پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ دوایین بارودۆخى محه‌‌‌ممه‌‌‌د سدیق که‌‌‌بودوه‌‌‌ند چالاکى مافى مرۆڤ__ هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ی دوور خستنه‌‌‌وه‌‌‌ی ره‌‌‌زا شه‌‌‌ریفی بۆکانی زیندانیی سیاسیی کورد__ ئاماده‌‌‌ باشى فرۆکه‌‌‌ شه‌‌‌ر٠که‌‌‌ره‌‌‌کانى ئینگلیس بۆ هێرش کردنه‌‌‌سه‌‌‌ر سوریه‌‌‌__ گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى سه‌‌‌دان موشه‌‌‌کى کرۆزى نوێى ئه‌‌‌مریکا بۆ که‌‌‌نداوى فارس__ هاتنى چوار که‌‌‌شتى مین هه‌‌‌ڵگره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکى بۆ که‌‌‌نداوى فارس

دوایین بارودۆخى محه‌‌‌ممه‌‌‌د سدیق که‌‌‌بودوه‌‌‌ند چالاکى مافى مرۆڤمحه‌‌‌ممه‌‌‌د سدیق که‌‌‌بودوه‌‌‌ند ئه‌‌‌مرۆ دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٣١ رۆژى مانگرتنه‌‌‌که‌‌‌ى تێپه‌‌‌راند و به‌‌‌ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ى وتووه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌روا درێژه‌‌‌ به‌‌‌ مانگرتنه‌‌‌که‌‌‌ى ده‌‌‌دات. ئه‌‌‌مه‌‌‌ له‌‌‌ حالێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ دکتۆره‌‌‌کان رایانگه‌‌‌یاندبوو که‌‌‌ گورچیله‌‌‌کانى چڵکى کردووه‌‌‌ و  به‌‌‌ زوترین کات ئه‌‌‌بێت چاره‌‌‌سه‌‌‌رى بۆ بکرێت به‌‌‌لام له‌‌‌به‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌یکه‌‌‌ به‌‌‌رپرسان بۆ بردنى بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ که‌‌‌ڵکیان له‌‌‌ که‌‌‌له‌‌‌بچه‌‌‌ وه‌‌‌ر گرتبوو ئاماده‌‌‌ نه‌‌‌بووه‌‌‌ بروات بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ و رایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ که‌‌‌ تا وه‌‌‌دیهاتنى داواکانى به‌‌‌ مانگرتنى خۆى درێژه‌‌‌ ئه‌‌‌دات. سازمانى مافى مرۆڤى کوردستان وێراى ده‌‌‌ربرینى نیگه‌‌‌رانى خۆى، وریایی به‌‌‌ هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کان داوه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌رپرسیاره‌‌‌تى هه‌‌‌ر چه‌‌‌شنه‌‌‌ زیانێک یان مردنى محه‌‌‌ممه‌‌‌د سدیق که‌‌‌بودوه‌‌‌ند راسته‌‌‌وخۆ له‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆى سه‌‌‌رانى رژێمه‌‌‌ و له‌‌‌ به‌‌‌رپرسانى قه‌‌‌زایى داوا ده‌‌‌که‌‌‌ن به‌‌‌ ناردنى که‌‌‌بودوه‌‌‌ند بۆ موره‌‌‌خه‌‌‌سى و چاوپێکه‌‌‌وتن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ منداڵه‌‌‌کانى سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیى خۆیان بسه‌‌‌ڵمێنن.هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ی دوور خستنه‌‌‌وه‌‌‌ی ره‌‌‌زا شه‌‌‌ریفی بۆکانی زیندانیی سیاسیی کوردله‌‌‌ ماوه‌‌‌ی چه‌‌‌ند رۆژی رابردوودا ده‌‌‌زگای قه‌‌‌زایی رژیمى ئێران به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی دوور خستنه‌‌‌وه‌‌‌ی بۆ زێندانێکی دیکه‌‌‌ هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ی له‌‌‌ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی ره‌‌‌زا شه‌‌‌ریفی بۆکانی کردووه‌‌‌. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، رۆژی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ی رابردوو رێکه‌‌‌وتی ٣١‌ی جۆزه‌‌‌ردان، لێپرسراویک له‌‌‌ ده‌‌‌زگای قه‌‌‌زایی له‌‌‌ دادستانی تاران و له‌‌‌ حاڵێکدا که‌‌‌ باوکی ره‌‌‌زا به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی وه‌‌‌رگرتنی ئیزنی چاوپێکه‌‌‌وتن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کور٠ه‌‌‌که‌‌‌ی سه‌‌‌ردانی ئه‌‌‌و شوێنه‌‌‌ی کردبوو، پێی راگه‌‌‌یه‌‌‌نراوه‌‌‌ که‌‌‌له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی چه‌‌‌ند رۆژی رابردوودا ره‌‌‌زا بۆ شوێنێکی دیکه‌‌‌ ده‌‌‌گوازرێته‌‌‌وه‌‌‌. فشاره‌‌‌کان کاتێک بۆ سه‌‌‌ر ره‌‌‌زا شه‌‌‌ریفی بۆکانی روویان له‌‌‌ زیاد بوون کرد که‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٨‌ی جوزه‌‌‌ردان هێزه‌‌‌کانی ناو زیندان له‌‌‌ناکاو چوونه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ندی ٤ له‌‌‌ هۆڵی ژماره‌‌‌ ١٣ " زیندانیانی سیاسیی" و ئه‌‌‌و هاووڵاتییه‌‌‌یان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خۆیان بردووه‌‌‌ و وێر٠ای بێ‌ حورمه‌‌‌تی، ده‌‌‌یده‌‌‌نه‌‌‌ به‌‌‌ر لێدان و کوتان.  لێپرسراوانی گرتووخانه‌‌‌که‌‌‌ ئه‌‌‌و زیندانییه‌‌‌ سیاسییه‌‌‌ به‌‌‌ هاوکاری " هێزه‌‌‌ بێگانه‌‌‌کان" و ناردنی هه‌‌‌واڵ و زانیاری بۆیان و پێوه‌‌‌ندیی ته‌‌‌له‌‌‌فوونی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ راگه‌‌‌یه‌‌‌نه‌‌‌ گشتییه‌‌‌کان تاوانبار ده‌‌‌که‌‌‌ن.ئاماده‌‌‌ باشى فرۆکه‌‌‌ شه‌‌‌ر٠که‌‌‌ره‌‌‌کانى ئینگلیس بۆ هێرش کردنه‌‌‌سه‌‌‌ر سوریه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى حه‌‌‌وته‌‌‌نامه‌‌‌ى دیلى ئیستارى، ئینگلیس چه‌‌‌ند فرۆکه‌‌‌ى شه‌‌‌ر٠که‌‌‌رى خۆى ئاماده‌‌‌ کردووه‌‌‌ تا له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى هێرشى ترکیا بۆ سوریه‌‌‌ هێرشى خۆیان بۆسه‌‌‌ر سوریا ده‌‌‌ست پێبکه‌‌‌ن. به‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى دیلى ئیستار، هه‌‌‌ر چه‌‌‌شنه‌‌‌ هێرشێکى وه‌‌‌لامدره‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ترکیاوه‌‌‌ به‌‌‌ ماناى به‌‌‌شدارى فرۆکه‌‌‌کانى ئینگلیسه‌‌‌ له‌‌‌چوارچێوه‌‌‌ى  پاڵپشتى له‌‌‌ هاوپه‌‌‌یمانه‌‌‌کانى( ناتۆ) له‌‌‌ هێرشى ئاسمانى بۆسه‌‌‌ر سوریا. ئه‌‌‌ندامانى په‌‌‌یمانى ئاتلانتیکى باشور، ناتۆ رۆژى سێشه‌‌‌مه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر داواى ترکیا بۆ وتووێژ له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ که‌‌‌وتنه‌‌‌خواره‌‌‌وه‌‌‌ى فرۆکه‌‌‌ى ترکیا، کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌ێکیان ساز کرد.گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى سه‌‌‌دان موشه‌‌‌کى کرۆزى نوێى ئه‌‌‌مریکا بۆ که‌‌‌نداوى فارسبه‌‌‌ پێىهه‌‌‌واڵى رۆژنامه‌‌‌ى ئیسرائیلى یه‌‌‌دعۆت ئاحارونێت، ئه‌‌‌مریکا داواى به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانى ٣٦١ موشه‌‌‌کى کرۆزى نوێى" توما هاوکى" داوه‌‌‌ به‌‌‌ کۆمپانیاێکى به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانى چه‌‌‌ک که‌‌‌ ٢٣٨ موشه‌‌‌کى قه‌‌‌راره‌‌‌ بدرێت به‌‌‌ پایه‌‌‌گاى پێنجه‌‌‌مى ده‌‌‌ریایى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ به‌‌‌حره‌‌‌ین. ئه‌‌‌م رۆژنامه‌‌‌ به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ ناردنى ئه‌‌‌م موشه‌‌‌کانه‌‌‌ بۆ که‌‌‌نداوى فارس له‌‌‌ دوای بۆنبه‌‌‌ستى وتووێژه‌‌‌ ناوه‌‌‌کیه‌‌‌کان، رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ئه‌‌‌م کرده‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا نیشانه‌‌‌ى خۆ ته‌‌‌یار کردنى واشینگتۆنه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى هێرشى نیزامى بۆسه‌‌‌ر ئێران. هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئه‌‌‌م رۆژنامه‌‌‌ نوسیویه‌‌‌، ئه‌‌‌م مووشه‌‌‌کانه‌‌‌ توانایی ناردنیان له‌‌‌ ژێرده‌‌‌ریایى و ناوه‌‌‌کانى ناوگانى پێنجه‌‌‌م له‌‌‌ به‌‌‌حره‌‌‌ین هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ عه‌‌‌مه‌‌‌لیاتى دژبه‌‌‌ لیبى له‌‌‌ ساڵى رابردوو به‌‌‌کارى هێناوه‌‌‌.هاتنى چوار که‌‌‌شتى مین هه‌‌‌ڵگره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکى بۆ که‌‌‌نداوى فارسبه‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى فارس، له‌‌‌ حالێکدا که‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ فه‌‌‌رمانده‌‌‌کانى نیزامى ئێران ئه‌‌‌مرۆ وتى که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى داخستنى گه‌‌‌رووى هۆرمز بۆ پاڵپشتى له‌‌‌ به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندییه‌‌‌کانى ئێران هه‌‌‌یه‌‌‌، هێزه‌‌‌ ده‌‌‌ریاییه‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ گه‌‌‌یشتنى چوار که‌‌‌شتى مین هه‌‌‌ڵگر بۆ که‌‌‌نداوى فارس به‌‌‌ ئامانجى به‌‌‌هێز کردنى ناوگانى پێنجه‌‌‌مى هێزه‌‌‌ ده‌‌‌ریاییه‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکا و ته‌‌‌زمینى بردن و گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌م ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ى راگه‌‌‌یاند. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ به‌‌‌ دواى ئالۆزى نێوان رۆژئاوا و ئێران له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ به‌‌‌رنامه‌‌‌ ناوه‌‌‌کیه‌‌‌که‌‌‌ى رژێم و هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى داخستنى گه‌‌‌رووى هۆرمز له‌‌‌ دژکرده‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى ئابلۆقه‌‌‌کانى یه‌‌‌کێتى ئۆروپا بۆسه‌‌‌ر  نه‌‌‌وت و قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌بوونى هه‌‌‌نارده‌‌‌کردنى نه‌‌‌وتى ئێران له‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مى مانگى ژوئیه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى هێرشى نیزامى بۆسه‌‌‌ر ئێران زیاتر بووه‌‌‌.

12 ساڵ و 4 مانگ و 26 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن