گرژییەکانی ناوچەی کەنداو گەیشتنە ئاستی سوور! تەنیا چەند سەعاتیک
دوای دەستپێکردنی "پڕۆژەی ئازادی" بۆ پاراستنی گەرووی هورمز، ئیمارات کەوتە ژێر
هێرشی مووشەکی و درۆنی ڕژیمی ئێڕان.
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند: چوار مووشەکی "کروز" کە لە
ئێرانەوە ئاراستە کرابوون، لەلایەن سیستمە بەرگرییەکانەوە بینراون. سێ لەو
مووشەکانە لە ئاسمانی ئاوە هەرێمییەکان تێکشێندران و چوارەمیشیان لەناو
دەریادا کەوتە خوارەوە.
هاوکات لەگەڵ مووشەکەکان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان گەیشتنە "فوجەیرە". ناوچەی
پیشەسازیی نەوتی ئەو شارە ئامانجی هێرشەکان بوو، کە بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە
کۆگاکانی نەوتدا.
گەورەترین پێشێلکاریی ئەو ئاگربەستە دوو هەفتەییە بوو کە بە نێوەندگیریی پاکستان
و بە پاڵپشتی دۆناڵد ترەمپ ڕاگەیاندرابوو. ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا جەنگی
نێوان ڕژیمی ئێران و هاوپەیمانان (ئەمریکا و ئیسرائیل) دەچێتە قۆناغێکی بێ گەڕانەوە؟
کاردانەوەکان
خێرا بوون؛ میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن: "دوبەی هێڵی سوورە" و ڕژیمی ئێران لەم هێرشە
پەشیمان دەبێتەوە.
ئیمارات داوا لە
هاووڵاتییانی دەکات تەنیا بڕوا بە سەرچاوە فەرمییەکان بکەن و لە کاتی بیستنی زەنگی
مەترسی، لە شوێنە سەلامەتەکان بمێننەوە.