خه‌باتمێدیا: یوکیا ئامانۆ سکرتیرى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆمى راپۆرتى خۆى له‌مه‌ر٠ تۆندره‌وییه‌کانى رژیمى ئاخوندى له ١١ به‌رگدا به شۆراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و شۆراى حۆکامى ئاژانس پێش که‌ش کرد. له‌م راپۆرته‌دا هاتووه که تیمى ئاژانس به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى دو ده‌وره وتوویژ له مانگه‌کانى ژانویه و فێوریه‌ى ٢٠ ١٢ چاوپێکه‌وتنیان کرد، رژیمى ئیران له ولام دانه‌وه به پرسیارى سه‌ره‌تایى ئاژانس له‌مه‌ر٠ دامه‌زراوه‌ى پارچین و کارناسى بیانى و ده‌ستراگه‌یشتنى چاودێران به دامه‌زراوه‌ى پارچین خۆیان بوارد. به پێچه‌وانه‌ى بریارنامه‌کانى شۆراى حۆکام و شۆراى ئه‌منیه‌ت، رژیم تا ئیستا....
چالاکى خۆى له‌مه‌ر٠ پێتاندنى ئۆرانیوم هه‌ڵنه‌په‌ساردوه. ئاکامى لیکۆلینه‌وه‌کانمان له رێکه‌وتى ١٥ى فێوریه‌ى ٢٠ ١٢ زایینى، ده‌ریخستووه که ئۆرانیومى ٢٧ له‌سه‌د له دامه‌زراوه‌کانى ئێران دۆزراوه‌ته‌وه که ئه‌مه زیاتر له‌و بر٠هیه که له پرسیارنامه زانیارییه‌کان باس کراوه، که ئاژانس داواى ولام دانه‌وه‌ى له رژیم کردووه له‌م باره‌یه‌وه رژیم هه‌له‌ى ته‌کنیکى به هۆکارى ئه‌م کاره ناو بردووه به‌لام ئاژانس له حالى لێکۆلینه‌وه له‌م هۆکاره‌یه. رژیمى ئیران به پێچه‌وانه‌ى بریارنامه‌کانى شۆراى حکام و شۆراى ئه‌منیه‌ت، کار له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ئاوى قۆرس له ئه‌راک ده‌کات و راکتۆرى لێکۆلینه‌وه‌یى راکتۆرى ( IR ٤٠ ) نه‌وه‌ستاندووه. به پێى راپۆرتى سکرتێرى ئاژانس، رژیم داواکارى ئاژانسى بۆ دهستر٠اگهیشتن به دامه‌زراوه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئاوى قۆرسى قه‌بول نه‌کردووه و به پێى وێنه ماهواره‌ییه‌کان ئه‌م دامه‌زراوه له حالى کارکردندایه و تا ئیستا رژیم ئیزنى وێنه‌هه‌ڵگرتنى له دامه‌زراوه‌ى گۆرینى ئۆرانیوم u c f نه‌داوه. له به‌شى پێشوى راپۆرته‌کانى سکرتێرى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى هاتووه که ئیران به دواى ده‌ستراگه‌یشتن به چه‌کى ناوه‌کیه، به وته‌ى ئامانۆ له بریارنامه‌ى ١٩٢٩ى شۆراى ئه‌منیه‌ت هاتووه که رژیمى ئیران ده‌بێت هاوکارى ئاژانس بکات له بوارى به‌شى نیزامى و به په‌له ئیجازه به ئاژانس بدات بۆ لێکۆلینه‌وه له ته‌واوى دامه‌زراوه ناوه‌کیه‌کان. شۆراى حۆکام له بریارنامه‌ى ٦٩ى خۆى داواى له ئێران کردووه که به روون کردنه‌وه و شیکردنه‌وه‌ى کاره‌کانى خۆى نیگه‌رانى کۆمه‌ڵگاى جیهانى له ئه‌گه‌رى نیزامى بوونى به‌رنامه‌که‌ى خۆى بر٠هوێنێ. ئاژانس له نامه‌ێکدا له رێکه‌وتى ٢ مه‌ى ٢٠ ١٢ سه‌رله‌نوێ داواى له رژیم کرد که ئیزنى ده‌ستراگه‌یشتنى لیکۆله‌وه‌ران به دامه‌زراوه‌ى پارچین بدات که به برواى ئاژانس چالاکى به‌ربلاوى تیدا ده‌کرێ. به پێچه‌وانه‌ى بریارنامه‌ى شۆراى حۆکام و شۆراى ئه‌منیه‌ت ئیران ئه‌م داواکاریانه‌ى ره‌د کرده‌وه و ئاژانس ناتوانێت هیچ زه‌مانه‌تێکى باوه‌رپێکراو له‌مه‌ر٠ چالاکى ناوه‌کى ئیران بدات. تا کاتێکه رژیم هاوکارى پێویست له‌گه‌ڵ ئاژانس نه‌کات و بریارنامه‌کان به‌رێوه نه‌بات . سکرتێرى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆمى له راپۆرته‌که‌ى خۆیدا نووسیویه که رژیمى ئیران هاوکارى پێویست له‌گه‌ڵ ئاژانس ناکات و تا بریارنامه‌کان به‌رێوه نه‌بات ئاژانس ناتوانێت بلێت چالاکیه‌کانى ئیران به مه‌به‌ستى ئاشتیه و داواده‌کات رژیمى ئیران هاوکارى ئاژانس بکات له‌مه‌ر٠ چالاکیه ناوه‌کیه‌که‌ى و ده‌ستراگه‌یشتن به دامه‌زراوه‌ى پارچین و تا ئه‌و کاته ته‌واوى چالاکیه‌کانى خۆى هه‌ڵپه‌سێرێت.
12 ساڵ و 5 مانگ و 24 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش