یه‌ک شه‌مه‌ 

13 گوڵان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ناتانیاهۆ فڕۆکەی جەنگی نوێ دەکڕێت و هەڕەشە لە ڕژیمی ئێران دەکات

ناتانیاهۆ فڕۆکەی جەنگی نوێ دەکڕێت و هەڕەشە لە ڕژیمی ئێران دەکات
خەبات میدیا

ناتانیاهۆ، دوای دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر کڕینی ٢ فەوجی نوێ بۆ سپای ئیسرائیل: "ڕایگەیاند،ئیسرائیل لە هەموو کاتێک بەهێزترە و ئیسرائیل ھەمیشە پێویستە زۆر لە دوژمنەكانی بەهێزتر بێت". سەرۆک وەزیران هەڕەشەیەکی ئاراستەی ڕژیمی ئێران کرد و وتی: فڕۆکەوانەکانمان ئامادەن ئەگەر پێویست بکات بگەنە هەر خاڵێک لە ئاسمانەکانی ئێراندا.ئیسرائیل ڕەزامەندیی لەسەر گرێبەستێکی گەورەی چەندین ملیار دۆلاری  بۆ کڕینی دوو فەوجی نوێی فڕۆکەی جەنگی لە ئەمریکا دەربڕی.گرێبەستەکە کڕینی فڕۆکە پێشکەوتووەکانی جۆری F-35 لە کۆمپانیای لۆکهید مارتن و فڕۆکەی جەنگیی F-15IA لە کۆمپانیای بۆینگ لەخۆدەگرێت.ئامانجی سەرەکیی ئەو کڕینە، پاراستنی باڵادەستیی ئاسمانیی ئیسرائیلە بۆ چەندین دەیەی داهاتوو و بەهێزکردنی توانای سپای ئەو وڵاتەیە بۆ هێرشکردن لە هەر شوێن و کاتێکدا.

3 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناتانیاهۆ فڕۆکەی جەنگی نوێ دەکڕێت و هەڕەشە لە ڕژیمی ئێران دەکات

ناتانیاهۆ فڕۆکەی جەنگی نوێ دەکڕێت و هەڕەشە لە ڕژیمی ئێران دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن