به مه‌به‌ستى ئاگاداربوونى زیاتر و گواستنه‌وه‌ى روانگه‌کانى سازمانى خه‌بات له‌هه‌مبه‌ر کێشه و دۆخى ناوچه‌یی و ئێران و کوردستان و هه‌روه‌ها دۆخى جولانه‌وه‌ى کورد و ئۆپوسیۆنى ئێرانى "تێکۆشان" کۆمه‌لێک پرسیاری به‌ره‌ورووى به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران کرد که به‌رێزیان به‌م جۆره وهلامى پرسیاره‌کانى داینه‌وه. کاک بابه‌شێخ ساڵى ٩٠ ى کۆچى کۆتایی پێهات و ساڵى ٩١ ده‌ستى پێکردووه، به برواى جه‌نابتان له‌ساڵى رابردوو بزووتنه‌وه‌ى کورد ....
له‌چ دۆخێکدابوو و چ شتێک پێویست بوو بکرێ و یان به‌رێوه بچێ و نه‌کراوه؟ بێگومان هه‌ڵ ومه‌رجى کورد به تێکر٠ا باش بووه. ئێستا کورد وکێشهکهى له ناونده جیهانیهکان و له تێکراى وڵاتان یه‌کێکه له باسه‌کان و که‌متر ناوندى سیاسی جیهانى هه‌یه‌که ئاگاداری کێشه‌ى کورد و ویسته‌کانى نه‌بێت. بێ گومان بوونى هه‌رێمى کوردستان وئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى که‌ئێستا له کوردستانى عێراق دا هه‌یه گرینگ وجێی بایه‌خه. ئه‌گه‌ر باس له کێشه‌ى کورد له هه‌ر کام له پارچه‌کانى کوردستان بکرێ، بێگومان باسێکى دیکه‌یه‌و پێویستى به ورد بینى زۆرتر هه‌یه.من لێره‌دا باسی جووڵانه‌وه‌و کێشه‌ى کورد له کوردستانى ئێران ده‌که‌م. ده‌بوو ته‌بایی و هاوکاری له نێوان هێزولایه‌نه سیاسیه‌کانى وه‌ک یه‌کێک له هۆکان بۆ هان دانى خه‌ڵک وسه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن‌دا جێ به‌جێ بکرایه، به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین ئه‌و ئاوات وداوایهى جه‌ماوه‌رى کوردستان تا ئیستاش نه‌هاتۆته دیی. به بروای من یه‌کێک له ئه‌رکه هه‌نووکه‌یی وپێویستهکان که ده‌بێ هێزه سیاسیه‌کان له ساڵى نوێ دا ئه‌نجامى بده‌ن کاری هاوبه‌ش ونزیکی و یه‌ک ده‌نگیه. به تایبه‌ت ئه‌رکى هێزه به‌رپرسه‌کانى کوردستانى ئێران ئه‌وه‌یه که چاو له هێندێک ویستى خۆیان به قازانجى گه‌ڵی کوردبپۆشن.بۆیه گرینگه هێز ولایه‌نه سیاسیه‌کان وه‌ک ئه‌رکێکى بنه‌ره‌تى ونه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانى له پرۆسه‌ى ته‌بایی و هاوکارى، پێک هێنانى هه‌رجۆره پلاتفۆرمێکى نه‌ته‌وه‌یی به بایه‌خ وگرینگیهوه ببینن. پ ـ ساڵى رابردوو ساڵى یه‌کلاکردنه‌وه‌ى چاره‌نووسی چه‌ندین نیزامى دیکتاتۆرى بوو، زۆرکه‌س به هۆى پێشهات و ئاکامى ئاڵوگۆرهکان و بالاده‌ست بوونى هێزه ئایینیه‌کان له‌و وه‌لاتانه تێبینی وهدى نه‌هاتن و سه‌رنه‌که‌وتنى دیموکراسیان هه‌بوو. خوێندنه‌وه‌ى جه‌نابت بۆ ئه‌و ئاڵوگۆر٠انهى که به به‌هارى عه‌ره‌بی ناوزه‌د کرا چیه و ئایا درێژه‌ى ده‌بێ یان له‌دواى سوریا کۆتایی پێدێ؟وـ پێش هه‌ر به‌راوه‌رد ولێک دانه‌وه‌یه‌ک پێم وایه سه‌ر هه‌ڵدانى ئه‌و راپه‌رینانه له وڵاتانى عهربى نوقتهگۆرانێکى گرینگه له مێژووى ئه‌و وڵاتانهداو هه‌روه‌ها سهرهتایێکى باش وپر٠دهسکهوت بۆجهماوهرى ئه‌و وڵاتانه که ده‌سه‌ڵاتى دیکتاتۆریان تێدا حاکمه. ره‌نگه له دوای رووخانى ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان له وڵاتانى عه‌ره‌بى، تێکر٠اى ویستوو وئامانجهکانى خه‌ڵک نه‌هاتبێته دیی، به‌ڵام هاتنه مه‌یدانى هه‌ڵبژاردن و رێگه‌دان به به‌شداری خه‌ڵک و رێگه‌دان به نوێنه‌رانیان له هه‌ڵبژاردنه‌کان، یه‌کێک له خاڵه سه‌ره‌کیه‌کان بۆ جێگیر بوونى دیمۆکراسی وئازادیه. دیاره که‌باس له‌دیموکراسی ده‌کرێ، به‌و مه‌عنایه‌یه که لایه‌نگرانى هه‌ر باوه‌ر وبیرورایهک بتوانن له ناوه‌ندى قانوون دانان وئیجرایى چاڵاک بن وبه‌شداری بکه‌ن. ئاشکرایه له‌و وڵاتانه‌ى کهزۆرینهى خه‌ڵک موسڵمانن ،بێگومان ئه‌و لایه‌نانه سه‌رده‌که‌ون که بیر‌و رای ئیسلامیان له پێره‌و پرۆگرامه‌کانیاندا په‌سه‌ند کردووه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش پشت گۆێ نه‌خرێ که، بوونى ده‌سه‌ڵاتێکى دینى به قازانجى دیموکراسی نیه، به‌ڵکو باشتر وایه حکومه‌ته‌کان غه‌یره دینى بن، دین له حکومه‌ت جیا بێت وحکومه‌ت کار‌و باری گشت وڵات وتێکرای بیرور٠او چین وتوێژه‌کان به‌رێوه‌به‌رێ. بۆیه ئه‌گه‌ر حکوومه‌تى دینى له هه‌رکام له‌و وڵاتانه جێگیر بێت به باوه‌رى من دیموکراسی به‌ته‌واوى جێگیر نه‌بووه. له پێوه‌ند به راپه‌رینى خه‌ڵکى سووریا، من جیاوازى ده‌بینم له نێوان راپهرینهکانى وڵاتانى میسر و لیبیا وتوونس وله‌گه‌ل ٠Žراپه‌رینى خه‌ڵکى سووریا، یه‌کێک له جیاوازیه‌کان نه‌بوونى یه‌کێتى وته‌بایی له نێوان هێز ولایانهکانى ئۆپۆزسیۆن له‌و وڵاته‌یه. دووهه‌م چه‌ندین وڵاتى جیهانى، به‌تایبه‌ت چین ورووسیا، رێگه ده‌گرن له جێبه‌جێکردنى هه‌ر بریارنامهیهکى جیدى، دژى حکومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د. سێهه‌م، هاوکاری ههمهلایانهى رژیمى ئاخووندى ئێران بۆ حکومه‌تى سووریا، که ئه‌و هاوکاریانه ناردنى هێزى سه‌ربازى و چه‌ک وته‌قه‌مه‌نى جۆراجۆر وته‌نانه‌ت ناردنى هێزى پاسدار‌و به‌کرێگیراوه. ئه‌وانه‌ى باسم کردن هۆی سه‌ره‌کى سه‌رنه‌که‌وتنى شۆرش وراپهرینى خه‌ڵکى سووریا بووه. پێویسته ئه‌و بڵێم که سه‌ره‌رای هه‌ره‌شه و سه‌رکوته بێ بهزییهکان راپه‌رینى خه‌ڵکى سووریا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ ورژیمى به‌شار ئه‌سه‌د له‌ناو ده‌چێ.پ ـ پێش بێنیتان له‌سه‌ر دۆخى ئێران له ساڵى ٩١ به له‌به‌رچاو گرتنى قه‌یرانه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کان چیه؟ وـ ناکرێ به ته‌واوى پێش بینى ساڵى ١٣٩١ کۆچى خۆری بکه‌ین، به‌ڵام ده‌رکه‌وتووه‌که رژیمى ئاخووندى هیچ نوعه مهشروعیهتێکى له ئێران‌دا نه‌ماوه، نه‌مانى مه‌شروعیه‌تى ده‌سه‌ڵاتى ئاخوندى ده‌بێته هۆی زیاتر بوونى کێشه وناکۆکى له ناو مۆره‌و بهرێوبهرانى ده‌سه‌ڵات. له پێوه‌ند به خه‌ڵک وده‌سه‌ڵات، اشکرایه که هیچ کات ئه‌و حکومه‌ته ئاماده نابێ سه‌ره‌تایی ترین ماف وئازادى بۆ خه‌ڵک دابین بکات و مافه بنچینه‌یه‌کانى خه‌ڵک ده‌سته‌به‌ر بکات. بۆیههرجۆره فێڵ وچاو بهستێکى ده‌سه‌ڵاتداران بۆ رازى کردنى جه‌ماوه‌ره، ئاکامى نابێ وجه‌ماوه‌ر زیاتر له ده‌سه‌ڵات تووره ده‌کات .ره‌نگه به هۆی فشاره به‌رده‌وام وتاقه‌ت پرۆکینهکان ، په‌ره پێدانى ترس وتۆقاندن وکوشتن وزیندانى کردن،رژیم توانیبێتی له ئێستادا له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، به‌ڵام راستیه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که له‌نێوان رژیم وجه‌ماوه‌ر،به‌رینایی وناکۆکى قووڵ هه‌یه وهیچ کات ده‌سه‌ڵات ناتوانێ دڵى خه‌ڵک چاک بکاته‌وه .له پێوه‌ندى به به‌رنامه‌و گه‌ڵاڵه‌ى ناوکه‌یی وئه‌تۆمی ،سهرهر٠ای هه‌رجۆره ئیمتیازێکى کۆمه‌ڵگاى جیهانى به ده‌سه‌ڵاتى ئاخوندى، ئه‌و ئاشکرایه هیچ کات رژیمى ئێران ئاماده نابێ ده‌ست له گه‌ڵاڵه ناوهکهیهکانیان هه‌ڵگرێ و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانى ١+٥ وتووێژ ده‌کا، ته‌نیا به مه‌به‌ستى کات گووزراندنه، له‌راستی دا خامنه‌یی و تێکر٠ای مۆره‌کانى ده‌سه‌ڵات، گه‌ڵاڵه ئه‌تۆمیه‌کان به سه‌رچاوه‌ى ئابروى حکومه‌ت وهۆیێک وسهرچاوهیێک بۆمانه‌وه‌یان ده‌زانێ. بۆیه ده‌ست هه‌ڵگرتن له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌کان به مانای مه‌رگى خۆیان و رژیمه‌که‌یان ده‌بینن. به‌و پێ یه، زۆر قوورس و زه‌حمه‌ت ده‌بێ، رژیم ده‌ست له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌کان هه‌ڵگرێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین ئیمتیازى جیهانى بدرێتێ. به‌وپێ یه له ساڵى ١٣٩١ کێشه‌و ئاڵۆزه‌یه ناوخۆی وخارجیهکانى رژیم وهه‌روه‌ها ناره‌زایه‌تى خه‌ڵک به‌رده‌وام ده‌بێ وئه‌گه‌ری زۆره کۆمه‌ڵگای جیهان ناچار به بریاری یه‌ک لاکه‌ره‌وه به‌رانبه‌ر به رژیم بێ.پ ـ ئایا واهه‌ست ناکه‌ى خه‌ڵک تووشی بی ٠Žدهربهستیهک بوون؟ چوونکه له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مجاره‌ى مه‌جلیس چه‌ندین حاله‌تى به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنى حیزبه سیاسیه‌کان بیندرا؟ هۆیه‌که‌ى چیه؟وـ پێم وانیه خه‌ڵک بێ ده‌ربه‌ست بووبن به‌رانبه‌ر به چاره‌نووسیان، له و‌ڵامى پرسیاری پێشووداباسم کرد، فشاره‌کان وهه‌ره‌شه وتۆقاندن، هۆیێکن بۆ ئه‌وى خه‌ڵک نه‌توانن وه‌ک پێویست و چاوه‌روانیه‌کان نهێینه مه‌یدان. سه‌باره‌ت به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى خه‌ڵک به داوای لایه‌نه سیاسیه‌کان، ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌و هه‌ڵ ومه‌رجه ناله‌باره ئابوورى‌و سیاسیه، هه‌روه‌ها هه‌ره‌شه‌و تۆقاندن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه له خه‌ڵک بکه‌ین. نابێ ئه‌ومان له‌بیر بچێت که چاودێری توندى خه‌ڵک له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کان له رابردوو زیاتر بووه. رۆژ له دوای رۆژ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کان بێ به زییانهتر له به‌رانبه‌ر خه‌ڵک دا هه‌ڵوێست ده‌گرن، کاتێک وه‌زع به‌و شێوه‌یه و هاووڵاتى ترسی زۆر له‌سه‌ربێ و ته‌نانه‌ت ترسى نه‌مانى یارانهکهى وترسى ئه‌وه‌ى هه‌بێ که‌هه‌ر سه‌ر پێچیه‌ک ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ى له ئیداره‌کان وشوێنه حکومه‌تیه‌کان ،کاره‌کانى بۆ جێ به جێ نه‌کرێ، ناچار ده‌بێ بۆ ره‌وانه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیانه، بهزاهیریش بێت به‌شداری له هه‌ندێک بۆنه‌ى حکومه‌ت دا بکات ویا له هه‌ڵبژاردن به‌شداری بکات. دیاره ئه‌وه به‌و مه‌عنایه نییه که وه‌ڵامى لایه‌ن و حیزبه‌کان نه‌دراوته‌وه وبه جۆرێک خه‌ڵک بێ ده‌ربه‌ستن و به‌ڵێ یان به رژیم گوتووه. ئه‌گه‌ر ناوه‌ندێکی جیهانى وه‌ک رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چاودێری هه‌ڵبژاردن له ئێران دا بکات و خه‌ڵک دڵنیابن له‌وه‌ى ناکه‌ونه به‌ر لێپرسینه‌وه‌و ژیان، نان و ئاویان ڵێناسێندرێ، هیچ گومانى تێدا نیه‌که رژیم و ده‌ست و پێوهندیهکانى رسوا ده‌بن وهه‌ر له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا که مۆری نه‌مان وبه‌تاڵ بوونه‌وه له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه له رژیم ده‌درێ.پ ـ رێگه‌کانى ده‌ربازبوون له‌و کێشانه و پته‌وتر کردنى پێوه‌ندى حیزبه‌کان و خه‌ڵکى کوردستان چیه؟ وـ وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێکردووه یه‌کێتى وته‌بایی نێوان هێز ولایه‌نه سیاسیه‌کان و هه‌روه‌ها هه‌وڵى هاوبه‌ش بۆ راکێشانى پشتیوانى وهاوکاری جیهانى و پشتیوانیان لهداواکانى خه‌ڵکى ئێران و کوردستان یه‌کێکه له رێگه‌کان بۆ ده‌ربازبوون له‌و هه‌ڵ ومهرجهى ئێستای جووڵانه‌وه‌ى کورد وجووڵانهوهى ئازادیخۆازى خه‌ڵکى ئێران.پ ـ کاک بابه‌شێخ باس لهبهرێوهچوونى کۆنگره‌یێکى نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێ. خوێندنه‌وه‌ى به‌رێزتان بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه چیه؟ ئایا زه‌مینه‌کانى عه‌مه‌لى بوونى تێدایه و ده‌سکه‌وت و ئاکامه‌کانى چى ده‌بێ له‌ئه‌گه‌رى به‌ستنى؟ به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی وهه‌نگاونان، بۆ کۆکردنه‌وه‌ى تێکرای هێز ولایه‌نه سیاسیه‌کانى پارچه‌کانى کوردستان کارێکى گرینگ وباشه. به‌ڵام به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کاری زیاتری ده‌وێ وحه‌ق وایه پێش به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی، ر٠ا وبۆچوونى هێز ولایه‌نه سیاسیه‌کان وه‌ربگیرێ تا باشتر کۆنگره به‌رێوه بچێت وبتواندرێ بریاری گرینگ وپربایهخ که به‌تێکرا له‌سه‌ری هاور٠ا بن، په‌سه‌ند بکرێ. دیاره به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کێشه وبهربهستى ده‌بێ وبوونى ئه‌و کێشه وبهربهستانهى که داگیرکه‌رانى کوردستان ده‌یخه‌نه به‌رده‌م هه‌وڵه‌کان. هه‌روه‌ها نه‌بوونى کۆده‌نگى وهاوکاری پێویست له نێوان هێز ولایه‌نه‌کانى کورد، له ئێستادا باس له سه‌رکه‌وتنى کۆنگره‌و ئاکامه‌کانى زه‌حمه‌ته.پ ـ کاک باباشێخ له‌سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌ت به ته‌بایی و یه‌کێـتى ریزه‌کانى کورد داوه؟ به‌لام ئایا به‌راستى هۆى پێکنههاتنى چیه؟ سازمانى خه‌بات له‌وپێناوه‌دا چى کردووه؟ پاشان چ به‌ره‌ێک به باشترین جۆرى یه‌کێتى ده‌زانن؟وـ بێگومان هه‌ر به‌ره‌یێکى کوردستان یا هه‌ر پلاتفۆرمێک باشه که تێکرای هێزه سیاسیه‌کانى کوردستان له خۆ بگرێ. ئه‌گه‌ر به‌ره وپلاتفۆرمێکى تێکرایی وههمهلایهن پێک نه‌هات، بوونى چه‌ند به‌ره‌یی له هیچ باشتره، به‌شه‌رتێک له نێوان هه‌ر به‌ره و پلاتفۆرم٠Šک، هاوکاری ور٠اگۆرینهوه و رێکه‌وتن هه‌بێ، ئه‌گه‌ر له هه‌موو باسه جێگه‌ى بایه‌خه‌کانیش رێکه‌وتن نه‌بێ، لانى که‌م له‌سه‌ر به‌شێک له باسه گرینگه‌کان هاونه‌زه‌ری و رێکه‌وتن هه‌بێ. له‌و پێوه‌ندیه‌دا سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران، به پێی توانا هه‌وڵى نزیکى لایانهکانى داوه وهه‌وڵى داوه یه‌کێتى وته‌بایی له ناو هێزه‌کانى جوولانه‌وه‌ى کوردستان جێگر بێ ولهداهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بێ.پ ـ کاک بابه‌شێخ له‌ماوه‌ى رابردوو دا جم و جووڵێک که‌وتۆته ناو ئۆپۆزسیۆنى سه‌رانسه‌رى و له‌چه‌ندین وه‌لات کۆبوونه‌وه‌ى به‌رینى حیزب و لایه‌نه ئێرانیه‌کان به‌رێوه چوو. هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ ئه‌و جۆره کۆبوونه‌وانه چۆنه و ئایا کورد ده‌بێ به چ شێوه‌یێک هه‌ڵسوکه‌وت بکات له‌گه‌ڵ باقى پێکهێنه‌رانى ئێران و رێکه‌وتن و دانیشتنه‌کانى ده‌بێ له چ رێرهوێکدا بێ؟ وـ له‌راستیدا ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی که له نێوان چه‌ند هێزی کوردستانى وئێرانى وژماره‌یه‌ک له موخالیفانى سه‌رانسه‌رى رژیم که له وڵاتانى ئورووپایی وئه‌مریکا جێگرن به‌رێوه چووه، ناکرێ، ئه‌و موخالفه سه‌رانسه‌ریانه وه‌ک هێزێکى کاریگه‌ر وئاڵترناتیوى رژیم بزانین، ژماره‌یه‌ک له‌و جه‌ریانانه که‌مترین ئه‌ندام ولایه‌نگرى له ئێران‌دا هه‌یه و هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نیان تائیستا سیاسه‌تیان بۆ داهاتووى ئێران روون نییه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر رووخان وله ناوچوونى رژیمى ئاخوندى ساغ نه‌بوونه‌وه. به پێی ئه‌و زانیاریه سه‌ره‌تایانه‌ى که ئێمه هه‌مانه ئه‌وانه که له ناو خۆیاندا که‌مترین هاونهزهریان هه‌یه، بۆیه بوونى ئۆپۆزسیۆن له‌وجۆره به کاریگه‌ر نازانین . پێم وایه هێزه‌کانى کوردستان پێش هه‌ر کارێک ده‌بێ یه‌ک گرتوویى و یه‌ک ده‌نگیان له نێواندا هه‌بێ، ئه‌وکات له‌گه‌ڵ هێزه کاریگه‌ره ره‌سه‌نه‌کانى ئێرانى که له راستیدا پێگه‌ى جه‌ماوه‌ریان هه‌یه، نزیکى ودۆستایهتى وهاو پیمانی بکه‌ن.له‌و چوارچێوه‌دا سازمانى موجاهیدینى خه‌لقی ئێران وشۆراى ملی مقاومه‌ت وه‌ک گه‌وره‌ترین وکاریگه‌رترین هێزی سه‌رانسه‌ری، بۆ پێوه‌ندى و ونزیکى وهاوکاری که ده‌توانن لهرووخانى رژیمى ئاخووندى ،ده‌ورێکى به‌رچاو و بنه‌ره‌تیان هه‌بێ به‌رچاو ده‌که‌وێ.
12 ساڵ و 6 مانگ و 30 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 37 خوله‌ک لهمهوپێش