لە دوای جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی مێحراب عەبدوڵڵازادە، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ، دوایین پەیامی ناوبراو بڵاو کرایەوە.
مێحراب لەم پەیامەدا داوای لە کۆمەڵگە کردووە بەرامبەر بە چارەنووسی بەندکراوان و شەپۆلی لەسێدارەدانەکان بێدەنگ نەبن.
ناوبراو یەکێک لە گیڕاوانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٤٠١ بوو کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ حوکمەکەی جێبەجێ کرا.