پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ ئێعدامى ٨ زیندانى له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌ی شاری ورمێ__ ئێعدامى گرووپێکى تر له‌‌‌ زیندانیه‌‌‌کانى گرتووخانه‌‌‌ى ئه‌‌‌وین__ وریایی دانى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئیسرائیل به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگای جیهانى سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆمى رژیمى تاران__ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئازه‌‌‌ربایجان   باڵوێز ى باڵوێزخانه‌‌‌که‌‌‌ی له‌‌‌ تاران بانگ کرده‌‌‌وه‌‌‌__ "ئێران له‌‌‌رێگه‌‌‌ی فر٠ۆکه‌‌‌ی مه‌‌‌ده‌‌‌نییه‌‌‌وه‌‌‌ چه‌‌‌ک بۆ سوریا ره‌‌‌وانه‌‌‌ ده‌‌‌کات__ مه‌‌‌حکومیه‌‌‌تى شارۆمه‌‌‌ندێکى به‌‌‌هایى به‌‌‌ چوار سال و نیو زیندان__ ٧ ملیون منداڵ له‌‌‌ ئێران کار ده‌‌‌که‌‌‌ن__ ژماره‌‌‌ی کوژراوان له‌‌‌ سوریا گه‌‌‌یشته‌‌‌ ١٥ هه‌‌‌زار که‌‌‌س__ ئیمزای پێویست بۆ سه‌‌‌ندنه‌‌‌وه‌‌‌ی متمانه‌‌‌ له‌‌‌ مالیکی کۆکراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌

ئێعدامى ٨ زیندانى له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌ی شاری ورمێبه‌‌‌ پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان ،  رۆژی چوار شه‌‌‌ممه‌‌‌ ١٠ ى جوێزه‌‌‌ردان ،٨ زیندانى مه‌‌‌حکووم به‌‌‌ ئێعدام به‌‌‌ ده‌‌‌ستووری به‌‌‌رپرسانى زیندانى ورمێ، بۆ ژووره‌‌‌ تاکه‌‌‌که‌‌‌سیه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و زیندانه‌‌‌ گوازرانه‌‌‌وه‌‌‌. پارێزه‌‌‌رى یه‌‌‌کێک له‌‌‌و زیندانیانه‌‌‌ له‌‌‌ وتووێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان وتى، ناوی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ بریتین له‌‌‌ : ئه‌‌‌ڵلاوێردی-و، سه‌‌‌فه‌‌‌ر –الف ، حاجی-پ، سه‌‌‌یاد-ا، نه‌‌‌هاد-ن و عومران-گ، عه‌‌‌بولمه‌‌‌جید-م،خوسرو -د. هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئه‌‌‌و پارێزه‌‌‌ره‌‌‌ زیادى کرد،تۆمه‌‌‌تى ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ که‌‌‌ ٤که‌‌‌سیان خه‌‌‌ڵکى شاری ورمێن، له‌‌‌لایه‌‌‌ن ده‌‌‌زگای دادوه‌‌‌رى رژیمه‌‌‌وه‌‌‌،ماده‌‌‌ هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان راگه‌‌‌یاندراوه‌‌‌.ئه‌‌‌و له‌‌‌ حاڵێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌یانى ئه‌‌‌مرۆ پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ ١١ى جوێزه‌‌‌ردان له‌‌‌ حه‌‌‌وشه‌‌‌ى زیندانى ورمێ هه‌‌‌ر ٨زیندانیه‌‌‌که‌‌‌ ئێعدام کران .ئێعدامى گرووپێکى تر له‌‌‌ زیندانیه‌‌‌کانى گرتووخانه‌‌‌ى ئه‌‌‌وینبه‌‌‌ پێی راپۆرتى چاڵاکانى مافی مرۆڤ ودیموکراسی له‌‌‌ ئێران" گرووپێک له‌‌‌ زیندانیه‌‌‌کانى زیندانی ئه‌‌‌وین که‌‌‌ پێش تر بو ژووره‌‌‌ تاکه‌‌‌ که‌‌‌سیه‌‌‌کان گوازرابوونه‌‌‌وه‌‌‌،به‌‌‌یانى رۆژى چوار شه‌‌‌ممه‌‌‌١٠ ى جوێزه‌‌‌ردان، له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌ى ئه‌‌‌وین ،ئێعدام کران.  یه‌‌‌کێک له‌‌‌و ئێعدام کراوانه‌‌‌، ناوى کوورش زه‌‌‌رینى٣٥ ساڵه‌‌‌ وله‌‌‌ زیندانى گه‌‌‌وهه‌‌‌رده‌‌‌شتى که‌‌‌ره‌‌‌ج بوو. زیندانى کوورش زه‌‌‌رینى یه‌‌‌کێک له‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ بوو که‌‌‌ له‌‌‌ ناره‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کانى چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ سووری ٢ ساڵی رابردو ده‌‌‌سته‌‌‌به‌‌‌سه‌‌‌ر کرابوو. وریایی دانى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئیسرائیل به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگای جیهانى سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆمى رژیمى تارانوه‌‌‌زیری دیفاعى ئیسرائیل له‌‌‌ راگه‌‌‌یاندنێکدا،وریایی به‌‌‌ کومه‌‌‌ڵگایی جیهانى دا و وتى: تا کات ماوه‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ی ئه‌‌‌تۆمى رژیمى ئێران رابگرن. ئێهوود باراک وتى: رژیمى تاران بۆ درووست کردنى بۆمبی ئه‌‌‌تومى، نزیک بۆته‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌ر به‌‌‌و هۆیه‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئیسرائیل ناتوانێ به‌‌‌راحه‌‌‌تى سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌و کێشه‌‌‌یه‌‌‌ بێخه‌‌‌م بێت. به‌‌‌ پێی رادیو ئیسرائیل، وه‌‌‌زیری دیفاعى ئیسرائیل زیادى کرد ،رژیمى ئێران ،هه‌‌‌وڵده‌‌‌دات بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ شمشیره‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ملی ئیسرائیڵ دابنێ  وله‌‌‌و حاله‌‌‌ته‌‌‌دا ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئیسرائیل بۆ مه‌‌‌به‌‌‌ستى داکۆکى له‌‌‌ خۆی هیچ چاره‌‌‌یه‌‌‌کى نیه‌‌‌، جگه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ دژکرده‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک ئه‌‌‌نجام بدات. ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ حاڵێک دایه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌رۆک کۆماری رژیمى ئێران له‌‌‌ وتووێژێک له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رایڵکه‌‌‌ى فرانس ٢٤ له‌‌‌ وڵامى پرسیارێک،که‌‌‌ رژیمى ئێران ده‌‌‌ست له‌‌‌ پاڵاوته‌‌‌کردنى ئۆرانیوم هه‌‌‌ڵده‌‌‌گرێ یان نا، وتى: ئیمه‌‌‌ پێش تریش وتومانه‌‌‌ که‌‌‌ پاڵاوته‌‌‌کردنى ئۆرانیوم مافی خۆمانه‌‌‌ وله‌‌‌ سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانمان پاشه‌‌‌کشه‌‌‌ ناکه‌‌‌ین. ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئازه‌‌‌ربایجان   باڵوێز ى باڵوێزخانه‌‌‌که‌‌‌ی له‌‌‌ تاران بانگ کرده‌‌‌وه‌‌‌ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئازه‌‌‌ربایجان کارداری باڵوێزخانه‌‌‌ى خۆی له‌‌‌ تاران بۆ ئه‌‌‌نجامى راوێژکاری بانگ کرده‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ پێی راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئازه‌‌‌ربایجان " ته‌‌‌ره‌‌‌ند" وله‌‌‌ زمانى باڵوێزخانه‌‌‌ى ئازه‌‌‌ربایجان له‌‌‌ تاران ،جه‌‌‌وانشیر ئاخووندوف،کارداری باڵوێزخانه‌‌‌ى ئازه‌‌‌ربایجان رۆژی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ وڵاتى ئێرانی به‌‌‌جێ هێشت.  جێ"ه‌‌‌ى باسه‌‌‌ هێزه‌‌‌کانى رژیمى ئێران ٢ نووسه‌‌‌ری خه‌‌‌ڵکى ئازه‌‌‌ربایجانیان رفاندوه‌‌‌ و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئازه‌‌‌ربایجان سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ چاره‌‌‌نووسی٢ نووسه‌‌‌رى وڵاته‌‌‌که‌‌‌ى، داوای روونکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌ رژیمى ئێران کردووه‌‌‌."ئێران له‌‌‌رێگه‌‌‌ی فر٠ۆکه‌‌‌ی مه‌‌‌ده‌‌‌نییه‌‌‌وه‌‌‌ چه‌‌‌ک بۆ سوریا ره‌‌‌وانه‌‌‌ ده‌‌‌کاتراپۆرتی که‌‌‌ناڵێکی ئه‌‌‌ڵمانی ده‌‌‌ریده‌‌‌خات که‌‌‌ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌‌‌رێگه‌‌‌ی فر٠ۆکه‌‌‌ی مه‌‌‌ده‌‌‌نییه‌‌‌وه‌‌‌ چه‌‌‌ک بۆ سوریا ره‌‌‌وانه‌‌‌ ده‌‌‌کات. که‌‌‌ناڵی "زێت دی ئێف"ی ئه‌‌‌ڵمانی له‌‌‌ راپۆتێکدا که‌‌‌ تێیدا پشتی به‌‌‌ سه‌‌‌رچاوه‌‌‌کانی خۆرئاواو کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ زانیارییه‌‌‌کی دیکه‌‌‌ به‌‌‌ستووه‌‌‌ بڵاویکرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ حکومه‌‌‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌‌‌رده‌‌‌وام فر٠ۆکه‌‌‌ی مه‌‌‌ده‌‌‌نی به‌‌‌کارده‌‌‌هێنێت بۆ گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی چه‌‌‌ک‌و ته‌‌‌قه‌‌‌مه‌‌‌نی بۆ سوریاو لوبنان. که‌‌‌ناڵه‌‌‌که‌‌‌ پێیوایه‌‌‌ که‌‌‌ بر٠یاری ره‌‌‌وانه‌‌‌کردنی چه‌‌‌که‌‌‌کان له‌‌‌لایه‌‌‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌رکراوه‌‌‌و ئه‌‌‌وه‌‌‌شی به‌‌‌ بیرهێناوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ساڵی رابردوو تورکیا ده‌‌‌ستی به‌‌‌سه‌‌‌ر فر٠ۆکه‌‌‌یه‌‌‌کی ئێرانیدا گرت که‌‌‌ به‌‌‌نیازبووه‌‌‌ چه‌‌‌ک بۆ سوریا بگوێزێته‌‌‌وه‌‌‌. تائێستا چه‌‌‌ند جارێک ئێران تۆمه‌‌‌تبار کراوه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ی چه‌‌‌ک ره‌‌‌وانه‌‌‌ی سوریا ده‌‌‌کات، به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌و تۆمه‌‌‌تانه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن حکومه‌‌‌تی تارانه‌‌‌وه‌‌‌ ره‌‌‌تده‌‌‌کرێنه‌‌‌وه‌‌‌.مه‌‌‌حکومیه‌‌‌تى شارۆمه‌‌‌ندێکى به‌‌‌هایى به‌‌‌ چوار سال و نیو زیندانبه‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى هێرانا، له‌‌‌ دواى په‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ندنى فشاره‌‌‌کان بۆسه‌‌‌ر شارۆمه‌‌‌ندانى به‌‌‌هایى دانشتووى سمنان، شارۆمه‌‌‌ندێکى ئه‌‌‌م شاره‌‌‌ به‌‌‌ ناوى ئومید فیروزیان که‌‌‌ له‌‌‌ رێکه‌‌‌وتى ١٧ بانه‌‌‌مه‌‌‌ر٠ى ١٣٩١ به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى چالاکى دژبه‌‌‌ نیزام و ئه‌‌‌ندام بوون له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ى به‌‌‌هائیه‌‌‌کان به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى شێواندنى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى ولات موحاکمه‌‌‌ کرابوو به‌‌‌ چوار سال و نیو زیندان مه‌‌‌حکوم کرا. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ له‌‌‌ مانگه‌‌‌کانى رابردوو شارۆمه‌‌‌ندانى به‌‌‌هایى به‌‌‌ حوکمى ٣ تا ٧ سال زیندان مه‌‌‌حکوم کراون.٧ ملیون منداڵ له‌‌‌ ئێران کار ده‌‌‌که‌‌‌نبه‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى هێرانا، ئۆستادێکى زانکۆ و چالاکى مافى مندالان پێى وایه‌‌‌ به‌‌‌ پێى ئاماره‌‌‌ غه‌‌‌یره‌‌‌ ره‌‌‌سمیه‌‌‌کان ٧ ملیون منداڵ له‌‌‌ ئیران خه‌‌‌ریکى کار کردنن. عه‌‌‌لى میرئیعتماد له‌‌‌ وتووێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌والنێرى کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى پانا وتى که‌‌‌ هه‌‌‌ر که‌‌‌سێکى ژیر ١٨ ساڵ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى بژیوى ژیان به‌‌‌ چالاکى ئابوورى یان کارى ناره‌‌‌سمیه‌‌‌وه‌‌‌ خه‌‌‌ریک بێت به‌‌‌ منداڵى کار ئه‌‌‌ژمار ده‌‌‌کرێ. ناوبراو رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ئه‌‌‌م مندالانه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌شى به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنان یان کاره‌‌‌ ناره‌‌‌سمیه‌‌‌کاندا سه‌‌‌رگه‌‌‌رمن ویراى بێبه‌‌‌شى له‌‌‌ مافه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاییه‌‌‌کانى مرۆڤ، وه‌‌‌ک بێبه‌‌‌شى له‌‌‌ خویندن، مافى راهێنان و ته‌‌‌ندورستى جه‌‌‌سته‌‌‌یی و ره‌‌‌وانى، له‌‌‌ مه‌‌‌ترسی توندوتیژى رۆحى، جه‌‌‌سته‌‌‌یی و جنسیدان. به‌‌‌ پێى ئاماره‌‌‌کانى سالى رابردوو ٩٥ له‌‌‌سه‌‌‌دى مندالانى کار خاوه‌‌‌ن بنه‌‌‌ماله‌‌‌ن که‌‌‌ ده‌‌‌بێت به‌‌‌رنامه‌‌‌ێک بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌ بنه‌‌‌ماله‌‌‌کانیان جیا نه‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌ دابنرێت.ژماره‌‌‌ی کوژراوان له‌‌‌ سوریا گه‌‌‌یشته‌‌‌ ١٥ هه‌‌‌زار که‌‌‌سله‌‌‌ سوریا کوشتن به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌و ژماره‌‌‌ی کوژراوانی ناو سوریا له‌‌‌به‌‌‌رزبوونه‌‌‌وه‌‌‌دایه‌‌‌ به‌‌‌تایبه‌‌‌ت منداڵ, ئاماره‌‌‌کانی تۆری مافه‌‌‌کانی مرۆڤ له‌‌‌و وڵاته‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ته‌‌‌ی راپه‌‌‌رین ده‌‌‌ستی پێکردووه‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ کوژرانی ١٥ هه‌‌‌زار و ٤٢٣ که‌‌‌س ده‌‌‌که‌‌‌ن.  ژماره‌‌‌ی ئه‌‌‌و مناڵانه‌‌‌ی کوژراون گه‌‌‌یشته‌‌‌ یه‌‌‌ک هه‌‌‌زار و ١٤٢ منداڵ, که‌‌‌ ٨٦٨ له‌‌‌وانه‌‌‌ کور٠ن و ٢٧٤یان کچن. تۆر٠ی سوریا بۆ مافه‌‌‌کانی مرۆڤ, ئاماژه‌‌‌یدا: ته‌‌‌نها له‌‌‌ شاری حومس شه‌‌‌ش هه‌‌‌زار و ٢٠ ٨ که‌‌‌س کوژراون و ٥٥٦ له‌‌‌و کوژراوانه‌‌‌ منداڵن, له‌‌‌ ئه‌‌‌دله‌‌‌بیش دوو هه‌‌‌زار و ٧٦١ کوژراو هه‌‌‌یه‌‌‌, له‌‌‌ نێویاندا ١١٦ ژن کوژراون, به‌‌‌ڵام له‌‌‌ حه‌‌‌ما ژماره‌‌‌ی کوژراوان بۆته‌‌‌ یه‌‌‌ک هه‌‌‌زار و ٧٥٨ که‌‌‌س. هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئاماره‌‌‌کان ئه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌رده‌‌‌خات که‌‌‌ ئه‌‌‌و هاوڵاتیه‌‌‌ بیانییانه‌‌‌ی له‌‌‌و ماوه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ سوریا کوژراون. ژماره‌‌‌یان ٧٧ که‌‌‌سن, که‌‌‌ زۆربه‌‌‌یان له‌‌‌ هاوڵاتیانی فه‌‌‌له‌‌‌ستینین و هه‌‌‌ندێک رۆژنامه‌‌‌وانی بیانی و عه‌‌‌ره‌‌‌بی له‌‌‌ نێو ئه‌‌‌و کوژراوانه‌‌‌ دایه‌‌‌.ئیمزای پێویست بۆ سه‌‌‌ندنه‌‌‌وه‌‌‌ی متمانه‌‌‌ له‌‌‌ مالیکی کۆکراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌وه‌‌‌رگرتنه‌‌‌وه‌‌‌ی متمانه‌‌‌ی مالیکی رێژه‌‌‌ی یاسایی ئیمزای په‌‌‌رله‌‌‌مانتارانی تێپه‌‌‌ر٠اندووه‌‌‌ و په‌‌‌رله‌‌‌مانتارانی هاوپه‌‌‌یمانی نیشتمانیشی ئیمزایان له‌‌‌سه‌‌‌ر کردووه‌‌‌. ئه‌‌‌سیل نوجه‌‌‌یفی، پارێزگاری موسڵ رایگه‌‌‌یاند تائێستا ژماره‌‌‌ی ئه‌‌‌و په‌‌‌رله‌‌‌مانتارانه‌‌‌ی واژوویان له‌‌‌سه‌‌‌ر وه‌‌‌رگرتنه‌‌‌وه‌‌‌ی متمانه‌‌‌ له‌‌‌ نوری مالیکی سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیران کردووه‌‌‌ رێژه‌‌‌ی یاسایی تێپه‌‌‌ر٠اندووه‌‌‌، که‌‌‌ ١٦٤ واژوو  پێویسته‌‌‌ بۆ وه‌‌‌رگرتنه‌‌‌وه‌‌‌ی متمانه‌‌‌ له‌‌‌ مالیکی. ئه‌‌‌سیل نوجه‌‌‌یفی، پارێزگاری موسڵ راشیگه‌‌‌یاند ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک په‌‌‌رله‌‌‌مانتاری هاوپه‌‌‌یمانی نیشتمانیش واژوویان له‌‌‌سه‌‌‌ر وه‌‌‌رگرتنه‌‌‌وه‌‌‌ی متمانه‌‌‌ له‌‌‌ نوری مالیکی کردووه‌‌‌، به‌‌‌ڵام ناوی ئه‌‌‌و په‌‌‌رله‌‌‌مانتارانه‌‌‌ی نه‌‌‌هێنا. نوجه‌‌‌یفی روونیکرده‌‌‌وه‌‌‌ "٧٠  په‌‌‌رله‌‌‌مانتاری عێراقیه‌‌‌ تائێستا ئیمزایان له‌‌‌سه‌‌‌ر کردووه‌‌‌، ١٠  په‌‌‌رله‌‌‌مانتاری دیکه‌‌‌ی له‌‌‌ شوێنی دووره‌‌‌ ده‌‌‌ستن، عێراقیه‌‌‌ هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دات ئیمزای ئه‌‌‌وانیش کۆبکاته‌‌‌وه‌‌‌. راشیگه‌‌‌یاند ٤٠  په‌‌‌رله‌‌‌مانتاره‌‌‌که‌‌‌ی سه‌‌‌درییه‌‌‌کان به‌‌‌ خوێن ئیمزای ده‌‌‌که‌‌‌ن، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سه‌‌‌رجه‌‌‌م په‌‌‌رله‌‌‌مانتاره‌‌‌کانی هاوپه‌‌‌یمانی کوردستانی، هاوکات گفتوگۆ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کوتله‌‌‌ی گۆر٠ان به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ به‌‌‌مه‌‌‌ش ژماره‌‌‌ی په‌‌‌رله‌‌‌مانتاره‌‌‌ کورده‌‌‌کان ده‌‌‌گاته‌‌‌ ٥٧". ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئه‌‌‌مه‌‌‌ رووبدات به‌‌‌وته‌‌‌ی ئه‌‌‌سیل نوجه‌‌‌یفی، پارێزگاری موسڵ "مالیکی ده‌‌‌بێته‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌م سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیران که‌‌‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی دیموکراسی له‌‌‌سه‌‌‌ر کار لاده‌‌‌برێ".

12 ساڵ و 5 مانگ و 21 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن