__ خۆکوشتنى لاوێکى کامیارانى__ ئه‌مریکا داوای ئازادی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ندی کرد__ شیرکه‌تى بیمه‌ى لویدز چالاکیه‌کانى خۆى له ئێران راگرت__ گومانى وه‌زیرى دیفاعى ئیسرائیل سه‌باره‌ت به کاریگه‌ریی ته‌حریمه‌کان__ به‌رێوه‌بردنى قۆناغى دووهه‌مى لابردنى یارانه‌کان ئابوورى نیزام داده‌رمێنێ__ گه‌یاندنى سووته‌مه‌نى به وه‌لاتى سوریا له لایه‌ن وه‌لاتانى ئێران و روسیه
خۆکوشتنى لاوێکى کامیارانىخه‌باتمێدیا: له‌درێژه‌ى ره‌وتى خۆکوژى له کوردستان هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که له شارى کامیاران لاوێکى ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ هه‌وڵى خۆکوشتنى داوه و له‌ئاکامیشدا گیانى داوه. به پێى هه‌واڵه‌کانى خه‌باتمێدیا لاوێکى ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵى کورد به ناوى شاپوور له‌شارى کامیاران ئه‌مرۆ هه‌ینى ٨ى بانه‌مه‌رى ١٣٩١ به هۆى هه‌وڵى خۆکوژى گیانى دا. هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که هۆى خۆکوشتنى ئه‌و لاوه کورده هه‌ژارى و نه‌داریی و بێکارى بووه. ئه‌مریکا داوای ئازادی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ندی کردوته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، داوای له حکوومه‌تی ئێران کرد که محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند رۆژنامه‌نووسی کوردی زیندانی و نزیک به ٩٠ رۆژنامه‌نووسی دیکه‌ی ئێرانی له زیندان ئازاد بکه‌ن. ڤیکتۆرانۆلند، به ئاماژه به رۆژی رۆژنامه‌نووس، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵدان بۆ ئازادیی چاپه‌مه‌نی، وتی: محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند له ساڵی ١٣٨٦ی هه‌ته‌تاوی (٢٠ ٠ ٧ی زاییی)یه‌وه له زیندانی ئێوین ده‌ستبه‌سه‌ره. رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و بۆ وێنه رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و چاوه‌دێری مافی مرۆڤ پێشتر به نیسبه‌ت بارودۆخی جه‌سته‌یی و نه‌خۆشیی محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند نیگه‌رانییان دهربر٠یبوو. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی که‌بوودوه‌ند، ناوبراو هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له زیندان سه‌کته‌ی کردووه.شیرکه‌تى بیمه‌ى لویدز چالاکیه‌کانى خۆى له ئێران راگرتشیرکه‌تى بیمه‌ى لویدز چالاکیه‌کانى خۆى له وه‌لاتى ئێران راگرت. بیمه‌ى لویدز که یه‌کێک له گه‌وره‌ترین شیرکه‌ته‌کانى بیمه‌ى جیهان دێته ئه‌ژمار، رایگه‌یاند به هۆى ته‌حریمه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه ناتوانێ ناوگانى نه‌وتى رژیمى ئێران بیمه بکات. شیرکه‌تى لویدز، بیمه‌ى شه‌ست تانکه‌ر و که‌شتى سه‌ر به رژیمى ئێرانى به هۆى ته‌حریمه‌کانى ئه‌مریکا هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ریچارد سێدلێر، به‌رێوه‌به‌رى ئه‌و شیرکه‌ته له له‌نده‌ن گووتى: ئه‌مریکاییه‌کان به ئێمه‌یان گووتووه که ئه‌گه‌ر ئێمه هاوکارى خۆمان له‌گه‌ڵ شیرکه‌تى نه‌وتى رژیمى تارانت درێژه پێ بده‌ین ئێمه ده‌که‌وینه ناو لیستى ره‌شی ئه‌مریکاوه. به‌و هۆیه‌وه ئێمه به هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخه‌که موعامه‌لاتى خۆمان له‌گه‌ڵ رژیمى تاران راگرتووه. گومانى وه‌زیرى دیفاعى ئیسرائیل سه‌باره‌ت به کاریگه‌ریی ته‌حریمه‌کانبه پێى راپۆرتى رادیو فه‌رانسه ئێهود باراک وه‌زیرى دیفاعى ئیسرائیل له قسه‌کانى خۆى دا له چوارچێوه‌ى رێوره‌سمى رێزگرتن له سالرۆژى دامه‌زراندنى ئه‌و وه‌لاته پێى داگرت که به دوورى ده‌زانێ ته‌حریمه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌سه‌ر ئێران کاریگه‌رى بووبێ و رژیمى ئێران پاشگه‌ز بکاته‌وه له به‌رنامه ناوکه‌ییه‌کانى. ئیهود باراک ووتى ئه‌گه‌رچى تا ئێستا ئابلۆقه‌ى به‌مجۆره به‌ربلاو و توند له دژى ئێران په‌یره‌و نه‌کراوه به‌لام ئه‌وه راستیه‌که که به‌م ته‌حریم و فشاره نێوده‌وڵه‌تیانه‌ش زه‌حمه‌ته ئێران وه‌لامى ئه‌رێنى بداته‌وه کۆمه‌ڵگاى جیهانى و ده‌ست له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌کان هه‌ڵگرێ. ناوبراو ووتى ده‌بێ به هه‌ر جۆرێک بێ پێش به ده‌ست راگه‌یشتنى رژیمى ئێران به چه‌کى ناوکه‌یی بگیردرێ چوونکه ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ستى به چه‌کى ناوکه‌یی رابگات به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه هێزه ترۆریستیه‌کانیش ده‌توانن ئه‌و ته‌کنۆلوژییه ده‌ست بخه‌ن و هه‌روه‌ها پێش به‌رکێى ناوکه‌یی له‌ناوچه‌که دروست ده‌بێ . به‌رێوه‌بردنى قۆناغى دووهه‌مى لابردنى یارانه‌کان ئابوورى نیزام داده‌رمێنێووته‌بێژى کومیسیۆنى کاروبارى کۆمه‌لایه‌تى مه‌جلیسى رژیم وریایی دا ئه‌گه‌ر قۆناغى دووهه‌مى یارانه‌کانى ده‌بی٠‹٠Žته هۆى دارمانى ئابوورى و سه‌رهه‌ڵدان ناره‌زایه‌تى خه‌ڵکى ئێران. جه‌وادى زه‌مانى ووته‌بێژى کومیسیۆنى کاروبارى کۆمه‌لایه‌تى مه‌جلیسى رژیم ووتى: کاتێک قۆناغى یه‌که‌مى ئامانجدار کردنى یارانه‌کان به دروستى به‌رێوه نه‌چووه، ده‌وڵه‌ت به چ پشتیوانه‌ێک ده‌یهه‌وێ قۆناغى دووهه‌م ده‌ست پێ‌بکات ، له کاتێکدا که قۆناغى دووهه‌مى به‌رێوه‌بردنى گه‌لاڵه‌ى ئامانجدار کردنى یارانه‌کان کۆنترۆڵى هه‌لاوسان له‌ده‌ست ده‌وڵه‌ت ده‌ردێنێ و ناره‌زایه‌تیه‌کانى ئابوورى به‌ره‌وسه‌ر ده‌با و سیسته‌مى ئابوورى تووشی کێشه ده‌کات .گه‌یاندنى سووته‌مه‌نى به وه‌لاتى سوریا له لایه‌ن وه‌لاتانى ئێران و روسیه رژیمه‌کانى ئێران و روسیه دوو هاوپه‌یمانى سه‌ره‌کى رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ، له‌هه‌وڵى کائاسانى بۆ گه‌یاندنى سووته‌مه‌نى بۆ وه‌لاتنى سوریان. ده‌تورێ که له‌نه‌وت و گازۆڵى نێردراو له لایه‌ن ئێران و روسیه، بۆ دابین کردنى سووته‌مه‌نى ماشینه قورسه‌کان وه تانک و ماشینه شه‌رییه‌کان له‌سوریا که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێ. به پێى دوایین سه‌رژمێرى بلاوکراوه له لایه‌ن رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌ماوه‌ى ١٣ مانگى رابردوو نزیک به ٩ هه‌زار که‌س کوژراون. بان کى مۆنیش رایگه‌یاندووه ده‌وڵه‌تى سوریا پێبه‌ندى ئاگربره‌که‌ى نییه و جینایه‌ته‌کانى به‌رده‌وامه.
12 ساڵ و 6 مانگ و 25 ڕۆژ و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش