شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ مانگرتنى کرێکارانى شیرکه‌‌‌تى بیناى "سه‌‌‌لب ئستیل"ى کامیاران__ بێکاری له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ سوونیه‌‌‌کاندا، زیاتر له‌‌‌ به‌‌‌شه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ى ئێرانه‌‌‌ __ که‌‌‌مى ٥٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى بوودجه‌‌‌ى شاره‌‌‌داری شاری ورمێ __ کووشتنى لاوێکى ٢٤ ساڵه‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌ستى هێزه‌‌‌کانى ئینتزامى رژیمى ئێران__ وه‌‌‌زیری دیفاعى ئه‌‌‌مریکا: ئاماده‌‌‌ى هێرش بۆ سه‌‌‌ر رژیمى ئێرانین __ ئیعدامى زیندانیه‌‌‌ک له‌‌‌ شاری لار__ ئابڵۆقه‌‌‌کانى نه‌‌‌وتى یه‌‌‌کێتى ئورووپا،دژ به‌‌‌ رژیمى ئاخووندى ئێران ١١ى پووشپه‌‌‌ر به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێت__ په‌‌‌ره‌‌‌پێدانى سه‌‌‌رکوت له‌‌‌ تاران و١٠  پارێزگای دیکه‌‌‌ى ئێران __ شۆرای ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان رژیمى سووریای به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى کوشتاری خه‌‌‌ڵکى بێ تاوانى سووریا مه‌‌‌حکووم کرد__ به‌‌‌رنامه‌‌‌ی رژیم بۆ تیرۆری دیپڵۆماته‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکا،ئیسرائیڵ وعه‌‌‌ره‌‌‌بستانى سه‌‌‌عوودی له‌‌‌ ٧ وڵاتى جیهان 

مانگرتنى کرێکارانى شیرکه‌‌‌تى بیناى "سه‌‌‌لب ئستیل"ى کامیارانکرێکارانى شیرکه‌‌‌تى بیناى سه‌‌‌لب ئستیلى کامیاران له‌‌‌ پارێزگای کوردستان نه‌‌‌چوونه‌‌‌ سه‌‌‌ر کاره‌‌‌کانیان. به‌‌‌ پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان ،کرێکاران و وه‌‌‌ستاکارانى بیناى ،سه‌‌‌لب ئستیلی کامیاران ،له‌‌‌ دوای نه‌‌‌دانى پووڵی مانگانه‌‌‌ى خۆیان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن شیرکه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، ده‌‌‌ستیان له‌‌‌ کار کێشاوه‌‌‌. به‌‌‌ پێی ئه‌‌‌و راپۆرته‌‌‌ کرێکارانى نارازى که‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ نه‌‌‌دانى پوولی مانگانه‌‌‌یان ده‌‌‌ستیان دابووه‌‌‌ مانگرتن ،خوازیاری ماف وحه‌‌‌قده‌‌‌ستى مانگانه‌‌‌که‌‌‌یان بوون. ئه‌‌‌و شیرکه‌‌‌ته‌‌‌ له‌‌‌ جاده‌‌‌ى کامیاران _ سنه‌‌‌ له‌‌‌ شاری کامیارانه‌‌‌ و نزیکه‌‌‌ى ٤٠  کرێکاری هه‌‌‌یه‌‌‌. بێکاری له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ سوونیه‌‌‌کاندا، زیاتر له‌‌‌ به‌‌‌شه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ى ئێرانه‌‌‌ کارناسێکى ئابووری رایگه‌‌‌یاند:  به‌‌‌ هۆی که‌‌‌م کاری له‌‌‌ سیاسه‌‌‌تى پشتیوانى، به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى درووست کردنى کار له‌‌‌ ناوچه‌‌‌کانى سنووریدا، نرخی بێکاری له‌‌‌ ناوچه‌‌‌کانى دانیشتووی سوونی زیاتر له‌‌‌ به‌‌‌شه‌‌‌کانى دیکه‌‌‌ى ئێرانه‌‌‌.به‌‌‌ پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان و له‌‌‌ زمانى سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یکى ئاگادار ،٤٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى خه‌‌‌ڵکى ناوچه‌‌‌کانى دانیشتووی سوونی ، بێکارن. هه‌‌‌ر ئێستا کومه‌‌‌ڵێک خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ ناوچه‌‌‌کانى سنووری به‌‌‌ هۆی نه‌‌‌بوونى کار به‌‌‌ره‌‌‌و کارى قاچاغ ده‌‌‌چن وئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌حاڵێک دایه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌رپرسانى رژیمى ئێران هیچ هه‌‌‌وڵێک ناده‌‌‌ن بۆ دابین کردنى به‌‌‌رنامه‌‌‌یه‌‌‌ک که‌‌‌ له‌‌‌و ناوچه‌‌‌یانه‌‌‌دا بێکاری نه‌‌‌مێنێ.که‌‌‌مى ٥٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى بوودجه‌‌‌ى شاره‌‌‌داری شاری ورمێ به‌‌‌ پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان ،سه‌‌‌رۆکى شۆرای شاری ورمێ وتى: بوودجه‌‌‌ی شاری ورمێ له‌‌‌ ٦ مانگى یه‌‌‌که‌‌‌مى ئه‌‌‌مساڵ له‌‌‌ چاو به‌‌‌رنامه‌‌‌ی چاوروانکراو،٥٠  له‌‌‌سه‌‌‌د که‌‌‌مى بوودجه‌‌‌ی هێناوه‌‌‌. به‌‌‌ پێی ئه‌‌‌و راپۆرته‌‌‌، په‌‌‌رویز جه‌‌‌لیلی، له‌‌‌ وتووێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رۆژنامه‌‌‌وانه‌‌‌کاندا وتى : ئه‌‌‌و رێژه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ که‌‌‌مى بودجه‌‌‌یه‌‌‌ى شاری ورمێ ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی ئه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌ بردنى به‌‌‌رنامه‌‌‌کان وپرۆژه‌‌‌کانى ئاوه‌‌‌دانى، تووشی کێشه‌‌‌ بین . هه‌‌‌روه‌‌‌ها ناوبراو زیادى کرد که‌‌‌ هه‌‌‌ر ئێستا له‌‌‌ دانى پوولی مانگانه‌‌‌ى کارمه‌‌‌ندان وکرێکارانى ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ تووشی که‌‌‌می بوودجه‌‌‌ بووین وپێویستمان به‌‌‌ یارمه‌‌‌تى جیدى ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت هه‌‌‌یه‌‌‌. کووشتنى لاوێکى ٢٤ ساڵه‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌ستى هێزه‌‌‌کانى ئینتزامى رژیمى ئێرانلاوێکى ٢٤ساڵه‌‌‌ به‌‌‌ ناویی حه‌‌‌بیبوڵلا ته‌‌‌یمووری ، له‌‌‌شاری بێجنوورد به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ى راسته‌‌‌وخۆى هێزه‌‌‌کانى جینایه‌‌‌تکاری ئاخووندى کووژرا. ناوبراو له‌‌‌ رێوره‌‌‌سمێکى زه‌‌‌ماوه‌‌‌ندا ده‌‌‌ست به‌‌‌سه‌‌‌ر و له‌‌‌حاڵێکدا که‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌ندى لێدرا بوو،به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی یه‌‌‌کێک له‌‌‌ هێزه‌‌‌کانى ئینتزامی بۆ سه‌‌‌ر سنگى،کووژرا. ئه‌‌‌و لاوه‌‌‌ پێش تر به‌‌‌ بێ ئاماده‌‌‌بوونى له‌‌‌دادگا به‌‌‌ ٨ ساڵ زیندان مه‌‌‌حکووم کرابوو.وه‌‌‌زیری دیفاعى ئه‌‌‌مریکا: ئاماده‌‌‌ى هێرش بۆ سه‌‌‌ر رژیمى ئێرانین به‌‌‌ پێی راپۆرتى بی بی سی ، وه‌‌‌زیری دیفاعى ئه‌‌‌مریکا وتى: ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى پێش گرتن له‌‌‌ گه‌‌‌یشتنى رژیمى ئێران به‌‌‌ چه‌‌‌کى ناوکه‌‌‌یی ،ئاماده‌‌‌ى هه‌‌‌ر چه‌‌‌شنه‌‌‌ دژکرده‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک،دژ به‌‌‌ رژیمى ئاخووندى ئێرانه‌‌‌. لێئون پانه‌‌‌تا که‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رایڵکه‌‌‌ی بی بی سی وتووێژى ده‌‌‌کرد،له‌‌‌ وه‌‌‌لامى پرسیارێک،سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ وتووێژه‌‌‌کانى پێشووى رژیمی ئێران له‌‌‌گه‌‌‌ڵ گرووپی ١+٥ وتى: ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا و کۆمه‌‌‌ڵگای جیهانى له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و رایه‌‌‌ن که‌‌‌ نابێ رژیمى ئێران ده‌‌‌ستى به‌‌‌ چه‌‌‌کى ناوکه‌‌‌یی بگات. هه‌‌‌روه‌‌‌ها زیادى کرد که‌‌‌ ئێمه‌‌‌ بۆ ده‌‌‌ست نه‌‌‌گه‌‌‌یشتنى ئێران به‌‌‌ چه‌‌‌کى ئه‌‌‌تۆمى ، هه‌‌‌ر کارێک پێویست بێ ده‌‌‌یکه‌‌‌ین.وه‌‌‌زیری دیفاعى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ وه‌‌‌لامى وته‌‌‌کانى کارداری باڵوێزخانه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ ئیسرائیڵ ،سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوونى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا بۆ هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر رژیمى ئێران وتى: یه‌‌‌کێک له‌‌‌ کاره‌‌‌کانى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى دیفاع ،دارشتنی به‌‌‌رنامه‌‌‌یه‌‌‌ و ئێمه‌‌‌ بۆ به‌‌‌رێوه‌‌‌ بردنى  هه‌‌‌ر عه‌‌‌مڵیاتێک بۆ دیفاع له‌‌‌ خۆمان ئاماده‌‌‌ین.ئیعدامى زیندانیه‌‌‌ک له‌‌‌ شاری لاررژیمى دژی مرۆڤی ئاخووندى زیندانیه‌‌‌کى دیکه‌‌‌ى له‌‌‌ شاری لار له‌‌‌ پارێزگای فارس له‌‌‌ به‌‌‌ر چاوی گشتى ئێعدام کرد. پارێزه‌‌‌رى ئه‌‌‌و زیندانیه‌‌‌ وتى: هیچ به‌‌‌ڵگه‌‌‌یه‌‌‌ک دژ به‌‌‌و زیندانیه‌‌‌ نه‌‌‌بووه‌‌‌ و به‌‌‌ ته‌‌‌واویی بێ تاوان بووه‌‌‌ . ئه‌‌‌و له‌‌‌حاڵێک دایه‌‌‌ که‌‌‌ رژیمى جینایه‌‌‌تکاری ئاخووندى له‌‌‌ حه‌‌‌وتووی پێشوودا نزیک به‌‌‌ ٦٠  زیندانی ئێعدام کردووه‌‌‌.ئابڵۆقه‌‌‌کانى نه‌‌‌وتى یه‌‌‌کێتى ئورووپا،دژ به‌‌‌ رژیمى ئاخووندى ئێران ١١ى پووشپه‌‌‌ر به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێتبه‌‌‌دوایشکستى وتووێژه‌‌‌کانى ئه‌‌‌تۆمى له‌‌‌ شاری به‌‌‌غدا، یه‌‌‌کێتى ئورووپا به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى ئابڵۆقه‌‌‌کانى نه‌‌‌وتى ٢٧ وڵاتى ئورووپاى، دژ به‌‌‌ رژیمى تاران په‌‌‌سه‌‌‌ند کرد. ماێکل مان وته‌‌‌بێژى خاتوو کاترین ئه‌‌‌شتۆن نۆێنه‌‌‌رى پڵه‌‌‌به‌‌‌رزی یه‌‌‌کێتى ئورووپا له‌‌‌ برۆکسێل رایگه‌‌‌یاند: ئابڵۆقه‌‌‌کانى نه‌‌‌وتى دژ به‌‌‌ رژیمى ئێران، سه‌‌‌ره‌‌‌تای مانگى پووشپه‌‌‌ر به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێت. ماێکل مان وته‌‌‌بێژى خاتوو کاترین ئه‌‌‌شتۆن هه‌‌‌روه‌‌‌ها وتى: ئێمه‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ری کرده‌‌‌وه‌‌‌یکى روون وئاشکرا دا،ئابڵۆقه‌‌‌کان لاده‌‌‌به‌‌‌ین و ته‌‌‌نیا به‌‌‌ قسه‌‌‌ى سه‌‌‌رزاره‌‌‌کى ،ئابڵۆقه‌‌‌کان ناگۆرین و ئه‌‌‌و کاره‌‌‌، تا کاتێک رژیمى ئێران سیاسه‌‌‌تى خۆی نه‌‌‌گۆرێ به‌‌‌رێوه‌‌‌ ناچێت. په‌‌‌ره‌‌‌پێدانى سه‌‌‌رکوت له‌‌‌ تاران و١٠  پارێزگای دیکه‌‌‌ى ئێران دیکتاتۆری ئاخوندى راپۆرتى به‌‌‌رێوه‌‌‌ بردنى سه‌‌‌رکوتى خه‌‌‌ڵکى ١٠  پارێزگای دیکه‌‌‌ى ئێرانى به‌‌‌ بۆنه‌‌‌ی " ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى ئه‌‌‌خڵاقی"ه‌‌‌وه‌‌‌،بڵاو کرده‌‌‌وه‌‌‌.ئه‌‌‌حمه‌‌‌د ره‌‌‌زا رادان جێگری هێزی ئینتزامى له‌‌‌ راپۆرتێکدا رایگه‌‌‌یاند: هێزی ئینتزامى بۆ مانگى ره‌‌‌مه‌‌‌زان وهه‌‌‌روه‌‌‌ها بۆ سه‌‌‌رکوتى خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ قه‌‌‌راغ ئاوه‌‌‌کانى ده‌‌‌ریا، به‌‌‌رنامه‌‌‌ى به‌‌‌ده‌‌‌سته‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌. شۆرای ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان رژیمى سووریای به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى کوشتاری خه‌‌‌ڵکى بێ تاوانى سووریا مه‌‌‌حکووم کردبه‌‌‌ پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ : شۆرای ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان،رۆژی یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ به‌‌‌ نیشان دانى تووندترین دژکرده‌‌‌وه‌‌‌،رژیمى به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌دیان به‌‌‌ هۆی کووشتاری گشتى خه‌‌‌ڵکی سووریا، له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ى ئه‌‌‌ڵحه‌‌‌وڵه‌‌‌ مه‌‌‌حکووم کرد.له‌‌‌و کووشتاره‌‌‌دا، ١٠ ٨ که‌‌‌س کووژران.له‌‌‌و راگه‌‌‌یاندنه‌‌‌دا که‌‌‌ ره‌‌‌زامه‌‌‌ندیی ١٥ وڵاتى ئه‌‌‌ندامى ئه‌‌‌و شۆرایه‌‌‌ى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ بوو وده‌‌‌وڵه‌‌‌تى رووسیاش یه‌‌‌کێک له‌‌‌و رازی بووانه‌‌‌ بوو، هاتووه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و هێرشانه‌‌‌ به‌‌‌ که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌ تانگ وتوپ له‌‌‌لایه‌‌‌ن رژیمى سووریاوه‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌ چووه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها جارێکى تر داوایان له‌‌‌ رژیمى ئه‌‌‌سه‌‌‌د، کرد که‌‌‌ به‌‌‌ خێرایی ئه‌‌‌و چه‌‌‌ک وچۆڵه‌‌‌ قورسانه‌‌‌ له‌‌‌ شاره‌‌‌کانى سووریا بباته‌‌‌ ده‌‌‌رێ. به‌‌‌رنامه‌‌‌ی رژیم بۆ تیرۆری دیپڵۆماته‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکا،ئیسرائیڵ وعه‌‌‌ره‌‌‌بستانى سه‌‌‌عوودی له‌‌‌ ٧ وڵاتى جیهان رۆژنامه‌‌‌ى واشێنگتۆن پۆست له‌‌‌ ژماره‌‌‌ى ئه‌‌‌مرۆى خۆی ئاشکرای کرد که‌‌‌ رژیمى تاران به‌‌‌رنامه‌‌‌یکى بۆ مه‌‌‌به‌‌‌ستى تیرۆری دیپڵۆماته‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکایی،ئیسرائیلی وسه‌‌‌عوودى له‌‌‌ ٧ وڵاتى جیهان ئاماده‌‌‌ کردووه‌‌‌. به‌‌‌ پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ له‌‌‌ واشێنگتۆن، ئه‌‌‌و رۆژنامه‌‌‌یه‌‌‌ نووسی: که‌‌‌ کارناسانى له‌‌‌ چه‌‌‌ند وڵاتى جیهان به‌‌‌ڵگه‌‌‌ و دێکۆمێنتکی زۆریان کۆ کردوته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ نیشان ده‌‌‌دا،رژیمى تاران بۆ به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى ئه‌‌‌و به‌‌‌رنامه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانى حیزبۆڵاى لوبنان که‌‌‌ڵکى وه‌‌‌رگرتووه‌‌‌. واشێنگتۆن پۆست نووسی، له‌‌‌و به‌‌‌رنامه‌‌‌یه‌‌‌ تیرۆریستیه‌‌‌دا قه‌‌‌رار وابوو،دیپڵۆماته‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکا ،ئیسرائیڵ وعه‌‌‌ره‌‌‌بستانی سه‌‌‌عوودى له‌‌‌ ٧ وڵاتى جیهان به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت له‌‌‌ وڵاتى ئازه‌‌‌ربایجان، بکه‌‌‌ونه‌‌‌ به‌‌‌ر هێرشی ئه‌‌‌و تیرۆریستانه‌‌‌. 

12 ساڵ و 5 مانگ و 25 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن