه‌رگران لا ببردرێن.
12 ساڵ و 8 مانگ و 2 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش