خه‌باتمێدیا: رۆژى دووشه‌ممه ٥ى پووشپه‌رى ١٣٩١ به ئاماده‌بوونى خزم و که‌س و کارى خوالێخۆشبوو مسته‌فا مورادى به‌رێوه‌به‌رى ژینگه‌ى هه‌ولێر و به‌شێک له به‌رپرسانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان شاندێکى پێوه‌ندى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات ى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى به‌رێز کاک بێهروز ئه‌رده‌لان به‌رپرسی پێوه‌ندییه کوردستانیه‌کان ...
به‌شداریان له رێوره‌سمى پرسه‌ى ناوبراو له مزگه‌وتى جه‌لیل خه‌یات کرد. مسته‌فا مورادى خه‌ڵکى شارى مه‌هاباد بوو که چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به هۆى خنکان له ئاوى رووباری که‌لار نزیک به شارى هه‌ولێر کۆچى دوایی کرد. ناوبراو بۆ سالانێک پێشمه‌رگه بووه و پاشان له‌وه‌لاتى ئاڵمان نیشته‌جێ ده‌بێ و چه‌ند ساڵێک بوو گه‌رابۆوه کوردستان و وه‌ک به‌رێوه‌به‌رى ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستان خزمه‌تى ده‌کرد. شاندى نوێنه‌رایه‌تى سازمان پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیان به خزم و که‌س و کارى خوالێخۆشبوو مسته‌فا مورادى راگه‌یاند.
12 ساڵ و 4 مانگ و 26 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش