پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ کووژرانى هاووڵاتیکى شنۆیی به‌‌‌ هۆی ته‌‌‌قه‌‌‌کردن ى هێزه‌‌‌کانى رژیم__ کۆمه‌‌‌ڵێک کرێکار له‌‌‌ لقی شیرکه‌‌‌تی "به‌‌‌ پخش" له‌‌‌ سنه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر کار ده‌‌‌رکران__ کرێکارێکی دیکه‌‌‌ی کورد گیانی دا__ به‌‌‌رده‌‌‌وامیی مانگرتنی ٣ زیندانیی سیاسیی کورد__ دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ى ئۆرانیۆمى پاڵاوته‌‌‌کراوی ٢٧ له‌‌‌ سه‌‌‌دى و دژکرده‌‌‌وه‌‌‌ى رژیم __ نیگه‌‌‌رانى ئۆباما له‌‌‌مه‌‌‌ر٠  تۆمه‌‌‌تى ترس له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئیراندا __ هاوکاری نه‌‌‌کردنى شیرکه‌‌‌تى فیاتی ئیتاڵیا به‌‌‌ هۆی ئابڵۆقه‌‌‌کان دژ به‌‌‌ رژیمى ئێران__سه‌‌‌فه‌‌‌ری نۆێنه‌‌‌ری پڵه‌‌‌به‌‌‌رزی ناوکه‌‌‌یی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا بۆ ئیسرائیڵ __ رژیمی سووریا ده‌‌‌یان که‌‌‌سی تری و له‌‌‌وان ١٣ منداڵی شه‌‌‌هید کرد

کووژرانى هاووڵاتیکى شنۆیی به‌‌‌ هۆی ته‌‌‌قه‌‌‌کردن ى هێزه‌‌‌کانى رژیمهاوڵاتیه‌‌‌کى خه‌‌‌ڵکى شنۆ به‌‌‌ هۆی ته‌‌‌قه‌‌‌ى هێزه‌‌‌کانى سه‌‌‌رسنوورى رژیمى ئاخوندى کووژرا. باوکى ئه‌‌‌و هاوولاتیه‌‌‌ له‌‌‌ پێوه‌‌‌ندى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان وێراى راگه‌‌‌یاندنى ئه‌‌‌و راپۆرته‌‌‌ وتى : رۆژى یه‌‌‌ک شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢٤ ى بانه‌‌‌مه‌‌‌ر ، یوسف مه‌‌‌عرووفی خه‌‌‌ڵکى دێی تاج ئه‌‌‌دین ئاوایى سه‌‌‌ر به‌‌‌ شاری شنۆ که‌‌‌ بۆ مه‌‌‌به‌‌‌ستى کۆ کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى گیای خوارده‌‌‌مه‌‌‌نى بۆ کێوه‌‌‌کانى نزیک دێی سه‌‌‌ر سنووری بێمزۆرته‌‌‌ رۆشتبوو، به‌‌‌ هۆی ته‌‌‌قه‌‌‌کردن له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانى سنووری پیرانشاره‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ شنۆ جیگرن ،گیانى دا. هه‌‌‌روها زیادى کرد که‌‌‌ دوای ٢ رۆژ ته‌‌‌رمی ناوبراویان دوزیوه‌‌‌وه‌‌‌ وله‌‌‌ شه‌‌‌و دا به‌‌‌ نه‌‌‌هێنى ناشتوویان. ه‌‌‌کۆمه‌‌‌ڵێک کرێکار له‌‌‌ لقی شیرکه‌‌‌تی "به‌‌‌ پخش" له‌‌‌ سنه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر کار ده‌‌‌رکرانکۆمیته‌‌‌ی هاوئاهه‌‌‌نگی بۆ پێکهێنانی دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ کرێکارییه‌‌‌کان بڵاوی کرده‌‌‌وه‌‌‌، کۆمه‌‌‌ڵێک کرێکاری کورد له‌‌‌لایه‌‌‌ن لقی شیرکه‌‌‌تی "به‌‌‌ پخش" له‌‌‌ شاری سنه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر کار ده‌‌‌رکران. به‌‌‌پێی راپۆرتێک که‌‌‌له‌‌‌ ماڵپه‌‌‌ر٠ی سه‌‌‌ره‌‌‌کیی کۆمیته‌‌‌ی هاوئاهه‌‌‌نگی بۆ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ کرێکارییه‌‌‌کان بڵاو کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، شیرکه‌‌‌تی "به‌‌‌ پخش" که‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ترین شیرکه‌‌‌ته‌‌‌کانی بڵاو و دابه‌‌‌ش کردنی کاڵایه‌‌‌ له‌‌‌ ئێران، له‌‌‌ژێر ناوی که‌‌‌م کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌زینه‌‌‌ و تێچووی ئه‌‌‌و شیرکه‌‌‌ته‌‌‌ ١١ کرێکاری کوردی له‌‌‌ لقی ئه‌‌‌و شیرکه‌‌‌ته‌‌‌ له‌‌‌ سنه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر کار ده‌‌‌کردووه‌‌‌. له‌‌‌و راپۆرته‌‌‌دا هاتووه‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ری زۆره‌‌‌ به‌‌‌پێی رێکارێک که‌‌‌ لێپرسراوانی ئه‌‌‌و شیرکه‌‌‌ته‌‌‌ گرتوویانه‌‌‌ته‌‌‌ پێش له‌‌‌ داهاتوویه‌‌‌کی نزیکدا که‌‌‌سانی دیکه‌‌‌ش له‌‌‌و شیرکه‌‌‌ته‌‌‌ بێکار بکرێن، له‌‌‌ لقه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی ئه‌‌‌و شیرکه‌‌‌ته‌‌‌ له‌‌‌ شاره‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی ئێرانیش کرێکاریان له‌‌‌سه‌‌‌ر کار ده‌‌‌رکردووه‌‌‌.  ناوی ئه‌‌‌و کرێکاره‌‌‌ کوردانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ لقی ئه‌‌‌و شیرکه‌‌‌ته‌‌‌ له‌‌‌ سنه‌‌‌ بێکار کراون، بریتیتن له‌‌‌: ئیبراهیم غونچه‌‌‌ دڵان، به‌‌‌همه‌‌‌ن به‌‌‌همه‌‌‌نی، که‌‌‌ریم سه‌‌‌فه‌‌‌ری، نادر زارعی، هێرش ساڵحی، ئومێد که‌‌‌نعانی، شه‌‌‌مسوڵڵا حه‌‌‌قیقیان، جه‌‌‌بار ئیسلامی، هێرش وه‌‌‌رمزیار، جه‌‌‌مشید خورووش و محه‌‌‌ممه‌‌‌د ره‌‌‌زا عه‌‌‌باسپوور. به‌‌‌پێی ئامار و زانیارییه‌‌‌کان له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تای ساڵی ١٣٩١ه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌تا ئێستا له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ کوردنشینه‌‌‌کانی ئێران نزیک به‌‌‌ ٧ هه‌‌‌زار که‌‌‌س بێکار بوون و به‌‌‌ ده‌‌‌یان که‌‌‌رتی کاریش داخراون.کرێکارێکی دیکه‌‌‌ی کورد گیانی داچه‌‌‌ند رۆژ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر کرێکارێک له‌‌‌ شه‌‌‌هره‌‌‌کی زاگرۆسی شاری سنه‌‌‌ به‌‌‌هۆی رووداوی کاره‌‌‌وه‌‌‌ گیانی دا. ماڵپه‌‌‌ر٠ی کۆمیته‌‌‌ی هاوده‌‌‌نگی بۆ پێکهێنانی دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ کرێکارییه‌‌‌کان بڵاوی کرده‌‌‌وه‌‌‌، "نه‌‌‌بی میری" ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٦٥ ساڵ له‌‌‌ کاتی کردندا به‌‌‌هۆی به‌‌‌ربوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رزاییه‌‌‌وه‌‌‌ گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌. ئه‌‌‌و کرێکاره‌‌‌ کورده‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی شاری سنه‌‌‌ و خاوه‌‌‌نی ژن و منداڵ بووه‌‌‌. پێشتریش چه‌‌‌ندین کرێکاری دیکه‌‌‌ی کورد به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانی زانیار مورادی کرێکاری بیناسازی، له‌‌‌ جاده‌‌‌ی ساحیلیی سنه‌‌‌، فه‌‌‌تحوڵڵا سوهرابی ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٦٠  ساڵ ، غاڵب زارعی، سه‌‌‌لاح قاسمی، ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٣٥ ساڵ و کرێکاری پر٠ۆژه‌‌‌ی "مسکن مهر"، عه‌‌‌بدوڵڵا تورکه‌‌‌مان خه‌‌‌ڵکی گوندی "میلان"‌ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ شاری ماکۆ و کرێکار له‌‌‌ کارگه‌‌‌یه‌‌‌کی به‌‌‌خێو کردنی په‌‌‌له‌‌‌وه‌‌‌ر و عه‌‌‌لیمحه‌‌‌ممه‌‌‌د ساڵح قاتع، خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌قز کرێکار له‌‌‌ کانگایه‌‌‌کی به‌‌‌رد، به‌‌‌هۆی رووداوی کاره‌‌‌وه‌‌‌ گیانیان داوه‌‌‌.به‌‌‌رده‌‌‌وامیی مانگرتنی ٣ زیندانیی سیاسیی کوردسێ که‌‌‌س له‌‌‌ زیندانیانی سیاسیی کوردی هاووڵاتیی تورکیه‌‌‌ که‌‌‌له‌‌‌ زیندانی ته‌‌‌ورێز ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رن و له‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٢٩ی بانه‌‌‌مه‌‌‌ر٠ه‌‌‌وه‌‌‌ مانیان له‌‌‌ خواردن گرتووه‌‌‌، هه‌‌‌روا له‌‌‌ مانگرتنه‌‌‌که‌‌‌یان به‌‌‌رده‌‌‌وامن. به‌‌‌پێی راپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، جمهوور ئوگوزیچ، نیهات تونجر و محه‌‌‌ممه‌‌‌د جه‌‌‌ر٠احی سێ‌ که‌‌‌س له‌‌‌ زیندانیانی سیاسیی زیندانی ناوه‌‌‌ندیی ته‌‌‌ورێزن که‌‌‌ پاش مانگرتن له‌‌‌ خواردن بۆ ژووری تاکه‌‌‌که‌‌‌سی راگوێزراون. ئه‌‌‌م سێ‌ زیندانیه‌‌‌ سیاسییه‌‌‌ کورده‌‌‌ له‌‌‌ ئیعتراز به‌‌‌ نه‌‌‌بوون له‌‌‌ به‌‌‌ندی زیندانیانی سیاسی، که‌‌‌میی غه‌‌‌زا و خراپیی باری پاک و خاوێنیی زیندان، گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی یه‌‌‌کیان بۆ به‌‌‌ندی "متادون ده‌‌‌رمانی" و هه‌‌‌روه‌‌‌ها گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی یه‌‌‌کێکی تریان بۆ به‌‌‌ندی ره‌‌‌وانی مانیان له‌‌‌ خواردن گرتووه‌‌‌. مانگرتوان رایانگه‌‌‌یاندووه‌‌‌، هه‌‌‌تا جێبه‌‌‌جێ‌ کردنی ویست و داواکارییه‌‌‌کانیان ده‌‌‌ست له‌‌‌ مانگرتن هه‌‌‌ڵ ناگرن. چه‌‌‌ند که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ له‌‌‌ کوردانی هاووڵاتیی تورکیه‌‌‌ و سووریه‌‌‌ له‌‌‌ زیندانه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی ئێران ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رن که‌‌‌ به‌‌‌ تاوانی هاوکاری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ حیزبی کرێکارانی کوردستانی تورکیه‌‌‌ به‌‌‌ حوکمی درێژخایه‌‌‌ن مه‌‌‌حکووم بوون و ئه‌‌‌مه‌‌‌ش له‌‌‌ حاڵێک دایه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ زیندانیانه‌‌‌ له‌‌‌ زۆربه‌‌‌ی مافه‌‌‌کانی وه‌‌‌ک مولاقاتی حزووری و پێوه‌‌‌ندیی ته‌‌‌له‌‌‌فۆنی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌کانیان بێبه‌‌‌رین.دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ى ئۆرانیۆمى پاڵاوته‌‌‌کراوی ٢٧ له‌‌‌ سه‌‌‌دى و دژکرده‌‌‌وه‌‌‌ى رژیم به‌‌‌ پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ له‌‌‌ ویه‌‌‌ن، ئاژانسی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى وزه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆمی،رۆژی هه‌‌‌ینى ٥ى جوێزه‌‌‌ردان له‌‌‌ نۆێ ترین راپۆرتى خۆێدا سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ چاڵکیه‌‌‌کانى ناوکه‌‌‌یی رژیمى تاران رایگه‌‌‌یاند، که‌‌‌ ئۆرانیومی پاڵاوته‌‌‌کراوى زیاتر له‌‌‌ ٢٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى له‌‌‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ى فه‌‌‌ردوو دۆزراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌و راپۆرته‌‌‌دا هاتوو که‌‌‌ له‌‌‌و نموونه‌‌‌یه‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌ ناوراستى مانگى فێوریه‌‌‌ى رابردوو له‌‌‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ى فه‌‌‌ردوو له‌‌‌ نزیکه‌‌‌ى شاری قم هه‌‌‌ڵگیرابوو،نیشانه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ بوونی ئۆرانیومی ٢٧ له‌‌‌سه‌‌‌دى دۆزراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. دیپڵۆماته‌‌‌کان له‌‌‌ ویه‌‌‌ن ده‌‌‌ڵێن: رژیمى تاران خه‌‌‌ریکى زیاتر کردنى رێژه‌‌‌ى سانتریفیوژکانى خۆی له‌‌‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ى ژێر زه‌‌‌وی فه‌‌‌ردوویه‌‌‌.  به‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى ئیرنا، باڵوێزى رژیم له‌‌‌ ئاژانسى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى وزه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆم له‌‌‌ مه‌‌‌ر٠ ئیدعاى هه‌‌‌والنێرانى رۆژئاوایى سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ى ئاسه‌‌‌وارى به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانى ئۆرانیومى ٢٧ له‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ ئیران رایگه‌‌‌یاند، ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ سیاسیه‌‌‌ و  نیشانه‌‌‌ى هه‌‌‌وڵدانى که‌‌‌سانێکه‌‌‌ بۆ ئالۆز کردنى بارودۆخى هاوکارى ئی٠‹ران و ئاژانس. نیگه‌‌‌رانى ئۆباما له‌‌‌مه‌‌‌ر٠  تۆمه‌‌‌تى ترس له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئیراندا به‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ له‌‌‌ واشنگتۆن، سه‌‌‌رۆک کۆمارى ئه‌‌‌مریکا نیگه‌‌‌رانى ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رکابه‌‌‌ره‌‌‌ کۆمارى خوازه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌( میت رامنى) به‌‌‌ ترساندن و که‌‌‌مکارى له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئێران تۆمه‌‌‌تبار بکرێ. ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌ به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ شکستى وتوویژه‌‌‌کانى ناوه‌‌‌کى به‌‌‌غدا نوسیویه‌‌‌ که‌‌‌ زۆرێک له‌‌‌ واشنگتۆن باوه‌‌‌ریان وایه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى ئه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ رکابه‌‌‌رى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکا ئۆباما به‌‌‌ که‌‌‌م کارى و ترس له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئێران تاوانبار بکرێت. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ێکى ئه‌‌‌مریکایى ده‌‌‌ڵێت، به‌‌‌ ئابلۆقه‌‌‌  خستنه‌‌‌سه‌‌‌ر  نه‌‌‌وتى ئێران له‌‌‌ لایه‌‌‌ن  یه‌‌‌کێتى  ئۆروپا پێش وتوویژه‌‌‌کانى مسکۆ رژیمى تاران چیتر ناتوانێت له‌‌‌ ژیر بابه‌‌‌ته‌‌‌ گرینگه‌‌‌کان خۆى ده‌‌‌رباز بکات. بکات. هاوکاری نه‌‌‌کردنى شیرکه‌‌‌تى فیاتی ئیتاڵیا به‌‌‌ هۆی ئابڵۆقه‌‌‌کان دژ به‌‌‌ رژیمى ئێرانبه‌‌‌ پێی راپۆرتى رادیۆ فه‌‌‌ردا: شیرکه‌‌‌تى ئیتاڵیایی فیات، هاوکاری خۆی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژیمى ئێران راگرت.شیرکه‌‌‌تى ماشین سازى ئیتاڵیایی فیات،رۆژى هه‌‌‌ینى رایگه‌‌‌یاند: ته‌‌‌واوی موعامڵه‌‌‌کانى کر٠ین وفرۆشی به‌‌‌رهه‌‌‌مه‌‌‌کانى بۆ ناو ئێران راگرت.به‌‌‌ پێی راپۆرتى رۆێتێرز،شیرکه‌‌‌تى فیات له‌‌‌ بریارنامه‌‌‌یه‌‌‌کدا رایگه‌‌‌یاند: له‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ملاوه‌‌‌، هیچ یه‌‌‌ک له‌‌‌ شیرکه‌‌‌ته‌‌‌کانى پێوه‌‌‌نددار به‌‌‌و کۆمپانیه‌‌‌، هیچ به‌‌‌رهه‌‌‌مێک یان که‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ى یه‌‌‌ده‌‌‌کى خۆی ، که‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌سته‌‌‌که‌‌‌ی وڵاتى ئێران بێت، نافرۆشێ.سه‌‌‌فه‌‌‌ری نۆێنه‌‌‌ری پڵه‌‌‌به‌‌‌رزی ناوکه‌‌‌یی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا بۆ ئیسرائیڵ له‌‌‌ دوای ته‌‌‌واو بوونه‌‌‌ وتووێژه‌‌‌کانى نێوان رژیمى ئێران وگرووپی ١+٥ له‌‌‌ به‌‌‌غدا، نۆێنه‌‌‌رى پڵه‌‌‌به‌‌‌رزى ئه‌‌‌مریکا بۆ وتووێژکردن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌رپرسانى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئیسرائیل،سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ کێشه‌‌‌کانى ناوچه‌‌‌ بۆ ئیسرائیل سه‌‌‌فه‌‌‌ری کرد.به‌‌‌ پێی راپۆرتى ئاسوشێتێدپرێس، وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ وێندی شێرمه‌‌‌ن،جێگری کارباری سیاسی وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا بۆ مه‌‌‌به‌‌‌ستى وتووێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌رپرسانى ئیسرائیڵى،له‌‌‌ پێوه‌‌‌ندى به‌‌‌ کێشه‌‌‌کانى هه‌‌‌ردوولایه‌‌‌ن له‌‌‌ ناوچه‌‌‌دا،بۆ وڵاتى ئیسرائیل سه‌‌‌فه‌‌‌ری کردووه‌‌‌. رژیمی سووریا ده‌‌‌یان که‌‌‌سی تری و له‌‌‌وان ١٣ منداڵی شه‌‌‌هید کردبه‌‌‌ پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ وله‌‌‌ زمانى چاودێرانى مافی مرۆڤی سووریا: له‌‌‌ توپ بارانى شاری "حوڵا" له‌‌‌ ناوه‌‌‌ندى سووریا،٥٠  که‌‌‌س شه‌‌‌هید کران که‌‌‌ ١٣ که‌‌‌س له‌‌‌وان منداڵ بوون. به‌‌‌ پێی ئه‌‌‌و سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یه‌‌‌، زیاتر له‌‌‌ ١٠ ٠ که‌‌‌سی تر له‌‌‌ هێرشی بێ به‌‌‌زه‌‌‌ییانه‌‌‌ى رژیمى ئه‌‌‌سه‌‌‌د بوسه‌‌‌ر خه‌‌‌ڵکى سووریا به‌‌‌ تووندى بریندار بوون.ئه‌‌‌و له‌‌‌ حاڵێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌راى  ته‌‌‌واوی ئه‌‌‌و هێرشانه‌‌‌،خه‌‌‌ڵکی سووریا بۆ ده‌‌‌ربرینى نارزایه‌‌‌تى دژ به‌‌‌ رژیمى ئه‌‌‌سه‌‌‌د چوونه‌‌‌ ناو شه‌‌‌قامه‌‌‌کان.

12 ساڵ و 5 مانگ و 26 ڕۆژ و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن