__ مانگرتن له خواردنى زیندانى سیاسی مه‌حکووم به ئیعدام له شاری سه‌قز __ له سه‌رپێلى زه‌هاو لاوێک له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامییه‌وه کوژرا__ که‌م بوونه‌وه‌ى به‌رزایی ئاوى گۆلى ورمێ__ رژیمى سووریا ئاماده‌یی خۆی ،سه‌باره‌ت به‌میوانداری وتووێژکانى نێوان رژیمى ئێران گرووپى ٥+١ راگه‌یاند__ ئافریقای باشوور هاورده‌ى نه‌وتى له ئێرانه‌وه به ته‌واوى ر٠اگرت __ ده‌وڵه‌تى مالێزى به ته‌واویی هاورده‌ى نه‌وتى خۆی له ئێران راده‌گرێ__ دژکرده‌وه‌ى وه‌زیری دیفاعی رژیمى ئێران ،سه‌باره‌ت به قه‌ڵغانى مووشه‌کی له‌که‌نداوی فارس__ ته‌له‌ویزیۆنى رژیم "پرێس تی ویی" له ماهواره‌ى ئاڵمانى ره‌ش ده‌کرێته‌وه__ سه‌رجه‌م کرێکارانى شیرکه‌تى تواندنه‌وه‌ى ئاسنى رۆژئاوای ئێران بێکار بوون
مانگرتن له خواردنى زیندانى سیاسی مه‌حکووم به ئیعدام له شاری سه‌قز خه‌باتمێدیا: شێرکۆ معارفی، زیندانى مه‌حکوم به ئیعدام له زیندانى ناه‌وندى شاری سه‌قز له رۆژى چوار شه‌ممه‌١٦ ى خاکه‌لێوه‌ى ئه‌وساله‌وه،مانى له خۆاردن گرت.شێرکۆ مه‌عارفی به هۆی بارودۆخى نادیارى خۆی،مانى له خۆاردن گرتووه.وله رێگه‌ى نامه‌یه‌که‌وه،چۆنیه‌تى خۆی به سه‌رۆکى زیندان ودادوه‌ری راگه‌یاندووه.تۆمه‌تى شێرکۆ معارفی ،له لایه‌ن دادگای شۆرشی شاری سه‌قزه‌وه،دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خودا راگه‌یاندراوه.له سه‌رپێلى زه‌هاو لاوێک له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامییه‌وه کوژرالاوێکی کوردی ماتۆرسه‌وار به‌هۆیه‌کی نادیار له‌لایه‌ن هێزه‌کانی بنکه‌یه‌کی نیزامیی حکوومه‌تی ئێرانه‌وه که‌تۆته به‌ر دهستر٠ێژ و گیانی لێ ئه‌ستێنراوه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، شه‌وی چوارده‌یه‌می مانگی خاکه‌لێوه له ده‌ورووبه‌ری گوندی "جوانمێری"ی سه‌ر به شاری سه‌رپێل زه‌هاو له پارێزگای کرماشان لاوێکی ماتۆرسوار به‌ناوی "کیانووش جوانمێری" له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانی بنکه‌ی "بزمیرئاباد"ی سه‌ر به شاره‌دێی "پشت ته‌نگ" که‌وتۆته به‌ر دهستر٠ێژ و به‌هۆی به‌رکه‌وتنی چه‌ند گولله‌یه‌ک، ده‌سبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. ساڵانه کۆمه‌ڵێک له هاووڵاتییانی کورد له ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران له‌لایه‌ن بنکه‌کانی هێزی ئینتزامییه‌وه ده‌که‌ونه به‌ر دهستر٠ێژی گولله و گیانیان لێ ده‌ستێنرێ. هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌مه‌ر٠ هۆکاری ئه‌و کاره‌ی هێزی ئینتزامیی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.که‌م بوونه‌وه‌ى به‌رزایی ئاوى گۆلى ورمێبه‌رزاییئاوی گۆلى ورمێ له چاو ساڵی پێشوو له‌و کاته‌دا به نزیکه‌ى ٥ سانتى مه‌تر که‌م بۆته‌وه. له ئێستا دا به‌رزایی ئاوى گۆلى ورمێ ١٢٧١/٥٠ مه‌تره که له چاو ساڵی پێشوو ٥ سانتى مه‌تر که‌م بۆته‌وه.رژیمى سووریا ئاماده‌یی خۆی ،سه‌باره‌ت به‌میوانداری وتووێژکانى نێوان رژیمى ئێران گرووپى ٥+١ راگه‌یاندهه‌واڵده‌ری ره‌سمى رژیمى ئێران ئه‌مرۆ به بڵاو کردنه‌وه‌ى هه‌واڵێکى سه‌یر،له زمانى سه‌رچاوه‌ێکى ئاگادراى ئێرانى له سووریا وتى که رژیمى سووریا ده‌توانێ یه‌کێک له شوێنه‌کانى میوان داری بێ بۆ وتووێژه‌کانى،گرووپی ١+٥ و رژیمى ئێران.ئافریقای باشوور هاورده‌ى نه‌وتى له ئێرانه‌وه به ته‌واوى ر٠اگرت یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کر٠یارهکانى نه‌وتى رژیمى ئێران له ئافریقاى باشوور ،به مه‌به‌ستى به‌ره‌وسه‌ربردنى فشاره‌کان له‌سه‌ر رژیمى ئێران ،هاورده‌ى نه‌وتى خۆی له‌و وڵاته به ته‌واویی راگرت.ده‌وڵه‌تى مالێزى به ته‌واویی هاورده‌ى نه‌وتى خۆی له ئێران راده‌گرێ به پێی راپۆرتێک له هه‌واڵده‌ری رۆێتێرزه‌وه، شیرکه‌تى"پێترۆناس"سه‌ر به ده‌وڵه‌تى مالێزیه‌وه رایگه‌یاند،سه‌باره‌ت به ئابڵۆقه‌کانى ئه‌مریکا دژبه رژیمى ئێران، ته‌واویی نه‌وتى هاورده‌ی خۆی له ئێرانه‌وه‌راده‌گرێ. شیرکه‌تى نه‌وتى پێترۆناس،رۆژانه ٥٠ تا ٦٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى له ئێرانه‌وه هاورده ده‌کرد.دژکرده‌وه‌ى وه‌زیری دیفاعی رژیمى ئێران ،سه‌باره‌ت به قه‌ڵغانى مووشه‌کی له‌که‌نداوی فارسوه‌زیری دیفاع وپشتیوانى هێزه چه‌کداره‌کانى رژیمى ئێران وتى: قه‌ڵغانى دیفاعی مووشه‌کى له که‌نداوى فارس کارى ئه‌مریکاییه‌کان وئیسرائیلی کانه وئێمه به دۆستانى خۆمان راگه‌یاندووه که نه‌چنه ناو ئه‌و بابه‌تانه‌وه. ئه‌حمه‌د وه‌حیدى وه‌زیری دیفاع وپشتیوانى هێزه چه‌کداره‌کانى رژیم له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى فارس وتى: ئه‌و دام و ده‌زگایه‌ى قه‌ڵغانه مووشه‌کیه کاری ولاتانى رۆژئاوایه و ده‌بێ هه‌موو بزانن که هه‌رکه‌سێک بچێته ناو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه، وه‌ک ئه‌وه وایه که به‌رێوبه‌ری پیلانه‌کانى ئه‌مریکا وئیسرائیل بێ.ته‌له‌ویزیۆنى رژیم "پرێس تی ویی" له ماهواره‌ى ئاڵمانى ره‌ش ده‌کرێته‌وه‌ئیداره‌ى راگه‌یاندنى مۆنیخ (بی ئێل ئێم )له‌سه‌ر فشاری ده‌وڵه‌تى ئاڵمان ،رایڵکه‌ى ئینگلیسى زمانى پرێس تی ویی رژیمى ئێرانى، رۆژی سێ شه‌ممه،ساعه‌تى ٧ ى ئیوارێ به کاتى ئاڵمان له سه‌ر ماهواره‌ى سێس ئاسترا راده‌گیرێت. جیگری مێدیایی سێس ئاسترا به ناردنى ئیمه‌یلێک بۆ به‌رپرسانى ده‌نگ و ره‌نگى رژیمى ئێران ،رایگه‌یاند که رایڵکه‌ى پرێس تی ویی رژیمى ئێران به هۆی ئه‌وه که به‌ڵگه‌ى رێگه‌پێدراوى ئورووپاى نییه به‌ته‌واویی له سه‌ر ئه‌وماهواریه راده‌گیرێت.سه‌رجه‌م کرێکارانى شیرکه‌تى تواندنه‌وه‌ى ئاسنى رۆژئاوای ئێران بێکار بوونسه‌رجه‌م کرێکارانى کارخانه‌ى به‌رهه‌م هێنانى شمشی چۆده‌نى شیرکه‌تى تواندنه‌وه‌ى ئاسنى رۆژئاوای ئێران له یه‌که‌مین رۆژى کاری ١٣٩١دا له سه‌ر کار ده‌رکران .نوێنه‌ری کرێکارانى ده‌رکراو له وتووێژێک دا وتى :٢٠ ٠ کرێکار که له ساڵى ١٣٩٠ وه له‌و کارخانه‌یه‌دا خه‌ریکى کار بوونه به بیانووى نه‌بوونى که‌ره‌سه‌ى کارخانه له سه‌ر کاره‌که‌یان ده‌ر کران. له لایێکى دیکه‌وه ٦٥٠ کرێکاری گرێبه‌ستیی کارگه‌ی شه‌هاب خودر٠هو به‌هۆی کێشه و ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ لێپرسراوی ئه‌و کارگه‌یه، له‌سه‌ر کار ده‌کراون.
12 ساڵ و 7 مانگ و 17 ڕۆژ و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش