__ ته‌رمی ژنێکی ٢٦ ساڵه له‌شاری مه‌هاباد دۆزرایه‌وه__ هێزه نیزامییه‌کان به جلوبه‌رگی هاوچه‌شنه‌وه کۆڵبه‌ران ده‌کوژن__ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئاکامی خوولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانى شاری مه‌لێکشای پارێزگای ئیڵام تووندوتیژی لێکه‌وته‌وه__ به هۆێ گه‌رمای زۆر ئاوی خواردنى شاری ئیڵام پچرا__ هه‌ڵسووکه‌وتى هێزه‌کانى رژیمى ئاخووندى سه‌باره‌ت به خه‌ڵکى مه‌دنى له ناو پارکه‌کاندا__ ئاماده‌کرنى ١٢هه‌زار هێزى نیزامى له ١٩ وڵاتى جیهان بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر رژیمى ئاخووندى یان رژیمى ئه‌سه‌د __ فه‌رمانى باراک ئۆباما بۆ په‌ه‌ردان به هێرشی سایبێری دژ به رژیمى ئاخووندى ئێران__ وتووێژه‌کانى ئه‌تۆمى مسکۆ ، بۆ رژیمى ئێران جێگای مه‌ترسیه‌کى زۆره__ مانگرتنى گشتى له ٢ شاری سووریا بۆ مه‌به‌ستى رووخانى رژیمه ئه‌سه‌د
ته‌رمی ژنێکی ٢٦ ساڵه له‌شاری مه‌هاباد دۆزرایه‌وه‌خه‌باتمێدیا: ته‌رمی ژنێکى ٢٦ ساڵه له‌نزیکه‌ى چه‌می مه‌هاباد دۆزرایه‌وه. به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موکریان ،ته‌رمی ژنێکی ٢٦ ساڵه که ناوی تائێستا نادیاره ،رۆژی سێ شه‌ممه له نزیکه‌ى چه‌مى مه‌هاباد دۆزرایه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانی هه‌واڵده‌رى موکریان وتی: مردنی ئه‌و ژنه جێی گوومانه و هه‌روه‌ها زیادى کرد، ته‌رمی ئه‌و ژنه بۆ مه‌به‌ستى لێکوڵینه‌وه بۆ ساردخانه‌ى شاری مه‌هاباد گوازرایه‌وه. ئه‌وه له حاڵێکدایه که نیشانه‌ى ئازار و شکه‌نجه به سه‌روچاویه‌وه دیار نییه و تا ئێستا هۆی مردنى ئه‌و ژنه نادیاره. هێزه نیزامییه‌کان به جلوبه‌رگی هاوچه‌شنه‌وه کۆڵبه‌ران ده‌کوژنبه‌م دوایانه هێزه نیزامییه‌کانی رژیمى ئاخوندى به له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگی ناوچه‌یی ده‌چنه که‌مینی کۆڵبه‌رانی کورده‌وه له‌سه‌ر سنوور و دهستر٠ێژیان لێ ده‌که‌ن. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی رابردوودا و له چه‌ند حاڵه‌تی جیادا، هێزه نیزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران له ناوچه‌ی "ته‌رگه‌وه‌ر"ی ورمێ به له‌به‌ر کردنی جلوبه‌رگی ناوچه‌یی کۆڵبه‌رانی سه‌رسنوور بهلار٠ێدا ده‌به‌ن و به ئاسانی ده‌یانخه‌نه بۆسه‌وه. یه‌کێک له کۆڵبه‌ران له‌و ناوچه‌یه به هه‌واڵنێری ئاژانسی کوردپای راگه‌یاند: دوێنێ پێنجشه‌ممه رێکه‌وتی ١١ی جۆزه‌ردان کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له هێزه نیزامییه‌کانی حکوومه‌ت به پۆشینی جلوبه‌رگی ناوچه‌یی له چه‌شنی کۆڵبه‌ران، له شوێنێک به‌ناوی "جێرمه"ی سه‌ر به ورمێ له ناوچه‌ی سنووریی "ته‌رگه‌وه‌ر٠" دهستر٠ێژیان له ئه‌سپی بارهه‌ڵگری کۆڵبه‌رانی کورد کردووه و ٣٠ سه‌ریان به‌کوشت چوون.هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئاکامی خوولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانى شاری مه‌لێکشای پارێزگای ئیڵام تووندوتیژی لێکه‌وته‌وه‌به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى کورد نیوز،له دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانى خولی دووهه‌می پارڵمانى رژیمى ئێران له شاری مه‌لێکشای پارێزگای ئیڵام ،له لایه‌ن شۆرای نیگه‌هبانه‌وه، پێش له چوونى عه‌ڵی ئه‌کبه‌ر مه‌تین بۆ پارڵمان گیرا. هه‌ر به‌و هۆیه خه‌ڵکى ناوچه‌کانى ئه‌رکوازی ،رۆژی سێ شه‌ممه‌٩ى جوێزه‌ردان له ناره‌زایه‌تى به‌و کرده‌وه‌ى شۆرای نیگه‌هبانى رژیمى ئاخووندى ،به به‌رێوه‌بردنى کۆبوونه‌وه‌یه‌ک، له به‌رانبه‌ری ده‌رگای فه‌رمانداری شاری ئیڵام خوازیاری وڵام دانه‌وه‌ى به‌رپرسانى رژیم سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه بوون. به‌ڵام وه‌ک هه‌میشه به‌رپرسان و فه‌رمانداری ،هیچ وڵامێکى راسته‌قینه‌یان به خه‌ڵک نه‌داوه وکه‌وتنه به‌ر هێرشی هێزه‌کانى ئینتزامى ئه‌و شاره.ئه‌وه له حاڵێک دایه که جارێکى تر خه‌ڵکى نارازى رۆژی چوارشه‌ممه ١٠ ى جوێزه‌ردان به مه‌به‌ستى ده‌ربرینى ناره‌زایه‌تى هاتنه شه‌قامه‌کانى ئه‌و شاره و هاوکات له‌گه‌ڵ هاتنى هێزه‌کانى رژیم ،ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه تووندوتیژی لێکه‌وته‌وه و کومه‌ڵێکى زۆر له‌و نارازیانه ده‌ست به‌سه‌ر و بۆ شۆێنێکى نادیار گوازرانه‌وه. له به‌رده‌وامى ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه رۆژی پێنج شه‌ممه خه‌ڵکێکى زۆر له ناوچه‌کانى ئه‌رکوازی به‌ره‌و شاری مه‌لێکشا وه‌رێ که‌وتن وبه هۆی زۆربوونى به‌شداربووان له‌و ناره‌زایه‌تیانه‌دا،هێزى ئینتزامى ئه‌و شاره نه‌یتوانی کۆنترۆڵى ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه بکات وله هێزه‌کانى ئینتزامى شاره‌کانى ئه‌هواز وکرماشان داوای یارمه‌تى کرد که له ئاکام دا به هۆی ته‌قه‌کرنی چه‌ند که‌س له نیو نارازیان دا،سه‌رۆکى یه‌گانى تایبه‌تى شاری ئه‌هواز و٥که‌س له ئه‌فسه‌ره‌کانى هێزى ئینتزامى شاری ئیڵام کوژراون وکومه‌ڵێکى زۆر له نارازیان به تووندى بریندار بوون . تا ئێستاش ، دۆخى ئه‌و شارانه نا ئارامه وحکوومه‌ت نیزامی راگه‌یندراوه. به هۆێ گه‌رمای زۆر ئاوی خواردنى شاری ئیڵام پچرابه هۆی بوونى گه‌رمای زۆر ئاوی خواردنه‌وه‌ى زۆربه‌ى ناوچه‌کانى ئیڵام پچرا. به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موکریان و له زمانى سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار ،هاوکات له‌گه‌ڵ چوونه سه‌ره‌ی پله‌ى گه‌رما ،ئاوی خواردنى شاری ئیڵام له ساعه‌تى ٢ى دوانیوه‌روى رۆژی پێنج شه‌ممه‌وه،پچراوه. له پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ فریاکه‌وتنى ١٢٢ى شاری ئیڵام ، ته‌قینى لووله ئاوی شاری ئیڵام له جاده‌ى که‌نار گووزه‌رى ئیڵام، به هۆی پچرانى ئاو له‌و شاره راگه‌ێندراوه. هه‌ڵسووکه‌وتى هێزه‌کانى رژیمى ئاخووندى سه‌باره‌ت به خه‌ڵکى مه‌دنى له ناو پارکه‌کانداله حاڵێک دا، که زۆر له هاووڵاتیه‌کانى شاری تاران و شاره‌کانى دیکه‌ى ئێران ، له ده‌رفه‌تى رۆژه‌کانى پشووى وه‌رزى هاوین که‌ڵک وه‌رده‌گرن و به‌ره‌و شاره‌کانى باکوور و ناوچه جوراوجوره‌کانى ئێران وه‌رێ ده‌که‌ون،هێندێک له‌وان وایان پێ باشه که له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر ومنداله‌کانیان بچنه ناو پارکه‌کان و کۆتایی حه‌تووه‌که‌یان له‌وێ بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى که زیاتر له هه‌موو شتێک دێته به‌رچاو، هێزه‌کانى رژیمى ئاخووندیه که له ناو ئه‌و پارکانه‌دا به بیانووی جوراجور،وه‌ک جۆرى مۆدێلی لیباس وقژی سه‌ر وچۆنیه‌تی ره‌نگی لیباسه‌کان، ده‌بنه هۆی ئازار وئه‌زیه‌تى خه‌ڵک وده‌ست به‌سه‌ر کردنى لاوه‌کان و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ده‌ست به‌یه‌خه‌بوونى خانه‌واده‌کان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم و له کوتاییدا رۆژێکى ناخۆش بۆ خه‌ڵک درووست ده‌که‌ن. ئاماده‌کرنى ١٢هه‌زار هێزى نیزامى له ١٩ وڵاتى جیهان بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر رژیمى ئاخووندى یان رژیمى ئه‌سه‌د راپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که نزیکه‌ى ١٢ هه‌زار هێزی نیزامى له ١٩ وڵاتى جیهان خه‌ریکى به‌رێوه‌بردنى مانوری نیزامى هاوبه‌ش له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتدان . به‌ڵام به رای زۆریک له چاودێران، ئه‌و مانوره ،سه‌ره‌تای رووداوێکى زۆر گه‌وره‌یه. ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا وعه‌ره‌بستانى سه‌عوودى وئۆردۆن ته‌نیا نموونه‌یه‌ک له‌و وڵاتانه‌ن که هاوکات له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ئورووپا له‌و مانوره نیزامیه‌دا، به ناوى "شێرى چاوه‌رێ " که حه‌وتووی داهاتوو ته‌واو ده‌بیت ،به‌شداریان کردوه .هه‌رچه‌ند به‌شێک له‌و مانوره به شێوه‌ى نه‌هێنى ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام له که‌س شاراوا نیه که له یه‌ک مانگى رابردوودا ،مه‌شقى شه‌ریان کردووه وله راهێنانێکى به‌ربڵاودا پێکه‌وه هاوکاریان بووه. به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى "دێبکا" له ئیسرائیڵ ، جیمز مێتیس ،سه‌رۆکی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندى ئه‌مریکا که له‌و مانوره‌زیاتر ئاگاداره وتى: له ئه‌گه‌ری هێرشی ره‌سمى بۆسه‌ر رژیمى ئێران یان سووریا ،به‌رپرسایه‌تى ئه‌و هێزانه به ئه‌ستۆی ناوبراو ده‌بێت. فه‌رمانى باراک ئۆباما بۆ په‌ه‌ردان به هێرشی سایبێری دژ به رژیمى ئاخووندى ئێرانبه پێی راپۆرتى رادیو ئاڵمان : رۆژنامه‌ى "نیویۆرک تایمز " له ژماره‌ى رۆژی هه‌ینى خۆێدا نووسی: سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌ستووری هێرشی وایروسی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانى رژیمى ئێرانى دا." نیویۆرک تایمز" له زمانى سه‌رچاوه‌یه‌کى ئیتلاعاتى خۆی نووسی: یه‌کێک له‌و هێرشانه ،هێرشی وایروسی "ئێستاکس نێت" له ساڵى ٢٠ ١٠ ى زائینى بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانى ناوکه‌یی رژیمى ئێران بووه. له درێژه‌ى ئه‌و راپۆرته دا هاتوو که له دوای ئاشکرا بوونى ئه‌و وایروسه،سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ،هێرشی وایروسی ئێستاکس نیتى بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانى ئه‌تۆمى شاری بووشێهر ،دژ به رژیمى جینایه‌تکاری ئێران خێراێکى زیاترى پێداوه. وتووێژه‌کانى ئه‌تۆمى مسکۆ ، بۆ رژیمى ئێران جێگای مه‌ترسیه‌کى زۆره‌به پێی راپۆرتى رادیۆ ئاڵمان: له زمانى کارناسانى ئه‌تۆمى ،کۆبوونه‌وه‌ى مسکۆو ده‌بێته هۆی درێژه‌دانى وتووێژه‌کانى ئه‌تۆمى یان کوتایی وتووێژه‌کان. رژیمى تاران بۆ لابردنى ئابڵۆقه‌کان ئاماده‌ى ئیمتیاز دانه، به‌ڵام درزى نێوان کۆمه‌ڵگای جیهانى ورژیمى ئاخووندى ،وتووێژه‌کان به بۆنبه‌ست ده‌گه‌ینێ . دوایین خولی وتووێژه‌کان له به‌غدا به‌رێوه چوو وهیچ ئاکامێکى لێ نه‌که‌وته‌وه، ته‌نیا درزى نێوان گرووپی ١+٥ ورژیمى ئێرانى نیشان دا وهه‌روه‌ها رێکه‌وتنێکى نۆێی بۆ خولی دوایی وتووێژه‌کان له مسکۆ دابین کرد.به وته‌ى کارناسان بۆ چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ته‌نیا ٢ ریگا چاره ماوه:کوتایی وتووێژه‌کانى ئه‌تۆمى یان به جیدی به‌رێوه بردنى وتووێژه‌کان.مانگرتنى گشتى له ٢ شاری سووریا بۆ مه‌به‌ستى رووخانى رژیمه ئه‌سه‌دمانگرتنى گشتى له ٢ شاری گوره‌ى سووریا،ده‌مێشق وحه‌له‌ب /ئه‌رته‌شی رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د بۆ کردنه‌وه‌ى دووکانه‌کان ،ناچار به ده‌ستى زۆر بوو/زۆرتری سه‌رمایه داره‌کانی سووریا پووڵه‌کانى خۆیان له بانکه‌کانى سووریا هێنا ده‌رێ.له سه‌ره‌تای ده‌ست پێکرنى ناره‌زایه‌تیه‌کان له ناو سووریا ،خه‌ڵکى ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام شاهیدى سه‌رکووت وکووشتاری نارازیان بوونه،به‌ڵام کۆمه‌ڵگای جیهانى وسووریایه‌کان ناتوانن جینایه‌ته‌که‌ی هێزه‌کانى ئه‌سه‌د له حه‌وله له بیر خویان ببه‌نه‌وه.تا ئێستا ١٤ وڵاتی جیهان کارداره‌کانى رژیمى به‌شار ئه‌سه‌دیان له وڵاته‌که‌ی خۆیان ده‌رکردووه وبیجگه له‌وان ،ئه‌مرۆ ده‌وڵه‌تى پورته‌قالیش کارداره‌که‌ى رژیمى ئه‌سه‌دى ده‌رکرد. له سووریاش هێندێک له نیزامیه‌کان به جیابوونه‌وه له رژیمى ئه‌سه‌د و به بردنى هێندێک چه‌ک وچۆڵ،چوونه ناو ئه‌رته‌شی ئازادى سووریاوه. هه‌روه‌ها مانگرتنى گشتى خه‌ڵک له ٢ شاری ده‌مێشق وحه‌له‌ب له سووریا،رژیمى به‌شار ئه‌سه‌دى خستۆته ناو مه‌ترسیکى گه‌وره‌وه وناچار به‌وه بووه که به زۆر دووکانه داخراوه‌کان هه‌ڵبگرێ . له لایه‌کى دیکه‌وه ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا داواى له رژیمى ئێران کرد تا ده‌ست له پشتیوانى کردنى رژیمى سووریا هه‌ڵبگری وله‌وه زیاتر نه‌بێته هۆی کووشتاری خه‌ڵکى بێ‌تاوان.
12 ساڵ و 5 مانگ و 20 ڕۆژ و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش