__ یه‌که‌م فێستیڤاڵی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی مه‌وله‌ویی کورد به دیاری کردنی سه‌رکه‌وتوان، کۆتایی پێهات__ سه‌ربازێکی کورد له پادگانی شارۆچکه‌ی "ساحیب" خۆی کوشت__ راوێژکاری خامنه‌یی : رژیمى ئێران پاڵاوته‌کردنى ئۆرانیوم راناگرێ__ ده‌وڵه‌تى ئیسرائیڵ وتووێژه‌کانى به‌غدای به‌شکست خواردوو ناساند__ دێنیس رایس: وتووێژ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران هیچ ئاکامێکی نییه__ گروپی ١+٥ له داواکاریه‌کانى خۆی ده‌ست هه‌ڵبگرێ __ دادگای به‌حره‌ین ٨که‌س له ده‌ست وپێونده‌کانى رژیمى ئاخووندی به ١٥ساڵ زیندان مه‌حکووم کرد __ ئازاری ژنان وکچان له شاری قه‌زوین له لایه‌ن هێزه‌کانى سه‌رکووتگه‌رى رژیمه‌وه__ ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا خوازیاری تاوتۆکردنی هێرشی نیزامى دژ به رژیمى ئه‌سه‌د بوو
یه‌که‌م فێستیڤاڵی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی مه‌وله‌ویی کورد به دیاری کردنی سه‌رکه‌وتوان، کۆتایی پێهاتیه‌که‌م خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی مه‌وله‌ویی کورد (ژانری شێعر) که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌وله‌ویی کوردی سنه‌وه بهر٠ێوه چوو، پاش دوو رۆژ کاری به‌رده‌وام، به دیاری کردنی سه‌رکه‌وتوان و دابه‌ش کردنی خه‌ڵات، کۆتایی پێهات. یه‌کێک له چالاکانی فه‌رهه‌نگیی کورد و به‌شداری فێستیڤاڵ له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا وتی: له ماوی نزیک به ٢٠ رۆژی رابردوودا، واته له کاتی بڵاو کردنه‌وه‌ی بانگه‌واز بۆ به‌شداریی شاعێرانی کورد له‌و فێستیڤاڵه ٢٩٨ شاعێر به‌شدارییان کردووه که سه‌رجه‌م ٩٠ ٠ به‌رهه‌م و ٣٠ کۆمه‌ڵه شێعر که ٥ به‌رهه‌میان له بواری ئه‌ده‌بی منداڵاندا بوون، گه‌یشتبوونه ده‌بیرخانه فێستێڤاڵ که دواتر له‌لایه‌ن لێژنه‌ی داوه‌رانه‌وه‌١٠ ٠ به‌رهه‌م بۆ پێشبر٠کی و خوێندنه‌وه هه‌ڵبژاردراون. ئه‌و چالاکه فه‌رهه‌نگییه وتیشی: له‌و فێستیڤاڵه‌دا سهرهر٠ای ژانری شێعر خه‌ڵات بۆ چوار کۆمه‌ڵه شێعری سه‌رکه‌وتو که‌له ماوه‌ی ٥ ساڵی رابردوودا له ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران چاپ و بڵاو کرابێته‌وه دیاری کرابوو. ئه‌نجومه‌نی، فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی مه‌وله‌ویی کوردی سنه له ساڵی ١٣٧١ه‌وه دامه‌زراوه و له بواره‌کانی: بهر٠ێوهبردنی فێرگه‌ی زمانی کوردی، فێستیڤاڵ، کۆری شێعرخوێندنه‌وه، کۆر٠ی یاد و بیرئانینی نووسه‌ران و بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤاری ئه‌ده‌بی، چالاکی فراوانی هه‌بووه له گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌ده‌بی کوردی له ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران پێگه و سه‌نگێکی تایبه‌تی هه‌یه.سه‌ربازێکی کورد له پادگانی شارۆچکه‌ی "ساحیب" خۆی کوشتخه‌باتمێدیا: سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار ئاشکرای کرد، سه‌ربازێکی کوردی خه‌ڵکی بانه به‌هۆی کێشه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌که‌ی له پاده‌گانی شارۆچکه‌ی "ساحیب"ی سه‌ر به سه‌قز ده‌ستی داوه‌ته خۆکوژی و گیانی داوه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، سه‌ربازێکی کورد به‌ناوی "ته‌یب حوسێنی" کور٠ی عوسمان خه‌ڵکی شاری بانه رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٦ی جۆزه‌ردان له پادگانی شارۆچکه‌ی ساحیب له نزیک شاری سه‌قز ده‌ستی داوه‌ته خۆکوژی و گیانی داوه. یه‌کێک له خزم و که‌سانی نزیک به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سه‌ربازه کوژراوه راگه‌یاندووه، ته‌یب حوسێنی به‌هۆی کێشه له‌گه‌ڵ یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی ده‌ستی داوه‌ته خۆکوژی.راوێژکاری خامنه‌یی : رژیمى ئێران پاڵاوته‌کردنى ئۆرانیوم راناگرێبه پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رژیم: راوێژکاری خامنه‌یی له کاروباری نێوده‌وڵه‌تى وتى: تا ئه‌و جێگایه‌ى که من ئاگادارم رژیمى ئێران نایهه‌وێ پاڵاوته‌کردنى ئۆران‌یۆم رابگرێ. عه‌ڵى ئه‌کبه‌ری ویلایه‌تى راوێژکاری خامنه‌یی له وه‌ڵامى پرسیارێک، سه‌باره‌ت به‌وه که رژیمى ئێران پاڵاوته‌کردنى ئۆرانیوم ٢٠ له‌سه‌دى راده‌گرێ یان نا، به رۆژنامه‌وانه‌کانى وت: جه‌لیلی ئه‌وه‌ی پێویست بوو، له وتووێژه‌کانى به‌غدا باسی لێ کرد و باقى بابه‌ته‌کانیش له مسکۆ رادگه‌یه‌ندرێ. هه‌روه‌ها ناوبراو زیادى کرد، ئه‌گه‌ر دوو لایه‌نى وتووێژ،هه‌ڵوێستى باشیان له‌راست یه‌کتر بێت له چوارچێوه‌ى یاساکانى نێوده‌وڵه‌تى دا به رێکه‌وتن ده‌گه‌ن.ده‌وڵه‌تى ئیسرائیڵ وتووێژه‌کانى به‌غدای به‌شکست خواردوو ناساندبه پێی راپۆرتى رادیۆ ئاڵمان: جێگری سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیڵ ووتى: وتووێژه‌کانى ناوکه‌یی له به‌غدا هیچ ئاکامێکی نه‌بوو و رژیمى تاران جارێکى تر کاتی کرییه‌وه، ئه‌و به‌رپرسه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیڵ ئیدعای کرد که هێندێک له‌وڵاته‌کانى رۆژئاوایی ئه‌و بابه‌ته‌یان پێ خوش بوو. موشه یه‌عڵون ،جێگری سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیڵ وتى: وتووێژه‌کانى نێوان رژیمى ئێران وگرووپی ١+٥ که حه‌وتووی پێشوو له شاری به‌غدا به‌رێوه چوو ته‌نیا بووه ده‌رفه‌تێکى تر تا رژیمى ئاخووندى ئێران، زیاتر بتوانى بۆ چاڵاکیه‌کانى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی خۆیی په‌ره‌ی پێبدات.دێنیس رایس: وتووێژ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران هیچ ئاکامێکی نییه‌دێنیس رایس ، راوێژکاری پێشووی سه‌روک کۆماری ئه‌مریکا له کار وباری ئێران‌دا وتى: نابێ چاوه‌روانی ئه‌وه بکه‌ین که‌درێژه‌ى وتووێژکان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران ئاکامێکى ببێت. دێنیس رایس هه‌روه‌ها وتى: مه‌ترسی له سیاسه‌تى رژیمى ئێران له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌یه که به فیڵ وکه‌ڵه‌ک، له کات بۆ مه‌به‌ستى درووست کردنى چه‌کى ئه‌تۆمى که‌ڵ وه‌رده‌گرێ. هه‌ر به‌و هۆیه نابێ رێ به رژیمى ئێران بدری که درێژه به په‌ره پێدانى به‌رنامه‌کانى ئه‌تۆمى خۆی بدات.به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى رژیمى ئێران ته‌نیا به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به چه‌کى ناوکه‌ییه وئه‌گه‌ر رژیمى ئێران به پێچه‌وانه‌وه،مه‌به‌ستى درووست کردنى چه‌کى ناوکه‌یی نیه، له‌به‌ر چی به‌رنامه‌کانى به نه‌هێنى به‌رێوه ده‌بات و رێ به پشکێنه‌رانى ئاژانس نادات تا دامه‌زراوه‌کانى ئه‌تۆمى ئێران بپشکنن. گروپی ١+٥ له داواکاریه‌کانى خۆی ده‌ست هه‌ڵبگرێ به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رژیم، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران " مێهمان په‌ره‌ست" وتى: رژیمى ئێران له چاڵاکی ناوکه‌یی خۆی پاشه‌کشه ناکات و داواى له گرووپی ١+٥ کرد که له داواکارییه‌کانى خۆیان ده‌ست هه‌ڵبگرن.ناوبراو زیادى کرد، چاڵاکیه‌کانى رژیمى ئێران ده‌بێ به ره‌سمیه‌ت بناسێندرێ و ئێمه له سیاسه‌تى خۆمان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته پاشه‌کشه ناکه‌ین. دادگایبه‌حره‌ین ٨که‌س له ده‌ست وپێونده‌کانى رژیمى ئاخووندی به ١٥ساڵ زیندان مه‌حکووم کرد دادگای به‌حره‌ین رۆژی رابردوو ٨که‌س له ده‌ست وپێوه‌نده‌کانى رژیمى ئێرانى به تۆمه‌تی پیڵان گێری،دژ به ده‌وڵه‌تى به‌حره‌ین، به ١٥ساڵ زیندان مه‌حکووم کرد. به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه،ئه‌و مه‌حکوومیه‌ته، نیشانده‌رى ئیدعاى وڵاتانى ده‌ورووبه‌ری که‌نداوی فارس ،سه‌باره‌ت به ده‌ست تێوه‌ردانى رژیمى ئێران له کاروباری وڵاتانى دراوسێى خۆی دایه. ئازاری ژنان وکچان له شاری قه‌زوین له لایه‌ن هێزه‌کانى سه‌رکووتگه‌رى رژیمه‌وه‌راپۆرته بڵاوکراوه‌کان ، ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که هێزه‌کانى سه‌رکوتگه‌رى ئینتزامى رژیم له شه‌قامه‌کان جێگر بوون و به بیانووی بێ حیجابی خه‌ریکی ئازار وئه‌زیه‌تى ژنان وکچان وده‌ست به‌سه‌ر کردنى ئه‌وانن .ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا خوازیاری تاوتۆکردنی هێرشی نیزامى دژ به رژیمى ئه‌سه‌د بووبه پێی راپۆرتى رادیۆ فه‌ردا: ژنراڵ مارتین دێمپسی،سه‌رۆکى ئه‌رته‌شی ئه‌مریکا، رۆژی دووشه‌ممه به رایڵکه‌ى سی ئێن ئێنی وت: به مه‌به‌ستى راگرتنى تووند وتیژیه‌کان له سووریا، هێرشی نیزامیی پێویسته باسی له‌سه‌ر بکرێ . هاوکات له‌گه‌ڵ وته‌کانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌مریکا،فشاره‌کانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به رژیمى بشار ئه‌سه‌د زیاتر بووه و زۆرینه‌ى سه‌رۆکه‌کانى وڵاته‌کانى رۆژئاوا، کووشتاری گشتى له دێی حه‌وڵه‌یان مه‌حکووم کرد.له‌و کووشتاره‌دا که رۆژی یه‌کشه‌ممه له سووریا رووى دا زیاتر له ١٠ ٠ که‌س کوژرا ونزیکه‌ى ٣٠ ٠ که‌سیش بریندار بوو.ئه‌وه له حالێکدایه که ده‌وڵه‌ته‌کانى فه‌رانسه، ئینگڵیس، ئاڵمان،ئیتاڵیا،ئۆستراڵیا،ئێسپانیا،ئه‌مرۆ له دژکرده‌وه به کووشتاری خه‌ڵکى سووریا له حه‌وڵه،دیپڵۆماته‌کانى رژیمى سووریا له وڵاته‌کانیان ده‌ر کرد.
12 ساڵ و 5 مانگ و 24 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش