شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ مه‌‌‌حکووم بوونى هاووڵاتیه‌‌‌کى سنه‌‌‌یی به‌‌‌ ٨ ساڵ زیندان__ ٣ برا، له‌‌‌ چۆمی گاماسیابى شاری هه‌‌‌رسین خنکان__ کۆنفرانسی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تیی گۆلی ورمێ‌ کۆتایی هاوینی ئه‌‌‌مساڵ، له‌‌‌ ورمێ‌ به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێت__ به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌رچوونى ئابڵۆقه‌‌‌کان،ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی گۆرینى رژیمى ئاخوندى ئێران__ راپۆرتێک سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ کێشه‌‌‌کانى ئه‌‌‌تۆمى رژیمى ئێران__ زیانى قورسی هێرشی سایبێری بۆ ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانى نه‌‌‌وتى رژیم__ ئیداره‌‌‌ى ئیتڵاعاتى ئه‌‌‌مریکا ،درێژه‌‌‌ى ئابڵۆقه‌‌‌کان دژ به‌‌‌ رژیمى ئێران __ نرخى بێکاری ئه‌‌‌مساڵ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ٣٠  ساڵى رابردوودا بێ پێشوونه‌‌‌ بوو

مه‌‌‌حکووم بوونى هاووڵاتیه‌‌‌کى سنه‌‌‌یی به‌‌‌ ٨ ساڵ زیندانخه‌‌‌باتمێدیا:هاووڵاتیکى سنه‌‌‌یی، له‌‌‌ لایه‌‌‌ن دادگای شۆرشی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ ٨ ساڵ زیندان مه‌‌‌حکووم کرا. به‌‌‌ پێی راپۆرتى ئاژانسی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری مووکریان له‌‌‌ شاری سنه‌‌‌،هاووڵاتیکى سنه‌‌‌یی به‌‌‌ ناویی خه‌‌‌بات مه‌‌‌حه‌‌‌ممه‌‌‌د زاده‌‌‌ به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى هاوکاری کردن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ حیزبێکى نه‌‌‌یاری رژیمى ئێران له‌‌‌ لایه‌‌‌ن دادگای شۆرشی شاری سنه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ ١٦ ساڵ زیندان مه‌‌‌حکووم کراو ئه‌‌‌و حووکمه‌‌‌ له‌‌‌ دادگای پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌دا بۆ ٨ساڵ زیندان که‌‌‌م بۆوه‌‌‌.ناوبراو که‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ ٢مانگ له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌که‌‌‌ى ئیداره‌‌‌ى ئیتڵاعاتى شاری سنه‌‌‌دا بوو،ئێستا له‌‌‌ زیندانه‌‌‌ ناوه‌‌‌ندى شاری سنه‌‌‌ دایه‌‌‌.٣ برا، له‌‌‌ چۆمی گاماسیابى شاری هه‌‌‌رسین خنکان٣  برای لاوى کورد که‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خانه‌‌‌واده‌‌‌که‌‌‌یان بۆ سه‌‌‌یران چووبوونه‌‌‌ ناوچه‌‌‌ى سه‌‌‌یرانگاى بیستوون، به‌‌‌ هۆی نه‌‌‌زانینى مه‌‌‌له‌‌‌ له‌‌‌ چۆمى گاماسیابدا، خنکان. به‌‌‌ پێی راپۆرتى ئاژانسی هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان و له‌‌‌ زمانى ئیداره‌‌‌ى پۆڵیس،ئه‌‌‌و رووداوه‌‌‌، رۆژى رابردوو له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ى شاری هه‌‌‌رسین رووى داوه‌‌‌.ئه‌‌‌و ٣ برایه‌‌‌ که‌‌‌ بۆ سه‌‌‌یران له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خانه‌‌‌واده‌‌‌که‌‌‌یان چووبوونه‌‌‌ ده‌‌‌رێ، ٢٦،٢١،١٧ ساڵه‌‌‌ن . لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌کانى پۆڵیس باس له‌‌‌و ده‌‌‌کات که‌‌‌ برا گه‌‌‌وره‌‌‌که‌‌‌یان بۆ مه‌‌‌ڵه‌‌‌ کردن ده‌‌‌چێته‌‌‌ ناو چۆمه‌‌‌که‌‌‌ و به‌‌‌ هۆی نه‌‌‌زانینه‌‌‌ مه‌‌‌له‌‌‌ ده‌‌‌چێته‌‌‌ ژێر ئاو و له‌‌‌وکاته‌‌‌شدا ٢ براکه‌‌‌ی دیکه‌‌‌ى که‌‌‌ بۆیارمه‌‌‌تى دانى براکه‌‌‌یان چووبوونه‌‌‌ ناو ئاوه‌‌‌که‌‌‌،به‌‌‌ داخه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ هۆی زۆر فشارى ئاوه‌‌‌که‌‌‌ نه‌‌‌یانتوانى خۆیان رزگار بکه‌‌‌ن و گیانیان دا.کۆنفرانسی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تیی گۆلی ورمێ‌ کۆتایی هاوینی ئه‌‌‌مساڵ، له‌‌‌ ورمێ‌ به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێتبر٠یاره‌‌‌ مانگی خه‌‌‌رمانانی ئه‌‌‌مساڵ به‌‌‌ به‌‌‌شداریی کۆمه‌‌‌ڵێک له‌‌‌ توێژه‌‌‌ران و زانایان و بیرمه‌‌‌ندانی سه‌‌‌رانسه‌‌‌ری جیهان، به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی چاره‌‌‌سه‌‌‌ریی کێشه‌‌‌ و ده‌‌‌ربازبوون له‌‌‌ قه‌‌‌یرانه‌‌‌کان کۆنفرانسی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تیی گۆلی ورمێ‌ له‌‌‌ زانکۆی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌ بچێت. ئاژانسی هه‌‌‌واڵی په‌‌‌یامنێر بڵاوی کرده‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌و کۆنفرانسه‌‌‌ نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تییه‌‌‌ به‌‌‌ ئامانجی بردنه‌‌‌سه‌‌‌ریی زانستی گشتیی و ته‌‌‌کنیکی و که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌ ئه‌‌‌زموونه‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تییه‌‌‌کان و ناسینی که‌‌‌ندوکۆسپه‌‌‌کان و ئاراسته‌‌‌کردنی رێکار و رێگه‌‌‌چاره‌‌‌ باشه‌‌‌کان بۆ باشترکردنی بارودۆخی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ ساز بکرێت. به‌‌‌ پێی بانگه‌‌‌واوی "کۆنفرانسی نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ که‌‌‌ند و کۆسپ و قه‌‌‌یرانه‌‌‌کان، رێکاره‌‌‌کان" ٢٢ ته‌‌‌وه‌‌‌ری پسپۆر٠انه‌‌‌ و زانستیی له‌‌‌لایه‌‌‌ن به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌به‌‌‌رانی ئه‌‌‌م کۆنفرانسه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ دیاری کراوه‌‌‌ که‌‌‌ لێکۆڵه‌‌‌ران و شاره‌‌‌زایانی بواره‌‌‌کانی ژینگه‌‌‌ و ئاو و سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ سروشتییه‌‌‌کان و ئێکۆسیسته‌‌‌م ده‌‌‌توانن وتاره‌‌‌ زانستییه‌‌‌کان و به‌‌‌رهه‌‌‌مه‌‌‌کانی خۆیان سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌و ته‌‌‌وه‌‌‌رانه‌‌‌ بۆ نووسینگه‌‌‌ی کۆنفرانسه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ زانکۆی ورمێ بنێرن. گۆلی ورمێ به‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ترین سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ی ئاوی سوێر له‌‌‌ ئێران دێته‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار و درێژاییه‌‌‌که‌‌‌ی ١٤٠  کیلۆمیتر و پاناییه‌‌‌که‌‌‌ی له‌‌‌ نێوان ١٦ تا ٦٣ کیلۆمیتر و له‌‌‌ گۆر٠ان دایه‌‌‌. پانتایی ئه‌‌‌و گۆله‌‌‌ به‌‌‌پێی وێنه‌‌‌ی مانگی ده‌‌‌ستکرد له‌‌‌ ساڵی ١٩٩٠  به‌‌‌ رێژه‌‌‌ی ٥ هه‌‌‌زار و ٢٦٣ کیلۆمیتری چوارگۆشه‌‌‌ به‌‌‌راوه‌‌‌رد کرا، به‌‌‌ڵام رووبه‌‌‌ری ناوه‌‌‌ندیی ده‌‌‌ریاچه‌‌‌که‌‌‌ نزیکه‌‌‌ی ٥ هه‌‌‌زار و ٥٠ ٠  کیلۆمه‌‌‌تری چوارگۆشه‌‌‌ به‌‌‌راوه‌‌‌رد کراوه‌‌‌.  قووڵایی ئه‌‌‌و ده‌‌‌ریاچه‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌ رێژه‌‌‌ی مامناوه‌‌‌ندی چوار میتر و نیو و به‌‌‌ لای زۆره‌‌‌وه‌‌‌ ١٣ مه‌‌‌تر له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی باکوورییه‌‌‌که‌‌‌ی و رێژه‌‌‌ی ئاوه‌‌‌که‌‌‌شی ٣١ ملیارد میتری دووجایه‌‌‌.به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌رچوونى ئابڵۆقه‌‌‌کان،ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی گۆرینى رژیمى ئاخوندى ئێرانبه‌‌‌ پێی راپۆرتى رادیۆ ئاڵمان،وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى رووسیه‌‌‌ وێرای ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌  ئابڵۆقه‌‌‌کانى تازه‌‌‌ی دژ به‌‌‌ رژیمى ئێران وتى: پێشنیاری،هه‌‌‌نگاو به‌‌‌ هه‌‌‌نگاوى مسکۆ به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى ره‌‌‌سمى له‌‌‌ وتووێژه‌‌‌کانى به‌‌‌غدا پێش که‌‌‌ش ده‌‌‌کرێ. سێرگێئى لاڤرۆف له‌‌‌ وتوێژێکى ته‌‌‌له‌‌‌ویزیۆنى دا وتى: رووسیه‌‌‌ ،نه‌‌‌یاری به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ربردنى ئابڵۆقه‌‌‌کان دژ به‌‌‌ رژیمى ئێرانه‌‌‌. سێرگێى لاڤرۆف زیادى کرد،ئابڵۆقه‌‌‌کانى یه‌‌‌ک لایه‌‌‌نه‌‌‌، که‌‌‌ هاوبه‌‌‌شه‌‌‌ رۆژئاواییه‌‌‌کانى ئێمه‌‌‌ سه‌‌‌پاندوویانه‌‌‌، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وئابڵۆقانه‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌ رێگای شۆرای ئه‌‌‌منیه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ په‌‌‌سه‌‌‌ند کراوه‌‌‌ ته‌‌‌نیا ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی به‌‌‌ هێز بوونى که‌‌‌سانێک له‌‌‌ ئێران که‌‌‌ ده‌‌‌لێن ده‌‌‌وڵه‌‌‌ته‌‌‌کانى رۆژئاوایی هیچ پێ خۆشبوونێکیان بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌ربوونى کێشه‌‌‌کان،سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ پێش گرتن له‌‌‌ زیاد بوونى چه‌‌‌ک ۆچوڵی ئه‌‌‌تۆمى تێدا نییه‌‌‌ و  ته‌‌‌نیا به‌‌‌دوای رووخانى رژیمه‌‌‌وه‌‌‌ن.راپۆرتێک سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ کێشه‌‌‌کانى ئه‌‌‌تۆمى رژیمى ئێرانرۆژنامه‌‌‌ی ئه‌‌‌مریکایی لۆس ئانجلێس تایمز، رۆژی هه‌‌‌ینى له‌‌‌ زمانى به‌‌‌رپرسانى ئه‌‌‌مریکایه‌‌‌وه‌‌‌،رایگه‌‌‌یاند،ئه‌‌‌گه‌‌‌ر رژیمى ئێران سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ پێش گرتن له‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌کانى درووست کردنى بۆمبی ئه‌‌‌تۆمى پێ به‌‌‌ند بێ، واشێنگتۆن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ پاڵاوته‌‌‌کردنى ٥ له‌‌‌سه‌‌‌دى ئۆرانیوم له‌‌‌ ئێراندا رازی ده‌‌‌بێ. له‌‌‌و راپۆرته‌‌‌دا ناوی به‌‌‌رپرسانى ئه‌‌‌مریکایی نه‌‌‌هاتووه‌‌‌،به‌‌‌ڵام راگه‌‌‌یه‌‌‌ندرا،واشێنگتۆن له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ری ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وییه‌‌‌دا،خۆازیاری "چاوپێکه‌‌‌وتنى بێ مه‌‌‌رج" له‌‌‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌کانى ئه‌‌‌تۆمى ئێران له‌‌‌ لایه‌‌‌ن پشکێنه‌‌‌رانى ئه‌‌‌مریکایی و نێو ده‌‌‌وڵه‌‌‌تیه‌‌‌. زیانى قورسی هێرشی سایبێری بۆ ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانى نه‌‌‌وتى رژیموته‌‌‌بێژى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى نه‌‌‌وتى رژیمى ئێران ،زیانى هێرشی سایبێری بۆ ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانى نه‌‌‌وتى رژیم به‌‌‌ قورس باس لێکرد. نیکزاد، وته‌‌‌بێژى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى نه‌‌‌وتى رژیمى ئێران وتى: وایرۆسی ناردراو بۆ ناو ناوه‌‌‌نده‌‌‌ نه‌‌‌وتیه‌‌‌کان ، بۆردى کومپیته‌‌‌ره‌‌‌کانى سووتاندوه‌‌‌ و ئیتڵاعاتی ناو کۆمپیوته‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌ش ره‌‌‌ش بوونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و تا ئێستاش به‌‌‌ درووستى ناتوانین ره‌‌‌هه‌‌‌نده‌‌‌کانى زیانیارى  ئه‌‌‌و هێرشه‌‌‌ رابگه‌‌‌ینین. رۆژنامه‌‌‌کانى حکوومه‌‌‌تى نووسیانه‌‌‌ ،به‌‌‌ هۆی هێرش کردنى سایبیری، رایڵکه‌‌‌ى ئینتێرنێت و رایڵکه‌‌‌ى ناوخۆیی بینای سه‌‌‌ره‌‌‌کى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى نه‌‌‌وت و شیرکه‌‌‌تى نه‌‌‌وت راوه‌‌‌ستاوه‌‌‌ و کومپیته‌‌‌ره‌‌‌کان  زیانێکى زۆریان دیتووه‌‌‌ وهێندێک له‌‌‌ ئیتڵاعاته‌‌‌کانیان ره‌‌‌ش بۆته‌‌‌وه‌‌‌.ئیداره‌‌‌ى ئیتڵاعاتى ئه‌‌‌مریکا ،درێژه‌‌‌ى ئابڵۆقه‌‌‌کان دژ به‌‌‌ رژیمى ئێران به‌‌‌ پێی راپۆرتى  ئیداره‌‌‌ى ئیتڵاعاتى وزه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا ،عه‌‌‌ره‌‌‌بستان و لیبی،به‌‌‌رهه‌‌‌م هێنانى نه‌‌‌وتى خۆیان زیاد کردووه‌‌‌ وبه‌‌‌رهه‌‌‌م هێنانى نه‌‌‌وتى ئه‌‌‌مریکاش رو له‌‌‌ زیاد بوونه‌‌‌ وئه‌‌‌وه‌‌‌ دووره‌‌‌  که‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا بیهه‌‌‌وێ ده‌‌‌ست له‌‌‌ ئابڵۆقه‌‌‌کانى خۆی دژ به‌‌‌ رژیمى ئاخووندى هه‌‌‌ڵ بگرێ. به‌‌‌ پێی راپۆرتى رۆژنامه‌‌‌ى رۆێتێرز  و له‌‌‌ زمانى ئیداره‌‌‌ى ئیتڵاعاتى وزه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا ،له‌‌‌ ئێستادا چۆنیه‌‌‌تى بازاره‌‌‌کانى وزه‌‌‌ خه‌‌‌راپ نییه‌‌‌ و پێش که‌‌‌ش کردن له‌‌‌ بازاره‌‌‌کاندا به‌‌‌ پێی پێویست هه‌‌‌یه‌‌‌. نرخى بێکاری ئه‌‌‌مساڵ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ٣٠  ساڵى رابردوودا بێ پێشوونه‌‌‌ بووکارناسێکى ئابووری وتى، زیاد بوونى هێندێک له‌‌‌ بیمه‌‌‌ کراوه‌‌‌کانى رێکخراوى دابین کردنى کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى باس له‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کات که‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت ٣٠ ٠ هه‌‌‌زار ده‌‌‌رفه‌‌‌تى کار کردنى له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى یه‌‌‌ک سالی رابردوودا درووست نه‌‌‌کردووه‌‌‌. حوسینى راغفه‌‌‌ر له‌‌‌ وتووێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى رژیم، وێرای وتنى ئه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کى بێ پێشوونه‌‌‌ نرخى بێکاری له‌‌‌مساڵدا، له‌‌‌ چاو٣٠  ساڵی رابردوودا زیاد بووه‌‌‌ ،رایگه‌‌‌یاند: به‌‌‌ هۆی پێش که‌‌‌ش نه‌‌‌کردنى ئاماری درووست له‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌کانى کۆنترۆلی کار له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگادا، رێگایه‌‌‌کى دوورمان له‌‌‌ پێشه‌‌‌. ئه‌‌‌و کارناسه‌‌‌ ئابووریه‌‌‌،ئاماری درووست کردنى کارى بۆ کۆمه‌‌‌ڵگا به‌‌‌ درۆ خسته‌‌‌وه‌‌‌ ووتى: زیاد بوونى رێژه‌‌‌ى که‌‌‌سانێک که‌‌‌ بیمه‌‌‌ کراون له‌‌‌ لایه‌‌‌ن سازمانى دابین کردنى کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى، نیشان ده‌‌‌رى ئه‌‌‌وه‌‌‌ن که‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت ٣٠ ٠  هه‌‌‌زار ده‌‌‌رفه‌‌‌تى کارکردنى له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى یه‌‌‌ک ساڵى رابردوودا درووست نه‌‌‌کردووه‌‌‌. 

12 ساڵ و 6 مانگ و 25 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن