__ "گرتووخانه‌ى ورمێ" تووند وتیژی کردن له‌گه‌ڵ زیندانیه‌کانى مه‌حکووم به ئێعدام__ فشاری هێزه ئینتزامییه‌کان بۆ سه‌ر کاسبکاران و کۆڵبه‌رانی کورد به‌رده‌وامه__ تۆپبارانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێکرده‌وه__ پێش گرتن له مراسمى رۆژى کرێکار له شاری مه‌هاباد له لایه‌ن فه‌رماندارییه‌وه __ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئابڵۆقه‌کان وه‌ک پێش مه‌رجى وتووێژه‌کان، ئیمکانى نیه__ تاوتۆى کردنی ئامانجه‌کانى سه‌فه‌ری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بۆ ئێران__ ٩٠ له‌سه‌دى چاڵاکیه‌کانى وه‌زاره‌تى نه‌وت له رێگه‌ى ئێنتێرنێته‌وه‌یه__ به‌رپرسێکى رووسی باسی مه‌ترسی ئه‌تۆمى له‌لایه‌ن رژیمى تارانه‌وه ده‌کات
"گرتووخانه‌ى ورمێ" تووند وتیژی کردن له‌گه‌ڵ زیندانیه‌کانى مه‌حکووم به ئێعدامخه‌باتمێدیا: ٥ زیندانی مه‌حکووم به ئێعدام له زیندانى ورمێ به بیانووی ئه‌وه که ده‌یانویست له زیندان هه‌ڵبێن،له لایه‌ن هێزه‌کانى تایبه‌تى به‌رگرى زیندانه‌وه،که‌وتنه به‌ر تووند وتیژی وئازاردان.به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى چاڵاکانى مافی مرۆڤ له ئێران ،ناوى ئه‌و زیندانیانه بریتین له سه‌ید عۆمران گه‌یلانى،په‌ێمان قائنى،منووچێهر داودی ، هاشم جهانگیر زاده و سه‌عید به‌رمه‌زیار . پێنج زیندانى مه‌حکووم به ئێعدام له گرتووخانه‌ى ورمێ،به بیانووى ئه‌و که به‌هیوابوون له زیندان هه‌ڵبێن بۆ ژووره تاکه‌که‌سیه‌کانى ئه‌و زیندانه گۆازرانه‌وه وله‌وێ که‌وتوونه به‌ر تووند وتیژى مه‌ئمووره‌کانى تایبه‌تى به‌رگری زیندانى ورمێ. به پێی راپۆرته‌کان سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌ڵه‌یه‌٢ که‌س له‌و زیندانیانه تووشی شکانى ئێسکى ده‌ست وپێیان بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که بارودۆخیان زۆر خه‌راپه،به‌ڵام له‌هه‌موو خزمه‌تگووزارییه‌کان بێ به‌ش کراون و تا ئێستاش له ژووره تاکه‌که‌سیه‌کان رایان گرتوون. فشاری هێزه ئینتزامییه‌کان بۆ سه‌ر کاسبکاران و کۆڵبه‌رانی کورد به‌رده‌وامه‌هێزه ئینتزامییه‌کانی حکوومه‌تى ئێران به مه‌به‌ستی زه‌وت کردنی که‌لوپه‌لی کاسبکاران و کۆڵبه‌رانی سه‌ر سنوور چوونه‌ته گوندی "نێ" و له ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ی خه‌ڵکی بهرهور٠وو بوونه‌وه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هێزه ئینتزامییه‌کان به مه‌به‌ستی زه‌وت کردنی که‌لوپه‌لی کاسبکارێک به‌ناوی به‌رزان ئه‌رژه‌نگی چوونه‌ته گوندی "نێ"ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان. به وته‌ی شایه‌تحاڵان هێزه ئینتزامییه‌کان له‌گه‌ڵ په‌رچه‌کرداری خه‌ڵکی گوندی "نێ" بهرهور٠وو بوونه‌ته‌وه و پێشیان به زه‌وت کردنی که‌لوپه‌لی کاسبکاران له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه گرتووه.تۆپبارانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێکرده‌وه‌حکوومه‌تی ئێران دوای تێپهر٠ینی هه‌شت مانگ له راگرتنی تۆپباران بۆ سه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، جارێکی‌تر ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌ست پێکرده‌وه. حکوومه‌تی ئێران له رێککه‌وتی ٥‌ی بانهمهر٠هوه ده‌ستی به تۆپباران کردنی ناوچه‌کانی "دۆڵی کۆکه" و ده‌ورووبه‌ری، له هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه. ماڵپهر٠ی فورات نیووز بڵاوی کرده‌وه، تۆپبارانه‌که هه‌تا کاتژمێری ١١‌ی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی خایاندووه و هه‌تا ئیستا هیچ زانیارییه‌ک له‌مه‌ر٠ خه‌ساری گیانی و ماڵی له‌به‌ر ده‌ستدا نیه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه شه‌وی ر٠ابردوو فر٠ۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیه‌ش بناری قه‌ندیل و ناوچه‌کانی "به‌رواری و چیای مه‌تین"یان بۆردومان کرد. ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێرانه‌وه له کاتێک دایه که، له چه‌ند رۆژی رابردوودا نووری مالکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سه‌ردانی ئێرانی کرد و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی حکوومه‌تی تاران کۆ بۆوه.پێش گرتن له مراسمى رۆژى کرێکار له شاری مه‌هاباد له لایه‌ن فه‌رماندارییه‌وه له‌حالێکدا باس له‌ئیزنى خه‌ڵک بۆ رێپێوانى رۆژی کرێکار درێژه‌ى هه‌یه، فه‌رمانداری شاری مه‌هاباد،پێشى له به‌رێوه‌بردنى به‌رنامه‌کانى رۆژی کرێکار،له لایه‌ن دامه‌زراوه کریکارییه‌کانه‌وه گرت. به‌رپرسی به‌رێوه‌بردنى دامه‌زراوه‌ى کرێکاری مه‌هاباد، سه‌باره‌ت به‌وه به هه‌واڵده‌رى رژیمى وت که دامه‌زراوه‌ى کرێکاری مه‌هاباد ، بۆ به‌رێوه بردنى به‌رنامه‌کانى حه‌وتووى کرێکار، داخوازییه‌کى بۆ فه‌رمانداری ناردوه،به‌ڵام فه‌رمانداری مه‌هاباد له‌گه‌ڵ داخوازی کرێکاره‌کان وبه‌رێوه‌بردنى مه‌راسمى حه‌وتووى کرێکار ره‌زامه‌ندى خۆی نیشان نه‌داوه و وتویه‌تى که به‌رێوه‌بردنى حه‌وتووی کرێکار پێوه‌ندى به وه‌زاره‌تى کاره‌وه هه‌یه.هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئابڵۆقه‌کان وه‌ک پێش مه‌رجى وتووێژه‌کان، ئیمکانى نیه‌مایکێڵ مان، وته‌بێژى کاترین ئه‌شتۆن به‌رپرسی سیاسه‌تى ده‌روه‌ى یه‌کێتى ئورووپا له دژ کرده‌وه به داخوازی رژیمى ئاخوندى وتى: ئیمکانى نییه ئابڵۆقه‌کان وه‌ک پێش مه‌رجى وتووێژه‌کان،له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه. ئێمه ته‌نیاکاتێک ئابڵۆقه‌کان که‌م ده‌که‌ینه‌وه که هه‌ڵسوکه‌وتى رژیمى ئاخوندى ئاڵوگۆرێکى درووستى به‌سه‌رى دا روو بدا. له لاێکی تره‌وه،رژیمى تاران به ده‌ربرینى نیگه‌رانى له ئاکامى ئابڵۆقه‌کانى تازه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند،ئه‌و ئابڵۆقانه له‌وانه‌یه کاریگه‌رى خه‌راپی به‌سه‌ر وتووێژه‌کانى داهاتوو، سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى هه‌بێت. تاوتۆى کردنی ئامانجه‌کانى سه‌فه‌ری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بۆ ئێرانسه‌فه‌ری نووری ماڵکى،سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بۆ ئێران له هه‌ڵ ومه‌رجێکى هه‌ستیاری ناوچه‌یی وناوخۆییدا به‌رێوه‌چووه. له‌لایه‌که‌وه رژیمى ئێران و عێراق سه‌باره‌ت به گۆرانى رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د نارازین وکێشه‌کانى ناو سووریا به‌سه‌ریاندا قورسایی ده‌کات وهه‌روه‌ها پێوه‌ندیه‌کانى ئه‌و ٢ده‌وڵه‌ته له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌که‌یان ترکیاش، رو به ساردى چووه. کێشه‌کانى ناوخۆیی، پایه‌گای ماڵکیى له‌حکومه‌تدا بێ هێز کردووه وله ئێرانیش ئابڵۆقه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ،فشاره‌کانى بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته زیاد کردووه و هه‌روه‌ها قه‌راره خوڵى دوایی وتووێژه‌کانى ئه‌تۆمى تاران له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، له به‌غدا به‌رێوه بچێت. ئه‌وه له حاڵیکدایه که له‌و سه‌فه‌ره‌دا، هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ ماڵکى نه‌بووه. له‌و پێوه‌ندییه‌دا سیاسه‌تمه‌دارانى عێراقى ده‌ڵێن: کێشه‌کانى نێوان ماڵکى وهاوپه‌یمانى کوردستان هۆی هاوریی نه‌کردنى هووشیار زێباری له‌و سه‌فه‌ره‌دا بووه.٩٠ له‌سه‌دى چاڵاکیه‌کانى وه‌زاره‌تى نه‌وت له رێگه‌ى ئێنتێرنێته‌وه‌یه‌زیاتر له ٩٠ له سه‌دى چاڵاکیه‌کانى بازه‌رگانى و فرۆش وهه‌نارده‌کرنى نه‌وتى ئێران له رێگه‌ى ئێنتێرنێته‌وه به‌رێوه ده‌چێت. سایتى سازمانى نه‌وت نووسیویه‌تى له کاتى هه‌ر کێشه‌یه‌ک له دامه‌زراوه‌ى ئێنتێرنێتی وه‌زاره‌تى نه‌وت ،هێزى موعامله‌کردن و پێوه‌ندى سیاسی بازه‌رگانى وه‌زاره‌تى نه‌وت که‌م ده‌بێته‌وه.به‌و شێوه‌ى که ئه‌و سایته نووسیویه‌تى، بوونى هه‌رکێشه‌یه‌ک له دامه‌زراوه‌ى ئێنتێرنێتی وه‌زاره‌تى نه‌وت،ده‌توانێ له گۆرانکارییه‌کانى نرخى به‌نزینیش کاریگه‌ری هه‌بێت. ئه‌و راگه‌یاندنه له‌لایه‌ن سایتى سازمانى نه‌وتى ئێران له‌کاتێکدا نووسراوه که چه‌ند رۆژ له‌و پێش هێرشێکى سایبێری کرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ى ئێنتێرنێتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران.به‌رپرسێکى رووسی باسی مه‌ترسی ئه‌تۆمى له‌لایه‌ن رژیمى تارانه‌وه ده‌کات ئه‌و یه‌که‌م جاره که به‌رپرسێکى پڵه‌به‌رزی نیزامى رووسیه،به ئاشکرا ده‌ڵێ که مه‌ترسی ئه‌تۆمى له لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه هه‌یه.به پێی راپۆرتى رادیۆ ئاڵمان،سه‌رۆکى گشتى هێزه‌کانى چه‌کداری رووسیه وتى: بوونى مه‌ترسی ناوه‌کى له لایه‌ن رژیمه‌کانى ئێران وکۆره‌ى باکووره‌وه هه‌یه. ژنراڵ ماکارۆف له وڵاتانى رۆژئاوایی داوای کرد که به هاوکاری هه‌مه‌لایه‌نه،قه‌ڵغانى مووشه‌کى له ئورووپا جێگر بکه‌ن. نیکوڵای ماکارۆف، سه‌رۆکى گشتى هێزه‌کانى چه‌کداری رووسیه‌له وتووێژیک له‌گه‌ڵ ته‌له‌ویزیۆنى" راشیا توده‌ى" رۆژی سی شه‌ممه وتى: مه‌ترسی ناوه‌کى له لایه‌ن رژیمه‌کانى ئێران وکۆره‌ى باکووره‌وه هه‌یه.
12 ساڵ و 6 مانگ و 28 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش