پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ ده‌‌‌ست به‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى چالاکێکى فه‌‌‌رهه‌‌‌نگى  کورد__ خه‌‌‌مساردى به‌‌‌رپرسانى رژیم، بۆته‌‌‌ هۆی پێشگرتن له‌‌‌ گه‌‌‌شه‌‌‌سه‌‌‌ندنى کوردستان__ دوو لاوی خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌قز له‌‌‌لایه‌‌‌ن هیزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کران__ به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر چوونى کیشه‌‌‌ له‌‌‌که‌‌‌نداوى فارس و هاتنى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌و نێوانه‌‌‌دا__ ئاماده‌‌‌ بوونى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى سریڵانکا بۆکه‌‌‌م کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى هاورده‌‌‌ى نه‌‌‌وت له‌‌‌ ئێران __ رێگای دژواری ئۆباما له‌‌‌ وتووێژه‌‌‌کانى ئه‌‌‌تۆمى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژیمى ئێران

ده‌‌‌ست به‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى چالاکێکى فه‌‌‌رهه‌‌‌نگى  کوردخه‌‌‌باتمێدیا: چاڵاکێکى فه‌‌‌رهه‌‌‌نگى،خه‌‌‌ڵکى بۆکان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌وه‌‌‌ بانگهێشت وده‌‌‌ست به‌‌‌سه‌‌‌ر کرا. خانه‌‌‌واده‌‌‌ى ئه‌‌‌و چالاکه‌‌‌ فه‌‌‌رهه‌‌‌نگیه‌‌‌ له‌‌‌ پێوه‌‌‌ندى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری مووکریان وێرای راگه‌‌‌یاندنى ئه‌‌‌و راپۆرته‌‌‌، وتوویانه‌‌‌: "مه‌‌‌وڵوود خۆانچه‌‌‌ زه‌‌‌رد" مامۆستاى عه‌‌‌ره‌‌‌بی مه‌‌‌دره‌‌‌سه‌‌‌کانى شاری بۆکان ،له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئیداره‌‌‌ى ئیتڵاعاتى ئه‌‌‌و شاره‌‌‌وه‌‌‌،بانگهێشت و ده‌‌‌ست به‌‌‌سه‌‌‌ر کرا. تا ئێستا هیچ هۆیه‌‌‌ک بۆ ده‌‌‌ست به‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى ئه‌‌‌و فه‌‌‌رهه‌‌‌نگیه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن به‌‌‌رپرسانى دادوه‌‌‌رى شاری بۆکانه‌‌‌وه‌‌‌ رانه‌‌‌گه‌‌‌یاندراوه‌‌‌ .به‌‌‌ڵام باس له‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ ئه‌‌‌و که‌‌‌سه‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى چه‌‌‌ند رۆژی پێشووى هێندێک له‌‌‌ مامۆستایانى شاری بۆکان،ده‌‌‌ست به‌‌‌سه‌‌‌ر کراوه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ حاڵێک دایه‌‌‌ که‌‌‌ پێشتر راپۆرتێک له‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌دا بڵاو کرابۆوه‌‌‌ که‌‌‌ هێندێک له‌‌‌ هاوڵاتیانى بۆکانى له‌‌‌ رووداوه‌‌‌که‌‌‌ى چه‌‌‌ند رۆژی پێشووى بۆکان ده‌‌‌ست به‌‌‌سه‌‌‌ر و بۆ زیندانى ناوندى شاری بۆکان گۆازرابوونه‌‌‌وه‌‌‌.خه‌‌‌مساردى به‌‌‌رپرسانى رژیم، بۆته‌‌‌ هۆی پێشگرتن له‌‌‌ گه‌‌‌شه‌‌‌سه‌‌‌ندنى کوردستانبه‌‌‌ پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری مووکریان ، شاراداری شاری سه‌‌‌قز وتى: ناهائاهه‌‌‌نگى به‌‌‌رپرسانى رژیم،سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ گه‌‌‌شه‌‌‌سه‌‌‌ندنى کوردستان بۆته‌‌‌ هۆی پێش گرتنى گه‌‌‌شه‌‌‌سه‌‌‌ندن له‌‌‌ ناو کوردستاندا.به‌‌‌ پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى مووکریان  وله‌‌‌ زمانى سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ باور پێکراوه‌‌‌کان، عوسمانى ره‌‌‌حیمى رۆژی یه‌‌‌ک شه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌ رێوره‌‌‌سمى رێز گرتن له‌‌‌شۆراکانى نموونه‌‌‌ى پارێزگای کوردستان رایگه‌‌‌یاند ، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ بووجه‌‌‌یه‌‌‌کى زۆر له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ساڵانى پێشوودا بۆ مه‌‌‌به‌‌‌ستى ئاوه‌‌‌دانى شاره‌‌‌کان ودێهاته‌‌‌کان په‌‌‌سه‌‌‌ند کراوه‌‌‌،به‌‌‌ڵام ناهاوئاهه‌‌‌نگى  و خه‌‌‌مساردى هێندێک له‌‌‌ به‌‌‌رپرسانى رژیم بۆته‌‌‌ هۆی پێش گرتن له‌‌‌ گه‌‌‌شه‌‌‌سه‌‌‌ندنى کوردستان. دوو لاوی خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌قز له‌‌‌لایه‌‌‌ن هیزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراندوو هاووڵاتیی خه‌‌‌ڵکی شاری سه‌‌‌قز له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کانی شاری بانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کران. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، دوو که‌‌‌س به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانی "به‌‌‌همه‌‌‌ن ئه‌‌‌رده‌‌‌ڵان و یووسف عه‌‌‌بدوولی" خه‌‌‌ڵکی ئاوایی ئاخکه‌‌‌ندی سه‌‌‌ر به‌‌‌ شاری سه‌‌‌قز له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌تی ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ شاری بانه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراون. بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی ئه‌‌‌و دوو هاووڵاتییه‌‌‌ وێر٠ای پژر٠است کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و هه‌‌‌واڵه‌‌‌ رایانگه‌‌‌یاندووه‌‌‌، چه‌‌‌ند رۆژ بوو که‌‌‌ به‌‌‌همه‌‌‌ن و یووسف بێسه‌‌‌ر و شوێن بوون و دوای گه‌‌‌ر٠ان و سه‌‌‌ردانمان بۆ ناوه‌‌‌نده‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کان بۆمان ده‌‌‌رکه‌‌‌وت که‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌ت له‌‌‌ شاری بانه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراون. هه‌‌‌تا بڵاو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ هیچ زانیارییه‌‌‌ک له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ هۆکاری ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردنی ئه‌‌‌و دوو لاوه‌‌‌ سه‌‌‌قزییه‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌ر ده‌‌‌ستدا نیه‌‌‌.به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر چوونى کیشه‌‌‌ له‌‌‌که‌‌‌نداوى فارس و هاتنى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌و نێوانه‌‌‌داهێزی ئاسمانىئه‌‌‌مریکا پێش که‌‌‌وتووترین فرۆکه‌‌‌ شه‌‌‌رکه‌‌‌رکانى دژه‌‌‌ رادارى ، ئیف-٢٢ى خۆی له‌‌‌ پایگای ئاسمانى ئێمارات جێگر کرد. به‌‌‌ پێی راپۆرتى رایڵکه‌‌‌ى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى "فاکس نیووز"، ئه‌‌‌رته‌‌‌شی ئه‌‌‌مریکا چه‌‌‌ندین فرۆکه‌‌‌ى شه‌‌‌رکه‌‌‌ری ئیف-٢٢ که‌‌‌ له‌‌‌ پێش که‌‌‌وتووترین جێته‌‌‌ شه‌‌‌رکه‌‌‌ره‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکایه‌‌‌، له‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ پایه‌‌‌گاکانى ئاسمانى، هاوپێمانى واشێنگتۆن له‌‌‌ نزیکه‌‌‌ى ٢٠ ٠  مایڵی سنووره‌‌‌کانى ئێران جێگر کراون. به‌‌‌رپرسێکى هێزی ئاسمانى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا وتى: ئه‌‌‌و فرۆکه‌‌‌ شه‌‌‌رکه‌‌‌رانه‌‌‌ له‌‌‌ پێش که‌‌‌وتووترین فرۆکه‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکایه‌‌‌ و ره‌‌‌قیبێکیان نییه‌‌‌ و رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ تا ئێستا له‌‌‌و فرۆکانه‌‌‌ له‌‌‌ شه‌‌‌رى عێراق وئه‌‌‌فغانستانیش که‌‌‌ڵکیان لێ وه‌‌‌رنه‌‌‌گیراوه‌‌‌. ئه‌‌‌و فرۆکانه‌‌‌ دژه‌‌‌رادارن وهاتنى ئه‌‌‌و فرۆکانه‌‌‌، له‌‌‌ چۆارچێوه‌‌‌ى هاوکاری ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى له‌‌‌ نێوان واشێنگتۆن و هاوپێمانانى ناوچه‌‌‌ى که‌‌‌نداوى فارسه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌نجام دراوه‌‌‌. ئاماده‌‌‌ بوونى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى سریڵانکا بۆکه‌‌‌م کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى هاورده‌‌‌ى نه‌‌‌وت له‌‌‌ ئێران ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى سریڵانکا رایگه‌‌‌یاند، پاڵاوتگه‌‌‌کانى خۆی بۆ مه‌‌‌به‌‌‌ستى به‌‌‌رێوه‌‌‌ بردنى ئابڵۆقه‌‌‌کان دژ به‌‌‌ رژیمى ئێران ئاماده‌‌‌ ده‌‌‌کات.  وه‌‌‌زیری نه‌‌‌وتى ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى رۆیتێرزى وت: ئاماده‌‌‌کردنى ئه‌‌‌و پاڵاوتگه‌‌‌یانه‌‌‌،ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی ئه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ئیمه‌‌‌ بتوانین ئاماده‌‌‌ى که‌‌‌م کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى هاورده‌‌‌ى نه‌‌‌وت له‌‌‌وڵاتى ئێران به‌‌‌ هۆی ئابڵۆقه‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکا، دژ به‌‌‌ رژیمى ئێران بین.رێگای دژواری ئۆباما له‌‌‌ وتووێژه‌‌‌کانى ئه‌‌‌تۆمى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژیمى ئێرانگوڤاری تایم،چاپی ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ بابه‌‌‌تێک دا،سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ وتووێژه‌‌‌کانى ناوه‌‌‌کى ئیستانبووڵ نووسی،یه‌‌‌که‌‌‌م خوولى وتووێژه‌‌‌کانى ئه‌‌‌تۆمی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژیمى ئێران ،رێگای دژواری ئۆباما، له‌‌‌ ساڵى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان، په‌‌‌ره‌‌‌ پێده‌‌‌دات. تایم نووسی،له‌‌‌ خولى یه‌‌‌که‌‌‌مى وتووێژه‌‌‌کان ناتوانین ئاکامێک ببینین، ریگای ئه‌‌‌و وتووێژانه‌‌‌ بۆ ئۆباما وه‌‌‌ک نه‌‌‌شته‌‌‌رگه‌‌‌رى دڵه‌‌‌. ئه‌‌‌و گۆڤاره‌‌‌ نووسی،میت رامنى، رکابه‌‌‌رى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى سه‌‌‌رۆک کۆماری ئه‌‌‌مریکا بۆ ئۆباما،کێشه‌‌‌ى ئێرانى پێ گرینگ ترین بابه‌‌‌تى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانه‌‌‌ وکۆنگره‌‌‌ش ده‌‌‌یهه‌‌‌وێ ئابڵۆقه‌‌‌گه‌‌‌لێکى تازه‌‌‌ وتووندتر، تا هاوینى ئه‌‌‌مساڵ دژ به‌‌‌ رژیمى ئێران په‌‌‌سه‌‌‌ند بکات. به‌‌‌سه‌‌‌رنج دان به‌‌‌هه‌‌‌ڵوێسته‌‌‌کانى کۆنگره‌‌‌ و میت رامنى و چاوپۆشی کردن له‌‌‌هه‌‌‌ڵوێسته‌‌‌کانى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئیسرائیڵ و ئۆباما،که‌‌‌ داواکارییان له‌‌‌ ئۆباما ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌  کرده‌‌‌وه‌‌‌کانى خۆی دژ به‌‌‌ رژیمى تاران توندتر بکات ،باراک ئۆباما له‌‌‌ ناوخۆی ئه‌‌‌مریکاش، جێگه‌‌‌وپێکى زۆرى نییه‌‌‌ تا بیهه‌‌‌وێ به‌‌‌ رژیمى ئێران ئیمتیاز بدات. گوڤاری تایم ئاکامی ئه‌‌‌و راپۆرته‌‌‌ى وا باس کردووه‌‌‌ که‌‌‌، زه‌‌‌حمه‌‌‌ته‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا و یه‌‌‌کێتى ئورووپا،نیزامى ئابڵۆقه‌‌‌کانى خۆیان دژ به‌‌‌ رژیمى تاران له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ری ته‌‌‌نیا هه‌‌‌ڵپه‌‌‌ساردنى ساکارى پاڵاوته‌‌‌کرنى ئۆرانیوم، رابگرن. 

12 ساڵ و 6 مانگ و 23 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن