بەگوێرەی ڕاپۆرتی "سەرچاوە ناوخۆیەکان"، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی گوڵانی
١٤٠٥، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی "عەبدوڵڵا نەبیزادە" و لە کاتە
سەرەتاییەکانی بەیانیدا، بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری و بە
پەنابردن بۆ توندوتیژی، گرتویانە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کارەی هێزە سەرکوتگەرەکان نزیکەی سەعات پێنجی
بەرەبەیان ئەنجامدراوە و بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێکارە یاساییەکان دەستیان داوەتە
گرتنی ئەو هاووڵاتییە.تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆی گیران و ئەو
تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ عەبدوڵڵا نەبیزادە لەبەردەستدا نییە و ناوەندە بەرپرسەکانیش
لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.