__ ده‌ست به‌سه‌رکردنى چه‌ند هاوڵاتى بۆکانى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى حکوومه‌تیه‌وه__ ناردنی ٢ زیندانى سیاسی کورد بۆ ژووری تاکه‌که‌سی زیندانى سه‌قز__ بانگهێشتنى چاڵاکى کرێکاری بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات، هاوکات له‌گه‌ڵ گهر٠انهوهى بۆ ئیران __ هاووڵاتییەکی سەڵماسی لە زیندانی گشتیی شاری بۆکان گیانی لە دەست دا__ ١٨ مانگ زیندانى بۆ ٢ هاوڵاتى سنه‌یی __ کرێکارانى شیرکه‌تى شاره‌داری قه‌سری شیرین له سه‌روده‌مى ده‌رکردندان __ ئێعدامى ١٠ زیندانى و چاوه‌روانى ٣ زیندانى دیکه‌ش بۆ به‌رێوه‌چوونى حوکمى ئێعدام__ مێهمانپه‌ره‌ست: ئابڵۆقه‌کان ده‌بێ هه‌ڵوشێندرێته‌وه__ ئازار وشکه‌نجه‌دانى خوێندکارى زیندانى له‌به‌ر چاوی دایکى__ هاورده‌ى نه‌وتى چین له ئێران ٥٤ له‌سه‌د که‌م بووه__ شیرکه‌تێکى ئێنته‌رنێتى رژیم له ریزی ئابڵۆقه‌کانى نوێى ئه‌مریکا __ ده‌وڵه‌تى هێند هاورده‌ى نه‌وتى خۆی له ئێران که‌م کرده‌وه
ده‌ست به‌سه‌رکردنى چه‌ند هاوڵاتى بۆکانى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى حکوومه‌تیه‌وه‌خه‌باتمێدیا: له دوای کۆبوونه‌وه‌ى رۆژى هه‌ینى خه‌ڵکى شاری بۆکان،چه‌ند هاوه‌ڵاتى له‌و شاره‌دا ده‌ست به‌سه‌ر کران. به پێی راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موکریان، به دوای کۆبوونه‌وه‌کانى رۆژی هه‌ینى هاووڵاتیانى شاری بۆکان، چه‌ند که‌س له‌و شاره‌دا ،له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌منیه‌تیه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر کران و خراونه‌ته ناو زیندانى بۆکان. به پێی ئه‌و راپۆرتانه، ناوى ٣ که‌س له‌و ده‌ست به‌سه‌رکراوانه واحید حۆسین زاده ،ئه‌رسه‌لان ئێحسانى و هێمن ساڵحى راگه‌یاندراوه.ناردنی ٢ زیندانى سیاسی کورد بۆ ژووری تاکه‌که‌سی زیندانى سه‌قزبه پێی راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موکریان، سه‌رله به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه ٢زیندانى سیاسی به‌فه‌رمانى به‌رپرسانى زیندانی سه‌قز،بۆ ژووره تاکه‌که‌سیه‌کانى ئه‌و زیندانه گۆاسترانه‌وه. هاو به‌ندییه‌کانى ئه‌و که‌سانه له پێوه‌ندیه‌ک دا، له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى مووکریان له سه‌قز رایانگه‌یاند: به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه ٤ى بانه‌مه‌ر ٢زیندانى گرتووخانه‌ى شاری سه‌قز به ناوه‌کانى بێهروز ته‌هماسبی وخالید ئه‌مین پوور به فه‌رمانى به‌رپرسانى ئه‌و زیندانه بۆ ژووره تاکه که‌سیه‌کان گواسترانه‌وه . تۆمه‌تى ئه‌و که‌سانه هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانى نه‌یاری رژیمى ئێرانه‌وه راگه‌یاندراوه.بانگهێشتنى چاڵاکى کرێکاری بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات، هاوکات له‌گه‌ڵ گهر٠انهوهى بۆ ئیران مه‌حموودى ساڵحى، چاڵاکى کرێکاری بۆ ئیداره‌ى ئیتڵاعات بانگهێشت کرا. کومیته‌ى هه‌واڵده‌رانى مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، مه‌حموودى ساڵحى چاڵاکى ناسراویی کرێکاری هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ى بۆ ئێران بۆ ئیداره‌ى ئیتڵاعات بانگهێشت کرا. مه‌حموودى ساڵحى که له‌سه‌ر بانگهێشتى ٥ سه‌ندیکای گه‌وره‌ى وڵاتانى فه‌رانسه به مه‌به‌ستى قسه کردن له کۆبوونه‌وه‌ێک سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى کردبوو،له دوای گهر٠انهوهى بۆ ئێران ،٢جار به شێوه‌ى ته‌له‌فوونى بۆ شی کردنه‌وه‌ى چۆنیه‌تى ئه‌و سه‌فه‌ره بۆ ئیداره‌ى ئیتڵاعاتى شاری سه‌قز بانگهێشت کراوه. سه‌باره‌ت به‌و بانگهێشته، ساڵحى وتویه‌تى: له‌به‌ر ئه‌وى که من هیچ تاوانێکم نییه، بۆ ئیداره‌ى ئیتڵاعات ناچم.هاووڵاتییەکی سەڵماسی لە زیندانی گشتیی شاری بۆکان گیانی لە دەست دا هاووڵاتییەکی شاری سەڵماس کە حوکمی دوور خرانەوەکەی لە زێندانی گشتیی شاری بۆکان تێپەڕ دەرکرد، گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، شێرزاد خزری تەمەن 36 ساڵ و خەڵکی شاری سەڵماس سەر لە بەیانی رۆژی سێ‌شەممە لە زیندانی گشتیی شاری بۆکان گیانی لەدەست دا. شێرزاد خزری دوو ساڵ لەمەوبەر، دوای تێپەڕاندنی دوو ساڵ زیندانی لە گرتووخانەی شاری سەڵماس، بۆ گرتووخانەی شاری بۆکان دوور خرابووە. بەوتەی کەسانی ئاگادار ئەو زیندانییە حەفتەیەک لەمەوبەر ئیزنی مەرەخسی پێ‌درابوو و پاش گەڕانەوەی دەخرێتە "قەرەنتینە" و لە ئەنجامدا رێکەوتی 5ی بانەمەڕ بە هۆی "سەکتەی دڵ" گیانی لەدەست داوە. ١٨ مانگ زیندانى بۆ ٢ هاوڵاتى سنه‌یی ٢ هاووڵاتى خه‌ڵکى شاری سنه له لایه‌ن دادگای شۆر٠شی شاری سنه‌وه به زیندان مه‌حکووم کران.به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌ری موکریان ،٢هاووڵاتى خه‌ڵکى دێهاتى ته‌نگیسه‌ر سه‌ربه شاری سنه،به ناوه‌کانى واحید دووستى و ره‌حمان سۆبحانى له لایه‌ن دادگای شۆرشی ئه‌و شاره‌و به زیندانى مه‌حکووم کران .تۆمه‌تى ئه‌و که‌سانه ئه‌منیه‌تیه وماوه‌یه‌که له زیندانى سنه ده‌ست به‌سه‌رن.کرێکارانى شیرکه‌تى شاره‌داری قه‌سری شیرین له سه‌روده‌مى ده‌رکردندان به پێی راپۆرتی کرمانشان پۆست ، له‌به‌ره‌به‌رى رۆژی کرێکار١١ى بانه‌مه‌ر ،سه‌باره‌ت به رێکه‌وتنى شاره‌داری قه‌سری شیرین له‌گه‌ڵ پێمان کارانى خزمه‌ت گووزاری ئه‌و شاره، لانى که‌م ٢٠ که‌س خه‌ریکه ده‌رده‌کرێن. عه‌لیشا سۆهرابی،سه‌رۆکی شۆر٠ای شاری قه‌سری شیرین له وتووێژ له‌گه‌ڵ کرمانشان پۆست وتى: شاره‌دار له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ریه که به به کار گرتنى کرێکارانى ره‌سمى به‌ره‌و که‌م کردنه‌وه‌ی بووجه هه‌نگاو ده‌نێن.ئێعدامى ١٠ زیندانى و چاوه‌روانى ٣ زیندانى دیکه‌ش بۆ به‌رێوه‌چوونى حوکمى ئێعدامبه‌پێی راپۆرتى چالاکانى مافى مرۆڤ ودیموکراسی له‌ئێران حوکمى دژه‌مرۆڤانه‌ى ئێعدامى ٢ زیندانى به‌ندیخانه‌ى قزڵ حه‌سار به‌ناوه‌کانى عه‌ڵی شکووهی ٢٦ ساڵه وحسێن باقری ٢٤ ساڵه ،به‌یانى ئه‌مرۆ له زیندانى ئه‌وین به‌رێوه چوو و له‌و ١١که‌سه‌ی که بۆ ژووره تاکه‌که‌سیه‌کان به مه‌به‌ستى به‌رێوه بردنى حوکمى ئێعدام گواسترابوونه‌وه، ٨ که‌سیان ئیعدام کران. به پێى راپۆرتى چاڵاکانى مافی مرۆڤ ودیموکراسی له ئێران،٨ زیندانى که ش که رۆژى رابردو له زیندانى قزل حه‌ساربۆ ژوره تاکه‌که‌سیه‌کان گۆازرابوونه‌وه‌ساعه‌ت ٤ى بیانى ئێعدام کران.ناوى ئه‌و ئێعدام کراوان بریتین له: ١-موحه‌ممه‌د شه‌فیع حه‌یده‌رى٣٣ساڵه ٢-حوسێن باقری ٢٠ ساڵه ٣-موحه‌ممه‌د ره‌زایی ٦٠ ساڵه ٤- موحه‌ممه‌د جه‌فقانى ٤٢ ساڵه ٥-یه‌دۆڵا که‌بیری ٥٠ ساڵه ٦-عه‌باس بێگی ٣٨ ساڵه ٧- ئه‌بوڵقاسم پوورحه‌سه‌ن ٣٧ ساڵه ٨-عه‌لی ره‌زا شکوهی مه‌نێش ٢٨ ساڵه‌مێهمانپه‌ره‌ست: ئابڵۆقه‌کان ده‌بێ هه‌ڵوشێندرێته‌وه‌وته‌بێژی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژیم وتى: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئابڵۆقه‌کانى دژ به رژیمی ئێران، ده‌بێته هۆی هه‌نگاو نانێکى باش بۆ درێژه‌دانى هاوکارییه‌کان و وتووێژه‌کانى دوایی، له به‌غدا. رامین مێهمان په‌ره‌ست له کۆبوونه‌وه‌یه‌کى هه‌واڵده‌ریدا،سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئابڵۆقه‌کان وتى: ئه‌گه‌ر وڵاتانى رۆژئاوایی وئورووپایی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئابڵۆقه‌کان، بر٠یارێکى جیدى بده‌ن،نیشان ده‌رى ئه‌وه‌یه که له رێگایه‌کى درووست هه‌نگاو هه‌ڵدێنه‌وه. ئازار وشکه‌نجه‌دانى خوێندکارى زیندانى له‌به‌ر چاوی دایکىخویندکارى زیندانى،جه‌واد عه‌لى خانى، زیندانى سیاسی به‌شی ٣٥٠ ى زیندان ئه‌وین،ئه‌مرۆ له ساڵۆنى چاوپێکه‌وتن، له دوای دهربر٠ینى ناره‌زایه‌تى به بێ به‌ش بوونى له دیتنى خانه‌واده‌که‌ی، له لایه‌ن مه‌ئموورانى ساڵۆنى چاوپێکه‌وتنه‌وه به تووندى خراوه‌ته به‌ر ئازار وشکه‌نجه. به پێی راپۆرتى کومیته‌ى هه‌واڵده‌رانى مافی مرۆڤ ،دایکى جه‌واد عه‌لیخانى که له شارستانه‌وه‌بۆ دیتنى کوره‌که‌ى بۆ تاران هاتبوو،به هۆی ئه‌وه‌ى که به پێى ئیدعاى به‌رپرسانى رژیم که‌ره‌سه‌ى قه‌ده‌غه‌ى بۆ کوره‌که‌ى هێنابوو،له چاوپێکه‌وتن بێ به‌ش کرا. جه‌واد عه‌لیخانى له دوای ئاگادار بوونه‌وه‌ى له‌و بابه‌ته، ناره‌زایه‌تى خۆی به کرده‌وه‌ى به‌رپرسانى ساڵۆنى چاوپێکه‌وتن ده‌ربری،که له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه که‌وته به‌ر ئازار وشکه‌نجه و بۆ به‌شی ٢٠ ٩ ى زیندانى ئه‌وین گوازرایه‌وه.هاورده‌ى نه‌وتى چین له ئێران ٥٤ له‌سه‌د که‌م بووه‌به پێی راپۆرتى رۆژنامه‌ى بڵۆنبێرگ ،رێژه‌ى هاوه‌رده‌ى نه‌وتى چین له ئێران له مارسی ٢٠ ١٢،له‌چاو ماوه‌ى هاوشێوه‌ى ساڵه‌کانى پێشوو ٥٤ له سه‌د که‌م بۆته‌وه. به پێی راپۆرتى پایه‌گاى ئینتێرنێتى رۆژنامه‌ى بڵۆنبێرگ،رێژه‌ى هاورده‌ى نه‌وتى چین له ئێران له ماوه‌ى مانگى مارسه‌وه،له چاو ساڵه‌کانى پێشوو٥٤ له‌سه‌د که‌م بۆته‌وه وبه که‌متر له ٠ ٨/١میلیۆن ته‌ن گه‌یشتووه.شیرکه‌تێکى ئێنته‌رنێتى رژیم له ریزی ئابڵۆقه‌کانى نوێى ئه‌مریکا به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رادیۆ ئاڵمان، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌ستووری چۆنیه‌تى ئابڵۆقه‌کان دژ به دامه‌زراوه‌کانى ئه‌منیه‌تى وهه‌روه‌ها شیرکه‌ته‌کانى ئینتێرنێتى وموخابه‌راتى ئێران وسووریاى په‌سه‌ند کرد. باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا، رۆژی دووشه‌ممه حوکمى به‌رێوه‌بردنى ئابڵۆقه‌کانى ئه‌و وڵاتانه‌ى، دژ به که‌سایه‌تیه‌کان و دامه‌زراوه‌کانیان ئیمزا کرد که به که‌ڵک وه‌رگرتن له خزمه‌ت گوزارییه‌کانى ئێنتێرنێتى و موخابه‌راتى له سه‌رکووتى خه‌ڵکى نارازى له ئێران و سووریا ده‌ستیان هه‌بووه.ده‌وڵه‌تى هێند هاورده‌ى نه‌وتى خۆی له ئێران که‌م کرده‌وه‌به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رژیمى ئێران،وه‌زیری دارایی ده‌وڵه‌تى هیند وتى: له دژکرده‌وه به ئابڵۆقه‌کانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا دژ به رژیمى ئێران، ده‌وڵه‌تى هێند به رێژه‌یه‌کى به‌رچاو،هاورده‌ى نه‌وتى خۆی له ئێرانه‌وه‌که‌م کرده‌وه. ئه‌و له حاڵیک دایه که رژیمى ئێران له رابردوودا ٢٠ له‌سه‌د پێداویستى نه‌وتى هێندی دابین ده‌کرد،به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه، ئێستا به ٨ له‌سه‌د گه‌یشتووه.
12 ساڵ و 6 مانگ و 27 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش