__ له پارکێکی شاری ورمێ به ئاشکرا ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌فرۆشرێن__ یه‌که‌م فێستیڤاڵی میللیی وێنه‌ی "سنه‌دژ" له شاری سنه بهر٠ێوه ده‌چێت__ گواستنه‌وه‌ى زیندانى سیاسى مه‌حکوم به ئیعدام بۆ شوێنێکى نادیار__ دابه‌زینى دووباره‌ى یه‌که‌ى پووڵى ئێران __ ئه‌ردوغان : هه‌ر جوره ده‌ست درێژییه‌کى سوریا بۆ سنوره‌کانى ترکیا وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه__ کۆره‌ى باکوور باسى که‌م کردنه‌وه‌ى هێنانى نه‌وتى خاو له ئێران ده‌کا__ به‌رێوه‌چوونى ئابلۆقه په‌سه‌ند کراوه‌کانى یه‌کیه‌تى ئۆروپا دژبه رژێم__ جه‌لیلى راوه‌ستانى پیتاندنى ئۆرانیۆمى ٢٠ له‌سه‌دى ره‌د کرده‌وه: عه‌ره‌بستان هه‌ره‌شه‌ى کرد__ ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه: ئابلۆقه‌ى نه‌وتى ئێران کاریگه‌رى بووه__ رژێمى ئێران داواى له یه‌کیه‌تى ئۆروپا کرد تا پێداچوونه‌وه به ئابلۆقه‌کانى خۆى بکات
له پارکێکی شاری ورمێ به ئاشکرا ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌فرۆشرێنماوه‌یه‌کی زۆره له پارکی "ساعه‌ت"ی شاری ورمێ به شێوه‌ی ئازاد و راشکاوانه ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌فرۆشرێن و ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانیش له‌م باره‌وه که‌مته‌رخه‌من. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، ماوه‌یه‌کی زۆره کۆمه‌ڵێک که‌س له پارکی ساعه‌ت له‌ناو شاری ورمێ ئازادانه و راشکاوانه سه‌رقاڵی فرۆشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کانن و داواه له خه‌ڵک ده‌که‌ن که ماده‌ی هۆشبه‌ریان لێ بکر٠ن. تا ئێستا چه‌ندین جار به نیسبه‌ت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌لایه‌ن پۆلیسی ١١٠ ، ستادی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان و چه‌ندین ناوه‌ندی دیکه‌ی پێوه‌ندیدار سکاڵا کراوه، به‌ڵام هیچ چه‌شنه رێگرییه‌کیان له‌م باره‌وه نه‌کردووه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ترس و دڵهر٠اوکێی بنه‌ماڵه‌ی دانیشتوانی ده‌ورووبه‌ری پارکی ساعه‌ت.یه‌که‌م فێستیڤاڵی میللیی وێنه‌ی "سنه‌دژ" له شاری سنه بهر٠ێوه ده‌چێتدامه‌زراوه‌ی ئاسۆ به هاوکاریی "تاقیگه‌ی چاپی وێنه‌ی پارادیزۆ" به مه‌به‌ستی به وێنه‌کێشانی ئێستای شاری سنه فێستێڤاڵێک له‌ژێر ناوی "فێستیڤاڵی میللیی وێنه‌ی سنه‌دژ" بهر٠ێوه ببات. ئارێز قادری ده‌بیری فێستیڤاڵ له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ هه‌واڵده‌ریی کوردپا وتی: "پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کی زۆر بۆ رێکخستنی فێستیڤاڵێکی وێنه‌یی به مه‌به‌ستی پیشاندانی سروشت و جوانی و فه‌رهه‌نگی شاری سنه، هیچکام له ناوه‌نده حکوومه‌تییه‌کان وه‌کوو فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد، حه‌وزه‌ی هونه‌ری، شاره‌وانی و ... هیچ هاوکارییه‌کیان نه‌کردین و سه‌ره‌نجام ناچار بووین به شێوه‌ی خۆر٠سک یه‌که‌م فێستیڤاڵی وێنه‌ی سنه‌دژ بهر٠ێوه ببه‌ین". ئارێز قادری له درێژه‌دا وتی: "ئێمه له بانگه‌وازێکدا داوامان له هه‌موو وێنه‌گرانی پر٠وفیشناڵ و ناوداری ئێران کردووه و به شێوه‌ی خۆر٠سک و به هه‌زینه‌ی خۆیانه‌وه بێنه شاری سنه له رۆژانی ١ و ٢ی خه‌رماندا وێنه له‌م شاره بگرن، دواتر وێنه‌ی چل وێنه‌گر له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گری خه‌ڵکی سنه "مه‌سعوود مورادسه‌لیمی"یه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و پاشان رێکه‌وتی ٣ی خه‌رمانان فێستیڤاڵه‌که بهر٠ێوه ده‌چێت".گواستنه‌وه‌ى زیندانى سیاسى مه‌حکوم به ئیعدام بۆ شوێنێکى نادیاربه پێى هه‌واڵى هه‌واڵنێرانى هێرانا، هوشه‌نگ ره‌زایى زیندانى سیاسى که له ساڵى ١٣٨٩ له کوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواى دادگاێکى چه‌ند ده‌قه‌یى به ئیعدام مه‌حکوم کرابوو، سه‌عات ٩ى شه‌وى دوشه‌مه ٥ى پووشپه‌ر بۆ شوێنێکى نادیار گوزرایه‌وه. ئه‌م زیندانیه که به تۆمه‌تى هاوکارى یه‌کێک له حیزبه نه‌یاره‌کانى رژێم به ئیعدام مه‌حکوم کراوه ترسى به‌رێوه‌چوونى حوکمه‌که‌ى دواى گواستنه‌وه‌ى زۆرتر بووه. ئه‌م زیندانیه سیاسیه له دوو ساڵى رابردوو له چاوپێکه‌وتنى حزوورى و گرتنى پارێزه‌ر بۆ به‌دواداچوونى په‌روه‌نده‌که‌ى بێ به‌ش بووه و به هۆى به‌ته‌مه‌ن بوونى باوک و دایکى و ژیان له شارستان نه‌یتوانیوه له چاوپێکه‌وتنى حه‌فتانه که‌ڵک وه‌ربگرێت. جێگه‌ى باسه که له کاتى ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى هۆشه‌نگدا سه‌عید ره‌زایى کوره مامى به تۆمه‌تى شاردنه‌وه‌ى ناوبراو ده‌ستبه‌سه‌ر و به یه‌ک ساڵ زیندان مه‌حکوم کراوه.دابه‌زینى دووباره‌ى یه‌که‌ى پووڵى ئێران راگه‌یاندنه‌کانى سه‌ر به رژیم دانیان به دابه‌زینى یه‌که‌ى پووڵى ره‌سمى ئێران ناوه. روژنامه‌ى خوراسان نوسى : رۆژى رابردو دۆلارى ئه‌مریکا له بازاره‌کانى تاران و مه‌شهه‌د به ریز تا ١٩١٩ و ١٩٣٠ تمه‌ن زیادى کردوه و هه‌روه‌ها روژنامه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیبته‌کار باسى له شێت بوونى دو٠Žلار کرد و روژنامه‌ى جیهانى سه‌نعه‌تیش نوسى دولار گه‌یشته سنوورى دوو هه‌زارتمه‌ن. له حالێک‌دا که له ماوه‌ى ساڵه‌کانى ١٣٨١ تا ١٣٨٩، نرخى دۆلار ٢٥ له‌سه‌د زیادى کردووه، به‌لام له کۆتایى ساڵى ٨٩ تا گولانى ئه‌مساڵ نرخى دۆلار تا ٨٠ له‌سه‌د زیادى کردووه.ئه‌ردوغان : هه‌ر جوره ده‌ست درێژییه‌کى سوریا بۆ سنوره‌کانى ترکیا وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌سه‌روک وه‌زیرى ترکیا رۆژى سێ شه‌ممه له دژ کرده‌وێکدا سه‌باره‌ت به که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فرۆکه‌شه‌رکه‌ره‌کانى ئه‌و وه‌ڵاته وریایى دا به سوریا و ووتى له ئه‌گه‌رى نیزیک بوونه‌وه‌ى هێزه‌کانى سوریا له سنورى ترکیا ، وه‌ڵامى ئه‌و کرده‌وه‌یان ده‌دینه‌وه ، هه‌روه‌ها ناتۆش که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فرۆکه‌شه‌رکه‌ره‌که‌ى ترکیاى به توندى مه‌حکوم کرد.کۆره‌ى باکوور باسى که‌م کردنه‌وه‌ى هێنانى نه‌وتى خاو له ئێران ده‌کاهه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له سێئول رایگه‌یاند: هێنانى نه‌وتى خاو له لایه‌ن کۆره‌ى باکوور له مانگى بانه‌مه‌ر و جۆزه‌ردان نیزیکه‌ى ٤٠ له سه‌د که‌م کردۆته‌وه . شیرکه‌تى هیونداى مێرچنت مارین ووتى هیچ رێژه‌یێک له نه‌وتى خاوى ئێرانى نه‌گواستۆته‌وه. له سه‌ره‌تاى مانگى ژوئیه ، ١١ى پووشپه‌ر یه‌کێتى ئه‌وروپا له بیمه کردنى هه‌ر جۆره باریکى نه‌وتى ئێران خۆ ده‌بوێرێ. ئه‌و ئابڵوقانه ده‌بێته هوى ئه‌وه که کومپانیاکانى پاڵاوته‌کردنى نه‌وتى کۆره‌ى باکور نه‌توانن له‌لایه‌ن شیرکه‌ته‌کانى بیمه‌ى ئورووپاوه بیمه بکرێن هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه ناتوانن نه‌وتى خاوله ئێران هاورده بکه‌ن.به رێوه‌چوونى ئابلۆقه په‌سه‌ند کراوه‌کانى یه‌کیه‌تى ئۆروپا دژبه رژێمبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیترز، یه‌کیه‌تى ئۆروپا بریارى داوه که ئابلۆقه په‌سه‌ند کراوه‌کانى خۆى له وانه ئابلۆقه‌ى نه‌وتى رژێم له یه‌که‌مى مانگى جۆلایه‌وه به رێوه ببات. پێشتر ده‌وترا که ئه‌گه‌رى دواخستنى ئه‌م ئابلۆقانه هه‌یه، به‌لام به‌رپرسانى یه‌کیه‌تى ئۆروپا رۆژى دووشه‌ممه دوپاتیان کرده‌وه که هیچ ئاڵوگۆرێک ناکرێت و ئابلۆقه‌کان به‌رێوه ده‌چێت. ویلیا‌م هێگ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئینگلیس له په‌راوێزى کۆبونه‌وه‌کانى لۆکزامبۆرگ به شێوه‌ى هه‌ره‌شه‌ئامێزه‌وه رایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر وتووێژه ناوه‌کیه‌کان به ئامانج نه‌گات، ئابلۆقه‌ى سه‌ر ئێران زۆرتر ده‌بێت.جه‌لیلى راوه‌ستانى پیتاندنى ئۆرانیۆمى ٢٠ له‌سه‌دى ره‌د کرده‌وه: عه‌ره‌بستان هه‌ره‌شه‌ى کردوه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستان، به ئاماژه به بێ ئاکام بوونى وتووێژه ناوه‌کیه‌کان رایگه‌یاند، ئێمه هه‌ست ئه‌که‌ین رژێمى ئێران بۆ کات کووشتن گه‌لاله‌ى دارشتووه. هه‌روه‌ها جێگرى ده‌بیرى شۆراى بالاى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى وتى که ئه‌گه‌ر ٥ +١ به‌شێوه‌ى جیدى له وتووێژه‌کاندا به‌شدارى نه‌کات، کاتى خۆى به‌فیرۆ ئه‌دات. جێگه‌ى باسه سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ رایگه‌یاند که وتووێژه ناوه‌کیه‌کان ئه‌بێت کاتى دیارى کراوى هه‌بێت. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستان دواى ته‌واو بوونى وتووێژه‌کانى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کیه‌تى ئۆروپا له لۆکزامبۆرگ له به‌یاننامه‌ێکدا وێراى ده‌ستخۆشى له گروپى ٥ + ١ ، نیگه‌رانى خۆى له‌مه‌ر٠ ولام نه‌دانه‌وه‌ى ئێران به هه‌وڵه‌کانى ئه‌م گرۆپه نیشان دا.ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه: ئابلۆقه‌ى نه‌وتى ئێران کاریگه‌رى بووه‌راپۆرتىمانگانه‌ى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه ده‌ڵێت ٤٢ میلیۆن بۆشکه نه‌وتى ئێران نه‌فرۆشراوه و ئابلۆقه‌کان کاریگه‌رى باشیان هه‌بووه. یه‌کشه‌ممه یه‌که‌مى ژووئیه‌ى ٢٠ ١٢ ئابلۆقه‌کانى یه‌کیه‌تى ئۆروپا دژبه پیشه‌ى نه‌وتى ئێران به‌رێوه ده‌چێت ئه‌مه له حالێکدایه که ئابلۆقه‌کانى ئه‌مریکا دژ به پیشه‌ى نه‌وتى ئێران چه‌ند مانگ زووتر به‌رێوه چوو، هه‌ر له‌م پێناوه‌دا زۆربه‌ى ولاتان له ژێر کاریگه‌رى ئه‌مریکا هاوه‌رده‌کردنى نه‌وتى خۆیان له ئێران به راده‌ى به‌رچاو که‌م کردۆته‌وه که ئه‌م کاره بوو به هۆى نه‌فرۆشتنى ٤٢ ملیۆن بۆشکه نه‌وتى ئێران و کاریگه‌رى راسته‌وخۆى له سه‌ر ئێران.رژێمى ئێران داواى له یه‌کیه‌تى ئۆروپا کرد تا پێداچوونه‌وه به ئابلۆقه‌کانى خۆى بکاتهه‌واڵده‌رى رۆیتێرز بلاوى کرده‌وه له ده‌ستپێکى به‌رێوه‌چوونى ئابلۆقه‌کانى یه‌کیه‌تى ئۆروپا دژبه نه‌وتى ئێران به‌رپرسانى ئێرانى داویان له یه‌کیه‌تى ئۆروپا کرد پێداچوونه‌وه بکه‌ن به بریاره‌که‌یان. عه‌لى ئه‌کبه‌ر سالحى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژێم له سه‌فه‌رى خۆى بۆ قیبرس وتى که هیوادارین یه‌کیه‌تى ئۆروپا به وردى له‌م بابه‌ته بر٠وانێت و بیرى زۆرترى لێبکه‌نه‌وه چونکوو هیچ کاممان خێرى لێ نابینین. سودى هه‌ردوو لایه‌ن له هاوکارى و وتووێژدا دابین ده‌کرێت و یه‌کیه‌تى ئۆروپا به رێگاێکى هه‌ڵه هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هیواداره که قیبرس که له یه‌که‌مى مانگى ژانویه‌وه سه‌رۆکایه‌تى ده‌وره‌یى یه‌کیه‌تى ئۆروپا له ئه‌ستۆ ده‌گرێت بتوانێت به چاره‌سه‌ر کردنى ئه‌م کێشانه له رێى ناوبژیوانیه‌وه به‌ربه‌سته‌کانى نێوان ئێران و ئه‌م یه‌کیه‌تیه که‌م بکاته‌وه. به‌رپرسانى قیبرس تا ئێستا به‌م وتانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هیچ ولامێکیان نه‌داوه‌ته‌وه.
12 ساڵ و 4 مانگ و 25 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش