کۆمه‌لانى خه‌ڵکى کوردستان!لایه‌نگران و چالاکانى مافى مرۆڤ!ئه‌ندام ولایه‌نگرودۆستانى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران!موحه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند سیماى ناسراوى مافى مرۆڤى کوردستان ،ماوه‌ى ٥ ساڵه له‌گرتووخانه ر٠اگیراوه و به بێ له‌به‌ر چاوگرتنى هیچ مافێک ، ناخۆشترین رۆژه‌کانى له چاڵهر٠هشهکانى ر٠ژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى تێپه‌رده‌کات. تاوانى ئه‌م تێکۆشه‌ره مرۆڤدو٠Žسته ته‌نیا داکۆکى له مافى....
ئینسان بووه و هه‌وڵى داوه، به‌شێک له پێشێلکارییه‌کانى مافى مرۆڤ له کوردستان ئاشکرا بکات و به شێوه‌یێکى دوور له توندوتیژى له راست مافه سه‌ره‌تاییه‌کانى تاکى کورد له کوردستانى ئێران به خاوه‌ن ده‌رکه‌وێ و داکۆکیان لێ بکا و بیاناسێنێ. له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وله ئینسانیانه ماوه‌یێکى زۆره خراوه‌ته زیندان وله زیندانیش‌دا تووشى چه‌ند نه‌خۆشى سه‌خت و درێژماوه بووه. ماوه‌ى نێزیک به مانگێکه مانى له‌خواردن گرتوه و ئێستا بارودۆخى ته‌ندروستى زۆر خراپ بووه و تا دێ به‌ره‌وخراپتر ده‌چێ. سه‌ره‌راى هه‌موو ئه‌و ئازار و شکه‌نجه روحى و جه‌سته‌ییانه‌ى له زیندان تووشی هاتووه ئێستا ته‌نانه‌ت ئیزنى بینینى کوره‌که‌ى له‌سه‌ر ته‌ختى نه‌خۆشخانه‌ى پێ ناده‌ن و ده‌یانهه‌وێت له‌ژێر بارى ئه‌و هه‌ڵ و مه‌رجه تاقه‌ت پرۆکێنه دا به چۆکى دا بێنن. به‌لام به‌رێز که‌بودوه‌ند تاوى داوه‌ته رێگه‌یێک که ته‌نیا مرۆڤه خۆراگر و وره پۆلایینه‌کان ده‌توانن بیگرنه به‌ر و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئاگادارى راده‌ی بێ به‌زه‌یی و دیکتاتۆریه‌تى رژیمه ده‌یهه‌وێ درێژه به خه‌باته کۆلنه‌ده‌رانه‌که‌ى له‌به‌رانبه‌ر ده‌زگاى جه‌هل و نه‌زانى ئاخوندى بدا و جیهانیان ئاگادارى ئه‌و غه‌دره‌ى به کورد ره‌وا ده‌بیندرێ بکاته‌وه. به‌مه‌به‌ستى پشتیوانى له‌م تێکۆشه‌ره‌ى مافى مرۆڤه ،که‌مپه‌ینى پشتیوانى له موحه‌ممه‌د سه‌دیق ر٠اگهیێندراوه و داواده‌کرێت رۆژى ١٠ پووشپه‌ر ببێته رۆژى خاوه‌نداریه‌تى و پشتیوانى له که‌بوودوه‌ند.سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران پشتیوانى خۆى له‌و هه‌ڵوێسته شیاو و به‌نرخه ر٠ادهگهیێنێت وداوا له‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکى کوردستان چ له‌ده‌ره‌و و چ له‌ناوخۆ ده‌کات له‌رێگه‌ى جۆراوجۆر له‌و ههڵسوور٠انهدا به‌شدارى بکه‌ن وپشتیوانى خۆیان بۆ ناوبراو دووپاته بکه‌نه‌وه.کۆمیته‌ى ناوه‌ندىسازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران٨ى پووشپه‌رى ١٣٩١
12 ساڵ و 4 مانگ و 25 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش