__ ته‌رمی دوو ژنی کورد له پارکێکی مه‌هاباد دۆزرایه‌وه__ زیندانییه‌کی سیاسیی کورد ٢١ ساڵه له مافی مه‌ره‌خسی بێبه‌شه__ مانگرتنى کرێکارانى شیرکه‌تى "نه‌قش ونما" له شاری سنه__ نیگه‌رانى رژیمى ئێران له به‌ره‌وسه‌رچوونى به‌رهه‌مى نه‌وتى عه‌ره‌بستان __ پێش گرتن له چوونى به‌رپرسێکى رژیمى ئاخووندى بۆ ئازه‌ربایجان __ به‌رنامه‌ی هێرشی تیرۆریستى به یورۆویژه‌ن له باکۆ پووچه‌ڵ کراوه__ به‌لێنی شیرکه‌تى " ئێم تی ئێن " به مه‌به‌ستى په‌یوه‌ست بوون به ئابڵۆقه‌کانى دژ به رژیمى ئێران __ رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێ برووخێ
ته‌رمی دوو ژنی کورد له پارکێکی مه‌هاباد دۆزرایه‌وه‌خه‌باتمێدیا: رێکه‌وتی ٩ی جۆزه‌ردان له پارکی "مه‌حموودکان"ی شاری مه‌هاباد ته‌رمی دوو ژن به کوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رێکه‌وتی ٩ی جۆزه‌ردان له‌ناو پارکی مه‌حموودکان له شاری مه‌هاباد ته‌رمی دوو ژن به کوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه براونه‌ته ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌هاباد. سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه کوژرانی ئه‌و دوو ژنه کورده گوماناوییه و هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له هۆکاری کوژران و بکوژانیان هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نیه. به وته‌ی دانیشتوانی شاری مه‌هاباد کوژرانی ئه‌و دوو ژنه له مه‌هاباد پاش رووداوی رفاندنی کچانی قوتابی له شاری بۆکان و کوژرانی گوماناویی سومه‌یه له‌و شاره که‌له کۆتاییه‌کانی مانگی خاکه‌لێوه روویان دا، بوونه‌ته هۆی ترس و دڵهر٠اوکییهک له‌ناو بنه‌ماڵه‌کان و کوشتنی گوماناویی هاووڵاتییانی کورد له ناوچه کوردنشینه‌کان رووی له زیاد بوون کردووه.زیندانییه‌کی سیاسیی کورد ٢١ ساڵه له مافی مه‌ره‌خسی بێبه‌شه‌زیندانییه‌کی سیاسیی کورد، سهرهر٠ای ئه‌وه‌ی که ٢١ ساڵه له زیندانه‌کانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ره، هه‌تا ئێستاش له مافی "مه‌ره‌خه‌سیی زیندانی" بێبه‌ش کراوه. عوسمان مسته‌فاپوور یه‌کێک له چالاکانی سیاسیی خه‌ڵکی ورمێ ساڵی ١٣٧١ به تاوانی هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ندین قۆناغ دادگایی سه‌ره‌نجام به ٢٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حکووم کرا، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو هه‌وڵی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌شی بۆ ئازادیی مه‌رجدار، یان مه‌ره‌خسی بێ ئه‌نجام ماوه‌ته‌وه. عوسمان مسته‌فاپوور ساڵی ١٣٧٠ هاور٠ی له‌گه‌ڵ شه‌ش که‌سی دیکه له چالاکانی سیاسیی کورد له ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا که دوو که‌سیان ئیعدام کران و چه‌ند که‌سیشیان حوکمی درێژخایه‌نی زیندانیان بۆ بر٠ایهوه.مانگرتنى کرێکارانى شیرکه‌تى "نه‌قش ونما" له شاری سنه‌کۆمه‌ڵێک له کرێکارانى نه‌قش ونما له شاری سنه به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به نه‌دانى حه‌قده‌سته‌کانیان ده‌ستیان دایه مانگرتن. به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌ری موکریان نزیکه‌ی ٥٠ که‌س له کرێکارانى بیناى مێهر سه‌ر به شیرکه‌تى نه‌قش ونمای سنه له رێکه‌وتى ٢٤ى بانه‌مه‌ره‌وه ، له ناره‌زایه‌تى به نه‌دانى حه‌قده‌سته‌کانیان ،ده‌ستیان له کارکردن کێشاوه و ئه‌و مانگرتنه تائێستاش به‌رده‌وامه. ئه‌و له حاڵێکدایه که هیچ کام له‌و کرێکارانه بیمه نین. نیگه‌رانى رژیمى ئێران له به‌ره‌وسه‌رچوونى به‌رهه‌مى نه‌وتى عه‌ره‌بستان به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رادیو ئاڵمان، نۆێنه‌ری رژیمى ئێران له رێکخراوی هه‌نارده‌کردنى نه‌وت" ئۆپێک"رۆژی سێ شه‌ممه ٩ى جوێزه‌ردان له زیاتر کردنى به‌رهه‌مى نه‌وت ،له لایه‌ن هێندێک له وڵاتانى ئه‌ندامى ئه‌و رێکخراوه ،به تایبه‌ت ده‌وڵه‌تى عه‌ربستان ره‌خنه‌ى گرت. عه‌ره‌بستانى سه‌عوودی به مه‌به‌ستى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى که‌می نه‌وتى رژیمى ئێران، ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى نه‌وتى خۆی زیاتر کرد.ئه‌و بریاره له‌دوای سپاندنی ئابڵۆقه‌کانى نه‌وتى ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریکا ویه‌کێتى ئورووپا به‌رێوه چووه. پێش گرتن له چوونى به‌رپرسێکى رژیمى ئاخووندى بۆ ئازه‌ربایجان به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆێتێرز: ده‌وڵه‌تى ئازه‌ربایجان رۆژی دووشه‌ممه،پێشى له سه‌فه‌ری به‌رپرسێکى رژیمى ئاخووندى بو ناو وڵاته‌که‌ى گرت. کێشه‌ى نێوان رژیمى ئێران وده‌وڵه‌تى ئازه‌ربایجان له ماوه‌ى چه‌ند ساڵی رابردوودا په‌ره‌ى سه‌ندووه و هه‌ر لایه‌نه‌و ئه‌وه‌ى تر به ده‌ست تێوه‌ردان له کار وباری ناوخۆی وه‌لاته‌که‌ى تۆمه‌ت بار ده‌کا .هه‌روه‌ها رژیمى ئێران له به‌رانبه‌ری ئه‌و کرده‌وه‌یه‌دا کارداری باڵوێزخانه‌ى خۆی له ئازه‌ربایجان بانگه‌هێشت کرد. باڵوێزخانه‌ى رژیمى ئێران له بابه‌تێکدا ،بڵاویی کرده‌وه که ده‌وڵه‌تى ئازه‌ربایجان،رۆژی دوو شه‌ممه،پێشی له چوونى سه‌رۆکى ئیداره‌ى فه‌رهه‌نگى ده‌فته‌رى خامنه‌یی بۆ ولا٠Žتى ئازه‌ربایجان گرتووه وله‌ریگه‌ى فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى باکۆوه بۆ ئێران گه‌رێندراوه‌ته‌وه .ئه‌وه له حاڵێکدایه که به‌رپرسانى ئازه‌ربایجان سه‌باره‌ت به‌و کرده‌وه‌یه هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بووه .به‌رنامه‌ی هێرشی تیرۆریستى به یورۆویژه‌ن له باکۆ پووچه‌ڵ کراوه‌به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له باکۆ، به‌رپرسانى ئه‌منیه‌تى ئازه‌ربایجان ئه‌مرۆ راپۆرتى پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌یه‌کى تیرۆریستى له کاتى به‌رێوه چوونى رێوره‌سمى یورۆویژه‌نى بڵاو کرده‌وه. ئه‌و رێوره‌سمه شه‌ممه شه‌وی رابردوو به به‌شداری کردنى ١٠ ٠ گرووپی موسیقی وهه‌زاران بینه‌ر له شاری باکوو،پێته‌ختی ئازه‌ربایجان به‌رێوه چوو.وه‌زاره‌تى ئه‌منیه‌تى ئازه‌ربایجان له راگه‌یاندنێکدا بڵاویی کرده‌وه،تیرۆریسته‌کان به‌هیوا ى ئه‌نجام دانى عه‌ملیاتێک له‌ناو ساڵۆنى به‌رێوه چوونى رێوره‌سمه‌که‌ى یۆرۆویژه‌ن وهه‌روه‌ها له چه‌ند جێی دیکه‌ى شاری باکۆ ،به تایبه‌ت هۆتێڵه‌کان وشۆێنى دانیشتووانى میوانه‌کانى ده‌روه‌ى وڵات بوون. وه‌زاره‌تى ئه‌منیه‌تى ئازه‌ربایجان له‌و پێوه‌ندییه‌دا ٤٠ که‌سی ده‌ست به‌سه‌ر کردووه وهێندێکیان له کاتى ئه‌و عه‌مه‌ڵیاته‌دا کوژراون. ئه‌و له حاڵێکدایه که ده‌وڵه‌تى ئازه‌ربایجان له مانگه‌کانى رابروودا ،چه‌ندین جار رژیمى تارانى به دارشتنى به‌رنامه‌ى تیرۆریستى له ناو وڵاتى ئازه‌ربایجان تۆمه‌ت بار کردووه.پێشتر رژیمى ئێران سه‌باره‌ت به به‌رێوه چوونى ئه‌و رێوره‌سمه وریایی دابوو به ده‌وله‌تى ئازه‌ربایجانى و ئه‌وه کێشه‌ى نێوان ئه‌وانی زیاتر کرد. به‌لێنی شیرکه‌تى " ئێم تی ئێن " به مه‌به‌ستى په‌یوه‌ست بوون به ئابڵۆقه‌کانى دژ به رژیمى ئێران به پێی راپۆتى هه‌واڵده‌رى رۆیتێرز : شیرکه‌تى ئێم تی ئێن ى ئه‌فریقای باشوور خه‌ریکى هاوکاری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مریکایی به مه‌به‌ستى په‌یره‌ویی کردن له ئابڵۆقه‌کانى دژ به رژیمى ئێرانه.به پێی راپۆرتى رۆیتێرز، شیرکه‌تى ئێم تی ئێن ى ئه‌فریقای باشوور ،چاڵاک له پێش که‌ش کردنى خزمه‌تگووزاری ته‌له‌فوون له ناو ئێران ،رۆژی سێ شه‌ممه رایگه‌یاند،خه‌ریکى رێکه‌وتنى هاوکاری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا، به مه‌به‌ستى په‌یره‌ویی کردن له ئابڵۆقه‌کانى دژ به رژیمى ئاخووندیه .ئێران یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین و پر قازانج ترین بازاره‌کانى شیرکه‌تى ئێم تی ئێن دێته‌ئه‌ژمار. رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێ برووخێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه رایگه‌یاند، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا جینایه‌تکار و بکووژه وده‌بێ له‌سه‌ر حکوومه‌ت لاچێت. لوران فابیوس که سێشه‌ممه شه‌و، له‌گه‌ڵ رایڵکه‌ى ٣ى فه‌رانسه وتووێژى ده‌کرد،له و‌ڵامى پرسیارێک، سه‌باره‌ت به چونیه‌تى رازیکردنى ده‌وله‌ته‌کانى رووسیا وچین بۆ ئه‌ومه‌به‌سته که ده‌ست له پشتیوانى کردنى رژیمى سووریا هه‌ڵبگرن، وتى: هه‌رئێستا وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى شۆرای ئه‌منیه‌ت،به تایبه‌ت ده‌وڵه‌تى رووسیا له ئارادایه، به‌ڵکوو رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ،سه‌باره‌ت به رژیمى سووریا بتوانن،دژکرده‌ویه‌ک به‌رێوه ببه‌ن.هه‌روه‌ها له لایکى دیکه‌وه کووفى عه‌نان ویه‌کێتى عه‌ره‌ب که رۆژی سێ شه‌ممه له ده‌مێشق له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د چاوپێکه‌وتنیان هه‌بوو، وریاییان به ئه‌سه‌د دا تا به خێرایی ده‌ست له تووند وتیژى هه‌ڵگرێ.
12 ساڵ و 5 مانگ و 22 ڕۆژ و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش