__ هاووڵاتیکى کورد له شاری سه‌قز به ٥ ساڵ زیندان مه‌حکووم کرا__ خوێندکارێکی کورد به زیندانی و لێدانی شه‌لاق مه‌حکووم کرا__ رژیمى تاران: بۆ پێداویستیه‌کانى ناوکه‌یی خۆمان له که‌س مۆله‌ت وه‌رناگرین__ ئێران له دونیا پله‌ی یه‌که‌می له به‌کارهێنانی تریاکدا هه‌یه__ گرینگی نه‌دانى نۆێنه‌رانى ئه‌فغانستان به هه‌ره‌شه‌کانى رژیمى ئێران __ دامه‌زراوه‌ى زانست و ئه‌منیه‌ت: رژیمى ئێران ده‌توانی ٥ بۆمب درووست بکات__ رژیمى جنایتکاری ده‌یان مندال وژنی سووریایی سه‌ربری__ پێوه‌ندی سپاى قۆدسی رژیمى ئێران له هێرشه‌کانى رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د
هاووڵاتیکى کورد له شاری سه‌قز به ٥ ساڵ زیندان مه‌حکووم کراخه‌باتمێدیا: هاووڵاتیکى خه‌ڵکى شاری سه‌قز له لایه‌ن دادگای شۆرشی ئه‌و شاره‌وه به زیندان مه‌حکووم کرا.به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موکریان هاووڵاتیکى خه‌ڵکى سه‌قز به ناوی محه‌ممه‌د عه‌زیزی له لایه‌ن دادگای شۆرشی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تى هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبێکى نه‌یاری رژیمى ئاخووندى به ٥ ساڵ زیندان مه‌حکووم کرا. ئه‌وه له حاڵێک دایه که محه‌ممه‌د عه‌زیزى، ٣ ساڵ له‌وه پێش له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر کرا و ئێستا له گرتووخانه‌ى سه‌قز ماوه‌ى زیندانیه‌که‌ى تێپه‌ر ده‌کات.خوێندکارێکی کورد به زیندانی و لێدانی شه‌لاق مه‌حکووم کراخوێندکارێکی کوردی زانکۆی تاران و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خوێندکارانی دێمۆکراسی خوازی ئه‌و زانکۆیه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمى ئێرانه‌وه به سێ مانگ زیندانی و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق حوکم درا. محه‌ممه‌د ئیلخانی‌زاده له زستانی ساڵی ١٣٨٩ له درێژه‌ی لێپێچینه‌وه به دۆسیه‌ی هێرش بۆ سه‌ر کوی زانکۆ‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی وه‌سیقه ئازاد کرابوو. ماڵپهر٠ی دانشجوو نیوز بڵاوی کرده‌وه، له دوایین پێداچوونه‌وه‌دا، محه‌ممه‌د ئیلخانی‌زاده له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی شاری تارانه‌وه به سێ مانگ زیندانی و لێدانی ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق حوکم درا.رژیمى تاران: بۆ پێداویستیه‌کانى ناوکه‌یی خۆمان له که‌س مۆله‌ت وه‌رناگرینبه پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رژیم: سه‌رۆکى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران له نێو رۆژنامه‌وانه‌کاندا،سه‌باره‌ت به راپۆرتى ئامانۆ له پێوه‌ندى به چاڵاکیه‌کانى ناوکه‌یی ئێران وتى: ئیمه سه‌باره‌ت به راپۆرتى ئاژانس ،تێبینى بابه‌تێکى خراپمان نه‌کردووه. هه‌روه‌ها زیادى کرد که رژیمى تاران له پارچین دامه‌زراوه‌ى ناوکه‌یی نییه ،به‌ڵام ئاژانس ده‌ێهه‌وی به‌و شێوه‌یه‌ى که رۆژئاوا به قازانجى ده‌زانێ، فشار بۆ سه‌ر رژیمى ئێران بێنێ . سه‌رۆکى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران وتى که رژیمى تاران بۆ پێداویستیه‌کانى ناوکه‌یی خۆی، له هیچ که‌سێک مۆڵه‌ت وه‌رناگرێ.ئێران له دونیا پله‌ی یه‌که‌می له به‌کارهێنانی تریاکدا هه‌یه‌لیپرسراوی گشتیی پزشک قانوونی حکوومه‌تی ئێران رایگه‌یاند، به‌کارهێنانی تریاک له‌نێو وڵاتی ئێران‌دا بۆته قه‌یرانێکی چاره‌سه‌ر نه‌کراو و له ئێران به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره له ماده‌ی سر٠کهر له ئاستی دونیادا یه‌که‌مه. به پێى ئاماه‌کان ته‌مه‌نی تووشبوان به ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئێران ٢٩ ساڵه و به‌پێی ئاماره‌کان ٩٣%ی موعتادان پیاو و ٧%ی دیکه‌یان له ژنان پێکهاتوون. به‌پێی دوایین ئاماری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ر٠ ره‌وشی ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئێران، زیاتر له ٧٠ له‌سه‌دی تووشبوان به نه‌خۆشیی ئیدز له ئێران پێشتر تووشی ماده هۆشبه‌ره‌کان بوون. به‌پێی ئاماری ناوه‌ندی خه‌بات به‌دژی ماده سر٠کهرهکان، له ئێران‌دا ٢٧ هه‌زار که‌س به شێوه‌ی به‌رده‌وام ماده‌ی شیشه به‌کار ده‌هێنن.گرینگی نه‌دانى نۆێنه‌رانى ئه‌فغانستان به هه‌ره‌شه‌کانى رژیمى ئێران به پێی راپۆرتى بی بی سی ،پارڵمانى ئه‌فغانستان ،رێکه‌وتننامه‌ى هاوپه‌پمانى سیاسی ونیزامى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بێ هیچ کێشه‌یه‌ک په‌سه‌ند کرد.ئه‌و رێکه‌وتنه به هێزه‌کانى ئه‌مریکا مۆله‌ت ده‌دا تا ١٠ ساڵی تر له ناو ئه‌فغانستاندا جێگر بن. له کۆبوونه‌وه‌ی رۆژى شه‌ممه‌ى پارڵمانى ئه‌فغانستان به به‌شدارى ١٨٠ که‌س له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتن کرا که ره‌زامه‌ندى بۆمانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له ئه‌فغانستان نیشان بدرێ. له‌و ژماره‌یه ته‌نیا ٤ که‌س له‌و نۆێنه‌رانه نارازی بوون. دامه‌زراوه‌ى زانست و ئه‌منیه‌ت: رژیمى ئێران ده‌توانی ٥ بۆمب درووست بکاتدامه‌زراوه‌ى زانست وئه‌منیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى وتى : رژیمى تاران ،له ماوه‌ى ٥ ساڵی رابردوودا توانیویه‌تى پاشکه‌وته‌کانى ئۆرانیومى خۆی تا رێژه‌یه‌کى به‌رچاو زیاد بکات و ئه‌گه‌ر درێژه به پاڵاوته‌کردنى ئۆران‌یۆم بدات ،ده‌توانى تا ٥ ساڵی دیکه به بۆمبی ئه‌تۆمی بگات. له راپۆرتى رۆژی هه‌ینى ئاژانس دا هاتووه که رژیمى ئێران به پێچه‌وانه‌ى بریارنامه‌کانى ریکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان که بریار درابوو، رژیمى ئێران پاڵاوته‌کردنى ئۆرانیوم رابگرێت، پاشکه‌وته‌کانى ئۆرانیومى خۆی زیاتر کردووه و هه‌ر ئێستا پاشه‌که‌وته‌کانى ئۆرانیۆمى سێ ونیو له‌سه‌دى ئێران به ٦٢٠ ٠ کیڵو گه‌یشتووه. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه وتى : ئه‌و رێژه‌یه له پاشکه‌وتى ئۆرانیومى ئێران له ئه‌گه‌ری به‌رزکردنه‌وه‌ى رێژه‌ى پالاتنه‌که‌ى، ده‌تواندرێ ٥ بۆمبی ئه‌تۆمى لێ درووست بکرێت.رژیمى جنایتکاری ده‌یان مندال وژنی سووریایی سه‌ربریبه پێی راپۆرتى رادیۆ ئاڵمان ،هه‌واڵده‌رییه‌کان گرته‌یێکى ویدیۆیی دڵته‌زێنیان له ساردخانه‌یه‌ک له شاری حه‌وڵای سووریا بڵاو کرده‌وه که ده‌یان ته‌رمى تێدا نیشان ده‌دا. ته‌رمى چه‌ندین منداڵیش دێته به‌رچاو. ته‌ڵه‌ویزیونى ئه‌ڵعه‌ره‌بیه فیلمى جینایه‌تى هێزه‌کانى به‌شار ئه‌سه‌د له شاری حه‌وڵاى سووریاى بڵاو کرده‌وه که نیشان ده‌دا هێزه‌کانى رژیمى ئه‌سه‌د هێندێک منداڵ و ژنی سه‌ر بریوه وچه‌ند که‌سی تریشی له سێداره داوه. هه‌روه‌ها زیادى کرد که رژیمى سووریا وه‌ک رژیمى جینایتکاری ئێران ته‌نیا زمان زۆر ده‌ناسێ و ده‌بێ به تووندى له به‌رانبه‌ریدا راوستین .پێوه‌ندی سپاى قۆدسی رژیمى ئێران له هێرشه‌کانى رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د ئیسمائیڵ قائانی ، جێگری سه‌رۆکى سوپای قۆدسی رژیمى ئێران، بوونى ئه‌و سوپایه‌ى له هێرشه‌کانى رژیمى ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر خه‌ڵکى نارازی سووریا ئاشکرا کرد. هه‌واڵده‌رى ره‌سمى رژیمى ئێران له دوای بلاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و لێدوانه به خێرایی ئه‌و راپۆرته‌ی له‌سه‌ر سایته‌که‌ى لابرد. ئه‌و له حاڵێک دایه که هێزه‌کانى رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د ٩٢ هاووڵاتی سووریای شه‌هید کرد.رێکخراویی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ،بریتانیا وولاتانى ده‌ورووبه‌ری که‌نداوى فارس له راگه‌یاندنێکدا،ئه‌و کوشتاره‌یان به تووندى مه‌حکووم کرد.
12 ساڵ و 5 مانگ و 26 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش