__ دوو هاووڵاتیی مه‌هابادی چاره‌نووسیان نار٠وونه__ وێبڵاگ نووسێکى سه‌قزى به زیندان مه‌حکووم کرا__ رژیمى تاران گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌ى ئه‌منیه‌تیه بۆ جیهان__ رژیمى تاران به‌رپرسی کوشتنى نارازیان له سووریایه__ ده‌وڵه‌تى ماڵیکی له کۆنترۆڵى رژیمى جنایه‌تکاری ئێرانه __ ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا ده‌بێ خۆی بۆکرده‌وی نیزامى دژ به رژیمى تاران ئاماده بکات__ ئه‌حمه‌دى خاته‌مى : یارمه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ین تا پێش له رووخانى بگرین
دوو هاووڵاتیی مه‌هابادی چاره‌نووسیان نار٠وونهدوو هاووڵاتیی دانیشتووی گهر٠هکی "باخی شایگان"ی مه‌هاباد که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون، هیچ زانیارییه‌ک له‌مه‌ر٠ چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه. به‌پێی هه‌واڵی ماڵپهر٠ی هێرانا، ئۆرگانی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران، ته‌یب حوسێن زاده و سه‌عید خزری دوو هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی گهر٠هکی باخی شایگانی مه‌هاباد که رۆژی ٢٤ی مانگی خاکه‌لێوه لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون، پاش ١٣ رۆژ هێشتا له‌مه‌ر٠ چاره‌نووسیان هیچ هه‌واڵێک له‌به‌رده‌ستدا نیه. به‌پێی هه‌مان راپۆرت ئه‌و دوو هاووڵاتییه کورده له شوێنی کاره‌که‌یان قۆڵبه‌ست کراون و هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری گیرانیان ئاشکرا نه‌کراوه.وێبڵاگ نووسێکى سه‌قزى به زیندان مه‌حکووم کرابه پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌ری مووکریان، وێبڵاگ نووسێکى سه‌قزى له لایه‌ن دادگاى شۆرشی ئه‌و شاره‌وه به زیندان مه‌حکووم کرا. ئه‌و وێبڵاگ نووسه سه‌قزییه که ناوى، محه‌ممه‌د ره‌حیم دێهقانیه،له لایه‌ن دادگای شۆرشی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تى چاڵاکى ته‌بڵیغى دژ به‌رژیمى ئێران،به ٣ساڵ زیندان مه‌حکووم کرا و ئه‌و حوکمه له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌دا بۆ یه‌ک ساڵ که‌م بووه.رژیمى تاران گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌ى ئه‌منیه‌تیه بۆ جیهانمیت رامنى،پاڵێوراوى کۆماریخۆازانى ئه‌مریکا بۆ پێش به‌رکێ له‌گه‌ڵ باراک ئۆباما له هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆماری ساڵی٢٠ ١٢وتى: رژیمى تاران گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌ى ئه‌منیه‌تیه بۆ جیهان. ناوبراو به رخنه گرتن له سیاسه‌تى باراک ئۆباما،سه‌باره‌ت به رژیمى ئاخووندى وتى،ئۆباما به درێژکردنه‌وه‌ى ده‌ستى دۆستى بۆلای رژیمى تاران،بێده‌سه‌ڵاتى خۆی نیشان دا.رژیمى تاران به‌رپرسی کوشتنى نارازیان له سووریایه‌عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام، جێگری پێشووی سه‌رۆک کۆماری سووریا له وتووێژێکدا وتى: رژیمى ئاخووندى ده‌ستى له‌کووشتاری نارازیانى سووریا هه‌یه وهه‌روه‌ها زیادى کرد: رژیمى تاران به‌رپرسی کووشتاری رۆژانه‌ى ده‌یان که‌س له سووریایه. ئه‌و به‌رپرسی پێشوویه‌ى سووریا که له ساڵی ٢٠ ٠ ٥ زایینى له فه‌رانسه له>یانى دوورخراوه‌یی دایه،زیادى کرد،هاوپێمانانى رژیمى تارانیش،وه‌ک حیزبۆڵلاى لوبنان وده‌وڵه‌تى عێراق بۆ کووشتاری خه‌ڵکى سووریا ،یارمه‌تى سووپای پاسداران ده‌دن.ده‌وڵه‌تى ماڵیکی له کۆنترۆڵى رژیمى جنایه‌تکاری ئێرانه رێبه‌رێ حیزبێکى عێراقى به ره‌خنه‌گرتنى تووند له چاوپێکه‌وتنى نووری ماڵیکى له ئێران وتى: حکوومه‌تى ماڵیکى زه‌لیڵ وبێده‌سه‌ڵات،خۆی ته‌سڵیمى رژیمى جنایه‌تکاری ئێران کردووه. ئه‌ڵالۆسی،نوێنه‌ری پارڵمان ورێبه‌ری حیزبى ئۆمه‌تى عێراق له وتووێژک له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى "ئه‌لحه‌دس ئه‌ڵاخباری"به ره‌خنه گرتنێکى تووند له‌ده‌وڵه‌تى ماڵیکى ووتى: حکومه‌تى ئێستاى عێراق ،به نه‌بوونى هه‌رجۆرێک له که‌رامه‌ت وگه‌وه‌ره‌یی ونیشتمان په‌روه‌ری،بۆته ئامرازێک،که ته‌نیا سیاسه‌ته‌کانى رژیمه ئاخووندى به‌رێوه ده‌بات. ناوبراو به ناساندنى ده‌وڵه‌تى ئێستاى عێراق،وه‌ک کۆمه‌لێک"دز ومافیا"رایگه‌یاند:ده‌وڵه‌تى بێده‌سه‌ڵاتى ماڵیکى به هۆى سیاسه‌ته غه‌ڵه‌ته‌کانى خۆی،ناوچه‌که به‌ره‌و شه‌رێکى ماڵ وێران که‌ر ده‌بات.ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا ده‌بێ خۆی بۆکرده‌وی نیزامى دژ به رژیمى تاران ئاماده بکاتبه پێی راپۆرتى رادیۆ ئاڵمان ، سێناتۆر مارکۆ رۆبیۆ،جێگری ئیحتمالى پاڵوێراوى رامنى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا، خۆازیاری پێش گرتن له به‌هێزبوونى رژیمى ئێران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست بوو. سیناتۆرمارکۆ رۆبیۆ له حیزبی کۆماریخۆازی ئه‌مریکا،رۆژی چۆارشه‌ممه‌٦ى بانه‌مه‌ر وتى: سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ده‌بێ به جۆرێک رێک بخری که پێش له به‌هێزبوونى رژیمى ئاخووندى له ناوچه‌دا بگرێت. ناوبراو به ئاماژه دان به کرده‌وکانى رژیمى ئێران له رۆژهه‌ڵات زیادى کرد که باراک ئۆباما له به‌رانبه‌ری رژیمى ئێران‌دا که گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌یه بۆ ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا،کاریکی گوونجاوی ئه‌نجام نه‌داوه وده‌بێ پێش له سیاسه‌ته‌کانى نادرووستى رژیمى ئێران بگیرێت.ئه‌حمه‌دى خاته‌مى : یارمه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ین تا پێش له رووخانى بگرینئیمامى هه‌ینى کاتى تاران وئه‌ندامى سه‌رۆکایه‌تى مه‌جلیسى خۆبرگانى رێبه‌ری وتى: تا ئه‌و کاته‌ى رژیمى ئاخووندى هاوپه‌یمانى سووریایه،ده‌وڵه‌تى سووریا نارووخێ. ئه‌حمه‌د خاته‌مى،رۆژی پێنج شه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ى ئاخوونده‌کان و به به‌رێوبه‌ری ده‌فته‌ری نوێنه‌رى وه‌ڵی فه‌قیه وئیمامى هه‌ینی کرماشان وئیداره‌ى ئه‌وقافى پارێزگا به‌رێوه چوو،به ئاشکرا پشتیوانى له نیزامى سووریا کرد و ووتى ده‌بێ پێش به رووخانى بگرین.
12 ساڵ و 6 مانگ و 26 ڕۆژ و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش