__ ره‌زا شه‌ریفی بۆکانی به‌ندکراوی سیاسیی کورد له‌گه‌ڵ دایکی دیداری کرد__ سه‌رانى یه‌کیه‌تى ئورووپا ئابلۆقه‌ى نه‌وتى ئێرانیان په‌سه‌ند کرد__ ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى سالحى ئاکامى بایکۆتى رژێم__ ئۆلمپیکى له‌نده‌ن،رێگه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژادیان نه‌دا __ دژکرده‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژێم به به‌یانیه‌ى ئیمارات و ئه‌مریکا__ هه‌نارده‌کردنى گازى ئێران بۆ ترکیا راگیرا__ ئه‌وه‌ى له سوریه ده‌کرێ جینایه‌ت دژبه مرڤایه‌تیه
ره‌زا شه‌ریفی بۆکانی به‌ندکراوی سیاسیی کورد له‌گه‌ڵ دایکی دیداری کردپاش ماوه‌یه‌کی زۆر پێشگیری له چاوپێکه‌وتنی ره‌زا شه‌ریفی بۆکانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی، له‌لایه‌ن دادستانی تارانه‌وه ئیزن درا چاوی به دایکی بکه‌وێت. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، پاش فشارى زۆر بۆ سه‌ر ره‌زا شه‌ریفی بۆکانی له‌لایه‌ن لێپرسراوانی زیندانی ره‌جایی شه‌هری که‌ره‌جه‌وه بۆ پێشگیری له دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی، سه‌ره‌نجام له‌لایه‌ن "مه‌حموود جه‌عفه‌ری ده‌وڵه‌ت ئابادی" دادستانی تارانه‌وه ئیزن دراوه چاوی به دایکی بکه‌وێت. له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌زگای قه‌زایی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران به‌مه‌به‌ستی دوور خستنه‌وه‌ی بۆ زێندانێکی دیکه ههر٠هشهی له بنه‌ماڵه‌ی ره‌زا شه‌ریفی بۆکانی کردووه. ره‌زا شه‌ریفی بۆکانی مانگی بانهمهر٠ی سالی ١٣٨٩ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن دادگاکانی ئینقلابی تاران و شه‌هریاره‌وه سه‌رجه‌م به ٧ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان حوکم دراوه.سه‌رانى یه‌کیه‌تى ئورووپا ئابلۆقه‌ى نه‌وتى ئێرانیان په‌سه‌ند کردبه پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى ریانووستى، سه‌رانى ٢٧ ولاتى ئه‌ندامى یه‌کیه‌تى ئۆروپا بریارى سه‌پێندراو له‌مه‌ر٠ ئابلۆقه‌ى هاوه‌رده کردنى نه‌وتى ئێران بۆ ولاتانى ئه‌ندامى ئه‌م یه‌کیه‌تیه‌یان له یه‌که‌مى ژوئیه‌وه په‌سه‌ند کرد. هرمان وان رۆمبى، سه‌رۆکى شۆراى ئۆروپا رۆژى هه‌ینى دواى دانیشتنه‌کانى دوو رۆژه‌ى سه‌رانى ئه‌م یه‌کێتیه رایگه‌یاند که گرێبه‌سته‌کانى هاورده‌کردنى نه‌وت له ئێران بۆ ئه‌م یه‌کێتیه پێش له ٢٣ى ژانویه، ئه‌بێت تا یه‌که‌مى ژوئیه کۆتایى پێ بێت.ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى سالحى ئاکامى بایکۆتى رژێمبه پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى قبرس، رۆژى چوارشه‌مه ( ٦ى پووشپه‌ر) عه‌لى ئه‌کبه‌ر سالحى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له فرۆکه‌خانه‌ى لارناکا به هۆى بوونى ناوى له ناو لیستى ره‌شى یه‌کیه‌تى ئۆروپا له لایه‌ن پۆلیسى دژه تیرۆرى قبرسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. به پێى ئه‌م هه‌واڵه ئاراتۆ کوزاکۆ مارکولى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قبرس، به به‌رپرسانى فرۆکه‌خانه‌ى راگه‌یاندووه که پێشتر سالحى سه‌رۆکى سازمانى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران بووه نێوى له لیستى ره‌شدا بووه به‌لام به وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ناوى له‌م لیسته لابراوه. سالحى مه‌به‌ستى خۆى له‌م سه‌فه‌ره بۆ قبریس که به تازه‌یى سه‌رۆکایه‌تى ده‌وره‌یی یه‌کیه‌تى ئۆروپاى له ئه‌ستۆ گرتووه، نزیک بوونه‌وه‌ى یه‌کیه‌تى ئۆروپا و ئێران راگه‌یاندبوو به‌لام له سه‌ره‌تاى رۆیشتنى که‌له‌بچه‌ى پۆلیسى دژه تیرۆر له ده‌ستیدراوه تاکوو هه‌موو جینایه‌تکارانى رژێم بزانن که جینایه‌ته‌کانیان له چاو دۆنیا ون نابێت، ئابلۆقه‌کانى یه‌کیه‌تى ئۆروپا دژبه رژێم به‌م زووانه به‌رێوه ده‌چێت و وتووێژى شکست خورادووى رژێم ناتوانێ پێش به به‌رێوه‌چوونى ته‌حریمه‌کان بگرێت. ئۆلمپیکى له‌نده‌ن،رێگه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژادیان نه‌دا ئه‌ندامى شاندى به‌رێوه‌به‌رى کۆمیته‌ى نه‌ته‌وه‌یى ئۆلمپیک هه‌واڵى رۆیشتنى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ مه‌راسمى ده‌ستپێکى ئۆلمپیک له له‌نده‌نى به درۆ خسته‌وه. مهدى هاشمى وتى که هه‌ر چه‌شنه بریارێک له‌مه‌ر٠ سه‌فه‌رى سه‌رۆک کۆمار بۆ له‌نده‌ن په‌یوه‌سته به بریارى دوایى که به له‌به‌ر چاو گرتنى که‌ش و هه‌واى نێونه‌ته‌وه‌یى بریار ده‌درێت. پێشتر عه‌باسى وه‌زیرى لاوان و وه‌رزش له نه‌رۆیشتنى ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ له‌نده‌ن به هۆى بابه‌تى سیاسیه‌وه هه‌واڵى دابوو.دژکرده‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژێم به به‌یانیه‌ى ئیمارات و ئه‌مریکاجێگرى عه‌ره‌بى و ئافریفایى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، به‌یانیه‌ى بلاو کراوه له‌لایه‌ن ئیمارات و ئه‌مریکا دواى سه‌فه‌رى شیخ مه‌حه‌مه‌د بن زاید جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌کداره‌کانى ئیمارات و وه‌لیعه‌هدى ئه‌بوزه‌بى بۆ ئه‌م ولاته‌ى به ده‌ستێوه‌ردانى راسته‌وخۆى له کاروبارى ناوخۆیى ئێران زانى و به تۆندى ره‌دى کرده‌وه. ئه‌میر عه‌بده‌لاهیان دووپاتى کرده‌وه که سێ دۆرگه‌ى تۆنبى گه‌وره، تۆنبى بچوک و ئه‌بوومووسا خاکى جیانه‌کراوى ئێرانن و ده‌ستێوه‌ردانى ولاتانى بێگانه به ئامانجى کێشه نانه‌وه له ناوچه‌که‌یه، ئێمه چه‌ندین جار رامانگه‌یاندووه که ئاماده‌ى وتووێژین له‌گه‌ڵ ولاتانى ناوچه‌که و به تایبه‌ت ئیمارات بۆ هاوکارى و نزیکبوونه‌وه.هه‌نارده‌کردنى گازى ئێران بۆ ترکیا راگیرابه پێى هه‌واڵى مێهر، به هۆى ته‌قینه‌وه و ئاورکه‌وتنه‌وه له هێلى گواستنه‌وه‌ى گازى ئێران له ناوچه‌ى رۆژئاواى ترکیا، هه‌نارده‌کردنى گازى سروشتى بۆ ئه‌م ولاته داخراوه. ئه‌م هێلى گواستنه‌وه‌ى گازه رۆژى چوارشه‌مه سه‌عات ١١ى شه‌و له گۆندى هیدریلى و کالندر له پارێزگاى ئاگرى ترکیا ته‌قێندراوه‌ته‌وه.ئه‌وه‌ى له سوریه ده‌کرێ جینایه‌ت دژبه مرڤایه‌تیه‌کۆمیسه‌رى بالاى مافى مرۆڤى سازمانى نێونه‌ته‌وه‌یى له‌مه‌ر٠ پێشێلکارى مافى مرۆڤ له سوریه ده‌لێت، کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى و به‌تایبه‌ت شۆراى ئه‌منیه‌ت ئه‌و تواناییه‌یان هه‌یه که بارودۆخى سوریه ببه‌نه دادگاى که‌یفه‌رى نێونه‌ته‌وه‌یى. ناوى پیلاى رایگه‌یاند، به‌و شێوه‌ى من به پێى به‌ڵگه‌و شاهێد به کۆمیسیۆنى جینایه‌ت دژبه مر‌ۆڤم راگه‌یاندووه ئه‌وه‌ى له سوریه تێده‌په‌رێت جینایه‌ت دژبه مرۆڤایه‌تیه، شارۆمه‌ندان بۆمباران کراون و به کۆمه‌ڵ کوژراون و ئه‌مه جێگاى نیگه‌رانیه و دادگاى که‌یفه‌رى نێونه‌ته‌وه‌یى ده‌بێت له‌م باره‌وه لێکۆلینه‌وه بکات.
12 ساڵ و 4 مانگ و 2 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش