__ موحاکه‌ممه‌ى ١١ چالاکى سیاسی له خۆى__ که‌بودوه‌ند له‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌ى به‌رده‌وامه__ هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی بانه به ته‌قه‌ی هێزی ئینتزامی بریندار کرا__ خه‌بات دژى ترۆر: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێ__ وه‌درۆخستنه‌وه‌ى تۆمه‌تى کوردکوژى موجاهیدین له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆکى پارله‌مانى عێراق__ ١١ چالاکى مافى مندالان له به‌م به ٢٧ ساڵ زیندان مه‌حکوم کران__ ئابلۆقه نه‌وتیه‌کان: هۆشدارى جه‌لیلى به گروپى ٥ + ١ __ هه‌ڵکشانى نرخى دۆلار له ده‌ستپێکى ئابلۆقه نه‌وتیه‌کان
موحاکه‌ممه‌ى ١١ چالاکى سیاسی له خۆىرۆژى سێ شه‌ممه ٦ى پووشپه‌رى ١٣٩١ کۆبوونه‌وه‌ى پێراگه‌یشتن به تاوانى ١١ هاوه‌لاتى کورد له شارى خۆى به‌رێوه چوو. به پێى راپۆرتى هێرانا تۆمه‌تى ئه‌و که‌سانه که به‌شداریان له رێوره‌سمى ناشتنى ٢ چالاکوانى سیاسی کردووه ( کرده‌وه دژى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی له‌رێگه‌ى کۆبوونه‌وه و تێکدانى نه‌زمى گشتى راگه‌ێندراوه. شیرزاد حاجیلو، به‌همه‌ن نه‌سیرزاده، شه‌هرام پوزباشی، محه‌ممه‌د ئه‌حه‌دى، وه‌حید فایزیوور، جه‌واد پریخانى، مه‌هدى ته‌قارانقانلى، حه‌میدپوور جه‌عفه‌ر عه‌لى، مه‌هدى قیاسی، محه‌ممه‌د خروشا و محه‌ممه‌د به‌یان ئه‌و چالاکوانه سیاسیانه‌ن که له رۆژى داداگاییه‌که وێراى داکۆکى له خۆیان کرده‌وه‌ى پولیسیان به سه‌ره‌رۆیانه و ناقانونى زانى. که‌بودوه‌ند له‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌ى به‌رده‌وامه‌محه‌ممه‌د سدیقى که‌بودوه‌ند سه‌رۆکى به‌ندکراوى رێکخراوى مافى مرۆڤى کوردستان چوویه ناو سی و چواره‌مین رۆژى مانگرتنه‌که‌ى. له‌دواى ئه‌وه‌ى که ناوبراو سه‌ره‌راى باش نه‌بوونى ته‌ندورستى خۆى ئیزنى چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ تاقه کوره‌که‌ى که ناوبراویش له نه‌خۆشخانه به هۆى نه‌خۆشیه‌کى سه‌خته‌وه خه‌وێندراوه، پێ نه‌درا ده‌ستى دایه مانگرتن له خواردن و رایگه‌یاند: تا گه‌یشتن به داواکارییه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌ى. جێگه‌ى باسه محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند گورچیله‌کانی چڵکی کردووه و به پێى رێنوێنیه‌کانى پزیشکان به زووترین کات ئه‌بێت چاره‌سه‌ری بۆ بکرێت به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه به‌رپرسان بۆ بردنی بۆ نه‌خۆشخانه که‌ڵکیان له که‌له‌بچه وه‌ر گرتبوو ئاماده نه‌بووه بروات بۆ نه‌خۆشخانه.هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی بانه به ته‌قه‌ی هێزی ئینتزامی بریندار کراهاووڵاتییه‌کی کوردی خه‌ڵکی بانه له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی هێزی ئینتزامیی حکوومه‌تی ئێران بریندار کرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، محه‌ممه‌د حاجی ئه‌حمه‌دی هاوڵاتیێکی کوردی خه‌ڵکی ئاوایی "خور٠یاوا" نیوهر٠ی رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی ٧ی پووشپه‌ر٠ له ناوچه‌ی سنووریی هه‌نگه‌ژاڵ له‌سه‌ر سنووری بانه له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامیی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه دراوه‌ته به‌ر دهستر٠ێژ و بریندار کراوه. ئه‌و هاووڵاتییه برینداره دواتر بۆ چاره‌سه‌ریی پزیشکی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه کراوه. هه‌واڵنێری کوردپا، له‌زاری شایه‌تحاڵانه‌وه بڵاوی کردۆته‌وه، محه‌ممه‌د حاجی ئه‌حمه‌دی به ماشێنیکی ٣F له سنووری هه‌نگه‌ژاڵ سه‌رقاڵی کاسبی و دابین کردنی بژیوی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌ی بووه و له حاڵه‌تی ته‌واو بێدفاعیدا بووه و هیچ چه‌شنه بارێکی پێ نه‌بووه.خه‌بات دژى ترۆر: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێوه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به هۆى ئه‌وه‌ی که ناوی له‌ناو لیستی ر٠هشدابوو بۆ ماوه‌یه‌ک له لایه‌ن پۆلیسی قوبرسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت. عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پاش ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ردانێک گه‌یشته وڵاتی قوبرس له فرۆکه‌خانه‌ی نیکۆزیا له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه به تاوانی ئه‌وه‌ی که ناوی له‌ناو لیستی ر٠هشی یه‌کێتی ئه‌وروپادایه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێت که دواتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قوبرس داوا له پۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌کات که وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئازاد بکات. پۆلیسی فرۆکه‌خانه‌ی نیکۆزیا رایگه‌یاندووه که چونکه ساڵحی ناوی له لیستی ر٠هشدایه ناتوانێت سه‌ردانی ئه‌ووڵاته بکات. جێگه‌ى لێپرسراوانى رژیم له دژکرده‌وه‌ى ئه‌و رووداوه ده‌لێن ئه‌وه گه‌وره‌ترین سووکایه‌تى بوو به دیپلۆماسی رژیم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى هاتنه‌سه‌رکاریانه‌وه و تا ئێستا پێشوونه‌ى نه‌بووه‌وه‌درۆخستنه‌وه‌ى تۆمه‌تى کوردکوژى موجاهیدین له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆکى پارله‌مانى عێراقبه پێى هه‌والێک که له ماڵپه‌رى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقدا هاتووه عارف ته‌یفوور ئیدعاى کوردکوژى موجاهیدینى له سایتێکى سه‌ر به رژیمى ره‌دکرده‌وه و سکالاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌کا. ئه‌و مالپه‌ره که ناوى ئه‌شره‌ف نیوزه له هه‌والێکدا بلاوى کرده‌وه که عارف ته‌یفور جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ده‌لێێ کورده‌کان قوربانى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێرانن و ئه‌و رێکخراوه به ماناى ته‌واو ترۆریسته. له‌دواى ئه‌و هه‌واڵه ده‌فته‌رى هه‌واڵده‌رى جێگرى سه‌رۆکى پارله‌مانى عێراق ئه‌و لێدوانانه‌ى ره‌د کرده‌وه و ووتى هه‌موو ئه‌و قسانه‌ى له‌و ماڵپه‌ره دا بلاوکراونه‌ته‌وه درۆن و راستیان تێدا و جێگرى سه‌رۆکى مه‌جلیس هیچ پێوه‌ندییه‌کى له‌گه‌ڵ ئه‌و ماڵپه‌ره دا نه‌بووه. جێگه‌ى باسه ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ى ده‌زگاى ته‌بلیغاتى رژیم له‌دواى ئه‌وه‌وه دێ که کۆبوونه‌وه‌ێکى به‌رفراوانى ئێرانیانى دانیشتووى سه‌رانسه‌رى جیهان له شارى ویلپه‌نتى پاریس به ئاماده‌کارى و سازدانى رێکخراوى موجاهیدینى خه‌ڵق به‌رێوه چوو. ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه هه‌موو سالێک به‌رێوه ده‌چێ و تێیدا ئه‌ندامان و دۆستانى موجاهیدین و باقى خه‌باتکارانى ئێران تێیدا کۆده‌بنه‌وه. ١١ چالاکى مافى مندالان له به‌م به ٢٧ ساڵ زیندان مه‌حکوم کرانبه پێى هه‌واڵى هه‌واڵنێرانى هێرانا، حه‌وت که‌س له به‌رپرسان و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى خێرخوازى ره‌هاوه‌رد مێهر و دانیش که له ماوه‌ى نۆ ساڵى رابردوو له به‌م چالاکیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ٤ که‌سیتر له چالاکانیتر به ١٦ ساڵ زیندان و ١١ ساڵ زیندانى هه‌ڵپه‌سێراو مه‌حکوم کراون. به پێى ئه‌م حۆکمه تۆمه‌تى ئه‌م که‌سانه کرده‌وه دژبه ئه‌منیه‌تى ولات له رێى په‌ره‌دانى دینى به‌هاییته، ئه‌نجۆمه‌نى ره‌هاوه‌رد ناره‌زایه‌تى خۆى به‌م حوکمه به دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى پارێزگاى کرمان راگه‌یاندووه.ئابلۆقه نه‌وتیه‌کان: هۆشدارى جه‌لیلى به
گروپى ٥ + ١ به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، ده‌بیرى شۆراى بالاى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى به ناردنى نامه‌ێک بۆکاترین ئه‌شتۆن به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌کى یه‌کیه‌تى ئوروپا و هاوئاهه‌نگکه‌رى گروپى ٥ + ١ له‌گه‌ڵ ئێران له‌مه‌ر٠ ده‌ره‌نجامه‌کانى دوورى کردن له مه‌نتقى وتووێژه‌کان و به‌کارهێنانى بابه‌تى نامه‌شروع دژبه خه‌ڵکى ئێران به ولاتانى رۆژئاوایى وریایی دا و رایگه‌یاند که به‌رپرسیاره‌تى هه‌ر چه‌شنه زه‌ره‌رێک به وتووێژه‌کان له ئه‌ستۆى ئه‌و که‌سانه‌یه که ئامرازى نامه‌شروع ده‌خه‌نه جێگاى مه‌نتقى وتووێژه‌کان.هه‌ڵکشانى نرخى دۆلار له ده‌ستپێکى ئابلۆقه نه‌وتیه‌کاننرخى دۆلار ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له بازارى تاران به تێپه‌راندنى سنوورى دوو هه‌زارتمه‌ن گه‌یشته دووهه‌زاروشه‌ست تمه‌ن. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى مێهر، نرخى یۆرۆ گه‌یشته دووهه‌زارو پێنسه‌د و په‌نجا تمه‌ن، هه‌ر پۆند به سێ هه‌زاروپه‌نجا تمه‌ن فرۆشراوه. نرخى سکه‌ى ته‌واو ته‌رحى نوێ گه‌یشتووه‌ته ٧٨٠ هه‌زار تمه‌ن.
12 ساڵ و 4 مانگ و 23 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش